محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی (سه‌رکه‌و)
به
نێزیک بوونه‌وه له 8ى مارس رۆژی جیهانی ژن، به
پشتیوانی ژنانی کریکار‌و سۆسیالیست، که ئه‌مرۆکه
بووته رۆژی کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ژنانی
به‌رابه‌ری خۆاز بۆ ده‌ربرینی ناره‌زاییه‌تی،
خواستی به‌رابه‌ری خوازانه، رێزگرتن له مافی
نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ ژیانێکی عادڵانه، له دونیا
به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، ئاورێک به
خه‌باتی ژنانی به‌رابه‌ری خوازی ئێران
ده‌ده‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر چی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی
ژنان له ئێران ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شۆرشی
مه‌شرووته، واتا 100 ساڵ له‌مه‌و پێش، به‌ڵام
هیچکات ئه‌م بزووتنه نه‌یتوانیوه به‌رده‌وام
بێت، به‌شداری ژنان له شۆرشی مه‌شرووته شان به
شانی پیاوان بۆ وه‌ده‌سهێنانی ئازادی‌و دێمکراسی،
که ده‌ورێکی کاریگه‌ریان گێرا به‌ڵام به
سه‌رکه‌وتنی شۆرشه‌که له‌لایان هاو
خه‌باته‌کانیان واتا پیاوان وه‌لا نران، میژووی
بزووتنه‌وه‌کانی ئیران ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌ن
که ژنان له هه‌موو شۆرشه‌کان به‌شداری ئه‌وتۆیان
بووه، به‌ڵام هاوکات به‌سه‌ر ئه‌نجام گه‌یاندی
شۆرشه‌کان وه‌لا نراون. ژنان هه‌موو کات وه‌ک
فاکتێک بۆ پێشبردنی خوسته‌کان، ره‌وا یان ناڕه‌وا،
به‌کاربراون، هه‌رچه‌نده نێوه‌ی کۆمه‌ڵگان به‌ڵام
نیوه‌که‌ی‌تر سه‌ره‌ڕۆیانه، سه‌ره‌تایترین
مافه‌کانیان زه‌وت کردوون. به‌داخه‌وه له دونیای
سیاسه‌تێش هاوته‌ریبی کۆمه‌ڵگا ته‌نها
چه‌وساونه‌ته‌وه، وه وه‌ک ئامرازێک بۆ پێش بردنی
خواسته‌کانی مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات به‌کاربراون.
ریفۆرمی ره‌زا شایی له ساڵی 1342هه‌تاویی، که بۆ
پێشبردنی سیستمی سه‌رمایه‌داری له ئیران، پێویست
به به‌شداری ژنان له کۆمه‌ڵگا بوو. بۆ که‌ڵک
وه‌رگرتن له‌م هێزه وه پێش بردنی ئامانجه
سه‌رمایه‌داریه‌که‌یان، رژیمی پاشایه‌تی هه‌ندێک
ئیمتیازیان به ژنان دا، بۆنمونه مافی ده‌نگدان
به ژنان (خومه‌ینی ئه‌و کات موخالیفی ئه‌و مافه
بوو)، یاسای پشتیوانی له بنه‌ماڵه، مافی ته‌ڵاقی
به‌رابه‌ر، مافی سه‌رپه‌رشتی منداڵ وه‌ک یه‌ک بۆ
ژن‌و پیاو دوای ته‌ڵاق به بریاری دادگا، مافی
به‌شداری ژنان له ئیداره‌کان‌و ناوه‌نده
فێرکارییه‌کان، لابردنی مافی فره‌ژنی،
چونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئیزدواج بۆ کچان له 13
ساڵ بۆ 18 ساڵ، مافی خۆیندن، لابردنی زۆره‌ملی
حیجاب، که به‌داخه‌وه ئه‌م به‌شه‌یان ئامرزاێک
بوو بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنی ئیسلامیه توندره‌وه‌کان
له ژنان. به‌ڵام ئه‌م ریفۆرمه‌ش نه‌یتوانی ژنان
له خه‌باته‌که‌یان سه‌ربه‌خۆ کات، که‌ڵک وه‌ر
گرتن له ئولگوی په‌هله‌وی بۆ مودێڕن بوون، له
به‌رانبه‌ر کۆنترۆڵ کردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ژنان،
که ئه‌وکات تازه دامه‌زرابوون، توانای
سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌که‌ی له ژنان وه‌رگرت،
ریفۆرم له خزمه‌ت ده‌سه‌ڵات بوو نه‌ک تاکه‌کان.
ئه‌گه‌ر چی له‌و سه‌رده‌مه بزووتنه‌وه‌ی ژنانی
سۆسیالیست بوونیان هه‌بوو وه خه‌باتیان ده‌کرد،
به‌ڵام کۆمه‌ڵگای سوننه‌تی ئه‌و کاتی ئیران،
هاوکات یاسایی ده‌وڵه‌تی، له‌مپه‌رهایه‌ک بوون بۆ
پێش چونی خه‌باتی ژنان، وه بزووتنه‌وه‌که زۆر
هێورتر پێش ده‌چوو. ئه‌مه له حاڵێکدا بوو ماشینی
سه‌رکووت که‌ری رژیم واتا ساواک هه‌موو
بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئازادی خوازانه‌ی به
دڕندانه‌ترین شێواز سه‌رکووت ده‌کرت، که
بزووتنه‌وه‌ی ژنانێش به‌شێک بوون له‌م
بزووتنه‌وانه. سه‌رکه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئیران
له ساڵی 1357 هه‌تاویی به به‌شداری ژنان
گه‌یشته قۆناغێکی جیدیه‌وه. ئه‌م شۆرشه
به‌ستێنێک بوو بۆ ئه‌وه‌ی ژنان مافه زه‌وت
کراوه‌کانیان له به‌رهه‌ماکانی ئه‌م شۆرشه که
درووشمی ئازادی‌و به‌رابه‌ری بوو، وه‌رگرن. به‌ڵام
مه‌خابن وه‌ک هه‌موو تێکۆشه‌رانی ئازادی خواز له
ژێر سێبه‌ری ره‌شی ئیسلامی سیاسی وه‌لا نران،
حکومه‌تی ئیسلامی‌و وه‌لایه‌تی فه‌قی، جیگای
حکومه‌ته دیمکراته‌که‌ی گرت که هه‌مووان بۆ
وه‌دیهێنانی خه‌باتیان کردبوو. چالاکانی
مه‌ده‌نی‌و رۆشنبیرانی کۆمه‌ڵگا یان ئیعدام کران،
یان له وڵات وه‌ده‌ر نران، ئێران بووه مه‌یدانی
رمبازێنی کۆمه‌ڵێک ئاخوندی تینیوی ده‌سه‌ڵات که
هه‌وسارپساوانه، ماشینی مه‌رگیان به‌رێ خستبوو،
شه‌لم کۆیرم نایپارێزم، بۆ پته‌وترکردنی بینای
ناعه‌داڵه‌تی حکومه‌تی ئیسلامی، هه‌زاران که‌سیان
کرده قوربانی، که ژنانیش وه‌ک نیوه‌ی کۆماڵگا
نیوه‌ی قوربانیه‌کان بوون. ئه‌گه‌ر چی یاسای
حکومه‌تی ئیسلامی گه‌رانه‌وه بۆ سه‌رده‌می
وه‌حشیگه‌ری بوو، به‌تایبه‌ت ده‌ر حه‌ق به ژنان،
به‌ڵام سه‌رتۆپی خه‌باتی به‌رابه‌ری خوازانه‌ی
ژنان له ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوو، له‌سه‌رده‌می
رژیمی ئاخوندی بووه. ژنانی به‌رابه‌ری خواز
هه‌مووکات به‌ره‌نگاری نه‌ریتی چه‌وتی
کۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی بوونه‌ته‌وه، وه به
توند بوونه‌وه‌ی گوشاره‌کان، به‌وره‌تر له جاران
خه‌باتیان کردووه. به‌رده‌باران‌و ئه‌سیدپاشی،
لێدان‌و کوتان، یاسای به‌رێوبه‌ردنی کۆمه‌ڵگا له
سه‌ر ئایین‌و شه‌ریعه‌ت، که ته‌به‌عییه‌تی ژن له
پیاو ده‌کاته نه‌ریتێکی پێرۆز، نه‌ک نه‌بوونه
هۆی بێده‌نگ کردنی ژنانی به‌رابه‌ری خواز، به‌ڵکوو
هانده‌رێک بوون بۆ ئه‌وه‌ی بایه‌خێکی ئه‌وتۆتر به
خه‌باته‌که‌یان بده‌ن. درووشمه‌کانی یه‌که‌مین 8
مارسی دوای سه‌رکه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئیران،
به‌رنگار بوونه‌وه بۆ حیجابی زۆره‌ملی بوو،
هه‌رچه‌نده ئه‌و کات که‌سانی وه‌ک تاڵه‌قانی‌و
بازرگان به‌ڵێنیان دا که حیجاب هیچکات زۆره‌ملی
ناکرێ، به‌ڵام وه‌ک هه‌موو به‌ڵینه‌کانی تری رژیمی
ئاخوندی درۆ بوون، وه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژ
یاسایان بۆ دارێشت. هه‌رچه‌نده به‌وه
نه‌وه‌ستانه‌وه، وه هاوکات له گه‌ڵ شۆرشی
فه‌رهه‌نگی دوای داخستنی زانکۆکان، بینای
کۆنه‌په‌ره‌ستیان دامه‌زراند، جیاکردنه‌وه‌ی
نێرینه له مێ ده‌سپێکی ئه‌م کورت بینیه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداران بوو. 124 رشته له خۆیندنیان بۆ
ژنان قه‌ده‌غه کرد، زۆربه‌ی ژنان له پۆسته
گرنگه‌کان(وه‌ک قه‌زاوه‌ت)وه‌لانران‌و
خانه‌نشینیان کردن، هه‌مان ساڵ واتا 1363 هه‌تاویی
یاسای پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌یان لابرد وبریاره
ئیسلامیه‌کانی شیعه بوون به یاسا‌و، له
نادادگاکان کاریان پێکرا، یاسایی ئه‌شکه‌نجه‌دانی
ئیسلامیان په‌سه‌ند کرد، که ژنان یه‌که‌مین
قوربانی ئه‌م نایاسایانه بوون. به‌م ئاڵوگۆره
دونیای ژنانیان هه‌رچی زیاتر ته‌ریک کرده‌وه. 8
سال شه‌ڕی ماڵویرانکه‌ر له گه‌ڵ عێراق،
ده‌رفه‌تێک بوو بۆ ئه‌وه‌ی ژنان توانایه‌کانی
خۆیان بۆ رزگار بوون له چه‌رمه‌سه‌ری‌و
خانه‌نشینی وه‌گه‌رخه‌ن. له نه‌بوونی پیاوان که
له سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌ر بوون، ئه‌و هه‌له بۆ
ژنان ره‌خسا که بتوانن خۆیان له پانتای زیندانی
ماڵه‌وه بۆ زیندانی کۆمه‌ڵگا بگویزنه‌وه، ئه‌مه
له حاڵکیدا بوو که له سیاسه‌تی ئیداره کردنی
وڵات بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی شه‌ر‌و ماڵوێرانی
پێویست به هێزی ژنان بوو. به‌شداری کردنیان له
به‌رێوه بردنی ئیداره‌کان، زانکۆکان،
وه‌ده‌سهێنانی داهاتی ماڵ، به‌شداری کردنیان له
پشته‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌ر، . .. ئه‌گه‌ر
له‌به‌ر که‌ڵک وه‌رگرتن له هێزی ژنان بۆ مانه‌وه
نه‌بایه، هێچکات ده‌سه‌ڵات دارانی رژیم ئیجازه‌ی
ئه‌و به‌شداریه‌یان به‌ژنان نه‌ده‌دا. نه‌ک یاسایی
ئیسلامی به‌رێوه‌به‌ری وڵاته، نه‌ک یاسای ئیسلامی
سه‌ره‌تایی ترین مافێک بۆ ژنان به ره‌سمی ناناسێ،
نه‌ک ژنان له یاسای ئیسلامی کاڵاو مرکانه‌ی
پیاوانن. به‌ڵام ژنان به ده‌رک کردنی راستیه‌کان،
توانیا‌ن له‌و هه‌له‌ی باشتر بۆ پێش بردنی
ئامانجه‌کانیان که‌ڵک وه‌رگرن، خۆیندنه‌وه‌یه‌کی
ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر شه‌رایه‌تی پێش هاتوو کرد، وه
خۆیان بۆ ئاماده کرد. ژن بوونی زیاتر له 60%
خۆیندکارانی زانکۆ، رێژه‌ی زۆری به‌رێوه‌به‌ران
ژن، مامۆستایان، ئوستادانی زانکۆ، نووسه‌ران‌و
شاعیران‌و رۆژنامه‌نووسان، هونه‌ر‌و سینه‌ما،
چاودێرانی مافی مرۆڤ، چالاکانی سیاسی، به‌رهه‌می
ئه‌و خه‌باته بوون. وه‌رگرتنی خه‌ڵاته
نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان له بواری، مافی مرۆڤ،
ئه‌ده‌بیات وهونه‌ر و. ..، به‌ڵگه‌یه‌کی ترن بۆ
سه‌لماندی سه‌رکه‌وتووی ژنان له ماوه‌ی رابردوو.
راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که کۆماری ئیسلامی له
به‌رانبه‌ر ژنان هه‌مان سیاسه‌ت به‌کار دێنی که
بۆ بزووتنه‌وه‌کانی تر که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرێ.
سه‌رکوتی به‌رده‌وامی بزووتنه‌وه‌که، وه
کۆنترۆڵکردنی له پێناو به‌رێوه بردنی سیستمی
سه‌رمایه‌داری رژیم. بۆ نمونه له سه‌رده‌می
خاته‌می ده‌سه‌ڵات له‌به‌رانبه‌ر هه‌ندێک
حه‌ره‌که‌تی ژنان وه‌ک به‌رێوه بردنی کۆر
کۆبوونه له‌سه‌ر پرسی ژنان، سمینار، رێزگرتن له
رۆژی ژن، سیاسه‌تی پاشه‌کشه‌یان به کار هێنا.
ئه‌م حه‌ره‌که‌ته عه‌وامفه‌ریبانه تا ئه‌و
جێگایه پێش چوو، که له نێو سه‌رانی رژیم
که‌سانی وه‌ک موهاجرانی وه‌زیری ئیرشاد،
به‌رپرسیاری به‌نێو دیفاع له مافی ژنانی به
ئه‌ستۆ گرتبوو. ئه‌گه‌ر له بیرمان بێت 2
سه‌رکه‌وتنی خاته‌می له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک
کۆماری به یارمه‌تی ده‌نگی ژنان‌و گه‌نجان بوو،
که زیاتر له به‌شه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا تینوی
ئازادی بوون، که به‌راستی درووشمه ره‌نگینه‌کانی
ریفۆرمی ئیسلامی توانی ده‌نگی ئه‌م دوو به‌شه بۆ
لای خۆی راکێشێ. ژنانی ئیران، چه ئه‌وانه‌ی که
له کۆمه‌ڵگایه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ژین یان
کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشان، به‌یه‌ک شێواز له
به‌رانبه‌ر یاسای ئیسلامی ده‌چه‌وسێنه‌وه،
هه‌رچه‌نده ژنانی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش به هۆی
شه‌رایه‌تی ناله‌باری ئابووری‌و دواکه‌وتی
فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگا، زیاتر له گوشاردان. ساڵانی
رابردوو هه‌رکاته‌و ژنان توانیانه دیفاعیان له
خواسته ره‌واکانی خۆیان کردووه. مافی
به‌رابه‌ری، ئازادی راده‌ربڕین، حه‌قده‌ستی
به‌رابه‌ر له چاو کاری به‌رابه‌ر، لابردنی
قه‌رداده موقه‌ته‌کان، لابردنی مافی فره‌ژنی،
بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی یاسایی بۆ 18 ساڵ، مافی
ته‌ڵاق، مافی سه‌رپه‌رشتی منداڵ دوای ته‌ڵاق، .
..، رێپێوانیان بۆ کردوه، وه ئن جی ئۆیان بۆ پێک
هێناوه. هه‌موو کات رژیم هه‌وڵی داوه
بزووتنه‌وه‌ی ژنان به یاسا‌و سه‌رکوت کۆنترۆڵ
کات، به‌ڵام ژنان شێلگیرانه به‌رانبه‌ر ئه‌م
سه‌رکوتانه وه‌ستانه‌ته‌وه. ئه‌زموونی ریفۆرم
ئیسلامی ئه‌و ده‌رسه‌ی هه‌بوو بۆ ژنان که له ژێر
سێبه‌ری رژیمی ئیسلامی هیچکات ناگه‌ن به
ئامانجه‌کانیان، بۆیه خه‌باته‌که‌یان سازمانده‌تر
کرد، ژنانی سیکۆلار‌و دینی هاوشانی یه‌ک، یه‌ک
ئامنجیان له پێش گرت. لابردنی یاسای ئیسلامی که
دژه ژنه، بوو به درووشمی هه‌موو ژنانی ئازادی
خواز، له‌هه‌ر چین‌و تۆێژێکی کۆمه‌ڵگا. که‌مپه‌ینی
یه‌ک میلیۆن ئیمزا‌و رێپێوانی 22 جۆزه‌ردانی سال
1384 هه‌تاوی نمونه‌یه‌کی ئاشکرای بزووتنه سازمان
دراوه‌که‌ی ژنانه، که به داخه‌وه ژنان له
لایان سه‌رکوتگه‌رانی رژیم که‌وتنبه‌ر لێدان‌و
زیندان کردن. هه‌رچه‌نده خواستی ئه‌م که‌مپه‌ینه
به یه‌ک میلیون ئیمزا سه‌رانی رژیم وادار به
ریفۆرمی یاسای ئیسلامی ناکات، به‌ڵام پێشانده‌ری
حه‌ره‌که‌تی به‌رابه‌ری خوازی ژنانه له هه‌ر
چین‌و تۆژێک، بۆ وه‌ده‌سهێنانی مافه‌کانیان، ئاشنا
بوونی ژنانی تری کۆمه‌ڵگایه به مافه
ره‌واکانیان، وه ناساندنی بزووتنه‌وه‌که‌یه به
دونیای ده‌ره‌وه. پیرۆز بوونی ئه‌م حه‌ره‌که‌ته،
زیندوو کردنه‌وه‌ی خه‌باتی به‌رابه‌ری
خوازانه‌یه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت ترس‌و
دڵه‌راوه‌کێی خستوه‌ته نێو دڵی سه‌رانی
رژیمه‌وه، وه ئیمه رۆژانه ده‌بینین که
بێره‌حمانه ژنانی ئازادی خواز قۆڵبه‌ست‌و
ره‌وانه زندان ده‌کرین، وه له نادادگاکانی رژیم
حوکمی زیندانی درێژه خایه‌نیان بۆ په‌سه‌ند
ده‌که‌ن. هاتنه سه‌رکاری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد که
سیمای راسته‌قینه‌ی حکومه‌تی وه‌لایه‌تی فه‌قی
بوو، که سه‌رکوت‌و له ناوبردنی ئازادی خوازانی،
وه‌ک پردێک بۆ گه‌یشتن به ئامانجه نه‌زۆکه‌کانی
رژیمی ئاخوندی ده‌بینی، زیاتر له جاران ژنان
که‌وتنه به‌ر لافاوی بێعه‌داڵه‌تی. بێکار کردنی
به‌شی هه‌ره زۆری ژنان، بێبه‌شبوون له خۆیندن،
داخستنی رۆژنامه‌و گۆڤار، سانسور، فیلتر کردنی
سایت‌و وبلاگه‌کان، وه دارشتنی یاسای ئه‌منیه‌تی
کۆمه‌ڵگا، که ژنان یه‌که‌مین قوربانی ئه‌م
سیاسه‌ت نامرۆڤانه بوون. نه‌ک حکومه‌تی عه‌داڵت
دانه‌مزرا، نه‌ک پشتیوانی له هه‌ژاران نه‌کرا،
به‌ڵکوو ژیانی خسوسی مرۆڤه‌کان بووه مه‌یدانی
رمابزێنی به‌سیج‌و پاسدار، له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان
کچان‌و ژنان به‌ر ئه‌شکه‌نجه‌دران، وه له‌سه‌ر
ته‌له‌فزیونی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی وێنه‌ی
هه‌ڵسوکه‌وته نامرۆڤه‌کانی ده‌ستگای حاکمیان بۆ
ترس‌و تۆقاندن بڵاو کرده‌وه. سه‌رانی رژێم پێیان
وابوو که ده‌توانن به سیاسه‌تی ترس‌و تۆقاندن
وه‌ک ساڵانی هه‌وڵ ژنان بێده‌نگ‌و خانه‌نشین
ده‌که‌ن، به‌ڵام ژنان به‌رابه‌ری خواز، ئاگاتر‌و
هۆشیارتر له به‌رانبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته
کۆنه‌په‌رستانه وه‌ستانه‌وه، وه سه‌ره‌ڕۆترین
که‌سایه‌تی رژیمی ئاخوندیان ناچار به پاشه‌کشه
کرد. ئه‌گه‌رچی له‌به‌ر ناکاره‌مه بوونی
ده‌سه‌ڵات دارانی رژیمی ئاخوندی بۆ ئیداره‌کردنی
وڵات، هه‌موو چین‌و تۆێژی کۆمه‌ڵگا له به‌ر
هه‌ژاری ده‌ناڵێنن، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی
سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ژنان، ئه‌م به‌شه له
کۆمه‌ڵگا زیاتر ده‌چه‌وسێته‌وه. له
کۆمه‌ڵگایه‌کی سوونه‌تی که یاسای ئاینی
به‌رێوه‌به‌رێ کۆمه‌ڵگایه، حکومه‌تی ئاخوندی‌و
پیاومه‌زنی ده‌سه‌ڵات داره، به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌بێ
چی بێ؟ ئاوردانه‌وه‌یه‌ک به رووداوه‌کانی
کۆمه‌ڵگای ئیران ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ده‌خه‌ن
هه‌رچه‌نده ئیمه له سه‌ده‌ی 21 که سه‌رده‌می
پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیایه، وڵاته دیموکراته‌کان
که مافی به‌رابه‌ری بۆ ژنان به ره‌سمی ده‌ناسن
رۆژ به رۆژ زیاده‌تر ده‌بن، خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی
ئازادی خوازی ده‌چێته قۆناغێکی جیدیه‌وه، به‌ڵام
ره‌فتاره‌کان به‌رانبه‌ر ژنان له زۆر وڵات به
تایبه‌ت ئێران له لایان پیاوان زۆر
دواکه‌وتووتره. به‌داخه‌وه پیاومه‌زنی کۆمه‌ڵگا،
که بریار له داکۆکی کردنی یه‌کسانی نادات،
نێرینه‌ی کۆمه‌ڵگا له ژێر سێبه‌ری یاسا‌و نه‌ریتی
نایه‌کسان‌و زاڵمانه‌ی کۆمه‌ڵگا، به بێ ترس به
سه‌ر بنه‌ماڵه حوکم ده‌کات، ژنان ده‌بنه کاڵاو
مڵکی تاکی پیاوان، که هه‌رچۆنه ده‌یانه‌وه‌ی
له‌م کاڵایه بێشه‌رمانه که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن.
کوشتنی ژنان به‌نێوی دیفاع له شه‌ره‌ف‌و ناموس،
لێدان‌و کوتان، ته‌ڵاق، مافی بریار دان، به‌رده
باران، هاوسه‌ری کاتی، فره‌ژنی، پێوه‌ندی جینسی
به‌زۆری، قاچاخی ژنان‌و کچان بۆ وڵاتانی دونیا
(به‌تایبه‌ت وڵاتانی خه‌لیج) بۆ بازرگانی سێکس،
حیجابی زۆره مله، بێبه‌ش بوون له مافی به
خێوکردنی منداڵ له دوای ته‌ڵاق، به حیساب هێنانی
ژن به نیوه‌ی پیاو له قه‌زاوه‌ت‌و شه‌هاته‌دتدا،
قه‌ده‌غه‌کردنی ئیزدواجی ژنی موسڵمان له گه‌ڵ
غه‌یره موسڵمان، به حیساب هێنانی کچی ته‌مه‌ن 9
ساڵ وه‌کوو ژنی باڵغ، پێش گرتن له سه‌ر به‌خۆیی
ئابووری ژن، نیشانده‌ری هاوکاری نێوان فه‌رهه‌نگی
پیاومه‌زنی‌و یاسایه، که له کۆمه‌ڵگای ئیران بۆ
چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان به کار دێن. ده‌توانین بڵێن
که به داخه‌وه له‌مپه‌ره‌کانی خه‌باتی ژنان له
ئیران ته‌نها ده‌سه‌ڵات‌و یاسا نیه، به‌ڵکوو
فه‌رهه‌نگی پیاومه‌زنی‌و کۆنه‌په‌ره‌ستی کۆمه‌ڵگا،
یارمه‌تی ده‌ری به‌رێوبردنی ئه‌م نایاسانه‌یه.
رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری ژن، له‌لایان به‌شی نێرینه‌ی
کۆمه‌ڵگا، هاوکاری‌و هاوخه‌باتیه‌که بۆ رزگار
بوون له نه‌ریته کۆنه‌کان، که دوورن له ویژدان،
ئازادی، به‌رابه‌ری‌و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵگا. له
ئاوا ساتێک که رژیم له به‌ر نه‌بوونی
مه‌شروعیه‌ت ده‌ناڵێنێ، ئابووری وڵات رووخاوه،
ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامی له‌لایان ده‌ره‌وه تا دێت
به سه‌ره‌رۆییه ئه‌تۆمیه‌کانی ئیران زیاتر
ده‌بێ، کارنامه‌ی 30 ساڵه‌ی کۆت‌و به‌ند،
چه‌وساندنه‌وه، به‌شبوونی کۆمه‌ڵگا به دوو
ده‌سته‌ی سه‌رمایه‌دارو هه‌ژار که به‌شه
هه‌ژاره‌که‌ی 80% کۆمه‌ڵگایه، هه‌واڵی ئه‌وه‌مان
ده‌داتێ که ده‌بێ بزووتنه‌وه‌کان به
به‌رنامه‌یه‌کی هه‌مه‌لایانه که خواسته
ره‌واکانی
هه‌موو گه‌لانی ئیران به هه‌موو چین‌و تویژیکی
تێدا دیاری بکرێ خه‌بات که‌ن. بۆنمه‌نه به
به‌شداری نه‌کردنیان له به‌ناو هه‌ڵبژاردنی
داهاتوو، که له‌م رۆژانه بازاڕی کۆکردنه‌وه‌ی
ده‌نگه‌کان به‌هه‌ر شێوازێک له‌لایان
ده‌سه‌ڵاتداران، بۆ مانه‌وه له‌سه‌ر کورسی
دیکتاتۆریه‌ت، گه‌رمه‌و، وه به‌درووشمه
ره‌نگینه‌کا‌ن که له‌لایان گه‌لانی ئێران
ره‌نگیان نه‌ماوه، سه‌ودای مانه‌وه ده‌که‌ن.
نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌توانێ هاوشانی خه‌باتکارانی
بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران، خۆیندکاران، مامۆستایان،
به به‌شداری نه کردنیان له‌م به‌ناو
هه‌ڵبژاردنه بینایی دیکتاتۆری رژیمی ئاخوندی
داڕمێنن. ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێن که پشتێوانی
کردن له خه‌باتی ژنان که نه ته‌نها نیوه‌ی
کۆمه‌ڵگان به‌ڵکوو نیوه‌ی بنه‌ماڵه‌شن، دایک‌و
خوشک وخزمه‌کانی هه‌موو ئێمه پێاوان پێک دێنن،
کارێکی ره‌وا‌و پیرۆزه که ده‌بێ شان به‌شانی
ژنان بۆ وه‌دی هێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی عادڵانه
خه‌بات که‌ین. سه‌رکه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی رزگاری
خوازانه‌ی ژنان.