وتووێژ كاناڵی ئاسمانیی تیشك تی‌ڤی له‌گه‌ڵ رێزدار
مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات
مسته‌فا هیجری: ئێمه ده‌بێ جووڵانه‌وه‌ی
ئازادیخوازی‌و جووڵانه‌وه‌ی خوازیاری جودایی دین له
ده‌وڵه‌ت به‌هێز بكه‌ین
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له ماوه‌ی رابردوودا له
دوو وتووێژی جیاجیا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌شی كوردی‌و
فارسیی تێلیویزیۆنی "تیشك"دا، له‌مه‌ڕ پرسی كۆماری
ئیسلامیی ئێران‌و خه‌باتی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌م
وڵاته، به‌تایبه‌ت له یه‌كساڵی رابردوودا، كۆمه‌ڵێك
روونكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی هێناوه‌ته
گۆڕێ. رۆژنامه‌ی "كوردستان" له‌به‌ر گرنگیی بابه‌ته
باسكراوه‌كان به پێویستی زانی له راپۆرتێكی
تێر‌وته‌سه‌ل‌دا تیشك بخاته سه‌ر بیر‌وبۆچوون‌و
رێنوێنیی‌یه‌كانی به‌ڕێز كاك مسته‌فا له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌رانی
وتووێژه‌كان له هه‌ر دوو به‌شی كوردی‌و فارسی‌دا به‌و
پرسیاره له به‌ڕێز هیجری ده‌ست پێ ده‌كه‌ن كه
پێوه‌ندیی به رووداوه‌كانی پاش به‌ناو هه‌ڵبژاردنی
ده‌وری ده‌یه‌می سه‌ركۆماری له ئێران‌دا هه‌یه‌و
بۆچوونی به‌ڕێزیان له‌سه‌ر دروستیی هه‌ڵوێسته‌كانی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌و باره‌وه
ده‌پرسن. به‌ڕێز هیجری له وه‌ڵام‌دا وێڕای ئاماژه‌دان
به‌وه‌ی كه "ئه‌وه‌ی له ئێران رووی دا به نێوی
هه‌ڵبژاردنی ده‌وری ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماریی ئێران،
به حه‌ق درێژه‌ی ئه‌و شانۆگه‌رییانه بوو كه له 9
ده‌وره‌ی پێشووی سه‌ركۆماری‌دا ئێمه له‌گه‌ڵی
به‌ره‌وڕوو بووین." باسی ئه‌و خاڵانه‌ی كرد كه به‌ناو
هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمارییان له نێوه‌رۆك‌دا به‌تاڵ‌و
بێ‌مانا كردووه‌و وتی: "له واقیع‌دا پێموابێ ئێمه
وه‌ك خه‌ڵكی ئێران، وه‌كوو گرووپ‌و سازمانه
سیاسی‌یه‌كان، وه‌كوو كه‌سایه‌تی‌یه‌كان‌و وه‌كوو تاكی
ئێرانی به‌تایبه‌تی تاكی كورد ده‌بێ بێینه سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامیی
ئێران وه‌زیفه‌ی خۆی به نیسبه‌تی توند‌وتیژی‌و
دواكه‌وتوویی خۆی له هه‌موو به‌رنامه‌كان‌دا به‌ڕێوه
ده‌با، به‌ڵام ئایا ئێمه‌ش وه‌كوو ئێرانی‌یه‌ك له
به‌رانبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌دا كه هاتوونه‌ته پێشێ
دروستمان عه‌مه‌ل كردووه یان دروستمان عه‌مه‌ل
نه‌كردووه". به‌ڕێز هیجری له وه‌ڵامی ئه‌و به‌شه له
پرسیاری به‌شی فارسیی "تیشك"دا كه "به‌ڕێزیان به
پێی چ به‌ڵگه‌یه‌ك پێشبینییان كردبوو كه دیسان
ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ده‌كرێته‌وه به سه‌ركۆماری رێژیم"،
وێڕای تیشك خستنه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن له
رێژیم‌دا به ته‌واوی كۆنترۆڵكراوه‌و خه‌ڵك هیچ
ده‌سه‌ڵاتێكیان تێ‌دا نیه، وتی: "هۆی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌م
مه‌سه‌له بۆ دوو لێدوان‌و پشتیوانیی خامنه‌یی له‌و
]ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد[ ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌مین له
رێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی ساڵی رابردوو بوو، له‌و كاته‌ی له
مه‌شهه‌د قسه‌ی كرد به روونی له ئاغای
ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد پشتیوانی كرد‌و هێرشێكی توندی كرده
سه‌ر دژبه‌رانی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد‌و دووهه‌مین ئه‌و كاته
بوو كه پێش له هه‌ڵبژاردن، ئاغای خامنه‌یی بۆ كوردستان
سه‌فه‌ری كرد‌و له دیدار له‌گه‌ڵ توێژه جیاجیاكانی
خه‌ڵكی كوردستان‌دا سه‌رله‌نوێ پشتیوانیی ئاشكرای خۆی
له ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد راگه‌یانده‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتووێژ له به‌شی فارسی‌دا ئه‌و
پرسیاره رووبه‌ڕووی كاك مسته‌فا ده‌كرێته‌وه كه "به
بڕوای ئێوه ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی
رێژیم‌و له چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا ناكرێ
وه‌دووی چاكسازی‌و گۆڕانكاریی دێموكراتیك له ئێران‌دا
بكه‌وین، كه‌وابوو چاره چیه‌و خه‌ڵك ده‌بێ چ بكه‌ن؟".
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له وه‌ڵام‌دا به ئاماژه‌دان
به‌وه‌ی كه "خه‌باتی 30 ساڵه‌ی خه‌ڵكی ئێران‌و
خه‌باتی 10 ساڵه‌ی ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌بان نیشانی داوه كه
له‌م رێژیمه‌دا مه‌سه‌له‌ی چاكسازی، ریفۆرم‌و هه‌روه‌ها
كرانه‌وه به‌ڕووی ئازادی‌و دێموكراسی ئیدی مانا‌و
نێوه‌رۆكێكی نیه"، پێی وایه "ریفۆرم‌و چاكسازی له
سیستمێك‌دا دێته گۆڕێ كه ئه‌و سیستمه بڕوای به‌وه
هه‌بێ له كاره‌كانی‌دا كه‌موكوڕی‌و لاوازی هه‌یه‌و
ده‌بێ چاكسازییان تێ‌دا بكا. به‌ڵام له
ئیدئۆلۆژی‌یه‌ك‌دا كه پێوه‌ندیی به فانتازیا‌و
خواوه‌نده‌وه هه‌یه‌و گرووپێك وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رانی
بڕیاره ئاسمانی‌یه‌كان ئه‌م رێژیمه به‌ڕێوه ده‌به‌ن‌و
بڕوایان به كه‌موكوڕی‌و لاوازی نیه، نابێ". كاك
مسته‌فا له به‌شێكی دیكه‌دا ده‌ڵێ: "به بڕوای من
ده‌بێ له جیاتی به‌فیڕۆدانی هێزی خه‌ڵك‌و له جیاتی
به‌فیڕۆدانی ئه‌و تێچووانه‌ی له رێگه‌ی
چاكسازیخوازی‌دا له نێو ده‌برێن، ده‌بێ له ده‌وری
رووخاندنی رێژیم‌و دامه‌زراندنی رێژیمێكی دێموكراتیك كۆ
ببنه‌وه‌و جگه له‌مه‌ش رێگه‌یه‌كی دیكه نیه".
له پرسیارێكی دیكه‌دا داوا له به‌ڕێز هیجری كرا كه
لێكدانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی
په‌ره‌نه‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌كانی یه‌ك ساڵی
رابردوو له ئێران‌دا ده‌رببڕێ كه به‌ڕێزیان به چه‌ند
خاڵی بنه‌مایی ئاماژه‌یان كرد. كاك مسته‌فا هۆكارێكی
بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و ره‌وته‌ی بۆ سه‌ركوتی رێژیم‌و
هۆكارێكی دیكه‌شی بۆ نه‌بوونی "رێبه‌ری‌یه‌كی قاتیع‌و
لێبڕاو" گه‌ڕانده‌وه. به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه
"سه‌رانی ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌ب وه‌كوو كه‌ڕووبی‌و خاته‌می‌و
زیاتر له‌وانه‌ش مووسه‌وی، كه‌سانێك بوون كه هیچ
دژایه‌تی‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ رێژیمی كۆماری ئیسلامی
نه‌بوو.... ئه‌گه‌ر دووباره هه‌ڵ‌بژێردرابانه‌وه هه‌ر
كامێكیان ئیدی ئێعترازیان نه‌ده‌كرد، كه‌وابوو لێره‌دا
رێبه‌ری‌یه‌ك نه‌بوو كه ئه‌و خه‌ڵكه به ئامانجی
رێنوێنی‌كردن بۆ رووخانی رێژیم‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئازادی‌و دێموكراسی كه مافی خه‌ڵكه، پێشڕه‌وی بكا".
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری وتی: "له‌ڕاستی‌دا پایه
سه‌ره‌كی‌یه‌كانی رێژیم له دروشمه‌كانی چه‌ند مانگی
رابردوودا وه‌به‌ر هێرش كه‌وتن وه‌ك ویلایه‌تی فه‌قیه،
یاسای بنه‌ڕه‌تی‌و جیایی دین له ده‌وڵه‌ت‌و ته‌نانه‌ت
هێندێكی دیكه له دروشمه‌كانی رۆژ وه‌كوو هێرشكردنه
سه‌ر رووسیه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له
پشتیوانانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه".
به‌ڕێز هیجری له به‌شێكی دیكه‌دا باسی ئه‌و چین‌و
توێژ‌و نه‌ته‌وه زوڵملێكراوانه ده‌كا كه له‌گه‌ڵ
ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌كانی یه‌ك ساڵی رابردوو نه‌كه‌وتن‌و
وتی: "ده‌بینین له هه‌موو ماوه‌ی ئه‌م خه‌باته چه‌ند
مانگه‌دا زیاتر توێژی نێونجیی كۆمه‌ڵگا كه زۆربه‌یان
له خوێندكاران پێك هاتبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته
كه‌وتن‌و خه‌ڵكی دیكه له‌گه‌ڵی نه‌كه‌وتن یان خه‌ڵكی
نه‌ته‌وه‌كانی شوێنه په‌راوێزه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵی
نه‌كه‌وتن چوونكه هیچكام له سه‌رانی بزووتنه‌وه‌كه
به‌رنامه‌یان نه‌بوو‌و نه‌یانده‌گووت گه‌ر بزووتنه‌وه‌كه
سه‌ر كه‌وێ، ئایا بارودۆخی نه‌ته‌وه ئێرانی‌یه‌كان كه
له 30 ساڵی رابردوودا له ژێر توندترین زوڵم‌و
هه‌ڵاواردن‌دا بوون، گۆڕانی به سه‌ردا دێ یا وه‌ك خۆی
ده‌مێنێته‌وه".
هه‌ر له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا به‌ڕێز هیجری له به‌شێكی
دیكه‌دا به وته‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی سه‌رانی ئیسلاح‌ته‌ڵه‌ب
ئاماژه ده‌كا‌و ده‌ڵێ: "كاتێك ده‌یانگوت بزووتنه‌وه‌كه
رێبه‌ری نیه‌و رێبه‌ری پێویست نیه‌و هه‌ر سه‌ربازێك
فه‌رمانده‌یه‌كه‌و هه‌ر فه‌رمانده‌یه‌ك سه‌ربازێكه،
نه‌یانده‌زانی له كوێی دونیادا وه‌ها بزووتنه‌وه‌یه‌ك
كه هه‌ر سه‌ربازێك فه‌رمانده‌یه‌ك‌و هه‌ر فه‌رمانده‌یه‌ك
سه‌ربازێك بێ، به ئاكام ده‌گا".
به‌ڕێز كاك مسته‌فا له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه
"ئێستا دوای یه‌ك ساڵ پێتان وایه وه‌زعه‌كه چۆنه؟"،
وتی: "به بۆچوونی من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه رێژیمی
كۆماری ئیسلامی ئێران زۆر به شێوه‌یه‌كی لووت
به‌رزانه پێی وایه كه ئه‌و جووڵانه‌وه‌ی سه‌ركوت
كردووه‌و بێده‌نگی كردووه‌و ره‌نگه له دڵی خۆی‌دا
خۆشی بگێڕێ به‌ڵام واقعییه‌ته‌كه وا نیه. ئه‌و
به‌شه‌ی له واقیع‌دا پێیان ده‌ڵێن ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌ب‌و له
جه‌هه‌تی ئیسڵاحی حكومه‌ت‌و جومهوری ئیسلامی ئێران‌دا
به‌ربه‌ره‌كانێیان ده‌كرد‌و هاتبوونه شه‌قامه‌كان، به
بۆچوونی من ئه‌و به‌شه له جوولانه‌وه‌ی سه‌وز كۆتایی
هاتووه، مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه كه ئیدی خه‌ڵكی
ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌ب وجوودی نیه، به‌ڵكوو ئه‌وانه ژماره‌یان
كه‌متر بۆته‌وه‌و ته‌ئسیراتیان له جووڵانه‌وه‌كانی
داهاتوو كه به بۆچوونی من سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، زۆر
كه‌متر ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌و به‌شه له خه‌ڵك كه
خوازیاری ئازادی‌و مافه پێشێلكراوه‌كانی خۆیان به
دوای رووخانی كۆماری ئیسلامی‌دا‌و هێنانه سه‌ركاری
حكومه‌تێكی دێموكراتیك له سه‌ر ویست‌و داخوازی خه‌ڵك
بوون، به‌هێز بووه". له درێژه‌دا ده‌ڵێ: "له لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه ئێمه ئیتلاعاتیشمان هه‌یه له نێوخۆی وڵات
له كه‌سانێك كه پێشتر زۆر به توند‌وتیژی دیفاعیان له
مه‌سه‌له‌ی ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌بی كردووه‌و پێیان وابووه كه
ده‌بێ خه‌بات له چوارچێوه‌ی ئیسلاحاتی كۆماری
ئیسلامی ده‌رنه‌چێ، ئێستا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و
قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئیدی چیدیكه ناكرێ له‌و رێگایه‌دا
هه‌زینه بده‌ن، چوونكه ئه‌و رێگایه به بۆنبه‌ست
گه‌یشتووه".
له پرسیارێك‌دا كه له نێوان هه‌ر دوو به‌شی فارسی‌و
كوردی "تیشك"دا هاوبه‌ش بوو، لێكدانه‌وه‌و بۆچوونی كاك
مسته‌فا له سه‌ر بارودۆخی هه‌نووكه‌ی رێژیمی تاران
داوا كرا كه به‌رَێزیان به وردی قامكی له سه‌ر
قه‌یرانه نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كی‌یه‌كانی رێژیم دانا.
به‌ڕێز هیجری وتی: "]رێژیم[ له باری نێوخۆیی‌و له
باری ده‌ره‌وه، یان له سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا،
له خراپترین حاڵه‌تی خۆی‌دا گرفتار بووه... به‌شێكی
زۆر له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه سه‌رمایه‌گوزاری‌یان له
به‌شی نه‌وت له مه‌یدانه نه‌وتی‌یه‌كانی ئێران‌دا
كردبوو، به هۆی ئه‌و مه‌حاسرانه‌ی كه ئامریكا‌و ئوروپا
دایاننا، خۆیان كشاندۆته‌وه". له درێژه‌دا وتی:
"قه‌یرانه‌كان كه‌ڵه‌كه بوونه‌ته سه‌ریه‌ك، به جۆرێك
كه بۆی چاره‌سه‌ر ناكرێ، له باری ئیعتیاد، له باری
بێكاری، ئێمه له ساڵی رابردوودا شاهیدی ئامار‌و
ئه‌رقامێكی به‌رچاو له هه‌ڵكشانی بێكاری‌و
بێ‌داهاتی‌و نائومێدی خه‌ڵكی ئێران بووین". به‌ڕێز
هیجری له به‌شێكی دیكه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی وێڕای
جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه "ده‌بینین كه
نزیكترین دۆسته‌كانی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران
وه‌كوو رووسیه، وه‌كوو چین كه تا ئێستا قازانج‌و
به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كی یه‌كجار زۆریان له پڕۆژه‌كانی
ئێران به چنگ هێناوه، لێی دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه" ،
وتی: "كۆماری ئیسلامی له داهاتوودا له‌گه‌ڵ
گیر‌وگرفت‌و موشكیلاتێكی زۆر گه‌وره‌تر‌و به‌هێزتر
رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه".
له به‌شی كوردی‌دا پرسیارێك روو له حیزبی دێموكراتی
كوردستان هاته گۆڕێ كه "له‌و حاڵه‌ته‌ی كه جه‌نابت
ئاماژه‌تان پێ فه‌رموو، ئه‌و قه‌یرانانه كه جومهوری
ئیسلامی له سیاسه‌تی خاریجی له گه‌ڵی ده‌ست‌وپا لێ
ده‌دا، له ئاستی نێوخۆییش‌دا فه‌رمووتان كه ورده ورده
حه‌ره‌كه‌تێكی ئێعترازی عه‌میقتر شكڵ ده‌گرێ، ره‌وتێكی
دێموكراتخوازتر، سێكۆلارخواز دێته گۆڕێ، له‌و حاڵه‌ته‌دا
پلاتفۆرمی ئێوه وه‌كوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران چی ده‌بێ؟". به‌ڕێز كاك مسته‌فا له وه‌ڵام‌دا به
وردی ئاماژه‌ی به شێوه‌كانی خه‌باتی حیزبی دێموكرات
له مێژووی ته‌مه‌نی خۆی‌دا كرد‌و له سه‌ر
هه‌وڵه‌كانی داهاتوو بۆ پێشخستنی بزووتنه‌وه‌ی
هه‌نووكه‌ی خه‌ڵكی ئێران رایگه‌یاند: "له‌و
پێوه‌ندی‌یه‌دا ئه‌وه‌ی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی
ئێمه‌و ئه‌ركی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه،
بریتی ده‌بێ له‌وه‌ی كه ئێمه جووڵانه‌وه‌ی
ئازادیخوازی‌و جووڵانه‌وه‌ی خوازیاری جودایی دین له
ده‌وڵه‌ت به‌هێز بكه‌ین‌و له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا ئه‌وه‌ی
له باری سیاسی، له باری راگه‌یاندن‌و له باری
ته‌شكیلاتی‌یه‌وه چ له نێوخۆی وڵات‌و چ له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئێمه،
ده‌مانهه‌وێ زیاتر له رابردوو بیبه‌ینه پێش، زیاتر
بتوانین پێوه‌ندی‌یه‌كانمان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی
ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی
نه‌ته‌وه مافخوراوه‌كانی ئێران به‌هێز بكه‌ین".
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی پرسیاره‌كان له هه‌ر دوو به‌شی
كوردی‌و فارسی ته‌له‌ویزیۆنی "تیشك"دا، مانگرتنی رۆژی
23ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان
به بۆنه‌ی ئێعدامی چالاكانی سیاسی كورده‌وه بوو.
به‌ڕێز هیجری له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا جه‌ختی كرده‌وه كه
"ئه‌م مانگرتنه درێژه‌ی خه‌باتی 30 ساڵه‌ی خه‌ڵكی
كوردستان له به‌رانبه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران بوو‌و له
لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌كرێ بڵێین درێژه‌ی خه‌باتی 30
ساڵه‌ی هه‌موو ئازادیخوازانی ئێران بوو". به‌ڕێزیان ئه‌و
شێوه خه‌باته‌ی خه‌ڵكی كوردستانی به ئۆلگوویه‌كی باش
بۆ خه‌باتی سه‌راسه‌ری له ئێران زانی‌و وتی: "به
بۆچوونی من ئه‌مه شێوازێكی زۆر پێشكه‌وتووی خه‌بات به
تێچووی كه‌مه‌وه‌یه كه هه‌ڵبه‌ت گه‌ر ده‌ره‌تان
هه‌بێ‌و له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا درێژه‌ی پێ بدرێ
ده‌توانێ ئاكامێكی زۆر به نرخی هه‌بێ... یه‌كێك له‌و
شێوازانه‌یه كه له به‌رابه‌ر كۆماری ئیسلامیی
ئێران‌دا ده‌توانێ سه‌ركه‌وتووترین‌و كه‌م‌تێچووترین بێ".
به‌ڕێز هیجری له مه‌ڕ ئه‌و پرسیاره‌ی كه "ئه‌و
مانگرتنه چ په‌یامێكی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا؟" ، قامكی له
سه‌ر چه‌ند په‌یامی سه‌ره‌كی دانا وه‌ك نیشاندانی
درێژه‌دانی خه‌بات‌و زاڵبوون به سه‌ر هه‌وڵه‌كانی رێژیم
بۆ چاوترسێنكردنی خه‌ڵك‌و نواندنی كێشه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد له ئێران له به‌ر چاو
جیهانیان‌و له درێژه‌دا وتی: "پێم وابێ سه‌ركه‌وتووترین
یان بڵێم زیندووترین په‌یام كه له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا
ده‌توانم باسی بكه‌م كه له رابردووی خه‌باتی گه‌لی
كورد‌و گه‌لانی ئێران به گشتی تاكوو ئێستا بێ‌سابقه
بووه، هه‌مگه‌رایی، ئیتیحاد‌و هاودڵی‌و یه‌كده‌نگی بوو
كه خه‌ڵكی ئێران به هه‌موو بیر‌وباوه‌ڕه‌كانیانه‌وه
له‌و مانگرتنه پشتیوانی‌یان كرد‌و خه‌بات‌و
به‌ربه‌ره‌كانێی خۆیان به شێوه‌ی هاوده‌نگ له دژی
كۆماری ئیسلامی ئێران نیشان دا".
له پرسیارێكی جیاوازدا كه له به‌شی كوردی‌دا كرا،
له سه‌ر به‌یاننامه‌كانی مووسه‌وی‌و كه‌ڕووبی له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێعدامی ئه‌م دواییانه‌ی4 چالاكی
سیاسیی كورد پرسیار كرا كه به‌ڕێز كاك مسته‌فا وه‌ڵامی
دایه‌وه: "دیاره ئه‌وه‌ی كه ئاغای كه‌ڕووبی باسی
كرد له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێعدامی ئه‌و تێكۆشه‌رانه،
شتێكی قابیلی ته‌وه‌جوه نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاغای
مووسه‌وی باسی كرد، ده‌توانم بڵێم هه‌نگاوێكی موسبه‌ت
بوو، دیاره من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم‌و هاوده‌نگ نیم
له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ویستیان ئه‌و مه‌سه‌له
گه‌وره كه‌نه‌وه‌و بیكه‌ن به‌وه كه ئه‌و ئێعدامانه‌ی
مه‌حكووم كردووه، هیچ مه‌سه‌له‌ی مه‌حكوم‌كردنی تێ‌دا
نیه‌و له‌وێ‌دا باس له‌وه ده‌كا كه ئیتلاعڕسانی كافی
له سه‌ر ئیتیهامی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێعدام كراون،
نه‌كراوه".
له كۆتایی‌دا چ له به‌شی كوردی‌و چ له به‌شی فارسی
"تیشك"دا داوا له به‌ڕێز كاك مسته‌فا كرا كه په‌یامی
خۆی به كورتی به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بدا كه به‌ڕێزیان
له به‌شی فارسی‌دا گوتی: "خه‌ڵكی ئێران له داهاتوو
به یه‌كیه‌تی‌و یه‌كپارچه‌یی‌و به‌و لاوازی‌و
ده‌سته‌وه‌ستانی‌یه‌ی كه كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵی
به‌ره‌وڕوویه، ده‌توانن به ئاواته دێرینه‌كانیان كه
ئازادی‌و دێموكراسی‌یه بگه‌ن، به‌ڵام مه‌رجی سه‌ره‌كی
بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه، یه‌كیه‌تی‌و داهاتووبینی‌و
هه‌بوونی به‌رنامه‌ی روونه، به‌رنامه‌یه‌ك كه
خواسته‌كانی هه‌موو چین‌و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانی
له خۆ گرتبێ‌و پێویستی به رێكخستنی رێبه‌ری‌یه‌كی
لێبڕاو‌و بڕیارده‌ر دژی كۆماری ئیسلامی ئێرانه".