نوێ بوونه‌وه
كاوه حسێن
عه‌شق زه‌مه‌نی بۆ نیه ڕۆژبه ڕۆژ نوێ ئه‌بێته‌وه
كێ هه‌یه به دڵ عاشق بێ و خۆشه‌ویستی بیرچێته‌وه
له‌م زه‌مه‌نه بێ سۆزه‌دا با وه‌فا ئاشتمانكاته‌وه
خۆشه‌ویستی ده‌ستمان بگرێ و بۆ لای عه‌شقمان
بباته‌وه
باهه‌ناسه‌ی ڕاستی عه‌شق تێكه‌لاَوی ژیانمان بێ
هه‌موو زه‌مه‌ن بێ مانایه ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی
نه‌بێ
چه‌نده خۆشه ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن پڕ پڕ بێ له عه‌شق و
جوانی
خۆشه‌ویستی ئاوازێك بێ ژیان بیكات به‌گۆرانی
وه‌ره با هه‌ناسه‌ی عه‌شق له ناو ڕووحمانا هه‌ڵگرین
با له‌گه‌ڵ ئه‌وینا بژین، له گه‌ڵ خۆشه‌ویستی بمرین