وتووێژی گۆڤاری "سڤیل"
له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سه‌باره‌ت
به چه‌ندین پرسی هه‌نووكه‌یی‌و له‌وانه دوایین
ئاڵوگۆڕه سیاسی‌یه‌كانی ئێران، سیاسه‌تی ئه‌تۆمی،
بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز، میكانیزمی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه
له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و وتووێژ له
سه‌ر پرسی كورد، گۆڤاری "سڤیل"، وتووێژێكی له‌گه‌ڵ
به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران پێك هێناوه كه له ژماره‌ی 32ی ئه‌م
گۆڤاره‌دا له رێكه‌وتی 11ی بانه‌مه‌ڕدا بڵاو
كراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی له خواره‌وه دێ، ده‌قی
ته‌واوی وتووێژه‌كه‌یه.
پ: له هه‌ڵبژاردن‌دا به‌شداریتان نه‌كرد، له‌گه‌ڵ
بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز نه‌كه‌وتن، له‌م دواییانه‌دا به
په‌له‌پروزه هاوسۆزی خۆتان له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆله
ڕاگه‌یاند، بۆچی؟
و: ئێمه له ڕۆژی ئه‌وه‌ڵه‌وه به نیسبه‌ت ئه‌و
بزوتنه‌وه‌یه بێ‌لایه‌ن نه‌بووین، قسه‌مان له سه‌ر
كردووه، دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه پێك
هات‌و خه‌ڵك ڕژانه سه‌ر خیابان‌و داوای ده‌نگی خۆیان
كرد، حیزب له هه‌ڵبژاردن‌دا به‌شدار نه‌ببوو كه بڵێ
"كوا ده‌نگی ئێمه؟" به‌ڵام كه كۆماری ئیسلامی كه‌وته
گیانی ئه‌و ناڕازیانه‌و كوشت‌وبڕ‌و زیندانی‌كردن ده‌ستی
پێ‌كرد، حیزب ڕایگه‌یاند كه ئێمه پشتیوانی له
داخوازی‌یه دێموكراتیكه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ین‌و
له‌سه‌ر ئه‌و پێشیلكاری‌و سه‌ركوتكردنه، كۆماری
ئیسلامی به تاوانبار ده‌زانین‌و مه‌حكوومی ده‌كه‌ین.
جیاوازیی هه‌ڵوێستی حیزبی دێموكرات له‌گه‌ڵ هێندێك
لایه‌نی دیكه ئه‌وه بوو كه به‌شێك له‌وان پێیان وابوو
كه مادام ئه‌و خۆپیشاندانانه به‌رده‌وامن، تازه رێژیم
ده‌ڕووخێ‌و ئه‌گه‌ر هه‌رچی زووتر خۆ له‌و
شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌ی كه وه‌ڕێ كه‌وتووه نه‌هاوێن، وه‌دوا
ده‌كه‌ون‌و به‌شیان نامێنێ.
ئێمه مه‌سه‌له‌كه‌مان وا نه‌ده‌دیت، چونكه ئه‌وه‌ڵه‌ن
ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به ده‌ستی مۆره‌كانی
كۆماری ئیسلامی بوو، ئه‌وانه تاقیكاریی خۆیان له
ده‌سه‌ڵاتداری‌دا داوه‌ته‌وه، كه‌ڕوبی سه‌رۆكی پارلمان
بوو له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماریی خاته‌می‌دا كه
ڕیفۆرمخوازه‌كان له‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵات‌دا بوون. مووسه‌وی
له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماریی خامنه‌یی‌دا سه‌رۆكی
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بوو، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌مانه‌دا گه‌وره‌ترین جینایه‌ت ده‌رحه‌ق به مرۆڤایه‌تی
كراوه‌و ئه‌وانه مته‌قیان لێوه نه‌هاتووه، ئه‌وجاره‌ش
ئه‌گه‌ر هاتبا‌و ئه‌وانه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتبان، هیچ
باسێكی ئه‌وتۆیان له سه‌ر ئه‌و تاوانانه نه‌ده‌كردو
كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌ده‌بوو، هه‌روه‌ك له ڕابردووش‌دا
نه‌یانبوو. له لایه‌كی‌تره‌وه ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه
نیه كه له چوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا ریفۆرمێك ڕوو
بدات‌و چاكسازی‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام بدرێت. 30
ساڵه ده‌بینین كه ئه‌وه سه‌رناگرێ‌و خودی
ڕیفۆمخوازه‌كان له زیندان‌دان، كه‌وابوو ئێمه پاڵپشتی
جووڵانه‌وه‌ی گه‌لانی ئێران بووین‌و هه‌ین. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌یه‌ك خۆ به پاراستنی كۆماری
ئیسلامی‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی‌و ویلایه‌تی فه‌قیه
ببه‌ستێته‌وه، ئێمه پشتیوانیی لـێ ناكه‌ین، هه‌ر
ئه‌وكات ڕامانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و
جووڵانه‌وه‌یه دروشمه‌كانی له چوارچێوه‌ی "ده‌نگی من
كوا"و " كۆماری ئیسلامی" بێته ده‌رێ‌و بۆ گۆڕینی
حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی بێت به‌ره‌و دێموكراسی،
خۆمانی تێ‌دا ده‌بینینه‌وه‌و تێی‌دا به‌شدار ده‌بین‌و
ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان دێت بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و
جووڵانه‌وه‌یه ده‌یكه‌ین. ئه‌و پڕۆسه‌یه كه هه‌نگاو
به‌هه‌نگاو چووه پێشێ، له ڕۆژه‌كانی دوایی‌دا، له
ڕۆژی خوێندكار‌و له ڕۆژی عاشوورادا ئه‌و دروشمانه‌ی
كه له چوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا بوون، كه‌مڕه‌نگ
بوونه‌وه‌و هه‌رچه‌نده‌ی مووسه‌وی‌و كه‌ڕووبی هاواریان
ده‌كرد كه نابێت سنوور ببه‌زێنن‌و له چوارچێوه‌ی
كۆماری ئیسلامی ده‌ربچن‌و یان دروشمی دژ به كۆماری
ئیسلامی بده‌ن، به پێچه‌وانه خه‌ڵك دروشمی مه‌رگ بۆ
خامنه‌یی، مه‌رگ بۆ ویلایه‌تی فه‌قیه‌و جودایی دین له
سیاسه‌ت، نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی‌و...یان ده‌وته‌وه.
زۆر ئاسایی‌یه كه ئه‌و دروشمانه ویست‌و داخوازیی
ئێمه‌شن‌و له‌گه‌ڵی ده‌كه‌وین‌و كاتێك زانیمان كه
ئاڵوگۆڕی وای تێ‌دا به‌دی هاتووه، پشتگیریی
ده‌كه‌ین‌و خۆمانی تێ‌دا ده‌بینینه‌وه، جا به ناوی
سه‌وز بێت یا هه‌ر ناوێكی‌تر گرینگ نیه. ئه‌و
بێده‌نگی‌یه كاتی‌یه‌و كپبوونه‌وه‌ی نائارامی‌و
بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئاورێكه له ژێر
خۆڵه‌مێش‌دا، كه له ڕووداوه‌كانی داهاتوودا
سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و ڕادیكاڵتر ده‌بێت‌و بێشك ئه‌مجاره
دوور له "چوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامی"و "یاسای
بنه‌ڕه‌تیی ئێران"و "ریفۆرمخوازانی حكومه‌تی"
ده‌بووژێته‌وه‌و به بڕوای ئێمه هێزی سێكۆلار
به‌تواناتر ده‌بێت.
بۆیه ئێمه پێمان وایه كه بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له
سه‌ره‌تاوه تا ڕۆژه‌كانی خوێندكار‌و عاشوورا
جیاوازی‌یه‌كی زۆری به سه‌ردا هاتووه‌و ڕادیكاڵتر
بووه‌و ئه‌وه‌ش وای كردووه كه حیزبی ئێمه هه‌ڵوێستی
جیای هه‌بێت به نیسبه‌ت پێشوو، ئێستاش باوه‌ڕمان وایه
ئه‌گه‌ر مووسه‌وی‌و كه‌ڕووبی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه
ڕێبه‌ری بكه‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆیان گه‌وره‌ترین
كۆسپن له سه‌ر ڕێگه‌ی دێموكراسی‌و شتێكیان ناوێ بۆ
خه‌ڵك‌و له‌وپه‌ڕی‌دا باس له هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ی
قانوونی ئه‌ساسی‌دا ده‌كه‌ن‌و ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و
هه‌موو به‌دبه‌ختی‌و چاره‌ڕه‌شی‌یه بۆ گه‌لانی ئێرانه،
ئه‌و قانوونی ئه‌ساسی‌یه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باس له
قانوونیش نه‌كرێت‌و له‌و سیستمه به‌ستراوه‌دا سه‌رۆك
كۆمار چی پێ ده‌كرێت تا وه‌لی فه‌قیه له‌وێ بێت.
سه‌رۆك كۆمار بێ‌ده‌سه‌ڵاته‌و وه‌لی فه‌قیه سه‌رچاوه‌ی
هه‌موو هێزو ده‌سه‌ڵاتێكه له كۆماری ئیسلامی‌دا، جا چ
ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد‌و چ مووسه‌وی سه‌رۆك كۆمار بێت له
مه‌سه‌له سه‌ره‌كی‌و چاره‌نووسسازه‌كان‌دا هیچ ئاڵوگۆڕێك
ڕوو نادات. له لایه‌كی‌تره‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له
سه‌رووی ئه‌و بزووتنه‌وه‌دا بوون تا ئێستاش له قاڵبی
"خودی"و "غه‌یره‌خودی" ده‌رنه‌چوون. سه‌باره‌ت به زۆر
مه‌سه‌له‌ی هه‌ستیار هه‌ڵوێستیان بوو‌و گوێی خۆیان لـێ
ئاخنی‌و له‌م دواییانه‌ش‌دا بێده‌نگ بوون. ئێمه
پێشبینیمان ده‌كرد كه ڕه‌نگه ئه‌و كه‌سانه ئه‌گه‌ر
ڕۆژێك هه‌ست بكه‌ن كه مه‌ترسی‌یه‌ك بۆ كۆماری ئیسلامی
دێته گۆڕێ‌و ویستی ئه‌وانیش به‌دی نایه. ناهێڵن ئه‌و
بزوتنه‌وه‌یه له‌وه زیاتر په‌ره بگرێت. هه‌روه‌كوو
دیتمان كه ئه‌و خه‌ڵكه له ڕۆژانی دوایی‌دا دروشمی
"كۆماری ئێران"یان ده‌دا‌و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو سیستمه‌كه
ـ نه‌ك هه‌ر خامنه‌یی‌و ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ـ ده‌بوونه‌وه.
ئه‌وانه نیگه‌ران ده‌بوون‌و خه‌ڵكیان دوور ده‌خسته‌وه‌و
پێم وایه ئه‌وانه كۆماری ئیسلامی‌یان له هه‌ر
حكوومه‌تێكی دیكه كه كار بۆ جیایی دین له سیاسه‌ت
بكات پێ باشتره. دیاره زۆر مه‌سه‌له‌ش له پشت
په‌رده‌ی ڕووداوه‌كان‌دا هه‌یه كه ڕه‌نگه كێشه‌كانی
نێوانیان هێور بكاته‌وه، كه ئێمه‌مانان ئاگاداریی
وردمان له سه‌ریان نیه.
دیاره ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی له به‌رابه‌ر
ئه‌وانه‌ی كه دان به ڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاتیان‌دا نانێن‌و
كار بۆ نه‌مانی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن، هیچ
نه‌رمی‌یه‌ك نانوێنن‌و وه‌ك ده‌بینین كورده‌كان‌و
ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تی‌یه‌كانی وه‌ك ئایه‌توڵڵا بروجه‌ردی
شیعه‌ی دوازده ئیمامی، كه باوه‌ڕی به جیایی دین له
سیاسه‌ت هه‌یه، كه‌وتوونه به‌ر هێرشی سه‌خت‌و ڕۆژ نیه
ژماره‌یه‌ك زیندانی درێژماوه‌و ئێعدام‌و
گولله‌باران‌كردنیان بۆ ده‌رنه‌چێت، كه‌چی كه‌سانی
دیكه‌ش وه‌به‌ر لێبوردن‌و حوكمی كه‌م‌و ئازادی ده‌كه‌ون.
پ: سیاسه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌رباره‌ی ڕووخانی ڕێژیم چۆنه؟ میكانیزمی ڕووخانی
ده‌بێ چۆن بێت؟
و: ئێمه پێمان وایه ده‌سپێكی پرۆسه‌ی ئازادی‌و
دێموكراسی، ڕووخانی كۆماری ئیسلامی‌یه. مه‌رجیش نیه
كه كۆماری ئیسلامی ڕووخا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه
حه‌تمی دێموكراته، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی ئه‌وه‌ڵ بۆ
دێموكراسی له ئێران له‌وه‌ڕا ده‌ست پێده‌كات، به‌و
مانایه به بوونی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هیچ جۆره
ئاڵوگۆڕێك به‌ره‌و دێموكراسی به‌دی ناكرێت، ته‌جروبه‌ی
30 ساڵی ڕابردوو ئه‌و ڕاستی‌یه‌ی خستۆته به‌رده‌م
هه‌موو خه‌ڵكی ئێران‌و جیهان. ئه‌وكات كه حیزبی ئێمه
دروشمی ڕووخانی كۆماری ئیسلامیی ڕاگه‌یاند، زۆر كه‌س‌و
لایه‌ن گومانی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه ئه‌و نیزامه گۆڕانی
به‌سه‌ردا دێت‌و ڕیفۆرم ده‌كرێت (ئه‌وه ڕیفۆرمخوازه‌كان
20 ساڵه قوربانیی بۆ ده‌ده‌ن) ئێستا بۆ زۆر كه‌س ئه‌و
گومانه نه‌ماوه كه كۆماری ئیسلامی چاك نابێت‌و
ئه‌گه‌ر ئه‌وكات گومانێك هه‌بووبێت، ئێستا هیچ گومانی
تێ‌دا نه‌ماوه. به‌ڵام چۆن ده‌رووخێ؟ ئه‌وه به خواستی
ئێمه نیه‌و پێویستی به خه‌باتێكی بێ‌وچان‌و
به‌رده‌وام هه‌یه، پێویستی به یه‌كگرتنی هێزه‌كان‌و
ئه‌زموونی سیاسیی ڕێبه‌رانی داهاتووی جووڵانه‌وه‌ی
گشتی‌و سه‌راسه‌ری ئێرانه‌وه هه‌یه تا بتوانن رێگه بۆ
ئه‌مه خۆش بكه‌ن‌و زه‌مینه‌ی بۆ ئاماده بكه‌ن. چوونكه
پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش نه‌هاتۆته ئاراوه، ئێستا ئه‌مه
زووه‌و له داهاتوودا ده‌كرێت. من به‌ش به حاڵی خۆم
بێجگه له ڕووخانی ئه‌و ڕیژیمه بۆ گه‌یشتن به
ئازادی‌و دێموكراسی هیچ رێكارێكی‌تر نابینم.
پ: ئایا ئێوه دانوستاندن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی
ته‌نانه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری به‌ندێك له ماده‌كانی ده‌ستوور
وه‌ك ئه‌سڵی 15 كه پێوه‌ندیی به كورد‌و
نه‌ته‌وه‌كانی‌تره‌وه هه‌یه، ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه؟
و: حیزبی ئێمه هیچكات وتووێژی ره‌ت نه‌كردۆته‌وه، له
سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی له
"هه‌یئه‌تی نماینده‌گیی خه‌ڵكی كورد"دا خوازیاری
دانوستاندن بووین، دوای وی كه به نه‌تیجه نه‌گه‌یشت،
حیزبی ئێمه به ته‌نها ویستی وتووێژ بكات‌و به‌شێكی
زۆر له هێزه‌كانی‌تر وه‌ك چه‌په‌كان، پێیان ده‌گوتین
"موحافیزه‌كار‌و موزاكره‌جوو"و دروشمیان له دژ ده‌داین،
له هه‌وڵی وتووێژدا بووین، ته‌نانه‌ت دوای ته‌واوبوونی
شه‌ڕی ئێران‌و عێراقیش كه له‌سه‌ر مێزی به‌ناو وتووێژ،
ڕێبه‌ری حیزب دوكتور قاسملوو‌و هاوڕێكانی شه‌هید بوون.
هه‌موو ده‌ری ده‌خه‌ن كه حیزبی ئێمه پێی وایه
مه‌سه‌له‌ی دێموكراسی‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له
ڕێگه‌ی ئاشتی‌و دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. به‌ڵام
گرینگ ئه‌وه‌یه كه دیالۆگ له‌گه‌ڵ كێ‌و له چ كاتێك‌دا؟
له هه‌لومه‌رجی ئێستادا كۆماری ئیسلامی به وشه‌ی
ڕۆژنامه‌نووسێك تووڕه ده‌بێ‌و له‌وه ناڕازی‌یه كه
كه‌ڕووبی‌و مووسه‌وی خواستی ئاسایی خۆیان له‌مه‌ڕ
هه‌ڵبژاردنی جێگه‌ی باوه‌ڕی كۆماری ئیسلامی
ڕاده‌گه‌یه‌نن‌و خه‌ڵك ده‌كوژرێ‌و بێ‌حورمه‌تیی پێ
ده‌كرێ. له هه‌لومه‌رجێكی ئه‌وتۆدا وتووێژ له‌گه‌ڵ
كۆماری ئیسلامی جگه له بێ‌ئه‌زموونی‌و ناسیاسی‌بوون
هیچی‌تر نیه، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك كۆماری ئیسلامی بیه‌وێ له
سه‌ر ئازادی‌و دێموكراسی وتووێژ بكات، ئاسایی‌یه كه
وه‌ڵامی بدرێته‌وه، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی نیشانی
داوه كه ئه‌هلی موزاكره نیه، ئه‌و ڕێژیمه كه‌مترین
ویست له هاوڕێیانی خۆی قبووڵ ناكات چ بگا به
نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و داوا ڕه‌واكانی كه ئه‌سڵه‌ن له
كولتووری ئه‌وان‌دا نیه.