ئه‌رێ ئه‌بێ چ ڕویدابێ
شێخ كه‌مال شێخ نوری
ئه‌رێ ئه‌بێ چ ڕویدابێ
دیسان له كورد چ قه‌ومابێ
بۆ له قورگێكا پێكه‌نین
بۆ له سه‌رلێوێ بزه‌یێ
جگه له قین
له هه‌ڕه‌شه‌ی زه‌بری تۆڵه
جگه له شین
بۆ ئه‌م ڕۆڵه‌و بۆ ئه‌و ڕۆڵه
درووست نابێ
ئه‌و دڵه بۆ وا گوشابێ
چاو بۆ ته‌ڵخه به‌شكو خوێن
ڕوناكی تیا به‌دی ناكه‌ی
ئه‌بێ له‌كام وڵات كام شوێن؟
له‌سه‌ر خنكانی ئه‌و كاكه‌ی
شوێن هه‌ڵگری پێشه‌وایه
له شۆرش بازی وه‌ستایه
ده‌نگی مامه‌ڵه‌و سه‌ودابێ
قاسملوو هێشتا خوێنه‌كه‌ی
نه‌چۆته‌وه ته‌ڕو گه‌شه
هێشتا دڵی هاوسوێنه‌كه‌ی
وه‌ك ئاته‌شه
هێشتا ڕۆڵه‌ی دێموكرات
وشه‌كانی ئه‌ڵێنه‌وه
هه‌رچاوه‌ڕێن كه‌ی بێ كاتی؟
بۆسه‌ی تۆڵه بنێنه‌وه
كه‌ی بێ شۆڕشێ به‌رپابێ؟
منیش تازه به‌ته‌ما بووم
بۆ حه‌فیدو شێخی پیران
بۆئه‌وانه‌ی
له پێچاوپێچی زیندانا به‌بێ تاوان
ونجن ونجن كران به‌دان
بۆ ئه‌وانه‌ی له‌پاڵ ئایه‌تی قورئانا
سه‌رنگه‌ونن بێ سه‌روشوێن
به‌ده‌ستی ئه‌و فاشیانه‌ی
ئه‌نفالیشیان
پێ خسته به‌ر لێزمه‌ی جوێن
ئه‌وا تازه به‌هیوا بووم
له كوردستان
به ڕاپه‌رینه‌كه‌ی به‌هار
هه‌وری ره‌شی خه‌م ئاوابێ
كه‌چی ناكات
هه‌واڵێكی دڵته‌زێن هات
ئه‌ڵێن دیسان له به‌رلینا
دیسان له ژێر په‌رده‌ی دینا
ده‌سته‌ی چه‌په‌ڵ
ده‌ستی كاری گه‌ریان وه‌شان
سه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندی له‌گه‌ڵ
هاوڕێكانی خۆ‌یا پێكران
واته دیسان
له‌سه‌راسه‌ری كوردستان
شادی مات بێ
مه‌ینه‌ت شا بێ
ده‌نگی گریه‌و فغان بابێ
ماڵه شه‌هید ئاواره‌كان
مناڵ‌و پیری شاره‌كان
هاژه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی كانی
چاوه‌كانیان
به خورزمی په‌ژاره‌و خه‌م
سیروانێكه
هێشتا قازی‌و هاورێكانی
ناوه‌كانیان
له‌دڵیانا
بركانێكه
ته‌قینه‌وه‌ی مسۆگه‌ره
هه‌زار ئه‌زموونی له‌سه‌ره
ئه‌گه‌ر بوركان له جۆشابێ
هه‌ر ئه‌بێ سته‌م رسوابێ
واته له جێی دوكتور ئه‌گه‌ر
هه‌زارانیشیان پێكابێ
چاك بزانن جارێكی تر
كورد كۆڵ نادا
گه‌ر چاكی لێ كرد به‌لادا
ئه‌بێته یه‌ك پارچه ئاگر
بڵێن به‌و جانه‌وه‌رانه
به‌كوشتنی دوكتور سه‌عید
كوردیان دایه به‌ر نیشانه
پێیان بڵێن زۆری شه‌هید
نیشانه‌ی زه‌بری بوركانه
پێیان بلێن
داری به‌ڕو شاهدمانه
كه حه‌و رۆحین
ئێمه دوای مردنیش ئه‌ژین
پێیان بڵێن
با شه‌ق به‌رن
به‌رزی چیا شاهدمانه
هه‌تا لێمان له ناو به‌رن
زیاتر دژیان تێ ئه‌كۆشین
ئێمه چه‌وساوه‌ین نابه‌زین
پێیان بڵێن
میلله‌تی كورد موسوڵمانه
پشت‌و په‌نامان هه‌رخوایه
به‌ڵام دوژمن بێ حه‌یایه
دین فرۆشه بێ ویژدانه
واته هه‌ر چۆنێكمان بوێ
ئه‌بێ وابێ
دوژمنمان ئه‌بێ رسوابێ
شێخ كه‌مال شێخ نوری له 15/2/1934 له سلێمانی هاتوته
دنیاوه‌و له 13/1/2009 له سلێمانی كۆچی دوایی كردوه
له‌لایه‌ن ئاسو شیخ كه‌مال بۆ "هه‌ڵۆی كوردستان" هاتووه