بەخێر بێن بۆ ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان"                                ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان" ماڵپەڕی‌ هەموو كورد‌و كوردستانییەكە


ده‌سپێك
هه‌ڵۆی‌ كوردستان
سیاسه‌ت
كۆمه‌ڵایه‌تی‌
ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر
وتووێژ
شه‌هیدان
كتێب
سروود‌و وته‌ی‌ به‌نرخ
وێنه
فارسی
ئارشیو
پێوه‌ندی‌
لینك
 
 
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بۆ ڕیبواری تازەی كاروانی شەهیدانی كوردستان، ئێحسان فەتاحیان

 

ئارەزوو حیسامی

 

هاوار بكەن فرمێسكەكان

هاوار بكەن

شایی و خۆشی تامی نیە

هەستەجوانەكانی گوڵزاری تەمەن زینەتی نیە

لاشەیەكی بێ هەناسە لە سەر زەوی

تەنافێكی ئەستووری هەستبڕ لە دەوری گەردنی

سوجدەی بۆ برد، كڕنۆشی بۆ برد، دایكی داماو

هەردووك چاوی گۆماوی فرمێسكیان لێ دەهاتنە خوار

 هاواری دەكرد و دەپاڕایەوە

ئەی تەنافی دەستی زۆردار

نەكەی، نەكەی گەردنی كۆرپەكەم لە جەستە جودا

وا گەڵاڕێزانی تەمەن بەردەرگای پێ گرتووم

وا گۆچانی دەستم خەریكە دەشكێتەوە

نەكەی، جەرگم ببڕی

لێم گەڕێ با بۆ جارێكی تر سەری ڕۆڵەكەم لە ئامێز بگرم

لێم گەڕی با ترپەی دلە نازارەكەیم وەك دەورانی مناڵی گوێ لێ ببێ

نەكەی بەهاری ئەم ساڵم لە گۆڕەپانی سارد و سەرمادا حەشار بدەی

فرمێسكەكانم فرمێسكی داماوی جەستەی بێ گیانی ڕۆڵەكەم نیە

باش بزانە، لە هەر دڵۆپە فرمێسكێك سەددان ڕۆڵەی ئازا دەڕوێ

كوێر خوێندووتە، تۆ تەنافی و ڕۆژێك دادێت بەگەردنی لاوێك بپسێی

ئێمە كوردین و لاوانی كورد هەرگیز بەزینیان بۆ نیە

فرمێسكەكان هاوار بكەن

هاوار بكەن

وا تەنافی بێ بەزەیی گۆچانی دەستمی چەماندەوە

هاوار بكەن

با سیروان و قشڵاخ و تاقەوسان پێكڕا لافاوی هەڵگێڕ وەڕی بخەن

با ئاویەرو ئارێز و شاهۆ و داڵاهۆ بێتە سەیرانگای دلێرەكان

بەرەو پێشوازی شەوی یەڵدا هەموو پێكڕا بەڵێن بدەین

نەسرەوتن تا سەركەوتن، یان پیرۆزی یان مردن

فرمێسكەكان هاوار بكەن

هاوار بكەن.

 

 

ڕۆحی هەموو شەهیدانی ڕیێی ڕزگاریی كورد و كوردستان شا‌د بێت

بەتایبەت شەهیدی تازەمان، كاك ئێحسان فەتاحیان

سەرشۆڕی و شەرمەزاری بۆ ڕژیمی كۆنەپەرەستی ئاخووندیی ئێران

 

سەرچاوە: كوردستان میدیا

 

 

 

 

لاپه‌ڕه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌

پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان

بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"‌ قه‌ده‌غه‌یه

Copyright © www.heloykurdistan.com