کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی ئێران
شێرکۆ
بێکه‌س
وتاری
مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س بۆ رێز گرتن له شه‌هیدانی 19ی گوڵان
به‌رابه‌ر به 9 ی مای 2010 ی زایینی… تیرۆر کران‌و له
سێداره دان. دوو مه‌دالیا‌و پێناسه ی هه‌ره دیاری ئه
مڕۆی رووناکبیران‌و گه‌نجانی ئه‌م کوردستانه‌ن. ئه‌و
پێناسه‌یه‌ی که دیکتاتۆره کان بۆ دوا جار ئه‌ی ده‌ن له
سنگ‌و به رۆکی قوربانیه کانیان….ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی
گوایه بێ ده‌نگمان بکه‌ن‌و بمانترسێنن‌و
بمانگه‌رێننه‌وه…ئێمه یش بۆ ئه وه‌ی ئه‌و پێناسه‌یه
به‌و دیوه جوانه‌که‌ی‌و به‌و دیویا بکه‌ینه ملمان‌و به
قه‌ڵه‌می رووناکی تاریکی ئه‌وان بکوژێنینه‌وه‌و بنووسین:
لای ئێمه له‌م جۆره مه‌رگانه‌وه ژیان ده‌ست پێ
ده‌کاته‌وه‌و له سه‌ر ئه‌م سێدارانه‌وه سه‌رمان
هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و شه‌وق ئه‌ده‌نه‌وه…
تێرۆریستان سۆرانی مامه حه‌مه‌و سه‌رده‌شت عوسمان
لێره‌وه… ته‌وره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌و لاوه.. هه‌ر
دوو لایان له دوو رێانی مردن‌و تاریکیدا یه‌ک ئه‌گرنه‌وه….
له راستی دا ئێمه ژیانین‌و گه‌نجه‌کانمان ئاینده‌ن‌و
نابڕێننه وه..
ده پێم بڵێن : له‌م رۆژهه‌ڵاته‌وه تا رۆژئاوا له سه‌ره‌وه
بۆ خواره‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه له کۆنه‌وه تا ئێستا
سیداره‌کان چی‌یان له ئێمه دا کوشت!
توانیان چی له هاواری شۆرش‌و ئازادیمان که‌م بکه‌نه‌وه…
سێداره‌کان توانیان شاهۆ بترسێنن..؟
توانیان ده‌ریاچه‌ی وان‌و ورمێ بێ ده‌نگ بکه‌ن؟
توانیان چۆک به پیره مه‌گروون دابده‌ن؟
ئه‌وه‌ی له تا ئێسته سێداره‌کان کردوویانه..
هه‌میشه پێچه‌وانه‌که‌ی هاتوونه ده‌ی: کاروانمان درێژتر
بوه‌ته‌وه…
ده‌نگمان زوڵال تر‌و ئاپووره‌مان گه‌وره‌تر بوه ته‌وه!.
سێداره‌کان ترساون… له کورد ترساون..
سێداره‌کان به‌زیون‌و ئێمه هه‌ر ماوین..
کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی ئێران
پیر پیر بوه و
به‌ڵام وره‌ی ئێمه هه‌ر گه‌رمه..
کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی خوار خوار بوه‌ته‌وه و
به‌ڵام ئێمه تازه وا خه‌ریکین له مله ی به‌رز
ده‌ست بۆ خۆر به‌رین‌و دایبگرینه سه‌ر ئه‌رز..
له‌م بیانیه‌وه…. شه‌قامی هه‌ره گه‌وره‌ی سنه
بو به فه‌رزادی که‌مانگه‌ر…
له‌م به‌یانیه‌وه… گه‌وره‌ترین باغچه ی مه‌هاباد بوو به
شیرینی عه‌له‌م هولی..
له کازیوه‌ی ئه‌مڕۆوه..هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ی له دایک
بوون
ناوی فه‌رهادی وکیلیان لێ نرا!
له‌مڕۆوه…
له یه‌که‌م گزنگی ده‌مه‌و به‌یانه‌وه مه‌هدی ئیسلامیان
بوو به گۆمی وان
له شه فه‌قی ئه‌مرۆوه..
عه‌لی حه‌یده‌ریان
بوو به تاق بوستانی کرماشان..
ده فه‌رموون سنه له سێداره بده‌ن؟!
مه‌هاباد سه‌ر بڕن…
ده فه‌رموون مه‌هێڵن منداڵانی ئێمه له دایک بن؟!
ده فه‌رموون
مه‌هێڵن باران ببارێ‌و مه هێڵن گیا سه‌وز بێ و
مه‌هێڵن زه‌وی بژی!
من ئیتر له‌مڕۆوه عاشقی چاوانی شیرینی عه‌له‌م هۆلیم
له‌مڕۆوه هه‌ر چی شێعرم هه‌یه ئه‌یانکه‌م به
گوڵی گۆرانی بۆ باڵای شیرینی عه‌له‌م هولی..
له ئێسته‌وه من تاڵێ له قژی ئه وم..
له ئێسته‌وه
من نینۆکی په‌نجه‌ی ئه‌وم..
له ئێسته‌وه من ئیتر ئه‌بمه ئه‌و جووته پێڵاوه‌ی
که له دواجار له پێ کردوو پێی چوه سه‌ر سێداره و
له ئێسته‌وه من بازنه‌ی به جێ ماوی ده‌ستی
شیرینی عه‌له‌م هولیم…
کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی
چی له سێداره نه‌دا ، له خه‌ونه‌وه بۆ شێعر و
له شێعره‌وه بۆ ژن‌و له ژنه وه بۆنان و
بۆ ئاو‌و بۆ گوڵ‌و بۆ کانی
کۆماری سێداره ی ئیسلامی
ئه‌وه‌ی ناتوانێ هه‌رگیز هه‌رگیز له سێداره ی بدا
ئاینده‌یه‌و ئازادی..
شێرکۆ بێ که‌س
9/05/2010
شاری سلێمانی