وتووێژی گۆڤاری لڤین له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ته‌یموور مسته‌فایی
ئه‌ندامی
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز هێشتا گه‌ڵاڵه‌ی روونی بۆ پشتیوانی
له مافه‌كانی گه‌لی كورد نیه
دیدار:
گه‌رمیان حه‌مه‌خان
لڤین: له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران‌دا
بۆچوونی جیاواز سه‌باره‌ت به‌و ئاڵۆزییانه له ناو
كوردی رۆژهه‌ڵات‌و ته‌نانه‌ت حیزبه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی
كوردستانیشدا دروست بوو به‌وه‌ی كه ده‌بوو كوردیش له
لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌نگاوێكی بهاویشتایه تا به جۆرێك
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان گه‌وره‌تر بوایه‌و ئه‌وه‌ش
به‌رژه‌وه‌ندی كوردی تیا‌بوو، به‌ڵام ئێوه وه‌كو حیزبی
دێموكرات راتان له سه‌ره‌تای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان‌و
ئێستادا چۆنه؟
ته‌یموور مسته‌فایی: ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی كه به
رواڵه‌ت له دژی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین
ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماری‌دا بوو‌و به دانی دروشمی
ده‌نگه‌كانمان بده‌نه‌وه ده‌ستی پێ كرد‌و له راستیدا
قینی په‌نگ خواردووی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بوو له دژی
رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی كۆماری ئیسلامی. حیزبی دێموكرات
هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماری ته‌حریم
كردبوو. بۆیه ئه‌و دروشمه نه‌یده‌توانی دروشمی ئێمه
بێ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه رێكخراوێك كه داوای به‌شداری
نه‌كردنی كردبێ زۆر بێ مانا ده‌بێت داوای دانه‌وه‌ی
ده‌نگه‌كان بكا. به باوه‌ڕی ئێمه هه‌ڵبژاردنی ئازاد
له كۆماری ئیسلامی‌دا مومكین نیه‌و هه‌ڵبژاردن له
چوارچێوه‌ی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیهی به شانۆسازی
ده‌زانین‌و به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه كاندیدا
پاڵێوراوه‌كان، له نێوان 1400 كاندیداتۆر ته‌نیا
ئه‌حمه‌دی نژاد، مووسه‌وی، كه‌ڕووبی‌و ره‌زایی كه
هه‌ر كام ده‌یان ساڵ به‌رپرسایه‌تی هه‌ره به‌رزی ئه‌م
رێژیمه‌یان له ئه‌ستۆ بووه‌و له هه‌موو جینایه‌ته‌كانی
ئه‌م رێژیمه‌دا به‌شدار بوون. له بێژنگی شوورای نیگابان
گوزه‌راون‌و خامنه‌یی رێبه‌ری نیزامی ئیسلامی به
ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی كۆماری ئیسلامی ناوی لێ
بردوون.
به‌و حاڵه‌ش حیزبی دێموكرات رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئه‌و
ناڕه‌زایه‌تییانه له‌و چوارچێوه ته‌نگه تێ‌په‌ڕێ‌و
ئاراسته‌یه‌كی دێموكراتیك به خۆیه‌وه بگرێت‌و
ته‌واویه‌تی رێژیم بكاته نیشانه، له پێشه‌وه‌ی ئه‌و
خه‌باته‌دا ده‌بێ، هه‌ر وه‌ك له 31 ساڵی رابردوودا له
پێشه‌وه‌ی خه‌بات بۆ دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وه‌یی
بووه.
ئێستا كه به‌ره‌و یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌و ئێعترازانه ده‌ڕۆین
رێژیم كه‌یف خۆشه به‌وه‌ی كه گۆیا توانیویه‌تی به
زه‌برو زه‌نگ پاشه‌كشه به خه‌باتی خه‌ڵك بكا، به‌ڵام
ئه‌مه ته‌نیا دڵخۆشی دانه‌وه‌ی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر نا
هه‌ر له‌م یه‌ك ساڵه‌دا دروشمه‌كانی خه‌ڵك رادیكاڵتر‌و
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا به‌رینتر
بۆته‌وه، هه‌ر بۆیه رێژیم له خۆ ئاماده كردندایه بۆ
ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی خه‌ڵك له
ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌ڵبژاردندا‌و هه‌ر رۆژه به شێوه‌یه‌ك
هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كا‌و ده‌یهه‌وێ به‌و هه‌ڕه‌شانه
خه‌ڵك چاوترسێن بكا كه ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وپه‌ڕی
ترسیه‌تی له خه‌ڵك.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه حیزبی دێموكرات بۆچی داوای له
خه‌ڵكی كوردستان نه‌كردووه وه‌ك شاره گه‌وره‌كانی
ئێران بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ده‌بێ ئه‌وه بڵێم كه
نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران‌و یه‌ك له‌وانه‌ش
نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌ر كام بۆ خۆیان بزووتنه‌وه‌ی
تایبه‌تیی خۆیان هه‌یه كه داوا‌و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی
تایبه‌ت به خۆیانی هه‌یه‌و شێوازه‌كانی خه‌بات، یان
چۆنیه‌تیی‌و كاتی هاتنه مه‌یدانی خۆیان، بۆ خۆیان
دیاری ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر له شاره‌كانی ناوچه‌كانی فارس نشیندا
بزووتنه‌وه‌یه‌ك سه‌رهه‌ڵ بدات ئێمه‌و نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ش پێمان خۆشه له بواری هاوبه‌شدا بۆ به‌دیهاتنی
مافه‌كانمان خه‌بات بكه‌ین، به‌ڵام كاتێك كه بۆ نموونه
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز هێشتا گه‌ڵاڵه‌یه‌كی روونی بۆ
پشتیوانی له مافه‌كانی كورد‌و گه‌لانی دیكه‌ی ئێران
له هه‌نبانه‌دا نیه، گۆڕه‌پانی كاری هاوبه‌شمان
به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه‌و ئێمه ناتوانین داوا له خه‌ڵكی
كوردستان بكه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنی دروشمه‌كانی ئه‌وان
گیانفیدایی بكه‌ن.
لڤین:
جیاوازی له نێوان سیاسه‌تی ئێوه‌و به‌ره‌ی
ریفۆرمخوازانی ئێران‌دا چییه بۆ له نێو بردنی رێژیمی
ئێستا‌و پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ؟
ته‌یموور مسته‌فایی: سیاسه‌تی حیزبی دێموكرات
رووخاندنی رێژیم‌و هه‌وڵدانه بۆ هێنانه سه‌ركاری
رێژیمێكی دێموكراتی فره‌یی كه له‌ودا ئازادی‌و
دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بێته دی،
به‌ڵام سیاسه‌تی ریفۆرمخوازه‌كان هه‌وڵدانه بۆ
مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی. ئه‌وان پێیان وایه رێژیمی
كۆماری ئیسلامی به‌م شێوه به‌ڕێوه‌بردنه‌ی حكوومه‌تی
ئێستاوه له مه‌ترسی كه‌وتووه‌و بۆیه ده‌یانهه‌وێ له
چوارچێوه‌ی ئه‌و سیستمه‌دا به هێندێك نه‌رمی نواندن
رێژیم له رووخان نه‌جات بده‌ن.
لڤین: ئاشكرایه كه ئێوه داوای رووخانی رێژیمی ئێستا‌و
پێكهێنانی حكومه‌تێكی سیكۆلار ده‌كه‌ن‌و ده‌تانه‌وێت
ئایین له ده‌وڵه‌ت داببڕدرێت، له‌م خاڵه‌دا تا چه‌ند
له‌گه‌ڵ ریفۆرمخوازان جیاوازیتان هه‌یه؟
ته‌یموور مسته‌فایی: جیاوازی ئێمه له‌گه‌ڵ
ریفۆرمخوازه‌كان جیاوازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی‌یه. ئێمه
خوازیاری رووخانی ئه‌م رێژیمه‌و گۆڕینی یاسای
بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وڵاته‌ین، چونكه ئه‌م یاسایه
سه‌رچاوه‌ی جیاوازی دانانێكی زۆره له نێوان، ژن‌و
پیاو، پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان، پێكهاته
ئایینی‌یه‌كان‌و ... هتد، به‌ڵام وه‌ك باسم كرد
ریفۆرمخوازه‌كان یاسای بنه‌ڕه‌تیی وڵاتیان لا په‌سنده‌و
پێیان وایه له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌دا ده‌كرێ خه‌ڵك
به هێندێك له ماف‌و ئازادییه‌كانیان بگه‌ن كه ئه‌م
بۆچوونه به خۆشییه‌وه شكستی هێناوه.
لڤین: پێتان وایه كه خه‌ڵكی شیعه مه‌زهه‌بی ئێران
به‌وه رازی بێت كه سیسته‌می حوكم له ئێران له
رێژیمێكی ئیسلامی‌و ویلایه‌تی فه‌قیهه‌وه بگۆڕدرێت بۆ
رێژیمێكی سیكۆلار؟و ئه‌مه تاچه‌ند سه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ر
هه‌ر هه‌نگاوێكی وه‌ها له داهاتوودا بنرێت؟
ته‌یموور مسته‌فایی: زۆربه‌ی ناڕازییه‌كان له رێژیمی
ئێستا شێعه مه‌زهه‌به‌كانن چون له‌م رێژیمه‌دا ته‌نانه‌ت
گرینگ نیه كه‌سێك شێعه بێ به‌ڵكوو گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و
شێعه‌یه تا چه‌ند له خزمه‌ت ئه‌م سیستمه‌دا قه‌رار
ده‌گرێ. بۆ روون بوونه‌وه‌ی زیاتر له نێو مه‌زهه‌بی
شێعه‌دا چه‌ند لقی جیاواز هه‌یه: 2 ئیمامی، 4 ئیمامی،
5 ئیمامی، 7 ئیمامی‌و 12ئیمامی‌و دورووزی كه سه‌رۆك
كۆمار له‌م رێژیمه‌دا به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌بێ
شێعه‌ی "اپنا عشری" (12 ئیمامی)و په‌یڕه‌وی رێبازی
ویلایه‌تی موتڵه‌قه‌ی فه‌قیه بێ واته لقه‌كانی دیكه
رێگای بوونیان به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات به سه‌رۆك
كۆمار نیه. له‌نێو شێعه‌ی 12 ئیمامیشدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك
په‌یڕه‌ووی ویلایه‌تی موتڵه‌قه‌ی فه‌قیه‌و له ره‌جالی
سیاسی مه‌زهه‌بی نه‌بێ دیسان بۆی نیه ببێته سه‌رۆك
كۆمار بۆیه ده‌بینین زۆربه‌ی شێعه‌كانیش له مافی
هه‌ڵبژێران به سه‌رۆك كۆمار بێ به‌ش كراون كه دیاره
مه‌زهه‌ب‌و ئایینه‌كانی دیكه خراپتر، بۆیه شێعه‌كانیش
زۆربه‌یان له دژی ئه‌م سیستمه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی رێژیم
بگۆڕدرێت به رێژیمێكی سیكۆلار هه‌وڵێكی زۆر له نێوان
هه‌موو پێكهاته‌كانی ئێران له ئارادایه به‌ڵام ئاكامی
ده‌بێته چی، به‌ستراوه به زۆر فاكته‌ری جۆراوجۆر.
لڤین: ئێوه كه به‌رده‌وام باس له رووخانی رێژیمی
كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن، به‌رنامه‌یه‌ك یاخود
میكانیزمێكی دیاریكراوتان هه‌یه بۆ رووخانی ئه‌و
رێژیمه كه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن؟
ته‌یموور مسته‌فایی: حیزبی دێموكرات‌و ته‌نانه‌ت كوردیش
به ته‌نیا توانای رووخاندنی رێژیمیان نیه بۆیه
پێویسته بۆ رووخاندنی ئه‌م رێژیمه هاوپه‌یمانیی له
نێوان هێزه سه‌رانسه‌رییه‌كان، هێزی نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كانی ئێران‌و... پێك بهێندرێ. بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته له 5 ساڵ پێش له ئێستاوه حیزبی ئێمه
له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رێكخراوی نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كانی ئێران به‌ره‌یه‌كیان پێك هێناوه به‌ناوی
"كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ" كه ئامانجی
رووخاندنی رێژیم‌و هێنانه سه‌ركاری رێژیمێكی
دێموكراتی فیدراڵی‌یه، بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ
رێكخراوه سه‌رانسه‌رییه‌كانیش به‌رده‌وام له تێكۆشانداین
كه له‌م باره‌شه‌وه تا ئێستا له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخراوی
چه‌پی سه‌رانسه‌ری جۆره پێك هاتنێك هه‌یه به‌ڵام
پێویسته زیاتر هه‌وڵ بده‌ین‌و به‌ره‌یه‌كی به‌رینتر كه
قورساییه‌كی زیاتری هه‌بێ پێك بێ، ئه‌و پێك هاته
ده‌بێ بڕوای به دێموكراسی به مانای واقیعی، جیایی
دین له ده‌وڵه‌ت، پاراستنی مافی مرۆڤـ، دابین كردنی
مافی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی هه‌بێ.
لڤین: ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ته‌وه‌رێكی تر ئه‌ویش سڕبوون‌و
راگرتنی چالاكییه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێرانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م
سڕبوون‌و ئۆردوگا نشینییه‌تان تاكه‌ی ده‌خایه‌نێت؟
ته‌یموور مسته‌فایی: چالاكی ئه‌گه‌ر به مانای خه‌باتی
چه‌كداری ده‌فه‌رموون ئه‌مه راسته به‌ڵام ئێمه له
بواره‌كانی دیكه‌ی چالاكی‌دا وه‌ك چالاكی ته‌شكیلاتی،
سیاسی، دیپلۆماسی‌و مه‌ده‌نی به‌رده‌وامین‌و رۆژ به
رۆژ ئه‌م خه‌باته‌مان له گه‌شه‌كردن‌و به‌ره‌وپێشچوون
دایه. دوایین نموونه‌ی ئه‌م چالاكیانه بانگه‌وازی
حیزبه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات له رۆژی 23ی
بانه‌مه‌ڕ بۆ مانگرتنی گشتی له كوردستان بوو، كه ئه‌م
بانگه‌وازه له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانی ئێرانه‌وه زۆر
باش وه‌ڵامی درایه‌وه‌و ئه‌گه‌ریش كه‌مێك به‌ره‌وه
دواتر بگه‌ڕێینه‌وه له 5 ساڵی رابردوودا له رۆژی 22ی
پووشپه‌ڕ، ساڵڕۆژی شه‌هید كرانی دوكتور قاسملووی
نه‌مردا، خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر بانگه‌وازی حیزبی
دێموكرات دووكان‌و بازاڕه‌كانیان داخستووه‌و زۆر چالاكی
جۆراوجۆری دیكه‌شیان به‌ڕێوه بردووه.
له هه‌ركام له بۆنه‌كاندا كه حیزبی ئێمه داوای
مانگرتن یان هه‌ر جۆره ناڕه‌زایه‌تییه‌كی دیكه‌ی له
خه‌ڵكی كوردستان كردووه، كۆماری ئیسلامی ناچار بووه
ده‌یان یه‌كه‌ی سه‌ربازی له شاره‌كانی دیكه‌ی
ئێرانه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ كوردستان. ئه‌وه نیشانده‌ری
ئه‌و راستیه‌یه كه ته‌نانه‌ت كۆماری ئیسلامیش باوه‌ڕی
به‌وه هه‌یه كه ئێمه هێزێكی حاشا هه‌ڵنه‌گرین له
نێوخۆی كوردستاندا. بۆ نموونه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
ئه‌م دواییانه‌دا كه له شاری سنه به‌ڕێوه چوو، یه‌كێك
له كارناسانی ئه‌منییه‌تیی رێژیم دانی به‌وه دانابوو
كه سه‌ركه‌وتنی مانگرتنی ئه‌م دواییانه‌ی كوردستان
نیشانی داوه كه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی سی ساڵه بۆ
سه‌ركوتی حیزبه كوردییه‌كان، بۆ وێنه حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران ئێستا له هه‌موو كاتێكی تر به‌هێزتر
بووه.
كه‌وابوو ده‌بێ بزانین خه‌باتی چه‌كداری ته‌نیا یه‌كێك
له شێوازه‌كانی خه‌باته. هێزی خه‌باتكار به‌پێی
لێكدانه‌وه‌ی بارودۆخ له هه‌ر قۆناغێك چ شێوه خه‌باتێك
به قازانج بزانێ له‌و شێوه خه‌باته كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرێ
كه ئێمه‌ش ئه‌و كاره‌مان كردووه.
لڤین: پێتان وانییه له كاتێكدا ئێوه چالاكیتان له‌ڕووی
سه‌ربازییه‌وه به‌رامبه‌ر به كۆماری ئیسلامی نییه،
متمانه‌ی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌رو ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی
خۆشتان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن؟
ته‌یموور مسته‌فایی: خراپ تێ‌گه‌یشتنه ئه‌گه‌ر پێمان
وابێ هێز‌و رێكخستنی حیزبه كوردییه‌كان هه‌ر ئه‌م
كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی
رۆژهه‌ڵات‌و له‌ڕووی ناچارییه‌وه لێره گیرساونه‌ته‌وه.
هێز‌و توانای هه‌ر حیزبێك پێك دێ له هه‌موو ئه‌ندامان‌و
لایه‌نگرانی كه حیزبی ئێمه به ده‌یان به‌رانبه‌ر‌و
بگره به سه‌دان به‌رانبه‌ری ئه‌م هێزه له ده‌ره‌وه‌ی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه‌تی، له نێوخۆ ئه‌ندام‌و
لایه‌نگری هه‌یه. بنكه‌و باره‌گاكانی ئێره ته‌نیا
هێزی هاوئاهه‌نگ كردنی ئه‌و جه‌ماوه‌ره به‌رینه‌ن كه
رۆژ نیه به ده‌یان‌و به سه‌دان كه‌سیان لێ نه‌گیرێ‌و
زیندانی‌و شه‌هید نه‌كرێ. كه‌وابوو خه‌بات
به‌رده‌وامه‌و پشتیوانیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش نه‌ك
به‌ره‌و كه‌مبوون نه‌چووه، به‌ڵكوو تا دێت له په‌ره‌گرتن
دایه.
لڤین: یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه ره‌نگه زیانی زۆری به
حیزبی دێموكرات‌و هه‌موو حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان گه‌یاندبێت ناكۆكی نێوخۆیی‌و دابه‌ش بوونیانه
له نێوخۆیاندا، ئێوه تاچه‌ند زیانتان له‌م پرسه
به‌ركه‌وتووه؟
ته‌یموور مسته‌فایی: ناكۆكی نێوخۆیی‌و پرش‌و بڵاوی به
گشتی شتێكی باش نیه به‌ڵام كاتێك له نێو رێكخراوێكدا
كێشه‌كان ده‌گه‌نه ئاستێك كه پێكه‌وه هه‌ڵكردن زۆر
دژوار ده‌بێ‌و هه‌موو ئه‌و هێز‌و ئێنێرژییه‌ی كه ده‌بێ
به‌ره‌وڕووی دوژمن بكرێته‌وه له دژی یه‌كتر به‌كار
ده‌چێ. جیابوونه‌وه ره‌نگه له‌و حاڵه‌ته خراپتر نه‌بێ
به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه پاش ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه عه‌قڵێك
به‌كار ببردرێ كه بۆ دوارۆژ به‌رگری بكرێ له
جیابوونه‌وه‌ی دیكه. شێوه‌یه‌ك له ره‌فتار‌و بڕیار
بێته كایه‌وه كه رێگای پێكه‌وه كاركردن به‌ربه‌ست
نه‌كرێ. به كورتی به عه‌قڵییه‌تی سه‌رده‌م
بجووڵێنه‌وه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌س یان
كه‌سانێك له حیزبێك جیا ده‌بنه‌وه با به پێناسه‌ی
نوێی خۆیانه‌وه ده‌ست بده‌نه كار‌و تێكۆشان تا رێگای
پێكه‌وه كاركردن له دوارۆژدا خۆش بێ.
لڤین: چ هه‌وڵێك هه‌یه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی باڵه‌كانی
حیزبتان؟
ته‌یموور مسته‌فایی: یه‌كگرتنه‌وه له نێوان دوو
رێكخراوی جیاوازدا مانا ده‌دات. حیزبی دێموكرات ناتوانێ
له‌گه‌ڵ خۆی دابنیشێ‌و بڵێی حیزبی دێموكرات له‌گه‌ڵ
حیزبی دێموكرات یه‌ك ده‌گرێته‌وه، بۆیه ئه‌م باسه
كاتێك دێته ئاراوه كه جه‌ماعه‌تی ئێنشعابی له حیزبی
دێموكرات ناوێكی دیكه بێجگه له ناوی ئێستایان له‌سه‌ر
خۆیان دابنێن ئه‌وكات ده‌توانین بڵێین رێگه خۆش ده‌بێ بۆ
پێكه‌وه دانیشتن، دیالۆگ كردن‌و له ئاكامدا ته‌نانه‌ت
قسه‌كردن له یه‌كگرتنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر به كورتی
بیبڕمه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی جه‌ماعه‌تی ئێنشعابی له
حیزبی دێموكرات، ناوی حیزبی دێموكرات له‌سه‌ر خۆیان
لانه‌به‌ن بڕیارمان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵیان دانه‌نیشین.
لڤین: له غیابی چالاكییه‌كانی حیزبی دێموكرات‌دا له
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پژاك هه‌لی قۆسته‌وه‌و توانی به
چالاكی كردن له‌و سنووره ببێته خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی
سیاسی‌و جه‌ماوه‌ریی به‌هێز ئێوه راتان سه‌باره‌ت به‌و
پارته چییه؟
ته‌یموور مسته‌فایی: سه‌باره‌ت به پێگه‌ی پژاك‌و به‌ناو
حیزبی دیكه‌ش زۆر جار زێده‌ڕه‌وی ده‌كرێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر
له‌مه بگه‌ڕێین، پژاك پێگه‌ی هه‌رچی‌و هه‌رچه‌ند بێ
به رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی نازانین به‌ڵكوو به لقێك له
P.K.Kی
ده‌ناسین، شاخه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
P.K.Kیه‌و
بۆ خۆشیان حاشا له‌م مه‌سه‌له‌یه ناكه‌ن‌و به راشكاوی
باسی ده‌كه‌ن‌و له كۆنفڕانسی ئه‌م دواییانه‌ی پژاكدا
ستراتژی‌یان له‌سه‌ر خه‌بات بۆ ئازادكردنی به‌ڕێز
عه‌بدوڵڵا ئوجا‌لان (ئاپۆ) داناوه‌و ئه‌مه زیاتر
گرێدراویی ئه‌وان به
P.K.Kوه
ده‌سه‌لمێنێ. یا هه‌ركات پێوه‌ندی نێوان
P.K.Kو
كۆماری ئیسلامی به‌ره‌و باشی ده‌چێ پژاكیش
چالاكییه‌كانی خۆی راده‌گرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی قۆناخی
ئێستای خه‌باتیان ناو ناوه خه‌باتی بێ چالاكی كه
ئه‌م ناولێنانه چ مانایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێ ته‌نیا خۆیان
تێی ده‌گه‌ن!
لڤین: هیچ وتووێژێك هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م
ئۆپۆزسیۆنی ئێران له ژێر به‌ره‌یه‌كدا به تایبه‌ت
پارته كوردییه‌كان له ئێستادا؟
ته‌یموور مسته‌فایی: هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی به‌ره‌ی
سه‌رانسه‌ری‌و هه‌روه‌ها به‌ره‌ی كوردستانیش تاوێك
رانه‌وه‌ستاوه، به‌ڵام له‌م رێگایه‌دا كه‌ند‌و كۆسپ زۆر‌و
چوون پێش زۆر به ئه‌سپایی‌یه به‌ڵام هه‌ل‌و مه‌رجی
تازه‌ی پێكهاتوو له ئێران‌دا ته‌كانێكی باشی بۆ
به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌م هه‌وڵانه داوه كه هیوادارم
هه‌موو لایه‌ك به هه‌ست كردن به هه‌ستیاربوونی
قۆناخه‌كه زیاتر‌و به دڵێكی ئاوه‌ڵاتره‌وه بۆ پێك
هێنانی به‌ره تێ بكۆشن.
لڤین: كوردی عێراق پاش ئه‌و ماوه زۆره‌ی خه‌بات، ئێستا
هه‌رێمێكی فیدراڵیان هه‌یه كه ئه‌مه له ده‌ستووری
ئێراقدا چه‌سپاوه، كوردی توركیاش داوای ئۆتۆنۆمی
ده‌كه‌ن بۆ كورد، به‌ڵام داواكاری ئێوه بۆ كوردستانی
رۆژهه‌ڵات چ ده‌بێت؟
ته‌یموور مسته‌فایی: دروشمی ئێستای زۆربه‌ی رێكخراوه
كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێكهێنانی
هه‌رێمێكی فیدراڵیه له ئێرانێكی فیدراڵدا‌و دروشمی
حیزبی دێموكراتیش له كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌مه‌وه دروشمی
هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی هه‌رێمێكی فیدراڵه له
كوردستانی ئێران‌دا.
لڤین: چه‌ند مانگێك له‌مه‌وپێش هه‌ریه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان ره‌وتی یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ
پارتی سۆشیالیست دێموكراتی كوردستان له چیاكانی
قه‌ندیل یه‌كیان گرته‌وه‌و پارتێكی نوێیان پێكهێناوه،
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌م پارته نوێیه كه له
دژی كه‌مپ نشینی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵات ده‌ستیان
داوه‌ته‌وه خه‌بات، ده‌بنه به‌دیلی پارته‌كانی نێو
كه‌مپ، ئێوه راتان سه‌باره‌ت به پێكه‌وه‌نانی ئه‌و
پارته‌و چالاكییه‌كان چییه؟
ته‌یموور مسته‌فایی: ئه‌و پارته جارێ هه‌ر له‌سه‌ر
میدیاكانه‌و نه‌كه‌وتوه‌ته بواری كرداری. هێندێك شتیان
نووسیوه‌و باس كردووه به‌كوێ ده‌گات نازانم! به‌ڵام پێم
خۆشه دووپاتی بكه‌مه‌وه ئه‌م هه‌ل‌و مه‌رجه‌ی كوردی
رۆژهه‌ڵاتی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات
تێیدایه كه‌مپ نشینی نیه‌و ته‌عبیری له‌م چه‌شنه
تێ‌نه‌گه‌یشتن‌و قه‌بووڵ نه‌كردنی راستیه‌كانی خه‌باتن
له كوردستانی رۆژهه‌ڵات‌و پێشم وا نیه هیچ حیزب‌و
جه‌ریانێك ببێته به‌دیل بۆ هێز‌و حیزبی دیكه.
ئه‌مه‌شیان له بواری سیاسی‌دا مانا نادات هه‌ر حیزبێك كه
پێك دێ جێگه‌و پێگه‌ی خۆی هه‌یه به‌ڵام مه‌به‌ستم
حیزب نه‌ك پێكهاتنی هه‌ر چه‌ند كه‌س له‌ژێر ناوێك
به‌ناوی حیزب. حیزب مانای خۆی هه‌یه، كۆبوونه‌وه‌ی
چه‌ند كه‌س له ده‌وری یه‌ك، مانای به‌حیزب بوون
ناگه‌یه‌نێ.
لڤین: سه‌باره‌ت به تۆپ بارانی ناوچه كوردنشینه
سنووریه‌كان له‌لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و
بێده‌نگیی سه‌ركرده‌كانی كورد له باشوور، ئێوه وه‌كو
حیزبی دێموكرات چۆنی لێك ده‌ده‌نه‌وه، پێتان وانییه
كه شتی شاراوه له پشت ئه‌و بێده‌نگییه‌وه بێت؟
ته‌یموور مسته‌فایی: ئێمه تۆپ بارانكردنی ناوچه
سنوورییه‌كان به ده‌ستێوه‌ردان‌و دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ
ئه‌زموونی كوردستانی باشوور ده‌زانین‌و مه‌حكوومی
ده‌كه‌ین. هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان
سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه پێوه‌ندی به خۆیانه‌وه
هه‌یه.
ــ گۆڤاری لڤین، ژماره 129