وه‌یشوومه‌ی خاکه‌لێوه
هیوا ئه‌حمه‌دی ـ نۆڕوێژ
ئه‌و
به‌یانه‌ی که داوه‌ڵی مه‌رگ به باڵای سێداره‌وه ڕوابوو،
هێشتا هه‌تاو ده‌سته‌ملانی باوه‌شی ڕووناکیی نه‌بوو. هیشتا
سروشت، نه‌یده‌توانی کاس و ته‌زیو، له نێرگزی کازیوه
بڕوانێ.
له‌پڕ گرفه‌ی ڕه‌شه‌بایه‌ک هه‌واڵی هه‌ڵوه‌رینی گووڵه‌کانی
نۆ‌به‌هاری هێنا
.
بورکانێکی له هه‌ناسه و ئاگرێکی له‌و بورکانه خسته ناو
له‌شی سووتاوی نیوه‌شه‌وێکی پڕ له خنکان و بێ ده‌نگی.
ئه‌و سووتمانه‌ی که دووکه‌ڵی که‌وته ناو گلێنه‌ی چاوی
زه‌مان و بۆ هه‌میشه بوو به وه‌یشوومه‌ی ئازاره‌کان و بوو
به ئاسمانێک له ڕه‌شایی و به ته‌وێڵی تاریکایی
شه‌و وه‌نووسا.
جگه له گزینگی شه‌وه‌زه‌نگ که ڕێژنه‌ی فرمێسکه‌کانی
به‌سه‌ر په‌ڵکی گووڵه‌باخه‌کانی بڕوادا ده‌باری، بایه‌ک
نه‌بوو لمبۆزی هه‌وره چڵکنه‌کانی مه‌رگ ڕاماڵێ و پێش به
ته‌رزه‌ی ته‌زیو بگرێ.
ده‌ستێک
نه‌بوو پێشی چه‌پڵه‌ی چه‌قه‌ڵ بگرێ.
ده‌نگێک
نه‌بوو له گوێی زه‌ماندا بزرێته‌وه و به‌ختی خه‌وا‌ڵووی
کورد له خه‌ونێکی نه‌کاویدا، ڕاپه‌ڕێنێ...
هه‌وڵێک نه‌بوو له‌به‌رده‌م دادی بێدادی، تاریکایی
بوه‌ستێنێ و جانتای خه‌می هیوا کوژراوه‌کانی کوردی کڵۆڵ،
له‌سه‌ر مێزی بڕوا دانێ ... تا هه‌ر خه‌مه‌ی به
هیوایه‌که‌وه بکه‌وێته چه‌قڵه‌سه‌ما و له دواڕۆژێکی دوور
بڕوانێ...
ئاخ ئه‌وێ شه‌وێ چ نیوه‌شه‌وێکی شه‌رماوی و چ به‌ربه‌نێکی
بێکازیوه بوو...
چ ئاسۆیه‌کی بێخۆر و چ هه‌تاوێکی سه‌رمابردوو...
گووڵه مێلاقه‌کانی به‌رده‌م رووباری وه‌فا، ده‌گه‌ڵ
یه‌که‌م شریخه‌ی ئاهه‌نگی مه‌رگ، هێورهێور که‌وتنه ئاورگی
نه‌مان و به‌ره‌و ئاسمانی هه‌رمان هه‌ڵکشان.
خاکه‌لێوه
هات و تاقه گوڵی سه‌حرای وه‌راند، هاواری ویژدان به‌رز
بۆوه ته‌شقی ئاسمان و دنیای هه‌ژاند.
هۆ به‌هاری بڕوا و هۆ ڕووناکترین خۆری رووناکی، تۆ مۆمی
داگیرساوی چوار هۆده تاریکه‌که‌ی شه‌وێکی ئه‌نگووسته‌چاوی
بێ ئه‌ستێره و ئاسمانێکی دابه‌شکراوی بێخۆره‌تاو بووی. تۆ
هه‌ڵوه‌ری تا چیدیکه گووڵستانی خه‌ونه‌کانت به ڕه‌شه‌بای
مه‌رگ و سێداره هه‌ڵنه‌وه‌رن. تا چیدیکه قه‌لی مه‌رگ،
ئاڵای نه‌مان و قه‌ڵاچۆ له سه‌ربانی په‌ت و سێداره
نه‌چه‌قێنێ....
به‌ڵام هه‌یهاته بایه‌قوشی قوژبنی مه‌رگ، قژی ئاڵی به‌ختی
هه‌تاو نه‌ژاکێنێ...
به‌ڵام هه‌یهاته بای خه‌زان، سه‌روپرچی بسکی به‌هار
نه‌شه‌مزێنێ و به ڕه‌شه‌باو گێژه‌ڵووکه به‌ره‌و هه‌ڵدێری
زستانی سڕیان نه‌بات.
ئه‌وره‌م، به کام وشه‌ی پڕله‌خوێنی به‌ختم هه‌ڵبڵێم و له
کام کڵۆڵی ئه‌وڕۆ و دوێنیی گه‌لم بدوێم؟!
له ڕۆژگارێک که گوولهه‌ی وێل، له‌شی ماندووی ئازیزانی
دابێژ ده‌کرد.
له ڕاپه‌ڕێنی چل و شه‌ش و چل و حه‌وت، یا له شۆڕشی
ئه‌یلوول و گۆڵانم ؟
له
سێ مانگه‌که‌ی خوێناوی سنه بدوێم یا له 59 لاوی قه‌ڵاچۆ
کراوی مهاباد و تراژدیای قارنێ و قه‌ڵاتان و سه‌وزی و سه‌ر
چنار و بست به بستی شار‌و گووندی ئه‌و کوردستانه دابه‌شکراو
و ڕه‌نگینه‌م...
با نیگای چاوه‌کانمان هه‌ڵدێرین و به‌ره‌و دیاربه‌کر و
قامیشلی بڕوانین... بزانین چۆن ئه‌وانیش بوون به زاپاتای
مێژووی کوردان و سامفونیایه‌کی نوێیان خوڵقاند.
با له 182 هه‌زار ئاوێنه‌ی شکاو و نفله‌کراوی ئه‌نفال
بپرسین، بزانین چۆن وێنه‌ی خوێناوی پێنج‌هه‌زار په‌پووله‌ی
په‌ڕوباڵ سووتاوی هه‌ڵه‌بجه‌یان له ئاسمانی پڕ له ته‌پ و
توومانی نه‌ماندا چاو پێکه‌وت...
با له‌ده‌رودیواری گرتووخانه تاریکه‌کانی دوژمن بپرسین
ئاخۆ چه‌نده بوونه‌ته شاهیدی ده‌رکێشانی نینۆک و جه‌سته‌ی
شه‌قارشه‌قاری لاو و پیری دوێنێ و ئه‌وڕۆی کوردستان‌مان....
با له ده‌ڕ و دۆڵ و بن پنچک و په‌نابه‌رد و که‌ژ و کێوی
کورد بپرسین، ئاخۆ چه‌نده جه‌سته‌ی زامار و برینداری
ڕۆڵه‌ی به‌شمه‌ینه‌تی کوردی لێدابێژدابێژ و ئه‌نجن ئه‌نجن
کراوه...
با سه‌رهه‌ڵێنین و به‌ره‌و دنیای دێموکراسی ڤین و بڕلین
بڕوانین. با بزانین چۆن گه‌رده‌لوولی ڕه‌شی تیرۆر، له‌ناو
جه‌رگه‌ی ئازادیرا، له لووله‌ی تفه‌نگی نه‌یارانی ئاشتی و
ئازادیه‌وه، سینگی ئاشتیخوازانه‌ی گه‌وره‌پیاوانی کوردی
ئه‌نجنی...
به‌ڵام مه‌رگی پڕله‌شانازی سه‌ردارانی سه‌ربه‌داری کورد،
ئه‌وه‌یه‌یان سه‌لماند که ده‌بێ ئاوه‌ڕۆی هه‌رچوار رووباری
خه‌بات، به‌ره‌و ده‌ریای فرمێسک و خوێن هه‌ڵکشێن تا
پێکه‌وه ئه‌قیانووسێک له سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی کورد
پێکبهێنن.
سه‌ره‌تای خاکه‌لێوه‌ی 2710 ی کوردی