
فیمینیزمی
رادیکال، مارکسیستی،
سوسیالیستی،
لیبیرال‌و ئانارشیستی
بوونه
قوتابخانه‌و
شێوازی
جو‌دای بیرکردنه‌وه‌ی فیمینیستی که هه‌ریه‌که‌یان
هه‌ڵگری بۆچونێک بوون.
ئه‌ژین ره‌زابی: فیمینیزم هه‌وڵ ده‌دات یه‌کسانییه‌ک
له‌نێوان ژنان‌و پیاواندا دروست
بکات‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه بێته ئاراوه
که چیتر ده‌سه‌ڵات نه‌سه‌پێندرێ.
زۆریشن ئه‌و کچانه‌ی لێره‌ش له‌گه‌ڵ بونی
هه‌موئازادیه‌کاندا دیسانه‌وه ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و ئاوات
به ژیانی ناوخۆی کوردستان ده‌خوازن‌و پێیان
وایه‌له‌کوردستان ئازادتر بون وه‌ک لێره.
ئه‌ژین
ره‌زابی ،ئه‌ندامێکی چالاک‌و هه‌ڵسوراوێکی به
ئه‌زمونی نێو یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی
ئێران له‌مه‌ر پرسی ژن له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیداوه‌ڵامی
چه‌ند پرسیارێکی
ساده‌و ساکاری داینه‌وه که به‌رده‌وام قسه‌ی له‌سه‌ر
ده‌کریت، به‌ڵام ئه‌و به‌حه‌سره‌ته‌وه باسیشی
له‌چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنی کورد کرد که له‌وڵاتانی
دێموکراسیداژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن‌و ئه‌وه‌شی ئاشکرا
کردژنی کورد له هه‌رکون وکه‌له‌به‌رێکی ئه‌م
جیهانه‌دابێ ئه‌وا له چه‌وسانه‌وه بێ به‌ش نیه،:
وت‌و وێژ هاواربانیخێڵانی؛
سه‌ره‌تا کورته‌یه‌ک له ژیانی خۆتمان بۆ بخه رو.
من ئه‌ژین ره‌زابی، خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانم.
ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له وڵاتی فینلاند نیشته‌جێم.
ئێستاش له زانکۆ ئابووریی ده‌خوینم. وێڕای
خوێندنه‌که‌م، به کار‌و چالاکی سیاسیی‌و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له نێو یه‌کیه‌تیی لاوانی
دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا کارده‌که‌م.
هاواربانیخێڵانی: ئه‌وه‌ی من تێبینیم هه‌یه له‌سه‌ری
ئه‌وه‌یه که‌زۆرێک له‌و کچ‌و ژنانه‌ی که له
ئه‌وروپا ده‌ژین .زیاترن له‌وانه‌ی که له کوردستانن
هاوخه‌می یان بابڵێین داکۆکی له ماف‌و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ژنان ده‌که‌ن، ئه‌م جیاوازیه له
چیدا ده‌بینیت.
..
ئه‌ژین
ره‌زابی: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌بێ ئاماژه
به‌وه‌بکه‌م که ئێستا ئێمه به‌راورد ده‌که‌ین له
نێوان ژنان‌و کچانی دوو کۆمه‌ڵگه‌دا، که ئه‌م
کۆمه‌ڵگایانه به رێژه‌یه‌کی زۆر له‌یه‌ک جیاوازن.
باری گوزه‌ران له‌م وڵاتانه‌دا جیاوازی هه‌یه وه‌ک
له کوردستان. ئه‌و باردۆخه سیاسییه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌لی
کوردی تێدایه، بێ گومان بێ کاریگه‌ری نه‌بووه
له‌سه‌ر ئه‌و سته‌م‌و زوڵمانه‌ی به‌رامبه‌ر به ژنان‌و
کچانی کورد کراوه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا. چونكه
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت باری
گوزه‌ران له رووی سیاسی، ئابووری‌و ئاینییه‌وه له
وڵاته‌که‌ماندا، باش نه‌بووه. ئه‌مانه‌شن كه ئێمه
بنه‌مای ژیانی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێنین. هه‌ر جۆره
گۆڕانكارییه‌ك له‌م بوارانه‌دا به هه‌ر لایه‌کدابێت،
ده‌بنه هۆكاری پێكهێنانی هه‌ڵسوكه‌وتی ئێمه له شوێنی
نیشته‌جێبوونمانداو کردنه‌وه‌ی مه‌ودا بۆ ده‌ربرینی
بیروبۆچوونه‌کانمان.
خراپی باری گوزه‌ران هۆکارێکی سه‌ره‌کییه بۆ ئه‌م
پرسه. ئه‌مانه‌ش هۆکارگه‌لێکن له کوردستان بۆ
ئه‌وه‌ی کچان‌و ژنان بڕوایان به تواناییه‌کانی خۆیان
نه‌بێت‌و ترسیان هه‌بێت له ده‌ربڕینی بۆچوونه‌کانیان
له ده‌ره‌وه جیاوازییه‌کان به‌رچاون‌و تا نه‌بینرێن،
ناتوانرێ هه‌ڵسه‌نگاندن‌و به‌راوردیان بکرێت له‌گه‌ڵ
ناوخۆی وڵات. به‌ڵام له کوردستانیش ئێستا رێژه‌یه‌کی
به‌رچاو له کچان‌و ژنان ئه‌و سنوره ده‌ستکردانه‌یان
به‌زاندووه‌و بوێرانه هاتوونه‌ته مه‌یدانی نووسین
ولێکۆڵینه‌وه له‌مه‌ڕ پرسگه‌لێکی تایبه‌ت به ژنان‌و
مافه‌کانیان.
هاواربانیخێڵانی: ئێوه باس له سێ هۆکار ده‌که‌ن که
باری ئابوری وسیاسی‌و ئاینی، له‌م ووڵاته‌دا باش
نه‌بووه ، له روی ئانیه‌که‌وه مه به‌ستان له چیه
، یان ده‌کرێ تیشک بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌و چه‌مکه.
ئه‌ژین ره‌زابی: ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ژیان هه‌موو
په‌یوه‌ندییان به یه‌کتریه‌وه هه‌یه. له سه‌ره‌تای
گه‌شه‌سه‌ندنی بیری مرۆڤایه‌تییه‌وه یاساکان‌و
باسه‌کان دژ به ژن بوونه. ژن به که‌م ئه‌قڵ‌و
بێ‌هێز بینراوه، ئه‌گه‌رچی که‌م هێزی ژن له بواری
فیزیکییه‌وه‌یه. له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌راده‌یه‌کی
به‌رچاو ئاین‌و ده‌سه‌ڵات تێکه‌ڵ به‌یه‌کن‌و له‌یه‌ک
جودانین. کاتێکیش به‌م شێوه‌یه‌بێت ئاشکارایه که
گوزه‌رانی تاک له کۆمه‌ڵگه‌دا ئازاد‌و ئارام نی‌یه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین زۆرینه‌ی ئه‌و
تاوانانه‌ی دژ به کچان‌و ژنان ده‌کرێن له‌و
کۆمه‌ڵگایانه‌دان که ئاینی ئیسلام تێیانده په‌یڕه‌وی
ده‌کرێت، یان به شێوه‌یه‌کی دیکه، ئه‌و وڵاتانه‌ی
ئاین تێیانده سه‌روه‌ره‌و یاسای وڵات ده‌ور نابینێت.
ئاینی ئیسلام هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنیه‌وه، ژنی به
كه‌م‌و لاواز زانیوه‌و ژنی به‌شێوه‌یه‌ك له قه‌ڵه‌م
داوه كه توانای هیچیان نی‌یه. دیاری ده‌ستی ئاینی
ئیسلام بۆ ژنان حیجابی ئیجباری بوو، که بووه هۆی
ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ژن له کۆمه‌ڵگه‌دا جیابکرێته‌وه،
هه‌روه‌ها له به‌رده‌م دادگادا دوو ژن به‌رامبه‌ر به
پیاوێک بێت. ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه‌کان له‌سه‌ر کچان‌و
ژنان به‌م شێوه‌یه‌بێت ئایا ده‌کرێ بڵێین ئاین هیچ
کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر بارودۆخی ژیانی کچان‌و ژنان
نی‌یه له کۆمه‌ڵگه‌دا؟ بێ‌گومان نه‌خێر. رێزگرتن‌و
په‌یره‌ویكردن له ئاین له‌لایه‌ک‌و هه‌روه‌ها
په‌یره‌ویكردن له دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تیش كه
بنه‌مای كولتووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه ، له لایه‌کی
دیکه،ده‌بێت سنورێك له‌نێوانیاندا هه‌بێت. بۆ كه‌م
كردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێت ده‌سه‌ڵات به پله‌ی
یه‌كه‌م هه‌وڵ بدات. ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین بۆ
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری گه‌له‌كه‌مان.
هاواربانیخێڵانی: خراپی باری گوزه‌ران چی
په‌یوه‌ندیه‌کی به لایه‌نی ئازادییه‌وه هه‌یه.
ئه‌ژین ره‌زابی: له‌هه‌موو لایه‌که‌وه په‌یوه‌ندی
پێوه‌هه‌یه! تاکی کۆمه‌ڵ ده‌بێت خۆش بژی، ده‌بێت
مافه‌مرۆڤایه‌تییه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌که‌دا
ره‌چاوبکرێت، باشی گوزه‌رانی ژیان مافی هه‌موو
تاکێکه. ئه‌گه‌ر باری سیاسیی ئاڵۆزبێت، راسته‌وخۆ
کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵک‌و ئابووری
وڵاتیش. بۆ نموونه ده‌ورانی پێش راپه‌رینی گه‌لی کورد
له باشوری کوردستان بهێنینه‌وه یاد ده‌بینین
ئه‌وده‌م بۆ کورده‌کان چه‌نده ئازادییه‌کان به‌رته‌سک
بوون یاخود هه‌ر نه‌بوون ئه‌ویش به‌هۆی ناله‌باری
گوزه‌رانی خه‌ڵکه‌وه‌بووه به تایبه‌تی له بواری
سیاسیی‌دا. پاش راپه‌رینیش کاتێکی زۆری برد که
تائێستاش به‌رده‌وامه بۆ باشترکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک.
هه‌ربۆیه‌شه ده‌بینین له‌م ساڵانه‌ی دواتردا زیاتر
کچان‌و ژنان له مه‌یدانی ڕۆشنبیری، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و
سیاسیی‌دا ده‌نووسن، لێکۆڵینه‌وه‌ده‌که‌ن‌و کارده‌که‌ن.
هه‌تا ئارامی‌و ئاسایش زیاتربێت له وڵات‌و شوێنی
نیشته‌جێ بووندا، مرۆڤه‌کان بڕوایان به خۆ زیاتر
ده‌بێت‌و تا ئاستێک بوێرانه رای خۆیان ده‌رده‌بڕن.
هاواربانیخێڵانی: ئێوه وه‌ک ژن که له ووڵاتانی
دێموکراسی‌دا ده‌ژین چه‌ند هه‌ست به ئازادی ده‌که‌ن ،
یان چه‌نده ئازادیتان بۆ فه‌راهه‌م کراوه له لایه‌ن
بنه ماڵه‌کانتانه‌وه ، یان هه ر هه‌ست به نیمچه
سه‌رکۆنه‌یه‌ک ده‌که‌ن.
ئه‌ژین ره‌زابی: وه‌ک له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێ‌کرد،
ئێره وڵاتێکه له‌سه‌ر بنه‌مای دێموکراسی خانه‌ی خۆی
رێکخستووه. وه‌ک خۆم، ده‌توانم بڵێم ئازادم! ئازادی
به‌و واتایه‌ی ده‌توانین رای خۆمان ده‌ببڕین، له
هه‌ڕه‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نه‌ریتی نه‌ترسین. بڕوام
به‌وه هه‌یه ده‌توانم له ئازادی راده‌بڕینمدا
سنووره‌کان نه‌شکێنم. بێ‌گومان زۆریش هه‌ن له‌و
کچانه‌ی لێره‌ش له‌گه‌ڵ بوونی هه‌موو ئازادییه‌کاندا
دیسانه‌وه ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و ئاوات بۆ ژیانی ناخۆی
کوردستان ده‌خوازن، پێیان وایه له‌وێ ئازادتربوون
وه‌ک لێره،وه پێشم وانیه له‌م ووڵاته‌نه
تاراده‌یه‌کی به‌رچاو جیاوازی دروست بکات.
چه‌سپاندنی بیری ئازادی بۆ تاک یان بۆ کچ‌و ژن، به
قسه زۆری ده‌وترێت، به‌ڵام من پێموایه هه‌تا ئه‌و
راستییه له بیر‌و لێکدانه‌وه‌ی خۆماندا په‌سه‌ند
نه‌که‌ین‌و جێی نه‌خه‌ین، بێ‌گومان قسه‌کردن هیچ
ئاکامیکی نابێت بێ چوونه نێو کرداره‌وه. زۆر له
بنه‌ماڵه‌کان ناتوانن له‌لای خۆیان پرسی ئازادی کچ یان
ژن جێ‌بخه‌ن نه‌ک ته‌نها له کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتیش. ئه‌و که‌سانه پێیان وایه ئه‌گه‌ر کچان یان
ژنان ئازادبن ئه‌وا لادان له کۆمه‌ڵگه‌دا
پێکده‌هێنێت‌و ده‌بێته هۆی پێشێلکردنی هه‌موو
یاساکان‌و ژێرپێنانی یاسا‌و ڕێساکانی ئاین. بۆیه
ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه به‌و
شێوه‌یه‌بێت‌و نه‌گۆربن، له‌و بڕوایه‌دام له
هه‌رشوێنێکی دنیادابن هه‌مان تاک ده‌بن‌و ناتوانین
چاوه‌ڕوانی بۆچوون‌و لێکدانه‌وه‌ی باشیان لێ‌بکه‌ین.
هه‌رچه‌ند مرۆڤه‌کان بگۆڕن‌و قابیلی گۆڕانن، به‌ڵام
هه‌ندێکجار له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و باسانه‌دا،
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دژوارترده‌بێت.
نموونه‌ی سه‌ره‌کیش بۆ ئه‌م باسه، کوشتنی چه‌ندین کچی
کورده له وڵاتانی ئه‌وروپا‌و جه‌رگه‌ی شارستانییه‌ت
که به‌داخه‌وه بۆته هۆی تا راده‌یه‌کی به‌رچاو
خه‌وشدارکردنی سیما‌و ده‌نگی کورد، چو‌نکه هه‌ریه‌ک
له‌و کوشتنانه له ده‌نگ‌و ڕه‌نگی ئه‌و وڵاتاندا
خراونه‌ته به‌رباس‌و لێدوان.
بۆیه ده‌کرێ بڵێم په‌یوه‌ندی به ئاستی هۆشیاری‌و
رۆشنبیری ئه‌و خێزانه‌وه‌یه هه‌یه که کچ یان ژن
تێیدا په‌روه‌رده‌ده‌بێت. په‌روه‌رده‌ی دروست، خێزانی
ته‌ندروست پێکده‌هێنێت‌و خێزانی ته‌ندروستیش نه‌وه‌ی
به‌که‌ڵک‌و دروست ده‌داته کۆمه‌ڵگا، له ئاکامیشدا
ده‌بینین کۆمه‌ڵگا له‌و گرفتانه به‌دووره‌و ساق‌و
ته‌ندروسته. ئه‌گه‌ر بشمانه‌وێت دیارده‌ی سه‌رکۆنه‌و
زاڵ بوون به‌سه‌ر کچاندا که‌م بکه‌یه‌نه‌وه ده‌بێت
له خێزانه‌که‌ی خۆمانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین، گه‌ر به‌و
شێوه‌نه‌بێت ناتوانین داکۆکی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
ئازادی بکه‌ین که هاوکات پیاوان یان باوک‌و برامان
ئه‌و ئازادییه بۆ کچ،ژن، خوشک یان دایکی خۆیان
به‌ڕه‌وانه‌بینن.
هاوار بانیخێڵانی: پێتان وایه ئه‌و ژنانه‌ی که
زۆرجار له له ماڵپه‌ره‌کاندا ده‌ر ده‌که‌و ن وباسی
کێشه‌و گرفتی ژن ده‌که‌ن ، ئایا داکۆکیه‌کانیان له
خه‌مخۆریه‌وه‌یه یان هه‌ر بۆ خۆده‌رخستنیانه.
ئه‌ژین ره‌زابی: دیاره زۆر باسی جیاواز له‌م
په‌یوه‌ندییه‌دا کراوه،چ له ڕێگای
ماڵپه‌ره‌کانه‌وه‌بێت یاخود ده‌زگاو راگه‌یاندنه
جیاوازه‌کانی دیکه. له‌وانه‌یه هه‌ردوو مه‌به‌ست له
ئارادابن. هه‌ندێک هه‌بن مه‌به‌ستی سه‌ره‌کییان
ده‌رکه‌وتن بێت، هه‌ندێکی دیکه‌ش ته‌نها مه‌به‌ستیان
هێنانه به‌رباسی کێشه‌کانبێت‌و بیانه‌وێت له‌و
رێگایه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ بکه‌نه‌وه بۆ مه‌به‌ستی
دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره‌سه‌ر. بۆیه ناکرێت هیچیان
ره‌دبکه‌مه‌وه. به‌ڵام ده‌بێت بزانین که هه‌رکه‌سێک
خامه له سه‌رپه‌ڕاو داده‌نێت‌و باس له ئازار‌و
گرفتێکی نیوه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ی ده‌کات، له خه‌میدایه!
من زۆرجار ده‌بینم پیاوان زۆر زیاتر باس له
گرفته‌کانی ژنان ده‌که‌ن، به‌ڵام هاوکات به
سه‌رنجدان‌و وردبوونه‌وه ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه‌ی باسی
ده‌کات، له بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا ره‌چاوی ناکات‌و
هێنده خه‌مخۆر نی‌یه. به دڵنیاییه‌وه هیچ پیاوێک
یان کوڕێک ناتوانێت هێنده‌ی ژن یان کچ خه‌مخۆری ئه‌و
کێشانه‌بێت، چو‌نکه ته‌نها کچان ژنان ده‌توانن ئازار‌و
گرفته‌کانی خۆیان وه‌ک پێویست هه‌ست پێبکه‌ن. بۆیه
هیواداریشم مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ببێته خزمه‌تکردن نه‌ک
خۆده‌رخستن.
هاوار بانیخێڵانی: تۆ تاچه‌ند خۆت به فێمێنیست
ده‌زانی وه‌ک کچه رۆژهه‌ڵآتیه‌ک.
ئه‌ژین ره‌زابی: فێمینیزم به واتای مافه‌کانی ژن‌و
یه‌کسانی ژن‌و پیاودێت، له به‌ریتانیا له جیاتی
واژه‌ی
womanism
به‌کارهێنرا. له کاتێکدا ئه‌م
واژه‌یه له باتی چه‌مکی
womens movment
به‌کار‌برا که به‌واتای
بزووتنه‌وه‌ی ژنان دێت. بێ‌گومانیش ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه
هه‌موو شێوازه جۆربه‌جۆره‌کانی خه‌باتی ژنان له
هه‌موو بواره‌کان‌و ئاسته جیاجیاکاندا له پێناو
ده‌سته‌به‌رکردنی یه‌کسانی نێوان ژن‌و پیاو
ده‌گرێته‌وه.
به دوای هاتنه‌گۆڕی ئه‌م چه‌مکه، چه‌ندین لق یان
به‌شی دیكه‌ی لێبووه‌وه که هه‌ریه‌که‌یان له
بوارێک‌دا په‌ره‌ی به خه‌باتی ژنان داوه‌و ده‌دا.
فیمینیزم هه‌وڵ ده‌دات یه‌کسانییه‌ک له‌نێوان ژنان‌و
پیاواندا دروست بکات‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه
بێته ئاراوه که چیتر ده‌سه‌ڵات نه‌سه‌پێندرێ.
به‌رفراوانتربوونی خواسته‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له
بواری جیاجیادا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که چه‌ندین شێوازی
فیمینیزم بێنه ئاراوه‌و هه‌ریه‌که‌یان ئاراسته‌ی
جیاواز‌و بۆچوونی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوو، له‌مه‌ر
چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن‌و نایه‌کسانی نێوان ژن‌و پیاو‌و
هه‌ر به‌وچه‌شنه‌ش رێگه‌ی چاره‌سه‌ریی جیاوازیان
هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنیان.
بڕوام به‌وه‌یه هه‌یه که ده‌بێت تاک له کۆمه‌ڵدا
به ژن‌و پیاوه‌وه یه‌کسان بژین‌و وه‌ک یه‌ک سوود له
مافه‌کانی مرۆڤ وه‌ربگرن. هیچ لایه‌نێکیان به هیچ
بییانویه‌ک نه‌چه‌وسێته‌وه. چو‌نکه هه‌ردوو ره‌گه‌ز
ته‌واوکه‌ری یه‌کترین.
له په‌یوه‌ندی ئه‌وه‌ی تاچه‌نده خۆم به فیمینیست
ده‌زانم، ده‌توانم بڵێم له پێنج قوتابخانه‌که‌ی
فیمینیستدا که هه‌ریه‌که‌یان هه‌ڵگری بۆچوونێکی
جیاوازن، دڵنیام له‌وه‌ی بۆچوونی ئانارشیسته‌کان
دوورم. چو‌نکه ژنان به‌شێکی زۆریان خۆیان تاوانبارن
له چه‌وساندنه‌وه‌یان نه‌ک به ته‌نها پیاوان.
هاواربانیخێڵانی: باستان له قوتابخانه‌ی فێمینیست کرد
که پێنج بۆچونی جیاوازن ، ده‌کرێ قسه له‌سه‌ر ئه‌و
پێنج بۆچونه بکه‌ی ، یان ئه‌و بۆچونانه شی
بکه‌یته‌وه.
دیاره باسکردن له‌سه‌ر ئه‌و قوتابخانه‌نه کاتێکی زۆر
ده‌بات به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر به کورتی ئاماژه به
ئامانجه‌کانیان یان بۆچوونه‌کانیان بکه‌م له‌م چه‌ند
ڕسته‌یه‌دا شی‌ده‌که‌مه‌وه.
به‌رفراوانتربوونی خواسته‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له
بواری جیاجیادا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که چه‌ندین شێوازی
فیمینیزم بێنه ئاراوه‌و هه‌ریه‌که‌یان ئاراسته‌ی
جیاواز‌و بۆچوونی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوو، له‌مه‌ر
چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن‌و نایه‌کسانی نێوان ژن‌و پیاو‌و
هه‌ر به‌وچه‌شنه‌ش رێگه‌ی چاره‌سه‌ریی جیاوازیان
هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنیان.
*فیمینیزمی
رادیکال، مارکسیستی، سوسیالیستی، لیبیرال‌و ئانارشیستی
بوونه قوتابخانه‌و شێوازی جو‌دای بیرکردنه‌وه‌ی
فیمینیستی که هه‌ریه‌که‌یان هه‌ڵگری بۆچونێک بوون.
رادیکاڵه‌کان له‌و بڕوایه‌دان که هۆی چه‌وساندنه‌وه‌ی
ژنان پیاوسالارییه نه‌ک سه‌رمایه‌داری، هه‌روه‌ها
په‌یوه‌ندی جنسیی نێوان ژن‌و پیاو مه‌ترسیداره‌و
بۆیه په‌یوه‌ندی هاوڕه‌گه‌زی ، واته ژن‌و ژن، به
باشتر ده‌زانن‌و له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ژیان ئاساییه.
تواناکانی ژنان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ده‌ستی
به‌سه‌ردا ناگیرێت‌و توانا‌و هێزی ژنان هه‌ر بۆ ژنان
خۆیانه. هه‌روه‌ها پێشیانوایه، ره‌گه‌زه كه
بناغه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تییه، نه‌ك چین.
مارکسیسته‌کانیش پێیانوایه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رمایه‌داری نه‌مێنێت ئه‌وا پیاوسالاریش نامێنێت،
چو‌نکه ئه‌گه‌ر سیستمێکی یاسایی به‌رهه‌مهێنان هه‌بێت
له وڵات‌دا، ده‌بێته هۆی دروستبوونی سیستمێکی
دادگه‌رانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌رلێره‌شه‌وه
سته‌مکردن له ژن کۆتایی پێدێت. هه‌روه‌ها
خه‌باته‌که‌یان به‌ستووه‌ته‌وه به خه‌باتی
چینایه‌تیه‌وه.
سوسیالیسته‌کانیش، که هه‌ڵگری بیروبڕوای چه‌په‌کانن،
هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ردوو خه‌باتی چینایه‌تی‌و خه‌باتی
ژنان بکه‌نه‌وه یه‌ک. پێیانوایه، هه‌ردوو
به‌ڕێوه‌به‌ری پیاوسالاری‌و سه‌رمایه‌داری ، یه‌کسانن
بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان.هه‌روه‌ها دابه‌شکردنی کار
به بنه‌مای چه‌وساندنه‌وه‌ی ره‌گه‌ز‌و چین داده‌نێین.
پێشیانوایه سوسیالیزم باشترین سیستمه بۆ
نوێگه‌رایی‌و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵ.
لیبراڵه‌کانیش له‌و بڕوایه‌دان که، چه‌وساندنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی له ئاکامی کاریگه‌ریی نه‌ریت‌و ستاتووی
سێکسی ژن‌و پیاوه. واته نه‌بوونی مافی ژن له
نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات. هه‌ر
لێره‌دا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که هۆشیاری تاک‌و
بیرکردنه‌وه‌ی له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا رۆڵ ده‌بینێت‌و
ده‌توانێت بریارده‌ر بێت.
ئانارشیسته‌کان پاش ماوه‌یه‌کی که‌م به دوای
دا‌مه‌زراندنیاندا هه‌ڵوه‌شانه‌وه، چو‌نکه نه‌یانتوانی
پشتیوانی خه‌ڵک بۆ خۆیان به‌ده‌ستبێنن‌و لێیان
کۆببنه‌وه.
ئانارشیسته‌کانیش ئه‌وانه بوون که هه‌موو
ره‌خنه‌کانیان روو له پیاو بوو وه‌ک تاک. هه‌موو
چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کی ژنانیان ته‌نها به تاوانی پیاوان
ده‌زانی _ وه‌ک خۆیان، نه‌ک وه‌ک سیستمی پیاوسالارانه_
.
ئه‌گه‌رچی فیمینیزمی ئانارشیستی زوو هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و
لاینگرانی که‌م بوون، به‌ڵام ئه‌مرۆکه که‌م‌و کورتێک
هه‌ن هه‌ڵگری ئه‌و بۆچوونه‌ن به هۆی ئه‌وه‌ی که، له
ژیانی تایبه‌تی خۆیاندا له‌لایه‌ن پیاوه‌کانه‌وه
سته‌میان لێ‌کراوه.
له پێکهاتنی ئه‌م قوتابخانانه‌شدا بێ‌گومان هه‌موو
کۆمه‌ڵ په‌سه‌ندیان نه‌کردن، بۆیه هه‌بوونی ئه‌م
قوتابخانانه‌ی فیمینیزم،
هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانێک‌و گوروپگه‌لێک بێنه
ئاراوه که دژیان بن! واته دژی بیروبۆچوونی
فیمینیستی بوه‌ستنه‌وه.له نێو دژه فیمینیسته‌کاندا،
ژنان‌و
پیاوان هه‌ن، واته ته‌نها بۆ ره‌گه‌زێک نین.
هاواربانیخێڵانی: به بروای ئێوه هه‌ر ژن له‌م
کۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌چه‌وسێته‌وه ، یان زۆرێکیش له
پیاوان له له‌یه‌ن ژنانه‌وه ئه‌م پشکه‌یان به‌رکه‌وتوه.
ناتوانین بڵێین هه‌موو ژنێک ده‌چه‌وسێته‌وه‌و هه‌موو
پیاوێکیش چه‌وسێنه‌ره. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌م
ناڕێکییانه‌ی که له کۆمه‌ڵگایه‌کدا هه‌بێت ده‌بێته
هۆی پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ، ئیتر ژن بێت یان پیاو.
به‌ڵام ده‌زانین زیاتر ژنان چه‌وسانه‌ته‌وه‌و زوڵمیان
لێ‌کراوه. پیاوان زۆر به‌که‌می چه‌وسانه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه چه‌وساندنه‌وه ووشه‌یه‌کی
زۆربێت. کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه هه‌ندێک دیارده‌ی تێدایه،
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پیاو بڕوای به مافی یه‌کسانی
هه‌بێت‌و به‌ربه‌ستێک دانه‌نێت له‌به‌رده‌م
خواسته‌کانی خوشکه‌که‌ی، کچه‌که‌ی، یان ژنه‌که‌ی، وه
بۆچوونه‌کانیان به‌هێند وه‌ربگرێت‌و رێزیان بۆدابنێت،
ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه به پیاوێکی چه‌وساوه‌ی
ناوده‌به‌ن. رۆژ نی‌یه گوێمان لێ‌نه‌بێت کچان‌و ژنانی
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له ده‌ست چه‌وساندنه‌وه خۆیان
نه‌کوژن یان به‌ناوی شه‌ره‌ف‌و ناموسه‌وه
نه‌کوژرێن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌بیستراوه پیاوێک به
ده‌ست زوڵم‌و زۆری ژنه‌وه خۆی کوشتبێت. ژن به گشتیی
میهره‌بانه ، بۆیه زوڵم‌و سته‌م له دژی ره‌گه‌زی
به‌رامبه‌ری به ئه‌نجام ناگه‌یه‌نێت.