وتووێژی رۆژنامه‌ی میدیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سكرتێری گشتیی
PDKI
میدیا: كۆمیته‌ی یه‌كبوون‌و كه‌مپینی یه‌كگرتنه‌وه‌و
ته‌له‌فزیۆنی به‌یان‌و كۆمیته‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی حزبی
دیموكراتی كورستانی ئێران چه‌ند گروپی له هه‌موو
ئه‌وانه‌ی كه به‌نێوی حزبی دیموكراتی كوردستان
كارده‌كه‌ن بۆ یه‌كگرتنه‌وه، بۆ حزبی دیموكراتی
كوردستانی ئێران له ئاستی سه‌ركردایه‌تی هیچی
رانه‌گه‌یاندووه؟ بۆچی ، ئایا یه‌كبوونه‌وه‌تان پێ چاك
نییه؟
ــ له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌مپینه‌و هه‌موو ئه‌و
چالاكییانه كه له ده‌وروبه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دا
له‌سه‌ر سایته‌كان، له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كان، له كۆڕ‌و
كۆمه‌ڵ‌و رۆژنامه‌كاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه ئاگادارین،
به‌ڵام من له راستیدا ئه‌و حه‌ره‌كه‌تانه زۆرتر له
چوارچێوه‌ی ته‌بلیغات‌و پڕوپاگه‌نده‌دا ده‌بینم تا له
چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكی موشه‌خه‌س‌و مه‌علومدا، من پێم
وایه به‌شێك له‌وانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن لانی كه‌م
دڵسۆزن‌و پێیان خۆشه كه كورد لێك نزیك بن‌و
ته‌فره‌قه‌یان له‌نێودا نه‌بێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا
ئه‌وانه‌ی پلانڕێژیی ئه‌و پڕۆژه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه
ئه‌وه ده‌زانن كه یه‌كگرتن‌و نزیك بونه‌وه‌و به‌ره‌و
هه‌رچی كه له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا باس بكه‌ی، نه له
ده‌زگای راگه‌یاندنه‌كانداجێبه‌جێ ده‌كرێن‌و نه له
به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی‌دا، بۆیه من زۆرتر ئه‌و
كاره‌ی وه‌ك ته‌بلیغات ده‌یبینم، وه‌ك خۆ مه‌تره‌ح كردن‌و
بازاڕگه‌رمی تا لایه‌نگری له یه‌كگرتنه‌وه. به‌ڵام
جالب ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی زیاتر له هه‌موان خۆ به‌و
مه‌سه‌له‌یه‌وه ماندو ده‌كات‌و بانگی یه‌كگرتن‌و لێك
نزیكبوونه‌وه ده‌كات، هێزێكه كه‌زۆرتر له هه‌مووان هێزی
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی به قه‌ولی خۆی
له‌ت كرد، به ته‌فسیری ئێمه ئینشعابی كرد له حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌بێ هیچ هۆیه‌كی سیاسی‌و
ته‌نیا له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گروپی
یان فه‌ردی، ئه‌گینا ئه‌وه پاش 3 ساڵیش به پێچه‌وانه‌ی
ئیدیعاكانی سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌كه‌یان خه‌ڵكی كورد
بۆی ده‌ركه‌وتووه كه تاكو ئێستا هیچ شتێكی دیكه له
گۆڕێ‌دا نه‌بووه بێجگه له دابینكردنی به‌رژوه‌ندی
گرووپی، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا
له‌سه‌ر ئه‌و مه‌وزوعه ئه‌وه بووه كه حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌و ئینشعابه‌ی پێ ناخۆش
بوو‌و زۆریش هه‌وڵی‌دا، نه‌رمی نواند‌و رێبه‌رایه‌تی
حه‌زی له‌وه نه‌ده‌كرد كه ئه‌و هاوڕێیانه ئه‌وه
هه‌ڵوێسته‌یان بێت، به‌ڵام دوایی له یه‌كه‌م
كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی جگه له باس له‌سه‌ر
كردن ده‌رباره‌ی زیانی ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته چ بۆ حیزب‌و چ
بۆ كورد، وتوومانه كه هه‌ركه‌س له‌وانه رۆیشتوه وه‌كو
فه‌رد ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه له حیزبی دیموكراتی
كوردستان جێگا‌و كاری دیاره وه‌كو هێندێك له‌وانه
هاتوونه‌ته‌وه به‌ڕێزه‌وه كاریان پێسپێردراوه، بۆ
مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌مع به‌یه‌كه‌وه پێویستی
به‌راوێژ‌و دیالۆگی دوولایه‌نه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی
دیالۆگیش بكرێت گرفته‌كه له‌وه دایه كه ئه‌وان نێوی
حیزبی دیموكراتیان له‌سه‌ر خۆ داناوه‌و ئه‌وه‌ش به‌پێی
بنه‌ماكانی حیزب‌و هه‌موو ئه‌و رێنمایی‌و یاسا‌و
رێسایانه كه خۆیان بڕیاریان له‌سه‌ر داوه ئه‌وان حیزبی
دیموكراتی كوردستان نین. ئێمه داوامان كردووه، بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانین به‌یه‌كه‌وه قسه بكه‌ین‌و لێك نزیك
بینه‌وه‌و له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێكی پێویست قسه بكه‌ین،
ناوێك بۆ خۆیان دیاری بكه‌ن تا مه‌یدان بۆ ئه‌م كاره
ئاواڵه بێت، بێجگه له‌وه ئه‌وان به دوژمنی خۆمان
نازانین‌و ئێستاش پێمان وایه كه ده‌توانین هاوكاری‌و
پێوه‌ندی دۆستانه‌مان هه‌بێت به‌ڵام تا ئێستا خودی
قسه‌كردنه‌كه كۆسپی له‌به‌ره‌و، سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و
لایه‌نه‌ی باس له یه‌كبوونه‌وه ده‌كات بۆخۆی
گه‌وره‌ترین كۆسپی پێك هێنا، ئه‌وان وایان كرد كه
نه‌توانین به‌یه‌كه‌وه دانیشین‌و عه‌مده‌ن هه‌موو
ئه‌وانه‌یان كرد. كه‌چی ئێستا بوونه نه‌مادی
یه‌كگرتنه‌وه، ئه‌و ته‌بلیغاته‌ی كه وه‌ڕێیان خستووه
له ناخه‌وه نییه ئه‌گه‌ر وانه‌بوویا ده‌یانتوانی ناوێك
دیاری بكه‌ن‌و له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه قسه
بكه‌ین‌و راوێژ بكه‌ین، ئێمه‌ش دركی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه
یه‌كبوونه‌وه‌و پێكه‌وه كاركردن زۆر زه‌رووره له
پلاتفۆرمی هاوبه‌ش‌و به‌ره‌یه‌كدا. مه‌سه‌له‌یه‌كی تر
ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هاوڕێیانه‌ی پێشووی ئێمه پێشتریش
جارێكی دیكه جیابوونه‌ته‌وه، دوای كۆنگره‌ی 8 له
حیزبی دیموكرات جودابوونه‌وه‌و پاش ماوه‌یه‌ك دووباره
وای لێهات كه قبووڵ بكرێ بگه‌ڕێنه‌وه ناو حیزبی
دێموكرات، به‌ڵام كه گه‌ڕانه‌وه، دووباره هه‌ڵسوكه‌وتی
پێشوویان ده‌ست پێكرد‌و ئه‌و جاره كه‌سانێكی‌تریشیان
له‌گه‌ڵ خۆ برد، لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته گۆڕێ كه چ
گه‌ره‌نتی‌یه‌ك هه‌یه ئه‌و هاوڕێیانه ئه‌مجاره‌ش
واناكه‌ن، بۆیه ئێمه له‌و پێوه‌ندییه‌دا به
ئیحتیاته‌وه هه‌نگاو ده‌نێین، موافقی هه‌موو لێك
نزیكبوونه‌وه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كین به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی
كه‌له‌سه‌ر بنه‌ما‌و ئه‌ساسێك بێت كه له دانیشتنی
هاوبه‌ش دا ساغ بینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا لانیكه‌م
ده‌توانین وه‌ك دوو حیزب‌و دوو لایه‌ن به‌یه‌كه‌وه كار
بكه‌ین، ئێمه قه‌دیم هاوسه‌نگه‌ری یه‌كتری‌و ره‌فیقی
یه‌كتری بووین‌و ره‌نگه له‌باره‌ی بیروبۆچوونی
سیاسیه‌وه ئێٍستا له‌گه‌ڵ ئه‌وان له به‌شێكی زۆر له
حیزبه‌كانی دیكه‌ی كوردی ئێران لێك نزیكتر بین،
كه‌وابوو ئێمه پێمان باشه پێكه‌وه دانیشین، به‌ڵام
ئه‌وان كۆسپیان دروست كردوه بۆ ئه‌و دانیشتنه. كۆمیته‌ی
ده‌ره‌وه‌ی حیزب به‌یانێكی داوه‌و رای گه‌یاندووه كه
ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و كۆسپه‌ی ئه‌وان دروستیان كردووه
لایبه‌رن رێگای وتووێژ‌و دیالۆگ ده‌كرێته‌وه، ئێمه داوا
ده‌كه‌ین كه خه‌ڵك‌و دۆستان روو له‌وان بكه‌ن تا
رێگه‌یه‌كی ئوسوڵی بگرنه‌به‌ر‌و ناوێكی دیكه بۆخۆیان
دیاری بكه‌ن. ئه‌وه‌ی كه دوو جار له حیزبی دێموكرات
ئینشعاب ده‌كات‌و هه‌ردووك جار له‌سه‌ر مه‌سایلی
شه‌خسی‌و گرووپی جوداده‌بێته‌وه‌و خۆشی به حیزبی
دێموكرات داده‌نێ ئه‌وجا خه‌ڵك رومان تێبكات كه
به‌یه‌كه‌وه دانیشین، باشتر ئه‌وه‌یه روو له‌وان بكه‌ن
با ناویان بگۆڕن.
میدیا: باس له‌وه ده‌كرێ كه ئێوه جۆرێك بایكۆتتان
دروستكردوه له‌ناو قه‌واره‌ی حیزبیداو رێگه ناده‌ن كه‌س
هات‌و چۆ‌و سڵاو دۆستایه‌تیان بكات، له‌لایه‌كی دیكه
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه جێگه‌ی پرسه چۆن خۆشیان پێ
دیموكراته‌و ده‌یانه‌وێ رای خۆیان به‌سه‌ر هێزێكی تردا
بسه‌پێنی كه (ناو) با ئه‌مه بێ یان ئه‌وه.
ــ مه‌سه‌له‌ی بایكۆت له گۆڕێ‌دا نیه، چ له
ده‌ره‌وه‌ی كوردستان‌و چ له باشوور له
كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وان حوزوورمان هه‌بووه
هیچ وه‌خت نه‌بووه كه ئێمه له‌به‌ر بوونی ئه‌وان
جێگه‌یه‌كمان ته‌رك كردبێت، تێكه‌ڵاوی‌و ته‌نانه‌ت
خزمایه‌تی هه‌یه، له مابه‌ینی پێشمه‌رگه‌كاندا، بۆیه
مه‌سه‌له‌كه وا نیه كه ئه‌وان باسیان كردووه، به
نیسبه‌ت ناویشه‌وه ئێمه بۆ خه‌ڵك دیاری ناكه‌ین كه چ
ناوێك بۆخۆی دابنێ به‌ڵام داوا ده‌كه‌ین كه نێوی ئێمه
له‌سه‌رخۆتان دامه‌نێن، به پێی هه‌موو یاسایه‌ك
ناتوانرێت لایه‌نێك بێ ئیزنی لایه‌نی دیكه ناوی ئه‌و
له‌سه‌ر خۆی دابنێ.
میدیا: ده‌گوترێ كه باڵی جیابووه له حیزب زۆرینه‌ن‌و
سه‌ركرایه‌تیه‌كه‌شی خاوه‌نی به‌رپرسیارێتی‌و مێژوویه‌ك
تێكۆشانن له حیزب‌دا چۆن ده‌توانن ناوی خۆیان بگۆرن؟
ــ ئه‌وه بیانوویه‌كی لاوازه، حیزب چوارچێوه‌یه‌كی
دیاره، سنووری ئه‌و چوارچێوه‌یه بۆ هه‌موان جێگه‌ی
رێزه، ئه‌گه‌ر گروپێك یان كه‌سانێك به‌مه رازی نین
به‌ڵام چونكه زۆرینه نین، سنوور ناشكێنن‌و له
چوارچێوه‌دا ده‌مێننه‌وه‌و به‌راگرتنی پرنسیپه
گشتییه‌كان چالاكی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه
سنوووره‌كانیان شكاند‌و له‌و چوارچێوه چوونه ده‌ر ئیتر
ئه‌وه له‌و قه‌واره‌یه‌دا نین‌و له پرنسیبه گشتییه‌كان
لایان داوه‌و ده‌بنه شتی تر جیاواز له‌و چوارچێوه‌ی
پێشوو، ئێمه هه‌موو شێوه‌یه‌كمان له‌م بابه‌تانه
هه‌بووه ئاخر نمونه ئه‌و كه‌سانه بوون كه پێشتر له
چوارچێوه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی دا‌و له‌سه‌ركردایه‌تی
ئه‌و حزبه‌دا كاریان ده‌كرد، له زۆر حیزبی‌تردا ئه‌و
نمونانه هه‌بوون، ته‌نانه‌ت كه‌سی كاریزما‌و ده‌سته‌یه‌ك
له رێبه‌رایه‌تی له حیزبه‌كه‌ی خۆیان جودا
ده‌بنه‌وه‌و چونكه كه‌مینه‌ن‌و ده‌ڕۆن حیزبێكی دیكه
داده‌نێن، به‌پێی ئه‌ساسنامه‌یه‌ك كه‌به‌یه‌كه‌وه
بڕیارمان له‌سه‌ر داوه‌و ئه‌وكات ئه‌وان خۆیان له
زۆرینه‌دا بوون، هه‌ر به‌پێی ئه‌و یاسایانه كه خۆیان
په‌سندیان كردووه، ئه‌وان حزبی دێموكراتی كوردستان نین،
كه‌وابوو ئێمه نێویان بۆ دانانێین به‌ڵكو ده‌ڵێین نێوی
ئێمه له‌سه‌ر خۆتان دامه‌نێن.
میدیا: كه‌وابوو یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ ئاسایی كردنه‌وه
پێوه‌ندی هه‌ردوولا ده‌بێ چی بێت؟
ــ من پێم وابێ سه‌ره‌تای ئه‌و كاره ده‌توانێ به
گۆڕینی نێو‌و دانانی نێوێكی نوێ بۆخۆیان بێت، ئه‌وان
نیشانیشیان داوه كه نێو بۆ ئه‌وان گرینگ نییه چونكه
هه‌ر له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ وتووێژ له‌گه‌ڵ رێژیم رایانگه‌یاند كه نێو بۆ
ئه‌وان گرینگ نیه، باشه ئه‌دی بۆچی بۆ نزیكبوونه‌وه
له حیزبی دێموكراتی كوردستان (به پێی پڕوپاگه‌نده‌ی
خۆیان) ئه‌وه‌نده به گرنگی داده‌نێن؟ له حاڵێكدا
ده‌ڵێن ده‌مانه‌وێ له حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران نزیك ببنه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌راستی باوه‌ڕیان به‌و
شتانه هه‌یه كه ده‌یڵێن له‌باره‌ی دیالۆگ‌و
نزیكبوونه‌وه له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و
ئه‌وه كه كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه كورد‌و
لایه‌نه‌كانی دیكه، بۆ ناوی خۆیان ناگۆڕن؟ ئایا ئه‌و
ناوگۆڕینه ئه‌وه ناهێنێ؟ ناویان بگۆڕن تا بیسه‌لمێنن
كه له ئیدیعاكه‌ی خۆیان دا سادقن‌و ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن
هه‌ر ته‌بلیغات‌و پروپاگه‌نده نیه. به رای من هه‌ر
ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌و ته‌بلیغاته به‌م شێوه‌یه جێگای
گومانه، بۆیه ئێستاش پێم وایه كه رێگاچاره ته‌نیا
ئه‌وه‌یه نێوێكی دیكه بۆخۆیان دیاری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر
ئه‌وكات حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵیان
دانه‌نیشێت با هه‌م ئه‌وان‌و هه‌م جه‌ماوه‌ر گله‌یی بكه‌ن
كه بۆ له‌گه‌ڵ حیزبێكی دۆست‌و هاوڕێ دانانیشن‌و
هاوكاری ناكه‌ن؟
میدیا: ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرا؟
ــ با چی دیكه خۆیان به لایه‌نگری لێك نزیكبوونه‌وه‌و
یه‌كگرتن دانه‌نێن.
میدیا: داوات له خه‌ڵك كرد كه روو له‌وان بكه‌ن بۆ
یه‌كگرتنه‌وه، ئه‌ولاش ده‌ڵێن كه ئێمه هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه داوامان ئه‌وه‌بوو به‌ڵام ئه‌وان گوێ خۆیان
ئاخنیوه‌و داواده‌كه‌ن كه جه‌ماوه‌ر‌و دۆستان روو له
ئێوه بكه‌ن، له‌و نێوه‌نده‌دا كامه‌تان كه‌مته‌رخه‌من؟
ــ ئه‌وه‌ی كه به كورتی باسم كرد پرۆسه‌یه‌كی سیاسی
(ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌و ناوه‌ی له سه‌ر دابنێین)
گرووپێكه له دووجار جیابوونه‌وه له حیزبی دێموكراتی
كوردستان له ماوه‌ی كه‌متر له 10 ساڵدا، بزووتنه‌وه‌ی
كورد مشكی ئازمایشگاهی نیه هه‌موو رۆژێك له ژێر
تاقیكردنه‌وه‌دا بێ، جارێكی دیكه‌ش تاقی بكرێته‌وه‌و
بێنه‌وه تا دووباره بڕۆنه‌وه، ئه‌و خه‌ڵكه ده‌بێ
چه‌ند جار له لایه‌ن گرووپێكه‌وه دووچاری نائومێدی
بێت‌و تووشی شۆك بێ‌و باجی ده‌سه‌ڵاتخوازی كه‌سانێك
بدات له جیاتی بیر له یه‌كگرتن‌و هاوخه‌باتی بۆ
گه‌یشتن به ئامانج، بیر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان
بكه‌نه‌وه‌و هه‌ركات به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كه‌یان به‌رته‌سك
بوه‌وه جیا ببنه‌وه؟
میدیا: له په‌یامێكدا لێبوردن بۆ جاش‌و چه‌كداره
كورده‌كان راگه‌یه‌ندرا، ئایا ده‌كرێ هێزێك كه له
ده‌سه‌ڵات دانییه به ته‌نیا‌و بێ راوێژ له‌گه‌ڵ
حزبه‌كانی دیكه بڕیاری وا گشتی بدات؟
ــ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌نێو حیزبه ئوپۆزیسیۆنه‌كانی
كوردی دا پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش نییه راوێژ‌و هاوده‌نگی
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی وه‌ها تۆزێك زه‌حمه‌ته‌و ئه‌وه‌مان
نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌ش رامانگه‌یاند،
هه‌ڵوێستێكی سیاسییه بۆ بوژانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای
كورده‌واری له داهاتوویه‌كی نزیكداو له نه‌بوونی
كۆماری ئیسلامی دا، مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه كۆماری
ئیسلامی پاش ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له‌ناو بچێت به‌ڵكو
له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه كۆماری ئیسلامی زۆربه‌ی
ته‌مه‌نی گوزه‌راندووه‌و له لێژی ته‌مه‌ندایه، كاتێك
ئه‌و رژێمه نه‌مێنێ كۆمه‌ڵێك كێشه‌مان هه‌یه كه
پێویسته هه‌ر له ئێستاوه به‌ره‌و چارسه‌ری كردنی
بچین، له‌نێو خودی كورد له ئێران دا بۆچوون‌و
هه‌ڵسوكه‌وتی جیاواز هه‌یه‌و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك كه به زۆر
هۆ كه‌وتونه داوی خه‌یانه‌تی رژێم‌و له به‌رژه‌وه‌ندی
گه‌له‌كه‌یان دووركه‌وتوونه‌وه، ئێمه وه‌ك حزبێكی
به‌رپرس‌و نه‌ك بۆ ئێستا به‌ڵكو ده‌بێ له فكری
داهاتووشدا بین كه له كۆمه‌ڵگاكه‌مان چی رووده‌دات، بیر
له ته‌ندروستی كۆمه‌ڵگا بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌مه ده‌بێ
له ئێستاوه خه‌ریك بین‌و هێندێك تابۆ بشكێنین یه‌كێك
له‌و مه‌سه‌لانه‌ی داهاتوو ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌ن كه
له داوی رێژیم كه‌وتوون، چی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه
خه‌ڵكه بكرێت‌و چۆن بیانگێڕینه‌وه‌و سه‌نگه‌ری گه‌ل‌و
نیشتیمان؟ هه‌ڵوێستی ئێمه له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌وه‌یه
كه من رامگه‌یاند، ده‌بێ به سینگ فراوانی بۆ ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه بچین‌و لێبوردنێكی گشتی به‌ناوی حزبی
دیموكراتی كوردستانی ئێران رابگه‌یه‌نین، ئێمه نه وه‌ك
نوێنه‌ری خه‌ڵكی كورد‌و نه وه‌كیلی حیزبه
سیاسییه‌كانی دیكه، به‌ڵكو وه‌ك حیزبی دیموكراتی
كوردستانی ئێران له‌مباره‌وه بڕیارمان داوه، ئاساییه
كه حه‌قی خۆمانه له باره‌ی داهاتووی كوردستان‌و
به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك‌و وڵاتمان هه‌ر هه‌نگاوێك بنێین،
ئێمه ئه‌وه به حه‌قی خۆمان نازانین كه ده‌سكه‌وتی
نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و چاره‌نووسی بخه‌ینه سات‌و سه‌ودای
سیاسه‌تی هه‌ڵه. من پێم وایه راگه‌یاندنی ئه‌و
لێبوردنه گشتییه له جێگه‌ی خۆیدا بووه، مه‌سه‌له‌كه‌ش
ته‌نیا هه‌ڵوێستێك نه‌بوو به‌ڵكو له‌گه‌ڵ زۆر له‌و
كه‌سانه‌و به‌رپرسی وان كه چه‌كیان هه‌ڵگرتووه
پێوه‌ندی گیراوه‌و دڵنه‌وایی ئه‌و كه‌سانه كراوه كه
له كار‌و كرده‌وه‌ی خۆیان ده‌رحه‌ق به گه‌له‌كه‌یان
په‌شیمان بوونه‌وه‌و ده‌یانه‌وێ رێبازی خزمه‌ت بگرنه
پێش، ده‌بێ ئه‌و رێگایه بهێڵینه‌وه‌و ئه‌م متمانه
بده‌ین به‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵه‌یه‌كیان كردووه‌و
نایانه‌وێ دوباره‌ی بكنه‌وه ، حزبی دیموكراتی
كوردستان باوه‌شی بۆ ئه‌م كه‌سانه ئاواڵه‌یه.
میدیا: زۆر كه‌س باوه‌ڕی وایه كه ناكۆكی
دیموكراته‌كان‌و كۆمه‌ڵه‌كان كۆسپی سه‌ره‌كی پێك هێنانی
به‌ره‌ی كوردستانییه، ئێوه راتان چییه؟
ــ ئه‌وه به‌شێكه له كۆسپه‌كه، به‌ڵام هه‌مووی
نییه، هه‌ردوو كۆمه‌ڵه ده‌زانن كه ئێمه پێش ئینشعابی
هه‌ردوو لامان به ماوه‌ی دووساڵ كه‌وتینه وتووێژ بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌و هه‌وڵ درا به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوین،
ئێمه له دوای كۆنگره‌ی 14 بڕیارمان وه‌رگرت كه به
جیددی كار بكه‌ین بۆ نزیك بوونه‌وه‌ی حزبه‌كان‌و
له‌مباره‌وه چه‌ندین دانیشتنمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كرد،
به‌ڵام ده‌بێ بڵێم كه خاڵی ناكۆك زۆرن‌و ئه‌گه‌ر وا
نیه با لایه‌نه‌كانی تر به‌یه‌كه‌وه رێكبكه‌ون با
حیزبی دێموكرات په‌راوێز بخرێت. ئێمه له دانیشتنه‌كانی
دوایی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان رامانگه‌یاند كه ئاماده‌ین
به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به‌ره
با ده‌وره‌یی بێت‌و وته‌بێژه‌كه‌ش هه‌ر ده‌وره‌یی بێت،
به‌ڵام كۆسپ هاته پێش كه پێویست ناكات ناوی كه‌س‌و
لایه‌نێك بینم به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌یڵێن زۆر له‌و
حیزبانه ته‌بلیغات به دروست كردنی به‌ره‌وه ده‌كه‌ن
سادق نین، چونكه كاتێك دێته قۆناغی جێبه‌جێكردن
مه‌سه‌له‌یه‌كی تر دێننه گۆڕێ‌و كاره‌كان گرێی
تێده‌خه‌ن. ئه‌و جودابونه‌وانه‌ش بوونه باری سه‌ربار،
ئه‌گه‌ر هاورێیانی پێشوومان نێوی خۆیان بگۆڕن‌و بتوانین
له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌یه‌كه‌وه دانیشین، بێ‌گومان هه‌نگاوی
سه‌ره‌كیش ده‌بێ بۆ هێنانه به‌رباسی دووباره‌ی
هاوكاری گشتی هێزه‌كانی كوردی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێ
پێمان وایه كه ئێستا زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه نییه، هه‌ر چه‌ند پێمان وایه به‌یه‌كه‌وه
كاركردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی پێوه‌ندیدار به خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌كه‌مان بۆ ئێمه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی
رۆژهه‌ڵات پێویسته‌و ده‌بێ رۆژێك پێی‌بگه‌ین.
رۆژنامه‌ی میدیا ـ ژماره 429 ـ 6/4/2010