بەخێر بێن بۆ ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان"                                ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان" ماڵپەڕی‌ هەموو كورد‌و كوردستانییەكە


ده‌سپێك
هه‌ڵۆی‌ كوردستان
سیاسه‌ت
كۆمه‌ڵایه‌تی‌
ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر
وتووێژ
شه‌هیدان
كتێب
سروود‌و وته‌ی‌ به‌نرخ
وێنه
فارسی
ئارشیو
پێوه‌ندی‌
لینك
 
 
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

وتووێژی ناوەندی هەواڵدەری کوردستان پرێس لەمەر پرسی ئێران لەگەڵ بەرێز محەممەد ساحێبی‌

ئەندامی کۆمیتەی ناوه‌ندیی PDKIو نوێنەری ئەم حیزبە له پارێزگای سلێمانى

 

ئا. ئەژین رەزابی

تا چەنده جیاوازی دەبینن له نێوان ئێرانی پێش هەڵبژاردنەکانی 13ی جوونی 2009ی زاینیی‌و ئێرانی پاش هەڵبژاردنە‌کاندا؟

ئەوجیاوازیانەی کە دەبینرێن چەند لایەنەن، کە بە کورتى لەم چەندخاڵەدا ئاماژەى پێ دەکەم :

1. بەشێوەى زەق‌و ئاشکرا قوڵبوونەوەى ناکۆکى‌و ململانێکانى نێوان مۆرەکانى رژێم لە بوارى گشتى دەرکەوت

2. بەرپابوونى خۆپشاندانەکان لە تاران کە تا ئەوکاتە بەوشێوەیه نەبووە

3. ئاشکرا بوونى ئەشکەنجە‌و تەجاوز بۆراى گشتى، لە زارى هێندێک لە مۆرەکانى رژێم کە لە هاتنە سەرکارى کۆمارى ئیسلامیدا بەوشێوەیە لە کوردستان هەڵسوکەوتى کردووە، هەرچەند بۆ خەڵکى کوردستان ئەو هەواڵانە تازە نەبوو بەڵام تا ئەوکات هێندێک کەس بەگومانەوە ئەوقسانەیان وەردەگرت بەڵام ئێستا دڕندەیى‌و دژى ئینسانى بوونى رژێمى کۆمارى ئیسلامى بۆراى گشتى جیهان زیاتردەرکەوتووە.

4. شکانى هەیمەنەى رژێمى کۆمارى ئیسلامى لەنیوخۆى ئیراندا بۆ نموونە لە13 ئابانى88 دا وێنەى خامنەیى رێبەرى نیزام کە لە یەکێک لەشەقامەکانى تاراندا هەڵواسرابوو، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هێنرایە خوارەوە‌و بەشداربووان بە سەرى‌دا رۆیشتن، کە ئەمه شکانى هەیمەنەى رێبەرى نیزام‌و خودى نیزامه لە لایەن زۆرینەى خەڵکى ئازادیخوازەوە، وەشکانى ترسى خەڵک لە ئەشکەنجە‌و تەجاوزى دەزگا سەرکوتکەرەکانى رژێم توانى بوار بۆ ئەو کارە زیاتر فەراهەم بکات.

5. بەبرواى من جیاوازیەک کە لە هەمووی گرنگترە ئەوەیە بۆ ئەو کەس‌و لایەنانەى کە تا ئەوکاتیش باوەریان بەئیسلاحات لە نێو رژێمدا هەبوو رونبووەوە کە ئیسلاحات لەنێو رژێمى کۆمارى ئیسلامیدا ئیمکانى نیە. هەروەک بینیمان ئەورژێمە تەنانەت تەحەمولی نەزەرى ئەو کەسانەى کە دامەزرێنەرى ئەو رژێمەن یا ئەوانەى باوەرى تەواویان بەرژێم لە تەواویەتى خۆیدا هەیە نەبوو. هەروەها رژێم زیاتر لەجاران لەنێوخۆ‌و دنیاى دەرەوەدا لاوازتر بووە.

ئاڵۆزیەکانی نێوان دەسەڵاتدارانی ئێران تا ئێستاکەش رەوتی ئارامی گشتیی بەخۆیەوە ‌نەگرتووە‌تەوە، ئە‌مە لەکاتێکدایە که ئێران گەلێک گرفتی دیکەی هەیە لەبەرامبەر کۆمەلگای نێو دەوڵەتیدا، بەبروای ئێوە ئەم ئالۆزیانە دەکرێ تا چەند خەڵکانی ئازادیخواز کەڵکی لێ وەربگرن؟

لەپێشدا پێم خۆشە ئەوەبڵیم نابێ خەڵکى ئازادیخواز کیسەهەڵبدورن لە سەر ئاڵۆزییەکانى نێوان دەسەڵاتدارانى ئێران. دیارە بۆ ئەوەى بزانین ئەم ناکۆکیانە چەندە کەڵکى هەیە بۆ خەڵکانى ئازادیخواز دەبێ بزانین ناکۆکى یا ئاڵۆزى نێوان دەسەڵاتداران لە ئێراندا چییە، که ئەو ناکۆکیانە زیاتر لەدوو تەوەرداخۆى دهبینێتەوە:

1. شەرى دەسەڵاتی نێوان مۆرەکان

2. شێوەى پاراستنى نیزام

چونکە هەموو ئەو کەسانە باوەریان بە یاساى بنەرەتى کۆمارى ئیسلامى هەیە‌و لەو بارەوە ناکۆکیان نییە لەوەش گرنگتر هەموویان کۆکن لەسەر پاراستنى نیزام وە ئەوەش لە بەرژەوەندى خەڵکى ئازادى خوازدانییە. من پێموایە لەکاتێکدا کە نیزام بکەوێتە خەتەرى زۆرجدى، ئەوانە یەک دەگرن. بۆ نموونە لەئاخرین وتەى رەفسنجانى دا، پاش پەسندکردنى بریارى ئاژانسى وزەى ئەتۆمى لەشوراى ئەمنییەتى سازمانى ملل دا، باسى چارەسەرى کێشەکانیان لەنێوخۆدا دەکات بە هۆى ئەو بارودۆخەى لەسەحنەى سیاسەتى نێونەتەوەیى دا بۆئیران هاتووەتە پێش. بەڵام خاڵیکى پۆزەتیف کە ئەو ناکۆکیانە هەیبووه، لەقاودانى گەندەڵکارییەکانى ئەو رژێمەبوو لە زارى خۆیانەوە، کەساڵهاى ساڵ بوو خەڵکانى ئازادیخواز باسیان دەکرد.

هەوڵدانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئۆتۆمی‌و زیادبوونی گووشارەکان لەلایەن ئەمریکا‌و ولاتانی ئەوروپاوە بۆسەر ئێران بەردەوامه، پێتانوایە له ئاکامدا ئێران رووبەرووی هێرشی نیزامی ببێتەوه؟

لەشەرایەتى وەک ئێستادا هێرشى نیزامى بۆسەرئێران بەدوور دەزانم بەچەند هۆکار :

یەکەم :ناکۆکى نێوان زلهێزەکان بەهۆى بەرژەوەندى ئابوورى خۆیان لە ئێران دا

دووهەم: ئەو گیروگرفتانەى کە لە ناوچەى روژهەڵاتى نێوەراستدا هەیە وەک کێشەى عەرەب-ئیسرائیل-عیراق-افغانستان و.....

سێهەم: نەبوونى تەشەکولێکى دێموکراتیک وەک ئالترناتیڤێک بۆ رژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێران ،هەرچەند لە لایەن زلهێزەکانەوە گوزینەى نیزامى رەد نەکراوەتەوە، بەڵام لە شەرایەتى ئێستادا ئەگەر هێرشى نیزامى بکرێت، تەنها مەحدود دەبێت بەبنکە ئەتۆمییەکانى ئێران.

جۆ بایدن جێگری سەرۆکی وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند که ئەمریکا رێگر نابێ لەبەردەم هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەمه لەکاتێکدا ولاتی سعودیەش رایگەیاندووە که ڕێگه بە فرینی فرۆکه شەرکەرەکانی ئیسرائیل دەدەن له ئاسمانی ئەو وڵاتەوە بۆ سەر بنکە ئۆتۆمییەکانی ئێران، لەم پەیوەندییەدا روانگەی ئێوه ‌چییه؟

راستە کە جۆ بایدن ئەوەى راگەیاندووه، بەڵام من ئەوە بەدوور دەزانم کە ئیسرائیل بەبێ رەزامەندى لایەنى دیکە هێرش بکاتە سەر بنکە ناوەکیەکانى ئێران چونکه، هەندێک لەوڵاتانى ناوچەکە وەک تورکیە‌و عیراق ... هتد رێگا نادەن بە ئیسرائیل لە هەرێمى ئەو وڵاتانە کەڵک وەربگرێت، لە حاڵەتێکى وادا هەندێک لەوڵاتانى ناوچە،‌و ئێران بەهۆى ئەو ئەهرومى فشارانەى هەیەتى لەناوچەکەدا وەک حیزبۆڵڵاى لوبنان وحەماس دژکردەوەیان دەبێت لە بەرانبەر ئیسرائیل دا‌و لە نەهایەت دا گیروگرفتى زیاتر بۆ روژئاوا بەگشتى‌و ئامریکا بەتایبەتى دیتەپێیش کە پشتیوانى سەرەکى ئیسرائیلە لەناوچەکەدا .

ئێران رایگەیاند لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا 10 بنکەی نوێی پیتاندنی یۆرانیۆم دروست دەکا، ئەم راگەیاندنە فەرمییەی ئێران نیگەرانی لەلای وڵاتانی رۆژئاوا دروست کردووه.

ئەمە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

دیارە ئێران بەمجۆرەى خۆى دەریدەبرێ لەوانەیە بنکەى دیکەى پێتاندنى ئورانیوم دابمەزرێنێ، ئەوەش کارێکى ئاسان نیە‌و بە تایبەت ئەگەر فشارى زیاترى بخرێتە سەر‌و لەگەڵ گەمارۆ بەرەوروو بێ. بەڵام راگەیاندنى ئەو مەسەلەیە لە حاڵى ئێستادا زیاتر وەک هەرەشە دەچێ کە ئەگەر دەرەتانى دیکەى لە ژێر ناوى دیالۆگ پێنەدرێ ئەوە دەست بۆ دامەزرانى بنکەى دیکە دەبا.

گۆرانی سیستمی حوکمرانی له ئێراند، تا چەندە جێگای هیوایە؟

ئەگەر مەبەست لەگۆران ئەوەبێت کە لەنێو ئەو سیستمەى ئێستادا پێک بێت ئەوە ئیمکانى نییە! بەڵام گۆران بە واتاى لەنێوچوونى ئەو سیستمە حکومرانییەی ئێستابێت لەئێراندا بەشتێکى نامومکین نازانم. لەبارى زەمانیەوە ناتوانم کاتێکى دیارى کراو دەستنیشان بکەم بەڵام ئەو سیستمە حوکمرانییەى ئێران کاتى بەسەرچووە، بەهۆى ئەوەى لەنێوخۆى ئێراندا لەبوارى سیاسى.ئابوورى .فەرهەنگى و...هتد تووشى قەیرانى گەورە هاتووە‌و بەو ئیدلوژیە رژێم تواناى چارەسەرکردنى نییە. رژیم لەنێو زۆرینەى خەڵکى ئێران پێگەى نەماوە لە بوارى ناوچەیى وجیهانیدا بەهۆى سیاسەتە چەوتەکانى دوچارى قەیرانى گەورەبووە‌و رۆژ بە رۆژ لەکۆمەڵگاى نێودەوڵەتی دا، تەریک دەکەوێتەوە .

حیزبەکانی دژ بەکۆماری ئیسلامی واته چ ئێرانیەکان‌و چ کوردستانییەکان، تا چەندە هاوکاری لە نێوانیاندا هەیه بۆ ئەوەی بتوانن له ئێرانی داهاتوودا گەڵاڵەیەکی باشیان هەبێت بۆ بەرێوەبردنی ئەو وڵاتە؟

بەداخەوە تا ئێستا هێزەکانى ئۆپوزسیون بەچەندین هۆکار، پەرشووبڵاوە‌و یەکگرتوونییە بۆ هاوکارى‌و لەنەهایەت دا بۆ دارشتنى گەڵالەیەکى هاوبەش کە تێیدا خواستى هەموو گەلان وچین‌و توێژەکانى ئێرانى پارێزراوبێت بۆ بەرێوەبردنى ئێرانى داهاتووی پاش رژێمى کۆمارى ئیسلامى.

 

 

 

 

لاپه‌ڕه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌

پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان

بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"‌ قه‌ده‌غه‌یه

Copyright © www.heloykurdistan.com