پوشپه‌ر‌و شه‌و تینووی خوێنی یه‌ڵدای هه‌تاون
ره‌زا ئه‌مینی
یه‌ڵدا رازی نازی گزینگی هه‌تاوه. هێمای راسانه‌وه‌ی
بارانی ئه‌وینێكی هه‌نگاو وه تاوه. یه‌ڵدا شه‌مه.
په‌پووله‌ی ئازادی له ده‌وری تاوڵی ،تاسه‌ی بۆ
هه‌ناسه‌ی كورد هه‌ڵداوه.بازی پێغه‌مبه‌ری ئاشتی
قاسملووی هزرنوێیه، ده‌غل‌و دانی سه‌وزه،
رواوه.یه‌ڵدا په‌یامی له دایك بوونی گزینگێكه، كه
تێده‌كۆشێ تریفه‌ی شیرینی به نیشتمان ببه‌خشێ . گڕی
سه‌وزه له گه‌ڵ خودا رواوه. سه‌وزه‌لانی ئامانجی
كوردستان خه‌مڵاوه. قاسملوو نه‌وه‌ی نوێیه له
جه‌سته‌ی زامه‌وه زاوه.ئه‌وینی كۆڵووییه. تێده‌كۆشێ
له شعووری وه‌رزی لایه‌قی روناكی له پرشنگ بدوێ.
رێبوارێكی پێناسه تاڵان كراوه، به ده‌وری شه‌می
مێژووی هه‌ڵپروكاوا هه‌ڵورسكاوه.بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو به
سه‌ر سبه‌ی دا نه‌رووخێ .به‌رخوودان له مردن دا نه‌خنكێ
..هاتووه په‌تای سته‌م هه‌ڵگری فرێداوه به هه‌ڵوێستی
سووری سته‌م نه‌ویستی ئاگری له دڕك‌و داڵی
خه‌ونه‌كانی خوداوه‌ندی چه‌وسانه‌وه به‌رداوه.هاتووه
به گژ شه‌و په‌رستان دا بێته‌وه وانه‌ی تێك‌شكان
نالێته‌وه قاسملووی هه‌تاوه‌و ناتوێته‌وه.
نووری ره‌شی شه‌واره سمی سه‌ر شێتی تینووی خوێنی
قاسملووی هه‌تاوه. سه‌ری پڕ شه‌ڕ‌و شووڕی مه‌ستی
فرمێسكی چاوه. بۆسه‌ی په‌یاغه ته‌زووی سڕی داوه.
مامۆستا چرا !
پووشپه‌ره پووشپه‌ر..
نه‌كه‌ی بروا به شه‌و كه‌ی! ئه‌بێ ده‌ست‌و تفه‌نگ
رێكه‌ی! ئه‌م رێیه چڕه ئه‌م وه‌رزه هه‌ڵدێره هه‌ڵدێر،
ئه‌م رژدانه ئازارن، جه‌سته‌ی ئازادی هه‌لا هه‌لا
ده‌كه‌ن،
له‌شی هه‌تاو هه‌نجن هه‌نجن ده‌كه‌ن .كرێوه‌ن به‌رێوه‌ن
ته‌زووی سڕی مه‌رگ به سه‌ر وه‌رزی به‌هار‌و پرشنگ
داده‌كه‌ن.
مامۆستا بروا!
پووشپه‌ره پووشپه‌ر ..
ئه‌م شه‌وه زه‌نگانه تۆی هه‌تاو شه‌هید ده‌كه‌ن
مامۆستا هیوا!
ئه‌وانه خوای زام‌و ئازاری تاسانی مێژوون .گورگه
مێشن. رنووی شه‌وه‌ی شه‌ون .شه‌ر به هه‌تاو ده‌فرۆشن
.تروسكه‌و روناكی هه‌ڵده‌لووشن .داخ كه‌سه‌ر به كورد
ده‌نۆشن. شه‌مشه‌مه كوێره‌ن .شه‌م تۆرێنن .ئازادی خنكێنن
.هه‌ڵۆ گلێنن. ته‌لانی ژان‌و ئازاری ژینن .پف له چرا
ده‌كه‌ن .هیوا خامۆش ده‌كه‌ن .هه‌ناسه ونجر ونجر ده‌كه‌ن
.
پووشپه‌ره‌و شه‌وه‌زه‌نگی میرئاخووندی تینووی خوێنی
یه‌ڵدای هه‌تاون.
پووشپه‌ره‌و پرلاشێز له خه‌و راچه‌نیوه، كۆمۆناراكان
چاوه‌رێن میوانداری له خوای پرشنگ به‌خشی خۆرهه‌ڵات
بكه‌ن.
پووشپه‌ره‌و دایه نیشتمان په‌شوكاوه، سه‌ری له هه‌ش
ناوه، یه‌خه‌ی دادراوه‌و تاجه گووڵینه‌ی ئاڵای
كوردستان به ده‌سته‌وه، له سه‌ر كێلی هه‌تاوه‌وه ،وا
سه‌رداری نازداری دمكراتم ده‌دوێنێته‌وه.
مامۆستا قاسملوو !
هه‌تاوی بیرت هه‌ر ده‌م دڕ به تۆفی شه‌وه زه‌نگی
بێدادی ده‌دا .سروه‌ی رێبازی ئازیزت له گه‌ڵ له دایك
بوونی زارۆكانی كورد به تاو خۆ به جه‌سته‌یان دا
ده‌كا.