كۆمه‌ڵگا‌و گرینگی بایه‌خه‌كان
شۆڕش گوڵكار
بایه‌خه‌كان
یان باشتر بڵێین شێوه‌گه‌لی ئاكاری په‌سه‌ندكراو له
لایه‌ن پڕایی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ به پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی
هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك دێته ئه‌ژمارو, وه‌بیر مرۆڤكان
دێننه‌وه كه چلۆن هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن، له راستیدا
ده‌بنه ئاوێنه‌ی باڵانوێن‌و رێنیشانده‌ری ئاریكاری
كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌ر بۆیه ئه‌و كاته‌ی كه كۆمه‌ڵناس بایه‌خه‌كان وه‌كوو
زانیارییه‌كی راسته‌قینه وكرده‌وه‌یی چاو لێ ده‌كات‌و
لێكۆڵینه‌وه‌شیان له سه‌ر ده‌كا, له‌ڕاستیدا كۆمه‌ڵگا
هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ, چوونكه بایه‌خه‌كان له بنه‌ما
بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هێمنی‌و هاورێیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
یه‌كگرتوویی‌و هاورێیی له كۆمه‌ڵگادا له رێگای پێكهاتن‌و
سازان له سه‌ر بایه‌خه هاوبه‌شه‌كان دێته گۆڕێ.
یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندیه بنه‌ڕتیه‌كانی زۆربه‌ی
بایه‌خه‌كان رێژه‌ی بوونیانه.به‌م مانایه كه
بایه‌خه‌كان‌و پێكهاته‌ی بایه‌خه‌كان له هه‌ر
كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه‌و له هه‌ر
كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی دیكه ئاڵووگۆڕیان به‌سه‌ردێ،
هه‌ربۆیه تێپه‌ڕبوونی كاتوو ماڵ گۆاستنه‌وه كاریگه‌ری
هه‌یه له‌سه‌ر كۆی بایه‌خه‌كانی هه‌ر تاكێك‌و ته‌نانه‌ت
كۆمه‌ڵگاش,چوونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه تاكێك
كه به‌بایه‌خگه‌لی تایبه‌تی‌و له‌سه‌رده‌مێكی تایبه‌تدا
كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ته‌وه له گه‌ڵ تاكێك كه له
سه‌رده‌مێكی دیكه‌و له‌ژێر كاریگه‌ری هۆكارگه‌لی جیاوازدا
پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی تێپه‌ڕكردووه,جیاوازبێتوو
ببێته خاوه‌ن بایه‌خگه‌لێ كه له گه‌ڵ بایه‌خه‌كانی
ئه‌وی دیكه یه‌ك نه‌گرێته‌وه‌و ببێته هۆی دروستبوونی
دیارده‌یه‌ك به نێوی ناته‌بایی یان دژه‌تی بایه‌خه‌كان.
هه‌ربۆیه ئه‌م بارودۆخه به تایبه‌ت له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی
كه له قۆناخی سه‌رده‌می بواردان زۆرتر به‌رچاوده‌كه‌وێ‌و
دیاره, به‌جۆرێك كه له نێو به‌ره‌ی تازه‌لاو لاودا كه
هه‌میشه پێشوازیه‌كی زۆرتریان له گۆڕان‌و ئاڵووگۆڕ
كردووه، دووقات بووه‌ته‌وه.
بۆیه ده‌توانێین بڵێین:چوونكه تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی
ره‌وتی نوێ كردنه‌وه‌ی گۆڕانكاری به‌رده‌واموو بێ
پسانه‌وه له بایه‌خه‌كانی كۆمه‌ڵگایه،
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه بۆ ته‌واوی
ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی سه‌رده‌می بوار شتێكی روون‌و
ئاشكرایه.
هه‌ربۆیه باسی بایه‌خه‌كان‌و گۆڕان له پێكهاته‌ی
بایه‌خه‌كان له‌وباسه هه‌ره گرینگانه‌یه كه له
سه‌رده‌می بوار، زۆرتر خۆ ده‌نوێنێ،بۆیه گۆڕانی
بایه‌خه‌كان كه به بۆنه‌ی هه‌لوومه‌رجی نوێ كۆمه‌ڵگا
هاتووه‌ته گۆڕێ وای كردووه كه ده‌روونناسانی
كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ده‌ی هه‌نووكه به سه‌رده‌می شڵه‌ژان‌و
په‌شێوی بایه‌خه‌كان نێوببه‌ن.
چوونكه ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی كه له به‌ره‌ی رابردوو,
وه‌كوو بایه‌خ چاوی لێكراوه‌و تا سه‌رده‌می تازه لاوی
وه‌كوو ئه‌بێ‌و نابێه‌كانی ژیان خۆی ده‌رخستووه له
قۆناخی تازه‌لاوی به دواوه،به چاوی گومانوو
دوودڵییه‌وه چاوی لێ ده‌كرێ‌و تازه‌لاویش به‌هه‌ستیاریوو
لێ وردبوونه‌وه‌یه‌كی زۆره‌وه بۆی ده‌ڕوانێ.
بۆیه ده‌توانێین بڵێین: كه هه‌ر ئه‌م به‌ره‌ی
تازه‌لاوه‌یه كه گوێگرانی سه‌ره‌كی گۆڕان پێكدهێنن‌و
هه‌ر ئه‌م گرۆپه ته‌مه‌نیه‌شن كه به رێگه خۆشكه‌ری
گۆڕان له كۆمه‌ڵگاكاندا دێنه ناساندن‌و بۆ وه‌رگرتنی
بایه‌خه نوێه‌كان خاراویه‌تی خۆیان راده‌گه‌ێنن كه له
هه‌لوومه‌رجی نوێ‌دا كۆمه‌ڵایه‌تی ببنه‌وه.
له‌م بارودۆخه كه تازه‌لاو كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته‌وه‌و
سه‌رچاوه‌ی بایه‌خه‌كانیشی له حاڵه‌تی ته‌ك بوعدی‌و
قه‌تیس مانه‌وه دێته‌ده‌روو بنه‌ماڵه‌ش كاریگه‌ری زۆر‌و
سه‌ره‌كی خۆی له ده‌ستده‌دا، هه‌ربۆیه ئه‌م
چه‌شناوچه‌شنی سه‌رچاوه‌ی بایه‌خه‌كان ده‌بێته هۆی
دروستبوونی مرۆڤێكی نوێ.