پێگه‌و مافی منداڵان له كۆماری ئیسلامی‌دا
شه‌ریف
فه‌لاح
له پێكهاته‌ی نیزامی كۆماری ئیسلامی‌دا منداڵ خاوه‌نی
ئه‌و پێگه‌و شوێنه شیاو‌و شایسته‌یه نیه كه ده‌بێ
هه‌یبێ‌و ته‌واوی ماف‌و ئازادی‌و خۆشیه‌كانی ژیانی
لێ زه‌وت ده‌كرێ‌و له‌باتی په‌روه‌رده‌و بارهێنان له
چوارچێوه‌و سیتسمێكی په‌روه‌رده‌یی تۆكمه‌و
ستاندارددا، له‌ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌كاندا
ئه‌مڕۆكه بوونه‌ته قوربانی‌و ئێستا وه‌ك هێزی كار‌و
وزه‌ی سه‌رشه‌قام چاویان لێ ده‌كرێ.
هه‌رچه‌ند
كۆماری ئیسلامی خۆی یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه
كۆنوانسیۆن‌و جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی منداڵانی واژۆ
كردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستاش نه‌ته‌نیا باوه‌ڕی به
وه‌ها ماف‌و ئازادییه‌كی تایبه‌ت به منداڵان نیه،
به‌ڵكوو هیچ رێز‌و حورمه‌تێك بۆ منداڵان كه جێگای هیوا‌و
ئومێدی وڵاتن دانانێت. جیا له‌و یاسا‌و ریسا
نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه بۆ هه‌موو منداڵێك له جیهاندا
هه‌یه، خودی كۆماری ئیسلامیش ناو به‌ناو له‌لایه‌ن
دزه‌گا قه‌زایی‌و یاساناسه‌كانیه‌وه كۆمه‌ڵێك بڕیار‌و
ده‌ستوور به‌ناوی یاساوه په‌سه‌ند ده‌كات كه گوایه له
به‌رژه‌وه‌ندیی منداڵان دایه، به‌ڵام له راستیدا
ئه‌وانه ئه‌و به‌ربه‌ست‌و كۆت‌و به‌ندانه‌ن كه سه‌رانی
رێژیم‌و داموده‌زگاكانی بۆ پێشگیری له گه‌شه‌و
په‌روه‌رده‌ی راسته‌قینه‌ی منداڵان ده‌یانهێننه
ئاراوه، هه‌تا به‌پێی جیهانبینی‌و ئیدئۆلۆژییه
چه‌قبه‌ستووه‌كانی خۆیان باریان بێنن. سیستمی
په‌روه‌رده‌و قوتابخانه‌و ته‌نانه‌ت دایه‌نگه‌و
ناوه‌نده سه‌ره‌تاییه فیكری‌و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی
منداڵان، ئیزنی هیچ ده‌ره‌تانێكی ئازادیان نیه‌و ده‌بێ
هه‌موو ماده ده‌رسی‌و په‌روه‌رده‌ییه‌كان له‌پێناو
به‌رژه‌وه‌ندیی نیزامدا بێ، چونكه به حیسابی لادان
له رێبازی وه‌لایه‌تی فه‌قیه‌و ئیمامی ئومه‌ت له
قه‌ڵه‌م ده‌درێ‌و منداڵانی ئێران ناچارن به‌بێ ویست‌و
مه‌یلی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك چه‌مك‌و ده‌سته‌واژه‌ی
سواو‌و دواكه‌وتوانه‌ی ته‌ژی له ئیدئۆلۆژی ئاشنا بن‌و
رابێن كه نه‌ته‌نیا هی قۆناغی منداڵی نیه، به‌ڵكوو
كولتووری به‌سیجی‌و په‌روه‌رده‌ی ئیدئۆلۆژیك‌و ترس‌و
تۆقاندن‌و مه‌رگ‌و ره‌شپه‌رستیه. كۆماری ئیسلامی
پێچه‌وانی پێوه‌ره باو‌و یاسا‌و رێوشوێنه
نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌جووڵێته‌وه، چونكه به‌پێی
یاساكان‌و به له‌به‌رچاو گرتنی هه‌موو تایه‌به‌تمه‌ندیه
رۆحی، جه‌سته‌یی، فیكری و... ته‌مه‌نی منداڵ به چه‌ند
قۆناغێك دابه‌ش كراوه‌و هه‌تا ته‌مه‌نی 18 ساڵ وه‌ك
منداڵ له قه‌ڵه‌م ده‌درێ‌و ده‌بێ حكوومه‌ت‌و ده‌وڵه‌ت
هه‌موو خه‌رج‌و هه‌زینه‌ی خوێندن‌و بارهێنانی بۆ دابین
بكات‌و له‌ژێر چاوه‌دێریی ده‌وڵه‌ت‌و سیستمی
په‌روه‌رده‌و بنه‌ماڵه‌دا بێت، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی
نه‌ته‌نیا باوه‌ڕی به‌وانه نیه، به‌ڵكوو به‌پێی
باوه‌ڕه سواوه‌كه‌ی خۆی كچ هه‌تا 9 ساڵ به منداڵ
داده‌نێ‌و كوڕیش هه‌تا 15 ساڵ‌و ئه‌گه‌ر له‌و قۆاغانه‌دا
تووشی هه‌ڵه بن ئه‌وا به تاوان له قه‌ڵه‌می ده‌دات‌و
سزایان بۆ دیاری ده‌كات‌و له‌م باره‌شه‌وه كارنامه‌ی
رێژیم پڕه له كرده‌وه‌ی جینایه‌تكارانه‌ی به دوور له
كرده‌ی مرۆڤایه‌تی. قوتابخانه كه ده‌بێ ژینگه‌و
كه‌شێكی ئارام‌و ته‌ژی له شادی‌و خۆشی بێ،
فه‌زایه‌كی ئاڵۆز، شڵه‌ژاو‌و پڕه له دیارده‌ی ناحه‌ز‌و
دزێوی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك: دزی، فه‌ساد، نه‌خۆشیی
ده‌روونی‌و به ته‌واوه‌تی شوێنێكه به دوور له
تایبه‌تمه‌ندیی په‌روه‌رده‌یی كه تێیدا له‌باتی منداڵ
په‌روه‌رده‌و باربهێنرێ‌و هونه‌ر‌و فیكری تێدا فێر
بكرێ، هونه‌ری دزی‌و به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان
هه‌ژاری‌و فه‌قیری لێ هه‌ڵده‌هێنجرێ. دیارده‌ی
كاركردنی نایاسایی منداڵان له كارگه‌و كارخانه‌و
ناوه‌نده‌كانی وه‌به‌رهێنان له كۆماری ئیسلامی‌دا بۆته
شتێكی ئاسایی‌و كه‌ڵك وه‌رگرتنی منداڵان وه‌ك هێزی
كار‌و نه‌دانی مووچه‌ی كه‌م‌و ئازاری جه‌سته‌یی،
توندوتیژی‌و ده‌ستدرێژیی سێكسی ئه‌و دیارده‌و كاره
دزێوانه‌ن كه به‌رهه‌می ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی
ئاخونده‌كانن. نه‌بوونی كار بۆ دایك‌و باوكی منداڵان‌و
هه‌روه‌ها له گشت گرینگتر نه‌بوونی یاسایه‌كی
پێوه‌ندیدار به منداڵان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی
كار كردن بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له
منداڵان له ئێران بۆ بژیوی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان
بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان‌و به كاركردنی جۆراوجۆری وه‌ك:
ده‌ستفرۆشی، كرێكاری، سواڵكه‌ری و... سیمایه‌كی
ناشارستانی له شاره‌قان بخولقێنن‌و بره‌و به كولتوورێك
بده‌ن كه له‌گه‌ڵ هیچ پێوه‌ر‌و پڕه‌نسیپ‌و یاسایه‌كی
مرویی‌و ئه‌خلاقیدا نایه‌ته‌وه‌و ته‌نیا له‌ژێر سێبه‌ری
حكوومه‌تێكی وه‌ك كۆماری ئیسلامی‌دا له‌و چه‌شنه
دیاردانه ده‌خولقێ‌و به‌س. منداڵێكی شه‌ش حه‌وت ساڵان
كه له قۆناغی ناسكی خۆناسین‌و په‌روه‌رده‌ی فیكری‌و
جه‌سته‌یی دایه‌و ده‌بێ چێژ له خۆشی‌و
به‌خته‌وه‌رییه‌كانی ژیان وه‌ربگرێ، له هه‌موو ئه‌وانه
بێبه‌ری‌و بێ‌ناز كه‌وتووه‌و بۆ په‌یدا كردنی پاروه
نانێك‌و بۆ یارمه‌تیی خه‌رج‌و هه‌زینه‌ی ژیانی
بنه‌ماڵه ناچاره له به‌یانیه‌وه هه‌تا كاتژمێر
دوازده‌ی شه‌و له‌نێو شه‌قام‌و كۆڵانی شاره‌كان
بسووڕێته‌وه‌و رۆژانه له‌گه‌ڵ ده‌یان دیارده‌و روودا‌و
پێشهاتی ناخۆش‌و پڕ مه‌ترسی به‌روڕوو ده‌بێ. ئاخۆ
به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كاتێك به شه‌قامه‌كانی
شاردا ده‌سووڕێنه‌وه‌و سه‌رقاڵی رووتاندنه‌وه‌ی خه‌ڵك‌و
به تاڵان بردنی سامان‌و ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
ئێرانن ته‌نیا بۆ جارێكیش دیمه‌نی پڕ له تراژیدیا‌و
هه‌ژێنه‌ری منداڵانی سه‌رشه‌قامیان دیوه یان نا؟
بێگومان دیویانه، یان وه‌كوو هه‌میشه كه‌مته‌رخه‌م
به‌لایدا تێپه‌ڕیون، یان ئه‌گه‌ریش جار به جار باسیان
لێوه كردبێ چه‌واشه‌كارانه وه‌ك ره‌خساندنی هه‌ل‌و
ده‌رفه‌تی كار‌و پیشه بۆ خه‌ڵك باسیان لێوه كردووه.