وه‌ك ئه‌و خه‌ونه‌ی گه‌ڵاتره له‌وه‌رین
زانا سامان
ماوه‌یه‌كه
مه‌یلی گێڕانه‌وه ده‌كه‌م
كه‌ڵكه‌ڵه‌ی شیعرێك له‌سه‌رمدایه‌و
دڵم پڕ ده‌كات له‌گریان
ئازاری گێراِنه‌وه‌یه‌ك
به‌نێو لاشه‌مدا ده‌گه‌ڕێ و
ته‌نگ به‌بیركردنه‌وه‌م
هه‌ڵده‌چنێ،
من، كه‌پاشماوه‌ی
عه‌شقێكی نه‌زۆكم
ته‌نها گوناهم ئه‌وه‌یه
له‌ودیو په‌رده‌ی ڕوانینه‌وه
نیگای دوباره بوونه‌وه ده‌كه‌م،
له ئاوێنه‌دا
…
خۆم به وێنه‌كه‌م ده‌ناسێنم
كه‌چی بۆ ته‌نها جارێك چیه
زه‌رده خه‌نه‌یه‌كم پێنابه‌خشێت
ناو له‌پم پڕه
له پرووشه‌ی مه‌راق‌و
بۆنی ئه‌و جگه‌رانه‌ی
سێویان له ده‌ستمدا
ده‌خسته له‌رزین،
ته‌نیایم، لێو ڕێژه له خۆم
تاقه‌تی سورانه‌وه‌م نیه
به‌ده‌وری ژووره به ته‌مه‌نه‌كه‌مدا
من،كه‌پێ به‌سه‌ر جه‌رگی خۆمدا ده‌نێم
راخه‌ری ئه‌م زستانه
چ گه‌رمیه‌ك به‌دڵم ده‌به‌خشێت
كه وشه‌یه‌ك به‌دیناكه‌م
بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك ئارامی
چ باكم له‌سه‌مای نائاگایی هه‌یه
كه‌دێڕێكم
له‌بێداریدا پێ حونجه نه‌كرێت
خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌و ئایه‌ته گوناهبارانه
چۆن له‌زه‌تم پێده‌به‌خشێت،
سه‌ر به‌ماڵی
گه‌لحۆترین جه‌للادم
هه‌ر به‌مناڵی….
هیواكانمی به‌عه‌لاگه‌ی جله‌كانیه
هه‌ڵواسی‌و
یاریه‌كانمیشی بوخچه كرد‌و
له‌شه‌وه ته‌ریوه‌كانی زستاندا
به_با_ی كردن
هه‌نسكم
ده‌چێته‌وه سه‌ر ڕه‌گه‌زی
ئه‌و خۆڵه‌مێشه‌ی
باران پێی نه‌كرا بیسڕێته‌وه
ڕۆڵه‌ی دایكێكم
كه‌وه‌ك قاشێك سێ‌و
له‌وه‌رزی گه‌نجێتیدا
فڕێدرایه
باخچه‌ی بێوه‌ژنیه‌وه،
ته‌مه‌نم له سوچی
حه‌وشه‌یه‌ك له بیره‌وه‌ری
لێ به‌جێماوه
هه‌ندێكجار
سه‌رم ده‌كێشێت به‌سنگی
ته‌زیوی خۆیداو
هه‌ندێكجاریش
غه‌رقی خه‌یاڵێكی
ئه‌به‌دیم
ده‌كات،
له ئه‌وینێكی ته‌وه‌زه‌له‌وه
هاتمه نێو بوون
هێشتا بۆنم
به‌ژیانه‌وه نه‌كردبوو
سێداره جێگه‌ی
حه‌وانه‌وه‌م بوو،
من كوڕی نیشتمانێكم
به‌بۆنی بارووت نه‌بێت
دایكم پێناناسرێته‌وه،
تائێستا…
ناسنامایه‌ك شكنابه‌م
تا له‌وێستگه‌كانی ته‌مه‌نمدا
به‌ره‌ولای...
مناڵێتی خۆم بچمه‌وه،
له‌هه‌ر تێپه‌رینێكمدا
نزایه‌كی ماندوو به‌جێده‌مێنێ‌و
خۆی له‌خاك‌و خۆڵی
وڵاتی قه‌ده‌ر هه‌ڵده‌سوێت،
ته‌نها گوناهم ئه‌وه‌یه
نه‌متوانیوه
سووڕه‌تێكی نامۆ
بكه‌مه سه‌رمه‌شقی خواسته‌كانم،
من،هه‌ژارانه ده‌ڕوانم‌و
ده‌وڵه‌مه‌ندانه تێده‌گه‌م
كه ژیان
جگه له سپێده باشێك
هیچی تر نییه
قۆرخ بوون
له‌م زه‌مینه بێباكه‌دا
دیوێكی تره
له سیحره نه‌زانراوه‌كان‌و
سرووشت…
گاڵته‌جاڕێكی ئه‌به‌دییه،
من‌و عه‌شق
هه‌ردووكمان حیكایه‌تێكی
نه‌فره‌ت لێكراوین
باز به‌سه‌ر رێكه‌وته سه‌یره‌كانی
ئه‌زه‌لدا
هه‌ڵده‌ده‌ین
له‌پشت وێنه له‌بیركراوه‌كانه‌وه
بۆ دۆزینه‌وه‌ی
نهێنیه‌ك ده‌گه‌ڕێین
سه‌فه‌ر له‌ودیو
تێڕوانینه ئیفلیجه‌كانمه‌وه
رۆده‌چێته
به‌رده‌م په‌نجه‌ره
خه‌م لێنیشتووه‌كان،
گه‌ڵاتر له‌وه‌رین
سیحری گێڕانه‌وه‌یه‌ك
به‌سێداره‌ی ته‌مه‌نناوه
هه‌ڵمده‌واسێت
ره‌شتر له "با"
پرچی تێنه‌په‌ڕینه‌كان
ده‌ژاكێنم‌و
به‌نێو یاسه‌مینی
رۆحه ماندووه‌كاندا ده‌ڕۆم
من، كه پاشماوه‌ی
عه‌شقێكی نه‌زۆكم
ته‌نها گوناهم ئه‌وه‌یه
ئه‌م خه‌ونه نه‌عله‌تییه
به‌سه‌رمه‌دی ده‌شوبهێنم.
سلیمانی
سه‌ره‌تای 2007