وتووێژی ماڵپه‌ڕی دۆیچه‌وێله له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی
جێگری سكرتێری گشتیی
PDKI
و
: شه‌ریف فه‌لاح
پ ـ به‌ڕای ئێوه په‌یام‌و مه‌به‌ستی ئێران له
بانگهێشتی ركه‌به‌ره‌كانی ئه‌یاد عه‌لاوی بۆ دانوستانی
سیاسی‌و پشت گوێ خستنی ناوبراو چیه؟
و : مه‌سه‌له ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ستێوه‌ردان‌و
پێوه‌ندیی ئێران له‌گه‌ڵ ئوپۆزیسیۆنی شیعه له زه‌مانی
سه‌دام كه ئه‌وكات زۆر چڕوپڕتر بووه. به‌ڵام جیاوازی
له‌مه دایه كه ئه‌م پێوه‌ندی‌و ده‌ستێوه‌ردانانه
پێشتر داپۆشراو‌و نهێنی بوون، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنی
ئه‌م جاره‌ی پارلمانی عێراقدا به ته‌واوه‌تی ئاشكرا‌و
به‌رچاوه. هه‌موو هه‌وڵی ئێران ئه‌وه‌یه كه له
مه‌یدانی سیاسیی عێراقدا، زۆرینه به ده‌ستی
شیعه‌كانه‌وه بێت‌و له‌ولاشه‌وه وڵاتانی قه‌راخ
كه‌نداو، هه‌وڵیان داوه به لایه‌نگری له سوننه‌كانی
عێراق له ئاستی نفووز‌و رۆڵی ئێران كه‌م بكه‌نه‌وه.
راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رخه‌ری
سه‌ركه‌وتنی سوننه‌كانه له هه‌ڵبژاردنی عێراقدا‌و
ئه‌مه‌ش ئێرانی نیگه‌ران كردووه. مه‌به‌ستی ئێران له
پێكهێنانی ئه‌و كۆبوونه‌وانه، ئه‌مه‌یه كه ئه‌یاد
عه‌لاوی ببێته كه‌مینه. ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه كه
عه‌لاوی بانگهێشت نه‌كرێ، چوونكه ئامانجی‌ئه‌م
دانیشتنانه سه‌ركه‌وتنی جه‌ناحی شیعه‌و
خستنه‌په‌راوێزی عه‌لاوییه.
پ ـ گرووپی سه‌در‌و حه‌كیم سه‌ره‌ڕای لایه‌نگری‌و
پشتیوانیی ئێران، له هه‌موو لایه‌ن‌و گرووپه‌كانی دیكه
له‌م هه‌ڵبژاردنانه ده‌نگی كه‌متریان هێنایه‌وه. به‌م
زه‌مینه‌وه، ئاخۆ ئێران بۆ ده‌ستێوه‌ردان له چۆنیه‌تیی
پێكهاته‌ی سیاسه‌تی داهاتووی عێراق شانسی ده‌بێ؟
و : به ته‌واوی راسته. كۆماری ئیسلامی له‌وه
گه‌یشتووه له رێگای به‌هێزكردنی گرووپه‌كانی
لایه‌نگری خۆیه‌وه به ئه‌نجامی شیاو نه‌گه‌یشتووه.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ئێَستا هه‌وڵ ده‌دات له نێوان
گرووپه‌كانی حه‌كیم‌و موقته‌دا سه‌ده‌ر‌و مالكیدا
هاوپه‌یمانییه‌ك پێك بێنێ. گروپی مالكی به 90 كورسی‌و
هاوپه‌یمانیی سه‌ده‌ر‌و حه‌كیم 70 كورسی، ئه‌م سێ
گرووپه پێكه‌وه به بوونی 160 كورسی ده‌توانن پۆستی
سه‌رۆك وه‌زیری له خۆیان هه‌ڵبژێرن. هه‌ڵبه‌ت وادیاره
موقته‌دا له‌گه‌ڵ مالكی رێك نه‌كه‌وتووه‌و نه‌یتوانیوه
به‌و رێككه‌وتنه‌ی كه كۆماری ئیسلامی مه‌به‌ستیه‌تی
بگا. بۆیه ته‌واوی نیگه‌رانییه‌كانی ئێران رێككه‌وتن‌و
لێك نزیك بوونه‌وه‌ی سوننه‌كانه له ئه‌یاد عه‌لاوی.
پ
ـ باس له‌وه ده‌كرێ كه كۆماری ئیسلامی بۆ
ركه‌به‌ری‌و هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان كه
پشتیوانی عه‌لاوی‌و سوننه‌كانه له عێراق، ده‌ست
ده‌داته ئه‌م كارانه. به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه، ئه‌م یارگیرییانه‌و هه‌روه‌ها سه‌پاندنی
نفووزی ئاشكرای ئێران له عێراق، هه‌تا چه‌نده له‌گه‌ڵ
رێوشوێن‌و نۆرمه ئاساییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا
ده‌گونجێ؟
و : حه‌ره‌كه‌ته ئاژاوه‌گێڕانه‌و سه‌ره‌ڕۆیانه‌كانی
ئێران له ناوچه له‌گه‌ڵ هیچ رێوشوێنێكی دیپلۆماتیكدا
نایه‌ته‌وه. كۆماری ئیسلامی ئه‌و كاره‌ی كه پێشتر به
نهێنی‌و شاراوه ده‌ی كرد، حاشای لێ ده‌كرد، به‌ڵام
ئێستا به ته‌واوه‌تی راشكاوانه‌و به ئاشكرا ده‌ی كات.
له راستیدا لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامی نه ته‌نیا له
سه‌پاندنی نفووزی خۆیان له وڵاتانی دراوسێ ترسێكیان
نیه‌و شه‌رم نایانگرێ، به‌ڵكوو ئه‌مه وه‌كوو شانازییه‌ك
له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا‌و ركه‌به‌ره‌كانی دیكه‌ی خۆیان
له ناوچه‌دا له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
پ ـ له لایه‌كی دیكه‌وه وادیته به‌رچاو كه ده‌وڵه‌تی
عێراق له سه‌رده‌می كابینه‌ی مالكیشدا نزیكایه‌تییه‌كی
ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بووه. ئاستی ئاڵووێره
ئابوورییه‌كان له به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی
ناوچه نزم بوو‌و هیچ پشكێك له ئیمتیازی نه‌وتی عێراق
نه‌ردا به ئێران. ئاخۆ مالكی له داهاتووداشدا
هاوپه‌یمانێكی جێگیر ده‌مێنێته‌وه بۆ كۆماری ئیسلامی؟
و : راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ته‌نانه‌ت مالكیش هه‌ندێ
جار له هه‌مبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه راشكاوانه‌كانی ئێران
له عێراق ئیعترازی كردووه. هه‌رچه‌ند مالكیش له
سه‌داسه‌د كسی جێگای په‌سندی كۆماری ئیسلامی نیه،
به‌ڵام پشتیوانیكردنی له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه
كه شیعه‌كانی عێراق له ئاستی به‌رزی ده‌سه‌ڵاتدا بن.
ئێستا موقته‌دا سه‌در پێشنیاری راپرسیی بۆ پۆستی سه‌رۆك
وه‌زیریی خستۆته روو، كه من پێم وایه ئه‌مه
راسپارده‌ی ئێرانه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه له گۆڕێ دایه
كه مه‌به‌ستی ئێران له‌م راسپارده‌یه ئه‌مه بێت كه
ئه‌گه‌ر بێت‌و ماڵكی نه‌چێته ژێر باری ئه‌م
پێشنیاره‌وه، له گرووپی مالكیشدا ره‌وتێكی ناكۆكی‌و
دووبه‌ركی‌و ركه‌به‌ری بێته ئاراوه. هه‌موو ئه‌م شێوه
ئاڵوگۆڕانه رێكار‌و شێوازی كۆماری ئیسلامین هه‌تا بگاته
ئامانجه‌كانی كه زیادكردنی نفووزی خۆیه‌تی له
عێراقدا.
پ ـ هه‌ڵوێستی كورده‌كان له هه‌مبه‌ر ئه‌م پرسانه چیه؟
بازنه‌ی نفووز‌و كاریگه‌ریی گرووپه كوردییه‌كان له
كێشمه‌كێش‌و دانوستانه‌كان بۆ ێكهێنانی ده‌وڵه‌تی
هاوپه‌یمانیی عێراق چه‌نده؟
و : كورده‌كان له پارلمان‌و مه‌یدانی سیاسیی عێراقدا
سه‌نگێكی به‌هێزن. ره‌نگه لایه‌نگریی كورده‌كان له
عه‌لاوی‌و گرووپه سوننه‌كان، كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی
زیاتری بۆیان هه‌بێ، هه‌تا پشتیوانی له شیعه‌كان
بكه‌ن. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌مه‌یه كه گرووپه شیعه‌كان
به‌سه‌ر یه‌كه‌وه 159 كورسیان هه‌یه‌و پێویستیان به
پشتیوانی لایه‌نه‌كانی دیكه نیه. به‌ڵام گرفتی
كورده‌كان له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نی ركه‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه
نه عه‌لاوی‌و سوننه‌كان وه‌ڵامی ویسته‌كانیان
داوه‌ته‌وه‌و نه گرووپه شیعه‌كان. كورده‌كان هیوایان
به هیچكام له‌و گرووپانه نیه‌و هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی من
ئاگادار بم، هێشتا بڕیاریان نه‌داوه لایه‌نگری له چ
لایه‌نێك بكه‌ن.
پ ـ به‌ڵام ئاغای تاڵه‌بانی سه‌ركۆماری عێراق
پێوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه. ئه‌م
پێوه‌ندییه چاكانه، له كێشمه‌كێش‌و هاوكێشه
سیاسییه‌كانی عێراقدا هێچ رۆڵێكیان نیه؟
و : من پێم وایه تاڵه‌بانی دانبه‌خوداگری ده‌كات. ئه‌و
نایهه‌وێ له ركه‌به‌ریی نێوان شیعه‌و سوننه‌دا،
لایه‌نی هیچ لایه‌ك بگرێ. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌مه‌یه كه
بارودۆخی كورده‌كان له عێراق هێنده جێگیر‌و سه‌قامگیر
نیه‌و هه‌رچه‌شنه لایه‌نگرییه‌ك بۆ ئه‌وان خه‌سارهه‌ڵگر
ده‌بێ. به‌ڕای من، ئه‌وان وه‌كوو گرووپێكی پارلمانی
ده‌مێننه‌وه. ره‌نگه له هه‌ندێ مه‌سه‌له له ناو
پارله‌ماندا لایه‌نی سوننه‌كان‌و له هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی
دیكه‌شدا لایه‌نی شیعه‌كان بگرن. به دووری ده‌زانم كه
ئه‌وان به فه‌رمی‌و ئاشكرا له‌باره‌ی ركه‌به‌ری‌و
كێشه‌و ناكۆكییه‌كانی هه‌نووكه‌وه هه‌ڵوێستێك بگرن.