لڤین:
چۆن ده‌ڕواننه سیاسه‌تی ئه‌مریكا؟ سیاسه‌تی
ئه‌مریكا به‌گشتی به‌رامبه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی
ئێرانی‌و به تایبه‌ت كوردی ئێران، ئایا له‌م
رووه‌وه خاوه‌نی سیاسه‌تێكی ئاشكرا‌و روونه؟
هیجری: له‌ڕاستیدا تاكوو ئێستا پێم وایه ئه‌مریكا
نه‌ك به‌رامبه‌ر ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، به‌ڵكوو
به‌رامبه‌ر به ئێرانیش سیاسه‌تێكی روون‌و
دیاریكراوی نیه، له‌و ماوه‌یه‌دا كه بووش له
سه‌ر كار بووه، چه‌ندین جار بینیمان كه
هه‌ڕه‌شه له ئێران كراوه‌و زۆر سیاسه‌تیان
ئاڵوگۆڕی به سه‌ردا هات. تا ئێستا ئه‌مریكا
روونی نه‌كردۆته‌وه كه ده‌بێت چ بكات
به‌رامبه‌ر به ئێران، كه‌وابوو به‌رامبه‌ر
ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی‌و به تایبه‌تیش كورد
سیاسه‌تێكی دیاریكراوی نیه.
لڤین: سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به
ئێران چۆن ده‌بینی؟
هیجری: دوو لایه‌نه‌یه، له لایه‌كه‌وه
ئیمتیازاتی ئابووریی ده‌ده‌نێ وه‌ك ئه‌وه‌ی
كه ولاتانی 5+1 پێشكه‌شیان كرد، له لایه‌كی
تریشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌ده‌كه‌ن به‌وه‌ی
كه گه‌مارۆی ئابووریی بخه‌نه سه‌ر وه‌ك
سزادان له لایه‌ن رێكخراوی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت
وه‌ك دیتمان‌و ئه‌مریكا وتی كه مه‌سه‌له‌ی
هێرشیش له‌سه‌ر مێز ماوه‌و لامان نه‌بردوه.
هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن كه كۆماری ئیسلامی
له رێگای ئه‌و فشارانه‌وه مل بۆ
داواكارییه‌كانیان رابكێشێ. به‌ڵام دوای ئه‌مه‌ش
ده‌بێ چاوه‌ڕێ بكه‌ین كه ئه‌مریكاو ئو‌وروپا
ئه‌و سیاسه‌ته ملهۆڕانه قبووڵ ده‌كه‌ن له
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا یان به چۆكیدا دێنن؟
لڤین: ئێران ئێستا به‌هۆی سیاسه‌ته
هه‌ڵه‌كانییه‌وه له قه‌یرانێكی
گه‌وره‌دایه، سیاسه‌تی ئێوه له‌م
باره‌یه‌وه چۆنه؟ پێت وایه
ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد به‌ره‌و قه‌یرانێكی‌تری
ده‌بات؟
هیجری: ئێمه نابێت قه‌یرانه‌كانی ئێران له
رابردوو‌و ئێستادا له ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد یان
كه‌سێكی‌تردا ببینینه‌وه. چوونكه له كۆماری
ئیسلامیی ئێران‌دا سه‌ركۆمارو پارلمان‌و هه‌یئه‌تی
ده‌وڵه‌ت‌و ...، ئه‌مانه هه‌موو وه‌كوو
مۆره‌هایه‌كی بێده‌سه‌ڵاتن كه له چوارچێوه‌ی
ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌مری
وه‌لیی موتڵه‌قی فه‌قیهن. بۆیه له‌ڕاستیدا
سه‌ركۆمار هه‌ر كه‌سێك بێت هیچ ده‌ورێكی نابێت.
كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای
هاتنه‌سه‌ركاریه‌وه تا ئێستا له بواری
دێموكراسی‌و ئازادییه‌وه دوا كه‌وتووه‌و
زه‌بروزه‌نگ زیاتر بووه، له بواری
ئابوورییه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه
داهاتێكی زۆری هه‌یه له فرۆشتنی نه‌وت،
به‌ڵام زۆر زۆر خراپه. نزیكه‌ی 20 له سه‌دی
خه‌ڵك له ژێر خه‌تی هه‌ژاریدا ده‌ژین.
نه‌خۆشییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر بوون، بۆیه
سروشتییه كه حكومه‌ته‌كه وڵاته‌كه
به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.
ئه‌نتێرناسیۆناڵ
لڤین: ئێوه یه‌كه‌م حیزبی كوردین كه
بوونه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نتێرناسیۆناڵ سوسیالیست.
رۆڵی ئێوه له‌و رێكخراوه‌دا چیه؟
هیجری: له‌و رێكخراوه‌دا گرووپی كاری كوردان
هه‌یه كه به‌ر له هه‌ر دانیشتنێكی
ئه‌نتێرناسیۆناڵ دانیشتنی خۆیان هه‌یه كه له
سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆیان رێك ده‌كه‌ون. له نێو
ئه‌و به‌رنامه‌دا وه‌زعی كورد به‌گشتی‌و
هه‌روه‌ها له كوردستانی ئێران‌و به نیسبه‌ت
به كۆماری ئیسلامی‌و سه‌ركوتكارییه
جۆراوجۆره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و ئه‌و رێژیمه
كاریان له سه‌ر ده‌كرێت‌و وه‌ك پێشنیار
ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نتێرناسیۆناڵ بۆ
ئه‌وه‌ی ده‌نگی له سه‌ر بدرێت‌و بخرێته
بواری كاركردنه‌وه. ئێمه یه‌كێك له
ئه‌ندامه چالاكه‌كانی ئه‌و گروپه‌ین.
لڤین: ئه‌ی مه‌سه‌له‌ی كێشه‌كانتان له گه‌ڵ
هاوڕێیانی پێشووتان كه ئه‌نتێرناسیۆناڵ داوای
لـێ‌كردن چاره‌سه‌ری بكه‌ن به كوێ گه‌یشت؟
له كاتێكدا ئه‌ندامه‌تیی حیزبی دێموكرات له
ئه‌نتێرناسیۆناڵ به ناوی ئێوه‌وه‌یه؟
هیجری: ئه‌نتێرناسیۆناڵ داوای له ئێمه كرد‌و
ئێمه‌ش جودابوونه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان بۆ
شه‌رح كردوون، هه‌روه‌ها له گه‌ڵ به‌رێز
پاپاندریۆ سه‌رۆكی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ كۆ
بوومه‌وه‌و به وردی بۆم باس كردوه‌و پێم وایه
مه‌سه‌له‌كان ئێستا بۆ ئه‌نتێرناسیۆناڵ روونه‌و
هیچ شتێكی تازه له‌و باره‌وه نیه.
لڤین: ئێوه كێشه‌تان نیه كه ئه‌وان ببنه
ئه‌ندامی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ؟
هیجری: ئه‌نتێرناسیۆناڵ به پێی به‌رنامه‌و
پرنسیپێك كه خۆی هه‌یه‌تی ئه‌ندامی تازه
وه‌رده‌گرێت، سروشتییه ئه‌وانیش ده‌توانن داوا
بكه‌ن‌و له رێگه‌ی خۆیانه‌وه داوا بكه‌ن
ببنه ئه‌ندام.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فێدراڵ
لڤین: سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فێدراڵ كه ئێوه‌و كۆمه‌ڵه‌و پارتی
ئازادی ئه‌ندامن تێیدا، ئایا بۆ هه‌وڵتان
نه‌داوه كه زۆرترین لایه‌نه‌كانی نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كانی ئێران له ده‌وری خۆتان كۆ
بكه‌نه‌وه؟
هیجری: دوای كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌م، سیاسه‌تی
ئێمه ئه‌وه‌یه كه داوا له لایه‌نه‌كانی
نێو كۆنگره بكه‌ین كه هه‌وڵی په‌یوه‌ندی
له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی‌تری ئۆپۆزسیۆن بده‌ن بۆ
هاتن بۆ ئه‌م كۆنگره‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كه
بتوانین ئه‌ندامانی زیاتر بۆ ئه‌م كۆنگره‌یه
رابكێشین. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه ئێمه پێشنیارمان
كردوه په‌سه‌ند كراوه‌و ئێستا لایه‌نه‌كانی
نێو كۆنگره له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان. هه‌روه‌ها
هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه كۆنگره زیاتر
به كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و
رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له ئووروپاو
ئه‌مریكادا بناسێنین. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
تا ئێستا وا نیشان دراوه كه ئێران ته‌نها
نه‌ته‌وه‌یه‌كه، ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌م
رێگایه‌وه بڵێین كه نه‌ته‌وه‌كانی‌تر له
ئێران‌دا، ئێرانێكی فێدراڵییان له سه‌ر ئه‌ساسی
نه‌ته‌وه‌یی ـ جوگرافی ده‌وێت.
لڤین: یه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌م
كۆنگره‌یه ئه‌وه‌یه ئێوه نه‌تانتوانیوه
لایه‌نه فارسه‌كان بهێننه ناو ئه‌م
كۆنگره‌یه‌وه، له كاتێكدا ئۆپۆزسیۆنی
جۆراوجۆریان هه‌یه؟
هیجری: پرسیارێكی به‌جێیه. ئێمه خۆشمان ئه‌وه
به خاڵێكی لاوازی كۆنگره ده‌بینین، به‌ڵام
ئه‌مه به مانای ئه‌وه نیه كه له‌و
بواره‌دا هه‌وڵمان
نه‌دابێت. ئێمه هه‌وڵمان داوه له‌گه‌ڵ
فارسه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه فارسه‌كان له
رێكخراوه چه‌په‌كانیانه‌وه بگره تا
راسته‌كانیان، زۆر كه‌م وایه كه خۆیان له
باسی مه‌سه‌له‌ی فێدراڵیزم بده‌ن، ئه‌وان له
خه‌یاڵی خۆیاندا ئێرانێكی ناوه‌ندگه‌رایی
یه‌كده‌ست‌و یه‌ك میلله‌ت له‌به‌رچاو ده‌گرن،
چونكه خۆیان به به‌دیلی ده‌سه‌ڵات ده‌زانن،
پێیان خۆش نیه ده‌سه‌ڵات له ئێران‌دا دابه‌ش
ببێت له نێو نه‌ته‌وه‌كاندا، هه‌روه‌ها
ته‌نانه‌ت له نێو هه‌ندێ رێكخراوه
چه‌په‌كانیشیاندا هه‌یه، كه دژ به
مه‌سه‌له‌ی فێدراڵین‌و ئه‌و بیروبۆچوونه
كۆنه‌ی كه كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانی‌تری پێ
سه‌ركوت ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی كه جوداخوازو سه‌ر
به بێگانه‌ن، زۆرتر له‌و چوارچێوه‌دان. بۆیه
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان پێشوازی
له‌و كۆنگره ده‌كه‌ن فارسه‌كان پێشوازیی لـێ
ناكه‌ن.
جیابوونه‌وه‌كانی
ناو حیزبی دێموكرات
لڤین: سه‌باره‌ت به جیابووه‌نه‌وه‌كان كه
له‌م قۆناغه‌دا زه‌ربه‌یه‌كی زۆری دا له
بزووتنه‌وه‌ی كوردی ئێران. ئایا هیچ هه‌وڵێك
هه‌یه بۆ ئاشتبوونه‌وه یان یه‌كگرتنه‌وه؟
هیجری: ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه ئه‌وله‌ویه‌ته
ئه‌وه‌یه كه بتوانین وه‌زعیه‌تێكی وا
بخوڵقێنین له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه جودا
بوونه‌وه، دیالۆگ بكه‌ین، به‌ڵام گرفتێك كه له
سه‌ر رێگاماندا هه‌یه یه‌ك نێو بوونی حیزبی
دێموكراته، ئێمه داوامان كردوه ئه‌وان نێوێكی
دیكه بۆ خۆیان دابنێن كه خه‌ڵك جیاوازی دابنێت
له نێوانمان، ئه‌وكاته ئێمه ده‌توانین باشتر
پێكه‌وه دیالۆگ بكه‌ین، ره‌نگه ئه‌و كاته‌ش
ئه‌وه بێته پێشه‌وه كه باسی
یه‌كگرتنه‌وه بكه‌ین، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و
هه‌له پێك نه‌هاتووه.
لڤین: پێت وانیه ئه‌م جیابوونه‌وانه خه‌ڵك
به‌ره‌و دڵساردبوونه‌وه له حیزبه‌كان ده‌بات؟
هیجری: دیاره پێكه‌وه كاركردن‌و یه‌كگرتن
باشه‌و هێزی زیاتر ده‌به‌خشێته حیزبه‌كان،
به‌ڵام كاتێك كه وای لـێ دێت كه دوو لایه‌ن
نه‌توانن پێكه‌وه كار بكه‌ن‌و بكه‌ونه
هه‌ندێك كرده‌وه‌وه، كه به زه‌ره‌ر ته‌واو
ببێت‌و ئیمكانی پێكه‌وه كاركردن نه‌مێنێ،
ره‌نگه جیابوونه‌وه‌كه قازانجی زیاتر بێت.
جودابوونه‌وه‌ی حیزبێك به كێشه نابینم‌و له
رابردوودا هه‌بووه‌و له داهاتووشدا ده‌بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌یه ئه‌وه‌یه كه
ئه‌وانه‌ی جیا ده‌بنه‌وه، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا
نین كه رێگایه‌كی‌تر بگرنه به‌ر، وه‌ك
ئه‌وه‌ی كه هاوڕێیانی ئێمه كردوویانه، ناوی
ئه‌سڵیی حیزبه‌كه بۆخۆیان هه‌ڵ‌ده‌بژێرن، له
كاتێكدا خۆیان حیزبه سه‌ره‌كییه‌كه نین.
ئه‌وه‌ی له نێو ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئێران‌دا باو
بووه ئه‌وه‌یه‌و تا ئێستاش كۆسپی دروست كردوه.
لڤین: به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به‌وه هه‌یه
كه دێموكراسی زۆر به‌هێز بێت له نێو حیزب‌دا، ئایا
نه‌بوونی ئه‌م دێموكراسییه به‌هێزه نابێته
هۆی روودانی كێشه‌ی نه‌خوازراو؟
هیجری: بوونی كێشه په‌یوه‌ست به ئیراده‌و
بیروباوه‌ڕی حیزبه‌كانه، له‌و پێوه‌ندییه‌دا،
مه‌سه‌له‌ی پاوانخوازی دێته پێشێ‌و حیزبێك
بیهه‌وێت ببێته میحوه‌رو ئیجازه نه‌دات
حیزبێكی‌تر سه‌ر هه‌ڵ بدات، به‌ڵام من له نێو
حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران‌دا شتێكی وا نابینم‌و
بۆیه به مه‌ترسییه‌كی ئه‌وتۆی نازانم.
لڤین: سه‌باره‌ت به لابردنی دوو ده‌وره
سكرتێری، بۆچی له حیزبی دێموكرات‌دا له
په‌یڕه‌وی نێوخۆدا ئه‌م بڕگه لابراوه؟
هیجری: كۆنگره بریاری دا كه ئه‌وه نه‌مێنێ.
هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه سكرتێری گشتی،
كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵی‌ده‌بژێرێ، وه‌كوو
هێندێ حیزب نیه كه كۆنگره هه‌ڵی‌ده‌بژێرێ‌و
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی مافی نیه لای به‌رێ.
مادام كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵی‌ده‌بژێری، له
هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانیدا ده‌توانێ سكرتێر
بگۆرێت‌و ئه‌وه‌ش هیچ كێشه‌یه‌ك نیه، به‌م
پێیه كۆنگره بڕیاری دوو ده‌وره‌یی بوونی
سكرتێری پێ باش نه‌بوو، بۆیه لامان برد.
لڤین: ئایا ئه‌م كێشانه تا چه‌ند مه‌سه‌له‌ی
دروستبوونی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی ئه‌سته‌م
ده‌كه‌ن؟
هیجری: له ئێستادا زه‌مینه‌ی پێكهێنانی
به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو به شتێكی زۆر
زه‌حمه‌ت ده‌زانم، به‌و هۆیانه‌ی كه
ئیشاره‌مان پێ كردن. هیوادارم هه‌موومان هه‌وڵ
بده‌ین كه ئه‌وانه‌مان له یه‌كه‌وه
نزیكین‌و ئیمانمان به كاری هاوبه‌ش هه‌یه،
له‌گه‌ڵ یه‌كتر هاوكاری بكه‌ین. كێشه له
سه‌ر رێگامان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێ كه قابیلی چاره‌سه‌ر نین.
دروستبوونی پلاتفۆرمێكی نه‌ته‌وه‌یی
لڤین: وه‌كوو حیزبه كوردییه‌كانی كوردستانی ئێران
بۆچی تا ئێستا هه‌وڵی دروستبوونی پلاتفۆرمێكی
هاوبه‌شتان نه‌داوه؟
هیجری: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه دوو
هاوپه‌یمانیی جیاواز، یان پلاتفۆرم پێك بێت، ئێمه
ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان له سه‌ره‌تادا به
دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵكوو بتوانین
پێكه‌وه له به‌ره‌یه‌كدا بین. مه‌سه‌له‌ی
هاوكاریش به یه‌ك لایه‌ن نابێت. هه‌ندێك له
حیزبه‌كان دروشمی به‌ره ده‌ده‌ن، به‌ڵام كه
دێته سه‌ر بواری كرده‌وه، زۆرتر كۆسپ دروست
ده‌كه‌ن‌و ده‌یانه‌وێ له‌و كاره زیاتر بۆ
مه‌به‌ستی راگه‌یاندن سوود وه‌رگرن. بۆیه
ده‌بینی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران كه
هه‌موومان باس له زه‌رووره‌ت‌و پێویستیی
یه‌كبوون ده‌كه‌ین، نه‌مانتوانیوه له خاڵه
هاوبه‌شه‌كانماندا یه‌ك بگرین‌و پلاتفۆرمێكی
هاوبه‌شمان هه‌بێت بۆ ئێستا‌و بۆ داهاتوومان.
لڤین: ئایا ئه‌مه وا ناكات خه‌ڵك لێتان دوور
كه‌وێته‌وه؟ له كاتێكدا رێكخراوه
مه‌ده‌نییه‌كان به شێوه‌یه‌كی چڕ‌و پڕ كار
ده‌كه‌ن، ئایا پێت وانیه ئه‌م رێكخراوانه بۆ
سه‌رده‌مێكیش بێت ده‌توانن پاشه‌كشه به
حیزبه‌كان بكه‌ن؟
هیجری: كاری حیزبه‌كان‌و رێكخراوه‌كان فه‌رقیان
هه‌یه، هیچ كامیان ناتوانن جێگای ئه‌وی‌تریان
بگرنه‌وه، هه‌ر یه‌كه‌یان كاری تایبه‌تیی
خۆیان هه‌یه، خه‌ڵكه‌كه راسته پێی ناخۆشه‌و
حه‌قی خۆیانه، خه‌ڵك یه‌كگرتنی ده‌وێت، به‌ڵام
به مانای ئه‌وه نیه كه سارد ببنه‌وه،
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه من هه‌مه،
له سه‌ره‌تای جودابوونه‌وه‌دا خه‌ڵك
سه‌رگه‌ردان‌و ناره‌حه‌ت بوو، به‌ڵام كه
روونكردنه‌وه درا، خه‌ڵك رێگه‌ی خۆی گرته
به‌ر. ئه‌وه زۆر گرنگ نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
كه گرنگه خه‌ڵك له خه‌باتدا به‌شدار بن.
مه‌رجیش نیه كه هه‌مووی له ریزی حیزبی
دێموكرات‌دا بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه له هه‌ر
حیزبێكدا بێت، ئه‌و حیزبه خه‌بات له رێگای
رزگاریی نه‌ته‌وه‌ی كورددا درێژه بدات. پێم
وابێ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كارگه‌رییه‌كی
ئه‌وتۆی دانه‌ناوه، چوونكه ئه‌و شتانه له
ئه‌حزابی دێموكراتیكدا شتێكی ئاسایی‌یه، هه‌ر
وه‌كوو پێكهاتنی حیزبی تازه‌ش سروشتییه. گه‌ر
سبه‌ینێ له ئێران‌دا فه‌زایه‌كی ئازاد
بڕه‌خسێ، له‌وانه‌یه زۆر حیزبی تازه سه‌ر
هه‌ڵ‌بده‌ن كه له هیچ جێگایه‌كی‌تر دیار
نه‌بوون، ئه‌م جودابوونه‌وانه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار
نیه، له كاتی دامه‌زرانی كۆماری
ئیسلامییه‌وه تا ئێستا، له حیزبی دێموكرات‌دا 3
جیابوونه‌وه روویان داوه، خه‌ڵكه‌كه له
سه‌ره‌تاوه پێیان ناخۆشه، به‌ڵام دواتر بڕیاری
خۆیان ده‌ده‌ن. ده‌بێ خه‌ڵكیش عاده‌ت بكات به‌و
مه‌سه‌لانه، ناكرێت گه‌ر له حیزبێكدا
جودابوونه‌وه رووی دا، خه‌ڵكه‌كه ماته‌م
بگێڕێ‌و ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دابنیشێ.
درووستكردنی یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینی
لڤین: به‌م دواییانه ئێوه رێكخراوی یه‌كیه‌تیی
زانایانی ئایینیی كوردستانتان راگه‌یاند.
زه‌رووره‌تی درووستكردنی وه‌ها رێكخراوێك له لایه‌ن
حیزبی دێموكراته‌وه چی بوو؟
هیجری: ده‌توانێ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خۆی
ببینێته‌وه، له واقیعدا ئێستا له ئێران
ئیسلامێكمان به ناوی كۆماری ئیسلامی هه‌یه،
به‌و ناوه‌شه‌وه گه‌وره‌ترین زوڵم ده‌كات،
به‌داخه‌وه‌ش لایه‌نێكی دیكه‌ش كه له
كوردستانی ئێران‌و به‌شه‌كانی‌تریش په‌ره
ده‌ستێنیێ، ئیسلامی رادیكاڵه كه له ژێر
سیاسه‌تی ئه‌لقاعیده‌و رێكخراوه‌كانی نزیك
به‌وان خه‌ریكی كوشتنی خه‌ڵك‌و وێرانیی وڵاتن.
به‌ڵام هێندێك له كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان
كه هه‌م كۆماری ئیسلامی ره‌د ده‌كه‌نه‌وه‌و
هه‌م دژی ئیسلامی رادیكاڵن‌و له‌ڕاستیدا
بڕوایان به ئیسلامێكی دیكه هه‌یه كه له‌ودا
پێوه‌ندی مرۆڤ به خوداوه وه‌ك پێوه‌ندییه‌كی
تاك سه‌یر ده‌كه‌ن. ئه‌وانه له‌و دوو
لایه‌نه‌ی‌تره‌وه كه‌وتوونه‌ته ژێر فشار بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانرێ ئه‌و توێژه له ده‌وری
یه‌كتر كۆ ببنه‌وه‌و خه‌بات بكه‌ن‌و خه‌ڵك
تێ‌بگه‌یه‌نن كه به دوای ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا
نه‌ڕۆن، ئه‌و یه‌كیه‌تیی زانایانه هه‌نگاوێكی
باشه‌و ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم ده‌یانه‌وێ
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كار بكه‌ن.
لڤین: به‌ڵام به درێژایی مێژوو حیزبی دێموكرات
سێكۆلار بووه، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك نیه بۆ
تێكه‌ڵكردنی دین‌و سیاسه‌ت له لایه‌ن
ئێوه‌وه؟
هیجری: حیزبی دێموكرات ئێستاش هه‌ر حیزبێكی
سیكۆلاره‌و ئه‌وه‌ی كه یارمه‌تی به
توێژێكی ئایینی بدات له چوارچێوه‌ی سێكۆلاربوون
نایهێنێته ده‌رێ، چوونكه حیزبی دێموكرات
ناتوانێ بۆ رێزگرتن له بیر‌و باوه‌ڕی خه‌ڵك خۆی
له خه‌ڵك دوور بخاته‌وه. ئیسلام له كوردستاندا
بیروباوه‌ڕی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كورده‌و ناتوانین
به نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه بێده‌نگ بین. هه‌روه‌ك
ناتوانین به‌رامبه‌ر به ئایینه‌كانی‌تر بێده‌نگ
بین وه‌ك یارسان‌و مه‌سیحی‌و جووله‌كه‌و... .
ئه‌مه‌ش به هیچ جۆرێك ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه
ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه دین له سیاسه‌ت جودا
نیه، نه‌خێر، ئێمه پێمان وایه دین ده‌بێ
له سیاسه‌ت جودا بێ. وه‌ك ده‌بینین له
وڵاتانی ئووروپایی كلیسا هه‌یه‌و خزمه‌ت
ده‌كرێ‌و ئیحترامی بۆ داده‌نرێ. به‌ڵام به
ته‌واوه‌تی له سیاسه‌ت جودا بۆ‌ته‌وه.
لڤین: ئایا ئه‌م كاره‌ی ئێوه له به‌رامبه‌ر
ئه‌وه‌دا نیه كه ئیسلامی سیاسی له
كوردستانی ئێران به‌هێز بووه؟
هیجری: به نه‌زه‌ری من له كوردستانی ئێران‌دا
ئێستا به‌هێز نین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌روا بچنه
پێشێ‌و كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان له ژێر
فشاری كۆماری ئیسلامی‌و ئه‌واندا نه‌توانن بیر‌و
بۆچوونی خۆیان باس بكه‌ن، ره‌نگه له داهاتوودا
به‌هێز بن، چوونكه كۆماری ئیسلامی ئیمكاناتێكی
ماددی‌و فیزیكیی زۆری هه‌یه له پێناو
به‌هێزكردنی لایه‌نگرانی بۆچوونی خۆیدا، ئیسلامی
رادیكاڵیش ئیمكاناتێكی زۆریان هه‌یه، به‌ڵام
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم به‌هێز نین‌و به
خۆشییه‌وه‌ش خه‌ڵكه‌كه‌ش ئاگاداره. به‌ڵام
ئێمه وه‌كوو حیزبی دێموكرات كه حیزبێكی
جه‌ماوه‌ریین، ناتوانین به‌رامبه‌ر به‌م
مه‌سه‌له‌یه بێده‌نگ بین، نه‌كا له داهاتوودا
وه‌زعێكی وا بێته پێشێ كه ببنه مه‌ترسییه‌ك
بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان.
لڤین: كه‌وابوو ئێوه هه‌ستتان به زه‌رووره‌تی
دامه‌زراندنی ئه‌م رێكخراوه كردوه؟
هیجری: به‌ڵێ، چوونكه سیاسه‌تی ئێمه
سیاسه‌تی رۆژ نیه‌و بیر له داهاتوو
ده‌كه‌ینه‌وه كه چۆن داهاتوویه‌كی شایسته
بۆ خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
لڤین: سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیتان له گه‌ڵ
وڵاتانی دراوسێ بۆ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كتان نیه؟
هیجری: هۆكاره‌كه‌ی روونه، توركیه، وه‌ك
ده‌بینین دژی هه‌موو جووڵانه‌وه‌یه‌كی كوردن
گه‌ر له ئه‌فریقاش بێت، بۆیه ئاماده نابن كه
هاوكاریی كورد بكه‌ن، چوونكه كێشه‌ی كوردیان
هه‌یه. سه‌باره‌ت به سووریاش، دۆستێكی نزیكی
ئێرانه‌و یارمه‌تیی ئابووریی باشی لـێ
وه‌رده‌گرێ، ئه‌ویش هه‌ر كێشه‌ی كوردی
هه‌یه. وڵاتانی كه‌نداویش بچوكن‌و له ئێران
ده‌ترسن، سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئێرانیش
به‌رامبه‌ریان نیگه‌رانن. بۆیه ئه‌و جورئه‌ته
به خۆیان ناده‌ن كه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی
پێوه‌ندی بگرن.
لڤین: سه‌باره‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منیی عێراق
ـ ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ی كه باس ده‌كرێت حكوومه‌تی
عێراق ده‌توانێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ
رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی ئیمزا بكات، پێت وانیه كه
له زه‌ره‌ری ئێوه‌یه؟ به‌تایبه‌ت كه ئێستا باس له
ده‌ركردنی موجاهدینی خه‌لق ده‌كرێت له عێراقد
ا؟
هیجری: من ئه‌م رێكه‌وتنه به زه‌ره‌ر نابینم‌و
حكومه‌تی عێراقیش ئاگاداره كه ئێمه لێره‌ین
له ژێر سایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له سه‌ره‌تای رووخانی عێراقه‌وه باس
له ده‌ركردنیان ده‌كرێت، به‌ڵام جێبه‌جێ
نه‌كراوه‌و پێم وانیه جێبه‌جێ بكرێت.
لڤین: په‌یوه‌ندیتان له گه‌ڵ پارتی
كۆمه‌ڵگه‌ی دێموكرات له توركیه چۆنه؟
هیجری: به‌داخه‌وه په‌یوه‌ندیمان نیه له
گه‌ڵیان، چوونكه ئیمكانی هاتووچۆمان بۆ توركیه
نیه. پێمانخۆشه كه له گه‌ڵیان
په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت.
لڤین: ئه‌ی له گه‌ڵ په‌كه‌كه؟
هیجری: نه‌خێر په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆمان نیه.