شه‌خته‌ی مه‌رگ
هیوا ئه‌حمه‌دی ـ نۆڕوێژ
شه‌وه زه‌نگه، گزینگ گه‌ڵای گووڵ ڕاده‌ژه‌نێ
چــــــــاوه‌ڕوانه که نێرگـــــــــــز و لاله بگه‌نێ
نیـــــوه‌شه‌وێکی مات و به‌ســـام و بێده‌نگه
شه‌خته‌ی مه‌رگه یا ڕاوی چه‌قه‌ڵ و گورگه
زیز و زوێـــــره خـــــــــۆری بیتانۆی بێدڵان
په‌رش و بڵاوه به ده‌م باوه په‌ڕی گووڵان
به فرمێسکان رژان دیسان خووس و سیخوار
سه‌هۆڵیان به‌ست ئاو و کانی و چۆم و رووبار
ئه‌ستێره له ئاسمانێ یه‌ک یه‌ک ڕاده‌خوشن
ده‌ستی هه‌تاوی به‌ختــی خــــه‌واڵوو ده‌کۆشن
سڕه‌ســـــــرته‌ی شنه‌بایێ که له‌بن گوێ دێ
ترپه‌ی پێی مه‌رگه دێ یاران ده‌بێ له‌کوێ بێ
کوا ســــــــــــروه‌ی به‌ربه‌یان و باوه‌شێنی شنه
بۆ ئـــــــــــاوی چـــــــــاوه‌ی کانی ئاواتم لیخنه
هــــاواره له من خــــــوایه ده‌بێ چ رووی دابێ
بۆ ده‌بێ ڕه‌نگی روخــــساری به‌هـــــار شێوابێ
هـــــــــاته وڵامم به گاڵه‌گاڵ پیـــــره شه‌مــــــــاڵ
خێرا چه‌ند شتی درکاند و دای له شه‌قه‌ی باڵ
ووتی پێـیناوێ، نرخی ئازادی ئه‌وه‌یه
بێ نرخ کێ له ئازادی بدوێ، هه‌ڵه‌یه
ڕۆژی ڕووناکمان هه‌یه زۆرجار ده‌بنه‌وه شه‌و
زۆر هه‌نه چاوی چاوه‌ڕوان و ده‌چنه‌وه خه‌و
به‌هاری ئاوات هه‌نه زوو ده‌بنه خه‌زان
شه‌خته‌ی هیوایه ده‌با به‌ری باخ و ڕه‌زان
تا له چوارلاوه روباری خه‌بات نه‌خروشێن
نه‌بنه‌وه ده‌ریایه‌کی پڕ له فرمێسک و خوێن
نه داری سێداره و قه‌ڵاچۆی کورد ده‌خه‌وێ
نه کوردیش له گه‌وه‌ی سه‌ربه‌ستی سه‌رده‌که‌وێ
سه‌ره‌تای به‌هاری 1389 ی هه‌تاوی