وتووێژى ماڵپه‌ڕی بیری نوێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كه‌ریم په‌رویزی، ئه‌ندامی
ده‌فته‌ری سیاسی
PDKI
له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ خولی ده‌هه‌می سه‌رکۆماری له ئێران و
پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یکگرتوو
به‌رێز
کاك که‌ریم زۆر سپاس بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و کاته‌ت به ئێمه‌ت دا تاکو بتوانین چه‌ند
پرسیار ئارسته‌ی به‌رێزت بکه‌ین.
به‌رێز
کاك که‌ریم وه‌ک سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر بکرێ باسێك له ژیانی خۆتان بۆ خوێنه‌رانمان بکه
به‌واتایه‌کی دیکه که‌ریم په‌رویزی کێیه؟
له
ساڵی 1356ی هه‌تاوی له شاری كامیاران له پارێزگای كوردستان له دایك بووم.
ساڵی 1374 له‌و شاره دیپلۆمی (ریازی- فیزیك)م وه‌رگرت. ساڵی1379 ئه‌ندازیاریی
كۆمپیوته‌ر به‌شی سه‌خت ئهفزارم، له زانستگای عیلم و سه‌نعه‌تی تاران ته‌واو
كرد. له ساڵی 1378ی هه‌تاوییه‌وه پێوه‌ندیم به ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێرانه‌وه گرت. ساڵی 1380 هاتمه ریزی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی
دێموكرات‌و له ره‌زبه‌ری ساڵی 1383 وه‌كوو راوێژكاری كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب
ههڵبژێردرامو له كۆنگره‌ی چوارده‌ی حیزب بۆ ئه‌ندامه‌تیی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
ده‌نگم هێنایه‌وه‌و له ره‌زبه‌ری ساڵی 1387 وه‌كوو ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هه‌ڵ بژێردرام. له ئۆرگانه‌كانی كومیسیۆنی
چاپه‌مه‌نی، یه‌كیه‌تیی خوێندكاران، كومیسیۆنی رادیۆ و كومیسۆنی چاوه‌دێری
خزمه‌تم به خه‌باتی حیزبه‌كه‌مان كردوه.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ده‌وره‌ی ده‌هه‌می سه‌رکۆماری و ئاکامه‌کانی له ئێران‌دا بارودۆخێکی باشیان پێکهێنا
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک به یه‌کگرتووتر داوای مافه‌کانیان بکه‌ن ئایا به‌رای تۆ ئه‌و
هه‌له له کیس چووه یا خۆ ئه‌و بارودۆخه هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت؟
هه‌ڵبژاردن
گه‌ر له به‌ستێنێكی دێموكراتیكدا به‌ڕێوه بچێ، به‌و مانا كه ده‌ره‌تانی
دێموكراتیك به هه‌موو رهوتو لایه‌نه سیاسییه‌كانی وڵات بدرێ كه ویست و
به‌رنامه‌كانیان پێشكه‌شی خه‌ڵك بكهنو ده‌ره‌تانی ئازاد‌و راگه‌یاندنی
ئازادیان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانیان بۆ خه‌ڵك شی بكه‌نه‌وه‌و
ده‌ره‌تانی دیالۆگی دێموكراتیك به‌و شێوه كه هابێرماس باسی دهكاو
دێموكراسییهكی تێگه‌یشتنی بۆ هاتنه ئارای دیالۆگی راشكاوانه‌ی نێو
كۆمه‌ڵگا، هه‌بێ، له‌وه‌ها بهشتێنێكدا هه‌م سیستمی سیاسی خۆی سه‌رله‌نوێ
دادهرێژێتهوهو هه‌لی خۆچاككردنهوهی پێ دهدرێو هه‌م كۆمه‌ڵگاش به
دیالۆگی بهرابهرو هاوتاو دێموكراتیك گه‌شه دهكاو هه‌ڵبژرادن ده‌بێ به
قۆناخی ده‌سپێكی ژیانێكی نوێی سیاسی- كۆمه‌ڵایه‌تی‌و تاقیكردنه‌وه‌ی بیری
نوێ‌و ئه‌زموونی تازه. ئاوا هه‌ڵبژاردنێكه ده‌ره‌تان ده‌خاته به‌رده‌م
لایهنو چالاكانی سیاسی تا داخوازه‌كانی به‌شه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن
به به‌یاننامه‌ی سیاسی‌و داواكارییه‌كان به روونی وه پێش چاوی به‌شه‌كانی
دیكه بخه‌ن.به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئێران‌و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی
به‌ڕێوه چووه‌و ده‌چێ، نه‌ك هه‌ڵبژاردن‌و ده‌ره‌تان ههڵبژیرانه له‌به‌رده‌می
كۆمه‌ڵگادا، به‌ڵكوو گاڵته‌كردنه و سووكایه‌تی كردن به ههستو سۆز‌و لۆژیك و
ئاواتی هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمهڵگاو هه‌ر تاكێكی نێو ئه‌و وڵاته. له‌وه‌ته‌ی
به‌ناو هه‌ڵبژاردن له وڵاتی ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به‌رێوه
چووه له چه‌ند مانگ پێش رۆژی شانۆگه‌رییه‌كه‌وه چه‌ند لایه‌نی به‌سراوه به
باڵ‌و بانده‌كانی نێو ده‌زگای ده‌سه‌ڵات وه‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن‌و كه‌سانێك له نێو
نه‌ته‌وه ژێرستهمهكان كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به رێژیمه‌وه
به‌ستراونه‌ته‌وه هان ده‌ده‌ن كه هه‌ندێك ورده داخاوزی بێننه ئاراوه‌و به
پروپاگه‌نده له نێو خه‌لك دا وا نیشان بده‌ن كه ئه‌م جاره هه‌ڵبژاردنه‌كان
ده‌ره‌تانی جیاوازی تێدایه!و به‌و شێوه به قه‌ولی خۆیان كووره‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌رمتر بكه‌ن.له هه‌موو ئه‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنان كه له‌م
سیستمه نهسازو ناباوهدا به‌ڕێوه چوون، ئه‌م پارامێتره سه‌ره‌كییانه به‌دی
ده‌كرێن كه له هه‌موویاندا بوون به پارامێتری هاوبه‌ش و دووپات كراوه:-
پڕوپاگه‌نده‌ی لایه‌نه جۆر به جۆره‌كانی نێو ده‌زگای ده‌سه‌ڵات بۆ راكێشانی
سرنجی خه‌ڵك- هاتنه ئارای واده‌و به‌ڵێنی درۆینه بۆ نه‌ته‌وه سته‌م
لێكراوهكانو فه‌رامۆشكردنیان تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو- ده‌سنیشانكردنی
كاندیداكان به پێی پێوه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی نیزام‌و ویستی ده‌زگای ویلایه‌تی
فه‌قیه- به‌شداریی سیاسی‌و ده‌ره‌تانی پروپاگه‌نده‌ی به‌رنامه‌كان، پاوان
كراوه بۆ باڵ‌و بانده‌كانی نێو سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه- هه‌ڕه‌شه‌و ترس
بڵاوكردنه‌وه له نێو خه‌ڵك كه ده‌بێ له ده‌نگداندا به‌شدار بن.-
بێكاریگهریی ده‌نگی خه‌ڵك‌و گزهكردنی به‌رده‌وام له هه‌موو به‌ناو
هه‌ڵبژاردنه‌كان دا- گرنگترین خاڵ، هه‌ڵبژاردن ته‌نیا بۆ ئۆرگانه
بێدهسهڵاتهكان به‌ڕێوه دهچێو كرۆكی ده‌سه‌ڵات به پاوانكراوی
ده‌هێڵرێته‌وه.له وه‌ها سیستمێك‌دا كه هیچ هێزێكی سێكۆلار‌و دێموكراتێك
درهرتانی نیه كه كاندیدای خۆی ههبێو هیچ ده‌ره‌تانێكی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی
به‌رنامه‌كانی خۆی نیه‌و گه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش هه‌بێ ریّچیم هه‌ر
ده‌سكاریی خۆی له ئاكامهكاندا دهكاو گه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌له دێموكراتیكانهش
هه‌بێ، كه‌سی سه‌ركه‌وتوو كه‌مترین ده‌سه‌ڵاتی بۆ جێبه‌جێ كردنی چكۆله‌ترین شت
كه به دڵی ویلایه‌تی فهقیهو نیهادو بانده‌كانی سه‌ر به‌و نه‌بێ، نیه‌تی،
ناتوانین باس له هه‌ڵبژاردن‌و ره‌خسانی ده‌ره‌تان بۆ هێنانه به‌ر باسی
ویسته‌كانی خه‌ڵك بكه‌ین. هه‌ر وه‌ك ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی شانۆی هه‌ڵبژاردنیش ئاخرین
په‌رده‌ی لا چوو و به روونی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هیوایه‌كیان به
ره‌خسانی ده‌ره‌تانی گۆڕان له چوارچێوه‌ی رێژیمی كۆماری ویلایه‌تی فهقیهدا
هه‌بوو بینیییان كه چۆن رێژیم وه‌سه‌ر كاری خستوون‌و خامنه‌یی داهۆڵی
خۆشه‌ویستی خۆی له سندووقه‌كان ده‌ر هێنا.له دوای ئه‌و په‌رده‌یه‌ش خه‌ڵكی
چه‌ند شارێكی ئێران‌و به‌تایبه‌ت تاران كه خواسته‌كانیان له ئاستی دروشم‌و
به‌رنامه‌كانی مووسه‌وی‌و كهڕووبیدا بوو‌و دڵیان پێیان خۆش بوو كه ئه‌وان
ده‌توانن ئه‌و ویسته چكۆلانانه وه‌دی بێنن، رژانه سه‌ر شهقامو داوای
وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان كرد‌و دیتمان كه رێژیمی مێهروهرزی كۆماری
ئیسلامی له‌گه‌ڵ نارهزایییهكی ئاوا‌و داواكارییه‌كی ئه‌وه‌نده سانا كه
خه‌ڵك ده‌یانه‌وێ ئه‌م مۆره‌یه نا، ئه‌وه مۆره‌ی دیكه‌ی نێو خودی رێژیم ببێ
به سه‌رۆك كۆماری بێده‌سه‌ڵات،چۆن هه‌ڵسوكه‌وتی كرد‌و له باتی ده‌نگه‌كانیان
گولله‌ی گه‌رمی پێ دانه‌وه‌و له زیندانه‌كان له پاداشتی ئه‌وه‌ی له
ده‌نگدانه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌شدارییان كردوه، چی‌یان پێ كردن. ئه‌مانه
هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی رێژیم بوون كه 30 ساڵ دژ به ئازادیخوازان و چالاكانی
نه‌ته‌وه ژێرستهمهكان به‌ڕێوه‌یان ده‌برد، تا ئه‌م جاره نۆره گه‌یشته خودی‌و
به‌شدارانی تاڵان‌و تاوانه‌كانی رێژیم‌و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی
تاران‌و شاره‌گه‌وره فارسنشینهكان.پێم وابێ له‌م رووداوانه‌دا چی دی لایه‌نێكی
سیاسی و كه‌سێكی تێگه‌یشتوو نه‌مابێ كه بڕوای به چاكسازی له نێو رێژیمی
ویلایه‌تی فه‌قیهی ههبێو گه‌ر كه‌سێك هێشتا پڕ‌و پاگه‌نده بۆ ئاوا مێتۆدێك
بكا یان ترسێكی هه‌یه یان پێبه‌ند به مانه‌وه‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلاییهو
به‌رژه‌وه‌ندیی له‌وه‌دایه.به نه‌مانی هیوا بۆ گۆڕین له نێو سیستمدایه كه
خه‌ڵك به‌و ئیراده‌یه ده‌گه‌ن كه ته‌واوه‌تی سیستمه‌كه هه‌ڵه‌یه‌و ده‌بێ
ئاڵترناتیڤی بۆ بدۆزرێته‌وه.
ئایا
به‌رای تۆ له هه‌لبژاردنی ئه‌م جاره‌دا وه‌لایه‌تی فه‌قی و بنه‌ماکانی کۆماری
ئیسلامی له بنه‌ره‌تدا نه‌هاته ژێر پرسیار و ڕای ئیوه چیه ؟ ئایا پێشبینی
شۆڕشێکی دیکه‌ی لێده‌کرێ یان نا و ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه به کوێ ده‌گه‌ن ؟
هه‌روه‌ك
له پرسیاری پێشوودا باسم كرد، رووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی سیمای
راسته‌قینه‌ی رێژیم بۆ دنیا‌و بۆ هه‌موو لایه‌ك نیشان دا. ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به
لایه‌نه دێموكرات‌و ئازادیخوازه‌كانی ئێرانه‌وه هه‌بێ، له مێژه ئه‌و
رێژیمه‌یان بۆ خه‌ڵك شی ده‌كرده‌وه كه چ دهكاو چۆن سیستمێكه، به‌ڵام ئه‌م
رووداوانه به شێویه‌كی راسته‌قینه‌ی پراگماتیكی چییه‌تیی رێژیمیان بۆ هه‌موو
جیهان شی كرده‌وه. گرنگترین ئاكامه‌كانی ئه‌م رووداوانه ده‌توانین به‌م چه‌ند
خاڵه ده‌سنیشان بكه‌ین:- ره‌وایی درۆینه‌ی رێژیم بۆ خه‌ڵكانێك له ناوچه كه
به هه‌ڵه پێیان وابوو كۆماری ئیسلامی لایه‌نگری چه‌وساوه‌و
سته‌ملێكراوه‌كانه له نێو چوو. ره‌نگه خه‌ڵكانێك له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و له
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست پێیان وابووبێ كه كۆماری ئیسلامی رێژیمی ئیدهئالیانهو
پشتیوانی راستهقینهیانهو به‌تایبه‌ت 30 ساڵه كه ئه‌م رێژیمه پروپاگه‌نده‌ی
دایه‌نیی جیهانی ئیسلام دهكاو ده‌یه‌وێ شۆڕشه‌كه‌ی بنێرێته ده‌ره‌وه! ئێستا
خه‌ڵك ده‌بینن كه ئه‌م رێژیمه چ دیارییه‌كی هه‌یه كو ده‌یه‌وێ بۆیان
بنێرێته ده‌ره‌وه!- پرۆژه‌ی رێفۆرمخوازیی حكوومه‌تی تیری خه‌لاسی پێوه
نراو چیدیكه لایه‌نێك به ناوی رێفۆرم له نێو ده‌زگای حاكمیهتهوه ناتوانێ
خه‌ڵك به لاڕێدا به‌رێ. ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌و جۆره تیۆریانه‌یان ده‌كرد
یان ده‌بێ بچنه به‌ر قاپیی ویلایه‌تی فه‌قیه یان په‌یوه‌ست به خه‌ڵك ببن و بۆ
لابردنی سیستم تێ بكۆشن. مووسه‌وی ماوه‌یه‌ك پێش له به‌رامبه‌ر دروشمی خه‌ڵكدا
كه ده‌یانگوت "كۆماری ئێرانی" وتی كه‌س نابێ ئه‌و دروشمه بدا‌و ته‌نیا
"كۆماری ئیسلامی نه وشه‌یه‌ك كهمترو نه وشه‌یه‌ك زیاتر" به‌ڵام ده‌بینین كه
هه‌رچی زیاتر خه‌ڵك دروشمی "كۆماری ئێرانی" دهدهنو ئه‌وه مووسه‌وییه كه
ده‌بێ یا له كۆماری ئیسلامی تێپه‌ڕێ یان خه‌ڵك لێی تێده‌په‌ڕن؟- ئه‌م
رووداوانه به‌روونی نیشانیان دا كه گرێ كوێره‌ی سه‌ره‌كی سیستمی ویلایه‌تی
فه‌قیهی و رێژیمی ئیدئۆلۆژیكی دینییهو ده‌بێ یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م
رێژیمه وه‌لا بنرێ‌و یاسایه‌كی دێموكراتیك جێگای بگرێته‌وه.-
به‌شدارینه‌كردنی نه‌ته‌وه ژێرستهمهكان له خۆپیشاندانه‌كان نیشانی دا كه
ئه‌وان داخوازیی دیكه‌یان هه‌یه كه له چوارچێوه‌ی ئه‌م رێژیم‌و سیستمه‌دا
نایه‌ته دیو دروشمه‌كانی ئه‌و خۆپیشاندانانه ویسته‌كانی ئه‌وانی له خۆ
نه‌گرتوه‌و بۆ گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی ده‌بێ ئه‌وانیشی تێدا بن‌و بۆ به‌شداریی
ئه‌وان پێویسته ویستی ئه‌وانیش له به‌ر چاو بگیرێ.به‌و ئاكامانهوه كه باسمان
كرد‌و به‌و ناسیاوییه كه له رێژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌مانه به‌و
لێكدانه‌وه ده‌گه‌ین كه سه‌ركوتی خه‌ڵك هه‌رچی زیاتر دهبێو رێژیم بۆ
مانه‌وه‌ی خۆی هه‌موو په‌له‌قاژه‌یه‌ك دهكاو ره‌نگه له كورتخایه‌ندا كه‌شی
ترس‌و تۆقاندن زاڵ بكا، به‌ڵام بزاڤی كۆمه‌ڵگا رادیكاڵتر دهبێو له
ده‌ره‌تانی گونجاو‌دا بۆ راماڵینی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیهی وه خرۆش ده‌كه‌وێ.
له
چه‌ند ساڵی رابردوودا که بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویستی به یه‌کگرتووی
حیزب و رێکخراوه‌کان واتا به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو هه‌بوو و هه‌یه به تایبه‌تی
به‌دوای هه‌لبژاردنی ئه‌م جاره له ئێران‌دا، که شه‌پۆلی نارزایه‌تی هه‌مو ئێرانی
داگرتووه،ئایا خۆتان ئاماده کردووه بۆ ئه‌و قۆناخه؟
بزووتنه‌وه‌ی
سیاسی‌و به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دێموكراتیكی كوردستانی ئێران
پێویستیی به یكگرتووییو هاوهه‌ڵوێستیی لایه‌نه‌كانی به‌شداری ئه‌و
بزووتنه‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێرانه‌وه هه‌بێ زۆر له‌مێژه باسی ئه‌و پێویستییه‌ی كردوه‌و هه‌وڵی بۆ
پێكهاتنی هاوكاریی نێوان هێزه‌كان داوه. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا‌و
به‌تایبه‌ت له ساڵی رابردوودا هه‌وڵی چڕ‌و به‌رچاوی بۆ وه‌ها مهبهستو
ئاواتێك دا‌و له‌گه‌ڵ زۆر لایه‌ن له دیالۆگ‌و دانیشتن‌دا بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه
له‌به‌ر هه‌ندێك گرفت‌و كۆسپ ئه‌و هه‌وڵانه به ئاكام نه‌گه‌یشتن‌و حیزبی
دێموكرات له هه‌وڵه‌كانیدا بۆ پێكهاتنی لانیكهمی هاوكاری‌و هاوئاهه‌نگیی
سیاسی هیوابڕاو نابێ‌و له داهاتووشدا بۆ پێكهاتنی دهرهتانو به‌ستێنی گونجاو
هه‌وڵ ده‌دا.
هه‌روه‌ک
ئاگادارن زۆر له مێژه حدکا حهولو ته‌قه‌لا ده‌دات که به‌ره‌یه‌کی یکگرتو پێک
بێنێت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان واته کۆردستانی ئێران ئایا هۆی چییه تاکۆ ئێستا
سه‌رکه‌وتو نه‌بووه، چ شتێکه بۆته هۆی ئه‌وه که سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست نه‌یت؟
گرفته‌كان له بڕگه جۆربه‌جۆره‌كاندا جیاوازن‌و هه‌ندێك كات رووداوێكی سیاسی
ده‌بێته هۆی خوێندنه‌وه‌ی جیاواز‌و لێك دووركه‌وتنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان. هه‌ندێك
كاتیش نه‌بوونی ئیراده‌ی لایه‌نێ: بۆ به‌شداریی جیددی‌و ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی
پروپاگه‌نده‌ی سیاسی گرقتی دروست كردوه، ئه‌ڵبه‌ت رووداوه‌كانی چه‌ند ساڵی
رابردوو له بواری جیابوونه‌وه‌ی كه‌سانێك له ریزی لایه‌نه سیاسییه‌كان
كۆسپه‌كانی زۆرتر كردوه.
ده‌بێنین
له‌و بارودۆخه‌دا پێویستی زۆرترمان به یه‌کگرتووی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان
هه‌یه که چی به‌داخه‌وه زۆربه‌ی حیزبه‌کان توشی لێک‌دابران بوون ، به‌رای
به‌رێزتان هۆی ئه‌م لێکدابرانانه بۆ چی ده‌گه‌رێته‌وه؟
ئه‌وه‌ی
پێوه‌ندیی به لێكدابڕان له ریزی هێزه‌كانی دیكه هه‌بێ، وه‌ڵامه‌كه‌ی
دێڵمه‌وه بۆ خۆیان، به‌ڵام جیابوونه‌وه‌ی كه‌سانێك له ساڵی 1385 له ریزی
حیزبی دێموكرات، چه‌ند هۆكاری هه‌بوو كه به رای من له چه‌ند خاڵی گرنگ‌و
سه‌ره‌كی دا خۆیان ده‌بیننه‌وه:- پێبه‌ند نه‌بوون به پهیمانو ریككهوتنو
یاسا‌و رێسای دلخوازو ده‌نگ بۆ درا كه خۆمان به ویستی ئازادی خۆمان په‌سندمان
كردبێ‌و له دارشتنیدا به‌شدار بین‌و له سه‌ری رێككهوتبین گه‌وره‌ترین هۆی
كێشهنانهوهو له ئاكامدا جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پێبه‌ند به‌و
یاسایه نین.- پێبه‌ندنه‌بوون به پره‌نسیپه دێموكراتیكه‌كان و قبووڵنه‌كردنی
ئاكامی هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگدان گه‌ر به ویستی خۆم نه‌بی، سه‌رچاوه‌یه‌كی
دیكه‌ی ئاڵۆزی نانه‌وه‌و كێشه سازكردنه كه ئاكامهكهمان له دوای كۆنگره‌ی
13ی حیزب‌و قبووڵ نه‌كردنی ئاكامی ئه‌و كۆنگره‌یه بینی.- هه‌ندێك جار
كه‌لتووری خۆ به ته‌وه‌ری هه‌موو شتێك زانین‌و قبووڵنه‌كردنی بهرامبهرو
به‌رژه‌وه‌ندیی تاكو تاقم له‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی دانان، به
لاڕێماندا ده‌با.