رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به توندوتیژی ژنان
شه‌هین به‌همه‌ن سوڵتانی
له
رۆژی 25ی نۆڤه‌مبه‌ری 1961 دا له کۆماری دۆمینیک و له
سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆری ئه‌وکاتی رافایل تورجیلو دا
سێ خوشکی تێکۆشه‌ری سیاسی واته خوشکانی میرابال، به
شێوه‌یه‌کی درندانه کوژران. له ساڵی 1981 دا له‌لایه‌ن
خه‌باتگێرانی فێمینیستی ژنانه‌وه یاد له‌و رۆژه وه‌ک
رۆژی نه‌مانی توندوتیژی کرایه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه
له 17ی دیسامبه‌ری 1999دا رێکخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان رۆژی 25ی نۆڤه‌مبه‌ریان به رۆژی
نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به توندوتیژی ژنان راگه‌یاند.
توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌توانێ له چه‌ند شێوه‌دا
خۆی ببینێته‌وه، وه‌کو توندوتیژی جنسی، فه‌رهه‌نگی،
ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی. توندوتیژی و هێرش
بۆسه‌ر ژنان، ژن وه‌ک هاوسه‌ر، دایک، کرێکار و کارمه‌ند
سنور، ره‌گه‌ز، نه‌ته‌وه و ئاین ناناسێت و له هه‌موو
ولاتانی جیهاندا ته‌نانه‌ت له وڵاتانی دێموکراتیکیشدا،
به چه‌شنێک ژنان ده‌چه‌وسێنه‌وه. ئاشکرایه رێژه و
شێوه‌ی توندوتیژی له وڵاتانی جیهاندا جیاوازی هه‌یه، له
وڵاتانی دێموکراتیک‌دا یاسا پشتیوانی له مافی ژنان ده‌کا و
ئه‌گه‌ر توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان بکرێت، له‌لایه‌ن
یاساوه سزای بۆ ئه‌نجامده‌ری توندوتیژییه‌که دیاری
ده‌کرێ. به‌داخه‌وه له‌و وڵاتانه‌ی که یاسای بنه‌ره‌تیان
له‌سه‌ر بیروبۆچوونی ئاینیی دامه‌زراوه وه‌ک ئێران،
عێراق، تورکیا، سوریا و زۆر له‌م وڵاتانه‌ی دیکه پشتگیری
له په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی ده‌که‌ن.
له‌م وڵاتانه‌دا که فه‌رهه‌نگی سوننه‌تی زاڵه،
پرۆپاگه‌نده بۆ بوژاندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و نه‌ریتی کۆن
ده‌کرێ وه‌کو مه‌سه‌له‌ی ناموس و ژن به که‌م زانین و
بابه‌تی له‌م جۆره، هه‌مووی له خزمه‌تی فه‌رهه‌نگی
پیاوسالاریدایه.
له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه
سه‌رکاری ئه‌م رێژیمه، یه‌که‌م هه‌نگاوی بۆ سه‌رکوت و
خانه‌نشین کردنی ژنان هاویشت. له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی پر له
نه‌نگی ئه‌م رێژیمه‌دا، له به‌رامبه‌ر ژناندا له هیچ
توندوتیژییه‌ک سڵی نه‌که‌ردووه‌ته‌وه و هه‌موو یاساکانی
پاراستنی مافی مرۆڤی له ژێر پێ نا،به مه‌به‌ستی گه‌یشتن
به ئامانجه‌کانی خۆی. ده‌ستدرێژی جنسی له زیندانه‌کاندا
بۆ سه‌ر ژنان، لێدان و بێ رێزیکردن به که‌سانی دژ به
رێژیم له سه‌ر شه‌قامه‌کاندا و زیندووکردنه‌وه‌ی یاسای
به‌ردباران کردنی ژنان، به تاوانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی
خۆشه‌ویستی یا په‌یوه‌ندی جنسی. هه‌ر ئه‌م ده‌ست نه
پاراستنه‌ی رێژیم، شێوازی توندوتیژی خه‌مۆکی و ده‌روونی
له نێو ژناندا دروست کردووه و زۆرجار ژنان به به‌ردانی
ئاگر له جه‌سته‌ی خۆیان ناره‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر
به‌م کرده‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌برن.
خانه‌نشین کردنی ژنان و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی کاروتێکۆشانی
رۆژانه‌ی ژنان، ئامانجی جێ به‌جێ کردنی توندوتیژی ئابووری
بوو له‌به‌رامبه‌ر ژناندا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه ژن هه‌ست
به‌وه بکات که‌له‌م بوواره‌دا پێویستی به پیاو
هه‌یه،هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژن به‌رامبه‌ر
توندوتیژییه‌کانی هاوسه‌ره‌که‌ی له‌کاتی سووکایه‌تی پێکردن
و شکاندنی که‌سایه‌تی ژنه‌که له‌به‌رچاو که‌سانی
دیکه‌وه، بێ ده‌نگ بێ و خۆی راگرێ.
توندوتیژی یاسایش، یاسای 4 ژنه و سیغه ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مانه‌ش یه‌کێکی تر له‌و یاسایانه‌ن که له ئێران‌دا
په‌یره‌وده‌کرێ. که زۆرجار پیاوان هه‌نگاوی زۆر له‌مانه
گه‌وره‌تر هه‌ڵده‌گرن بێ ئه‌وه‌ی مافی ژنان
له‌به‌رچاوبگرن، ئه‌م توندوتیژییانه نه‌ک ته‌نها دژ به
ژنه‌کانیان به‌رامبه‌ر به منداڵه‌کانیشیان ئه‌مانه
ئه‌نجام بده‌ن. له ئاکامی ئه‌م توندوتیژییانه‌ش ژنان
توانایی باوه‌ربه‌خۆ بوونیان، گه‌شه‌ی فیکری و فێربوونیان
هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاریان له به‌رامبه‌ر توندوتیژی دا له
ده‌ست ده‌ده‌ن.