ملوانکه‌ی زێرین قابیل به تۆ بوو
هاوار بانیێڵانی
دیاری ده‌ستمه بۆ مامۆستای کوردپه‌روه‌ر (ح . س . سۆران)
وابریاربو په‌رتوکێکی وا له چاپ بدرێ
ملوانکه‌ی زێرینی تیا به تۆ بدرێ
.
گوتیان نیه‌و نابێ‌و ناکرێ
ملوانکه‌یه‌کی وا به‌کوردێک بدرێ
له‌وه‌ته‌ی هه‌ین هه‌ناسه‌شمان خه‌فه ده‌کرێ
هه‌ست به لێدانی دڵمان ناکرێ
زۆریشمان هه‌ن له ناوشاڵی ، سپی ، مه‌ره‌ز
عه‌جه‌م ، رۆم ، تورانی ده‌نوێنێ.
به‌ڵام ئه‌و که‌فه‌ی سه‌رلێوی دوا ته‌مه‌نی تۆ
ترسیان له چاوی دوژمن‌دا ده‌کێشا، بۆ کوردانیش
ژیانێکی نوێ.
بێ گومان به
ده‌زوی سه‌ر کفنی سه‌ره‌ت دوارۆژ ده‌کرێ به په‌تێک و
له گه‌ردنی دوژمنان ده‌خرێ
ئه‌و ملوانکه زێرینه‌ی نه‌درا به‌تۆ
رۆژێک دادێ له‌ملی منداڵێکی بێنازی کورد بکرێ
مامۆستا گیان
به‌پرچێکی سپی‌و چاوێکی پر له هیواوه
دور له زێدی باو باپیران چاوت له یه‌کناو سه‌رت نایه‌وه.
ئه‌و مێزه‌ر سپیانه‌ی مرۆڤایه‌تیان خستۆته ژێرپێ
دێرۆکی ئه‌وان هه‌ر له تیاترۆخانه باس ده‌کرێ.
چون ساڵه هایه هیواوئاوات ده‌سوتێنن
منداڵ‌و پیرو گه‌نج ی ووڵات له‌ژێر ده‌ستدرێژی مه‌رگدا
ده‌ژین.
مامۆستا گیان
پیر محمه‌د په‌لی راکێشابو بۆ ته‌رمه‌که‌ت
تا له سه‌ر به‌رزایی ئه‌و دا رو له یاران و
پێشه‌وا بکه‌یت.
به‌ڵام دوژمن به‌بیستنی وه‌سیه‌تی تۆ
مێزه‌ر سپی ئاگر گرتی‌و له‌رزی مه‌رگ
ده‌ی پێچایه‌وه‌و په‌نجه‌ی بۆ ئاسمان به‌رز ده‌کرده‌وه
وێنه‌ی کوردیان له شێوه‌ی پاپایه‌کدا ده‌دی ، له ژێر
پێیاند
پانی که‌نه‌وه.
لێ وێنه‌ی ته‌رمه‌که‌ت وه‌ک کێڵگه‌ی زامی ژیان
له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی بۆکان خۆشه‌ویستی ده‌چان