ساته‌یاد
ڕێناس جاف ـ
تاران
ئای چه‌ن خۆشه
ئه‌و ده‌مانه‌ی ڕێژنه بارانێ دائه‌کا
و
سووره چنار له‌به‌ر باران
خۆش خۆش قژی دائه‌هێنێ
و
تێر تێر باڵای ئه‌شواته‌وه.
ده تۆش دڵه هیچ سڵ مه‌که
و
بچۆ به‌ری
و
به شانه‌که‌ی ده‌ستی دایه
قژت لاده
و
ته‌مه‌کانی ئه‌م ڕۆژانه‌ت تێر به با
ده.
دڵه‌ی غه‌ریب!
ئه‌ی نازانی تا بارانی خوڕتر دا‌کا
هه‌ست‌و نه‌ست پتر ئه‌ورووژێ!
تا هه‌ور پڕتر شریخه‌ی بێ
بڵێسه‌ی
گیان زێتر ئه‌بێ.
به‌ڵام ئه‌ی هوو له‌م ڕۆژگاره
هه‌نووکه نه شانه‌که‌ی ده‌ستی
دایه‌م
له‌به‌رده‌سته
و
نه‌ش له نیشتماندا ئه‌ژیم.