دیاری‌و به‌ڵێن
لوقمان مێهفه‌ر
دایه
هانا ناوێكی خوازراوه، پیره ژنێكی به‌ساڵدا چووی ته‌مه‌ن
هه‌شتا ساڵه، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری پیرانشاره. ئه‌و دایكه
خۆشه‌ویسته ماوه‌ی 30ی ساڵه گوێگری رادێو ده‌نگی
كوردستانی ئێرانه به بۆنه‌ی 30 ساڵه‌ی دامه‌زرانی
رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران هه‌ست‌و سۆزێكی تایبه‌تی
هه‌یه
.
دایه هانا ئازاره‌كانی جه‌سته‌و ده‌روونی زۆرن، ئه‌و
ده‌ڵێ ئه‌م ئازارانه هه‌مووی ئازاری خۆم نین ئازاری
گه‌لێكی راپه‌ریو‌و ئازار چێشتوون، ئازاری ئه‌و گه‌له‌ن
كه به درێژای ته‌مه‌نی له پێناو ماف‌و ئازادییه‌كانیدا
تێ ده‌كۆشێ، كه هێشتا به ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی خۆی
نه‌گه‌یشتوه. دایه هانا سه‌ر هه‌ڵده‌بڕێ‌و له‌گه‌ڵ خۆی
ده‌دوێ، ده‌ڵێ ئه‌مڕۆ رۆڵه‌كانم لێم دوورن، نابینن كه من
ئه‌مڕۆ له‌و ته‌مه‌نه‌دا كه 27ی جۆزه‌ردانه كراسێكی
سه‌وزی مه‌یله‌و نیلیم له به‌ركردووه، پشتێنێكی
په‌شمینه‌ی سپیم به‌ستووه، تارایه‌كی سوورم له سه‌ر
ناوه، گوڵێكی زه‌ردی سروشتیم له به‌رۆكم داوه،
رادیۆكه‌م له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ماڵه بچكۆلانه‌كه‌م
داناوه. هه‌رچی منداڵی گه‌ره‌كه با‌نگم كردون، شیرینیم
بۆ كڕیون له ده‌وری خۆم كۆكردونه‌ته‌وه، پێم گوتون
ئه‌مڕۆ جێژنه، نوقڵتان ده‌ده‌مێ، ئه‌وان له‌گه‌ڵ شمشاڵی
قاله مه‌ڕه هه‌ڵده‌په‌ڕن منیش له گه‌ڵ مارشی ئه‌ی
ره‌قیب گۆچانه‌كه‌م به‌ده‌سته‌وه ده‌گرم‌و هێزم دایه
به‌رخۆم‌و هه‌ڵده‌ستمه‌وه سه‌رپێ‌و كڕنۆش بۆ رادیۆكه‌م
برد. منداڵانیش به‌نوقڵ‌و شیرینی شاد بوون. ئه‌مڕۆ
جه‌ژنی 30ی ساڵه‌ی له دایك بوونی رادیۆ ده‌نگی
كوردستانی ئێرانه. له‌م رۆژه‌دا دووباره ده‌نگی
قاسملووی مه‌زن‌و ده‌نگی شێربه‌گیم هاته‌وه به‌ر گوێ.
برینه‌كانم كولانه‌وه، رۆڵه‌كانم، ناتان بینم‌و ناتان
گه‌مێ. به‌ڵام گوێم له به‌ڵێن‌و ده‌نگتانه. منداڵان
به‌شادی به نێو كوچه‌و كۆڵانی دێ وه‌ربوون. له‌و كات‌و
ساته‌دا لاوێكی روح سووك، لێی وه‌ژووركه‌وت، گووتی
پووره هانا هاتووم به‌شداریت له‌گه‌ڵ بكه‌م، چ
ده‌فه‌رمووی با بیكه‌م، ده‌ڵێن جه‌ژنت گرتووه؟ جێژنی
نه‌مانی ئازاره‌كانت.
رۆله ئازاره‌كانی جه‌سته‌و گڕی كڵپه‌سه‌ندووی ده‌روونم
كاتێ په‌ره ده‌ستێنێ، هه‌وڵی حه‌كیمه‌كان بێئاكامه بۆ
دامركاندنی ئازاره‌كانم ته‌نیا ده‌نگی به سۆزی شمشاڵی
قاله مه‌ڕه‌ی خوالێخۆشبووه كه فێنكایی به ده‌روونم
ده‌به‌خشێ، له‌و كاته‌دا هه‌ست به ئازاره‌كانم ناكه‌م.
له‌و كاته‌دا دایه هانا ده‌سته له‌رزۆكه‌كانی بۆ
گیرفانی برد‌و گووتی ئه‌و 50000 تمه‌نه نایده‌م به
ده‌وا‌و ده‌رمان، ده‌یده‌م به تۆ بڕۆ بیده به چه‌پكه
گوڵێكی جوانی رازاوه. به به‌ڵێن‌و په‌یمانی من بۆ
ساڵیادی 30 ساڵه‌ی رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران، بۆ
رۆڵه‌كانی دووره وڵاتمی به‌ره. دواتر بوخچه‌یه‌كی
هێنایه گۆڕێ‌و دایه ده‌ستم، گوتی ئه‌وه 5 جووت دۆڵاخی
تێدایه، یه‌كێكیان بۆكاكه گه‌وره‌و یه‌كیان بۆ كاكه،
ئه‌وانی تریش خۆیان ده‌زانن بیده‌ن به‌كێ. وتی پێیان
بڵێ هه‌تا زمانم ببزوێ دوعایان بۆ ده‌كه‌م. هه‌تا چاوم
بڕ بكا‌و په‌نجه‌م بجولێن دۆڵاخیان بۆ ده‌چنم. دایه هانا
منیش به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو به‌رێوه‌به‌ران‌و
كارگێرانی رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێرانه‌وه، لێره‌وه
ده‌سته‌كانت ده‌كوشم، چاوه گه‌شه‌كانت ماچ ده‌كه‌م، له
باوه‌شی پێشمه‌رگانه‌ت ده‌گرم. له دواجاریش دا له
به‌رده‌مت دا سه‌ری كڕنۆش له ئاستی هه‌ست‌و سۆزی
كوردایه‌تیت داده‌نوێنم‌و به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌م تاجه
گوڵینه‌ی تۆ له‌سه‌ر میزی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رادیۆ
دانێم‌و هه‌تا چاومان پێبكه‌وێ ببێته هه‌وێن بۆ بیر‌و
هزرمان، بۆ بڕشتی قه‌ڵه‌ممان. دۆڵاغه‌كانیشت دیاریه‌كی
به‌نرخ‌و وره‌به‌خشن، ئه‌وه‌ی خۆم وه‌ك كتێبه‌كانم له
ئارشیوی تایبه‌تی خۆم داده‌نێم. ئه‌گه‌ر ئه‌جه‌ل مۆڵه‌ت
بدا به هه‌ردووكمان، ئاسۆی سه‌ركه‌وتن نزیك‌و روونه.
له پێیان ده‌كه‌م. پێی له قه‌ندیل سه‌رده‌كه‌وم. با
پریشكی تاڤگه‌كانی شێخ ئایش‌و ده‌رۆسپی ته‌ڕیان كا. با
تۆزی گه‌وه‌كانی باری دوودێرو نازاواو قه‌ڵاتێ ده‌رته
لێیان نیشێ‌و له‌سه‌ر گۆرێ دیلانان پشوویه‌ك بده‌م چاوێك
به به‌ری مێرگان، نه‌ڵێن، لاجان، به‌ربنه‌و پیراندا
بگێرم، ئه‌وجار له ته‌پ‌و تۆز بیان ته‌كێنم. به‌ره‌و
ده‌شتی پیران شۆر ببمه‌وه له چۆمی لاوێن‌و له باری
خواجاڵییه‌وه ده‌په‌ڕمه‌وه به‌ره‌و زێده‌كه‌ی تۆ
هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرم، لێت میوان ده‌بم‌و مزگێنی سه‌ركه‌وتنت
پێده‌ده‌م‌و ئه‌مجاره له باوه‌شت گرم‌و رومه‌ته زه‌ردو
گه‌شاوه‌كانت راموسم. ئه‌وكات ده‌ڵێم چیدیكه ناڵێم دایه
هانا‌و به ناوی راسته‌قینه‌ی خۆت بانگ ده‌كه‌م، با
هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بزانێ دایه هانا كێ یه؟
ئه‌گه‌ریش مه‌رگ مۆڵه‌تی نه‌دا به‌هیچمان با كوڕانی گه‌ل
به تاجه گوڵینه‌یه‌كه‌وه بێنه سه‌ر گلكۆیه‌كه‌ت‌و
بڵَێن ئه‌مرۆ كوردستانت ئازاد‌و گه‌لت سه‌ربه‌سته تۆش
ئارام بگره دایه‌گیان، دایه گیان.