پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی گشتیی کۆمەڵەی کولتوری کوردی لە
نۆڕوێژ
بەبۆنەی 8ی مارس
بەبۆنەی
8ی مارس ڕۆژی جیهانی نێونەتەوەیی ژنان جوانترین چەپکە گوڵی
پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە ژنانی ئازادیخواز بەگشتیو
یەکیەتی ژنانی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، کە نوێنەرایەتی
بەشێکی بەرچاوی بزووتنەوەی دێمۆکڕاسیخوازیو مافویستی
ژنانی کوردستان دەکات، بەتایبەتی دەکەینو هەروەها لە
ڕێگای ئەو تریبوونە ئازادی ئێوەی بەڕێزەوە کە لە پێناو
بەختەوەریو ئامانجە سیاسیو کۆمەڵایەتیەکانی ژناندا
هاتۆتەئاراوه بۆ جارێکیتر لایەنگریو پشتیووانی کومیتەی
گشتیی کۆمەڵەی کولتوری کوردی لە نۆڕوێژتان پێڕادەگەیەنین.
هەرلەوکاتەشداهیوادارین بیرەوەری 8ی
مارسی ئەو ساڵ، هەلێکی گونجاو بێت لە پێناو گەشەکردنو
بەهێزبوونی رەوتی پێشکەوتنخوازانەی بزووتنەوەی بەرینی
یەکیەتی ژنانی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیران بەمەبەستی نیزیک
کەوتنەوە لە ئامانجەکانتان. دیارە کاتیک ڕێکخراوەیەکی
مەدەنی زەمینەی پەرەگرتووی لە تەواویەتی خۆیدا بۆ پێک
دێتو لە هەموو بوارێکدا پەرەدەستێنیێ که بتوانێت کەڵکی
پێویست لە هەموو شێوەو فۆڕمەکانی خەباتی مەدەنی وەرگرێتو
ئەو سەرمایە ماددیو مەعنەویە بەشەریەی کە لە بەردەستی
دایە کەڵکی شیاوی خۆی لێوەربگرێو هەروەها مێتۆدو
میکانیزمی کارکردن بەمەبەستی کاراکردنی هەموو ئەندامەکانی
کە بە شێوەیەکی سیستماتیک لە پێناو ئامانج گەلێکی گشتی دا
ڕێکخراون پیادەبکات . بۆ ئەو مەبەستەش رەوتی ئاڵوگۆڕەکان
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا ئەرکێکی گرینگو هەستیار دەخاتە
سەر شانی یەکە یەکەتان . هەربەو پێەش بەرنامەی چالاک کردنی
ژنانی تێکۆشەری ڕێگای خەباتی سیاسیو کۆمەڵایەتی، ڕاستەوخۆ
بەستراوەتەوە بە هەلو مەرجی کارکردنی ئێوە کە بەچ شێوەیەک
بتوانن لە دەوری ڕێکخراوی ژنان دا کۆیان بکەنەوەو کەڵکی
دروست لە هێزو توانای هەریەک لە ئەندامەکانتان وەربگرن .
ئێوە کاتێک دەتوانن لە ئامانجەکانتان لە ڕێگای ئەو
بزووتنەوە شۆڕشگێریەوە نیزیک بکەونەوە کە هەماهەنگیو
بەرنامەی شیاو وگونجاو بۆ هەر قۆناخێک لە جووڵانەوەی
بەربڵاوی ژنان دابڕێژنو لە هەر جۆرە چەمکێکی بەهێزکردنی
بزووتنەوەکە ئیستیفادە بکانو لە رووی هزریەوە دەستەوستان
نەمێنەوە لە بەرانبەر هەرجۆرە بەرەوروبوونەوەیەکی سیاسیو
کۆمەڵایەتی که لە داهاتووی سیاسی وڵات دا قورسایی خۆی
بخاتە سەر رێبازی گشتیو ئامانجە کانتان. دیارە تێگەیشتنو
خوێندنەوەی بیرو فیکری هەر تاکێک لە سەر ئەساسی
بەرچاوروونانەو تاوتوێکردنی مەسەلەکانی پەیوەندیدار
بەبزووتنەوەی مافخوازانەی ژنان، بەبێ هیچ جۆرە
هەڵاواردنێکی سیاسیو کۆمەڵایەتی دەتوانێ زامنی گەشەکردنو
بەرەوپێشچوونی ڕێکخراوەکەتانبێت. لەلایتریشەوە دەتوانین بە
دڵنیایەوە ئاماژە بە ڕۆڵی ئێوە ژنانی تێکۆشەری کورد
بدەینو بە گەشبینیەوە بڵێین کە بەهۆی ئەو هەموو دیقەتو
وردەکاریەیی کە بە درێژای تەمەنی یەکیەتی ژنانی دێمۆکرات
لە ئەنجامی هەڵسوڕانی بەردەوامدا بووتانە، توانیوتانە
پانتایەگی گەورەی سیاسیو کۆمەڵایەتی بۆ خۆتان بگرنو
ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی ئازاو شۆڕشگێر لە دەوری
بەرنامەکەتان کە ڕەنگدانەوەی بیروڕای هەموو لایەکە
کۆبکەنەوە.
ئەگەر یەکیەتی ژنان لە دەرەوەو نێوخۆی وڵات، دەوری ئەرێنی
لە وەسەریەکخستنی هەموو وزەوتوانا شاراوەکانی بواری خەباتی
یەکسانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا بگێڕن، بێگوومان
دەرەتانی ئەوەتان بۆ پێکدێ کەبتوانن دەوری بەرچاوو
دیارتان لە سەر روداوەکانی وڵات هەبێو لەسەر بنەمای باوەر
بەخۆبوونو هەروەها بەچاوی گەشبینی بۆ داهاتووی هەڵسوڕانی
تێکۆشانی سیاسیو کۆمەڵایەتی روانینتانو هەنگاوی خێرا
هاویشتن لەوزەمینەیەدا لەسەر ئەساسی بنەمای بەرنامەی شیاو
کە ڕەنگدانەوەی ویستی هەر ژنێکی ئازادیخوازە لە کوردستان ،
دەکرێ بکەنە دەستمایەی هەوێنی ستڕاتیژی تازەی خەبات لە
پێناو ئامانجە گشتیەکان دا.
دیارە پێداچوونەوەو هەڵسەنگاندنی لایەنەکانی شۆڕشی قوڵی
سیاسی وکۆمەڵایەتی کە سوژەی سەرهەڵدانو بەرەوپێشچوونی
توانی لە بەرژەوەندی مافی ژنانی چەساوەدا هێڵەگشتیەکانی
مێژووی جیهانی بگۆڕێت، ئامانجی ئەساسی لە دەست پێکردنی ئەو
ڕاپەڕینە بەرینو نوێەدا، لە ڕاستی دا نەهێشتنی
نابەرانبەریو ناعەداڵەتی ئابووری لە نێوان پێک هاتەکانی
کۆمەڵ بە هەردووڕەگەزی ژنو پیاو بوو. داخوازی ژنانی
کرێکار لە حکوومەتو دامودازگا پەیوەندیدارەکان بە لە
بەرچاوگرتنی هەقدەستی کار کە بەرتەقای ژیانو گوزەرانی
ڕۆژانەی هەموولایەک بێو ، کەمکردنەوەی سەعاتی کارکردن لە
کارخانەکان داو بنەبرکردنی هەر جۆرەیاسایەکی چەوسێنەرانە
لە خێزانو کۆمەڵ دا. دیارە هاتنەمەیدانی ژنان بۆ
داواکردنی مافی خۆیان لە مێژوو دا هەم شتێکی کەم وێنە
بووو هەمیش بوو بە سەرەتای بزووتنەوەیەکی بەربڵاوی جیهانی
کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا سەری هەڵدا
کە پاشان بەهۆی ڕادیکاڵبوونی شیعارو ئامانجەکانی ڕاپەڕینی
شێرە ژنانی خەباتگێڕ، ئەو شنەبای یەکسانیەی کە ئاکامی
خەباتی ئەوان بوو ،بەشێکی بەرچاوی دونیای گرتەوەو بوو
بەهەوێنی جووڵانەکانیتری جیهان لە پێناو مافی رەوای ژنان
دا.
بێگومان چالاکیو هەڵسوڕانی بەربڵاوی
یەکیەتی ژنانی دێمۆکڕات لە ئاستی نێو خۆو
دەرەوەدا،توانیویەتی شوێنی دیارو بەرچاو لە سەر ئاستی
وشیاری سیاسیو کۆمەڵایەتی بزووتنەوەی نوێخوازانەی ژنانی
ڕاپەڕیو دابنێو زیاتر لە ساڵانی پێشوو هاندانی
هاتنەمەیدانی بەکردەوە یان بدات.
لە
کۆتایی دا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەکتان دەخوازین.
کومیتەی گشتیی کۆمەڵەی کولتوری کوردی لە نۆڕوێژ
08.03.10
بەشی
ڕاگەیاندن