ناسنامه‌ی کو‌لتووری
هیوا ئه‌حمه‌دی ـ نۆڕوێژ
کورد به مێژو کۆنترین‌و به‌رێژه یه‌کێک له زۆرترین
نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌م سه‌رزه‌وییه. به‌ڵام چوونکه بێخاوه‌نه،
ناسنامه‌یه‌کی روونی کو‌لتووریی تایبه‌ت به خۆی نیه که
بتوانێ به‌هۆی ئه‌و کو‌لتووره‌وه شوناس‌و تایبه‌تمندێکی
خودیانه‌و جیاواز له نه‌ته‌وه‌و گه‌ڵانی دوور‌و نیزیکی خۆی
به‌سیما ونبووه‌که‌ی خۆی ببه‌خشی، ره‌نگه ئه‌مه‌ش زه‌قترین
فاکتۆری ئاشکرای بێده‌سه‌ڵاتی‌و ماف‌خوراوی ئه‌م گه‌له له
درێژایی مێژوودا بێت.
که باس له ناسنامه‌ی کو‌لتووری ده‌که‌ین‌و ناڵێن ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی به‌ومانایه‌یه که که‌لتوور، ژێرخان‌و بنه‌مای
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که‌و به‌بێ که‌لتووری به‌هێز هیچ شێوه
تێکۆشانێک ناتوانی به ئامانج بگات. ره‌نگه زیندووترین
به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی ئه‌م راستیه‌ش، مێژووی دوور‌و درێژ‌و
پڕ له هه‌وراز‌و نشێوی ئه‌و گه‌ڵه بن‌ده‌سته بێت.
نابێ له بێرکه‌ین که ناحه‌زان‌و نه‌یارانی گه‌ڵه‌که‌مان،
خاڵی ڵاوازی ئێمه‌یان له نه‌بوونی کولتوورێکی به‌هێز‌و
پته‌و‌دا دۆزیوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وام ویستویانه
به‌سه‌رماندا زاڵ بن‌و ئه‌م لایه‌نه‌ش هه‌روا بێهیز
بهێڵنه‌وه. به‌هه‌ر حال من نامه‌وێ کای کۆن به‌باکه‌م‌و
باسی ئه‌و شتانه بکه‌م که کورد کوته‌نی خێر‌و شه‌ڕی، هه‌ر
رووی خۆمان ده‌گرێته‌وه، به‌ڵکوو ده‌مهه‌وێ بڵێم: با
به‌پێی هه‌ل‌و مه‌رج‌و بارودۆخی ئێستا هه‌موو لایه‌کمان
ئاڵ‌و گۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر خۆماندا بێنین‌و هه‌وڵ
بده‌ین به ئه‌زمون وه‌گرتن له ڕابردوو‌و ده‌سنیشان کردنی
خاڵه لاوازه‌کانی ئه‌مڕۆمان، خۆمان له پروسه‌یه‌کی
ره‌خناوی تێ‌په‌رێنین‌و به‌م جۆره وێڕای پێداچوونه‌وه‌و
ورد بوونه‌وه‌یه‌ک له ڕابردوومان، ئاڵ‌و گۆرێکی بنه‌ڕه‌تیش
له ئێستای خۆماندا پێک بێنین‌و پرسیارێکی زۆر گرینگ‌و
مێژوویی رووبه‌رووی خۆمان بکه‌ینه‌وه. له خۆمان بپرسین که
خاڵه لاوازه‌کانی ڕابردوو‌و ئێستامان، کامانه‌ن‌و چۆن
بتوانین ئه‌زموونیان ڵیوه‌ر بگرین؟
هه‌روه‌ها به پێی تێگه‌یشتن له هه‌ل‌و مه‌رجی مودێڕن‌و
تێکنۆلۆژی سه‌رده‌م ده‌بێ چ شێوازێکی مه‌عقووڵ‌و
پێشکه‌وتوو له‌به‌ر چاوبگرین؟
بۆ وڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌بێ بکوترێ که ئه‌گه‌ر به
چاوێکی کراوه‌و به بێ‌ده‌مارگرژی چاوێک به مێژوی خۆماندا
بخشێنین که ڕابردوو‌و ئێستامان پڕه له خاڵی لاواز‌و
گرێنگینه‌دان به‌و هۆکارانه که نه‌یان توانیوه ژیانی
خه‌ڵکی کورد گه‌شاوه‌تر‌و پێشکه‌وتووتر بکه‌ن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌کورتی ئاماژه‌و ئێما به‌و هۆکار‌و خاڵه
لاوازانه بکرێ، ده‌توانین باس له‌وه بکه‌ین که له‌لایه‌ک
به په‌سه‌ند کردنی موتڵه‌قی خۆمان‌و به‌رده‌وام گله‌یی‌و
گازه‌نده له به‌رانبه‌ره‌کانمان چه‌مک‌و واتای ره‌خنه له
خۆمان بیرچۆته‌وه‌و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه که کولتوور‌و
سیاسه‌ت‌و مێژوومان به به‌رده‌وامی له شوێنی خۆیدا پێ
بکۆتێ‌و هه‌میشه ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌کی زۆرکاره ساتبارتر،
له ئه‌مڕۆماندا دوپات بکه‌ینه‌وه. بێخه‌به‌ر له‌وه‌ی که
ئه‌گه‌ر ئێستایه‌کی بێ ڕابردوومان هه‌بێ، بێگوومان
داهاتۆکی بێ ئێستاشمان ده‌بێ...
له لایه‌کی دیکه‌وه، هیچکات په‌ند‌و ئامۆژگاریمان له
ڕابردوو وه‌رنه‌گرتووه‌و که‌متر حازر به دانووسان‌و خۆ
ته‌یار کردن به‌چه‌کی زانست‌و فێربوون بووینه. به‌وجۆره‌و
به‌هۆی ئه‌وه شه‌وه تاڕاده‌یه‌کی زۆر ئیراده‌ی به‌رگری
شوێندانه‌ری هه‌رجۆره فکر‌و بۆچوونێکی ناحه‌ز‌و
زیانباریشمان له سه‌رخۆمان له‌ده‌س داوه.
که‌متر بیرمان له بێبنه‌مایی بیروباوه‌ره‌کانی خۆمان
کردۆته‌وه‌و دانمان به‌و راستییه دانه‌ناوه که جۆڵانه‌وه‌ی
(کو‌لتووری_ فه‌رهه‌نگی) پێشه‌کی‌و سه‌ره‌تای هه‌ر
جوڵانه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسییه‌و هه‌ر
بۆیه‌ش هه‌وڵدان بۆ سه‌ر له نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ئێستامان
ئه‌رکێکی مه‌زن بووه که که‌متر بایخی پێدراوه‌و زۆرجاریش
وه‌پشت گۆی خراوه.
له‌سه‌رده‌می تکنۆلۆژی‌و رۆشنگه‌ریدا، ئێمه بۆ دیفاع له
خۆمان‌و داخوازه‌کانمان، که‌متر توانیومانه خاوه‌نی
به‌ره‌یه‌کی رۆشنبیری‌و سه‌رده‌میانه‌بین!. له‌م
پێناوه‌شدا یا هه‌وڵی بۆ نه‌دراوه یا خود ئه‌گه‌ر ئه‌و
هه‌وڵه درابێت، ئه‌وه له ڕاده‌ی تئۆریکدا بووه‌و
به‌کرده‌وه به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه. چوونکه زۆرجارهه‌یه
گه‌ڵاڵه‌ی تئۆری بۆ هێنانه به‌رباسی پرۆژه‌ی وتووێژی
شارستانییه‌ت خاوه‌ن به‌ڵگه نیه. به‌واتایه‌کی دیکه
ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وروبه‌رمان که‌متر به‌کرده‌وه ئاماده‌ی
ئه‌نجامی دیالۆک ده‌بن‌و ئه‌و بابه‌ته له جانتای لوتفی
ئه‌وان دانیه.
ئه‌وجار لاوازی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی‌و هه‌ست نه‌کردن به
ڕاده‌ی پێویست، به پێویستی ناسیۆنالیزمی نه‌ته‌وه‌یی
له‌زامه قووڵ‌و پڕئیش‌و ئازاره‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه که
به باڵای ئه‌م گه‌له براوه. به‌بڕوای من ئه‌م گه‌له، له
پێشدا پێویستی به مافناسی هه‌یه، پاشان به مافخوازی.
چوونکه تا مرۆف مافی خۆی نه‌ناسی‌و نه‌زانی له کوێڕا‌و
به‌کوێدا‌و چڵون مافه‌کانی پێ‌شێلکراوه، له ئه‌ستاندن‌و
وه‌دیهێنانیشیدا به‌م جۆره تووشی هه‌ڵه‌ی داخوازی ( تا
ڕاده‌یه‌کیش داکۆکی) ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که بۆ خۆمان زیاتر له ده‌وروبه‌رمان
هه‌ست به‌خاڵه لاوازه‌کانمان ده‌که‌ین، نه‌ته‌نیا ره‌خنه
له خۆمان ناگرین به‌ڵکو هه‌رکه‌س یا لایه‌ن‌و
پێکهاته‌یه‌کیش ره‌خنه‌مان لێبگرێت، به‌تاوانبار‌و دژه
نه‌ته‌وه‌و کۆمه‌لێک ده‌سته‌واژه‌ی سوواو‌و بێ نێوه‌رۆک
ده‌یبه‌ستینه‌وه‌و روحی ره‌خنه وه‌رگرتن ده‌خۆماندا
ده‌کوژین‌و له ئارانی غرور‌و خۆ به‌زلزانیدا ده‌ینێژین.
پاشان پاکانه‌ی به‌وه بۆ ده‌که‌ین که هه‌موو کۆروکۆمه‌ڵێک
به‌شی خۆی هه‌ڵه‌و که‌م‌و کۆڕی هه‌رده‌بێ! غافڵ له‌وه‌ی که
ڕه‌گه‌زی ئه‌و هه‌ڵه‌و که‌م‌و کۆڕیانه له درێژماوه‌دا به
مه‌رجێک چاره‌سه‌ری نه‌کرێن، کاره‌ساتی مه‌زن ده‌خوڵقێنن.
هه‌ر بۆیه به‌ئه‌رکی هه‌موو کوردێکی خاوه‌ن هه‌ستی ده‌زانم
که قۆڵی تووانای هه‌ڵماڵی‌و بۆ پێناسه کردنی ئه‌و شێوه
خه‌باته له گۆڕه‌پانی کرده‌وه‌دا، سنووره‌کانی
ماندونه‌ناسانه‌ی نووسین ببه‌زێنێ‌و ئازایه‌تیی‌و
بلیمه‌تیی خۆی له‌و قۆناخه‌دا بنوێنێ. له‌راستیدا زمان‌و
ئه‌ده‌بی کولتووری‌و رۆشنبیری ئێمه پاڵپشتی زمان‌و
ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئیمه‌یه. ئه‌گینه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام
ئێمه له بازنه‌ی هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لای سیاسی دابین‌و وچان
نه‌ده‌ین، به‌مه‌رجێک ئه‌و پاڵپشته پته‌وو به‌هێزه‌مان
نه‌بێت، که‌متر سه‌رده‌که‌وین‌و که‌متر ده‌توانین هه‌نگاو
به‌ره‌وپێش هه‌ڵگرین.
هیوا‌و هیوایه‌تی ئیمه‌ش لێره‌دا هه‌نگاونانه له پێناو
وه‌دیهێنانی مافی ڕه‌وای گه‌لی کورد‌و درێژه‌دان به
ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ئه‌ده‌بیات‌و کو‌لتووری نه‌ته‌وه‌ییمان.