هاتن هاوڕێیان وا هاتن!!!
عارف عه‌زیزی
هۆ نه‌مرانی وڵاتی كیمیا‌و كاره‌سات
هۆ دایكی تازه‌ترین برین‌و ژان
باوكانی وڵاتپه‌روه‌ر‌و خوشكانی دیل‌و په‌رێشان.
درێژه‌ده‌رانی شۆڕش‌و
شۆڕه‌سوارانی رێی خه‌بات
دیسانه‌وه چاوه‌ڕوان بن، رێبوارانی رێگای ئازادی
به‌ڕێوه‌ن
موژده‌ی سه‌ركه‌وتنیان پێیه، هاوبیر‌و رێبازی ئێوه‌ن
تكایه زوو باوه‌شیان بۆ ئاوه‌ڵاكه‌ن
خه‌له‌ی خه‌رمانی ئه‌وینیان له بۆ باكه‌ن
ئامان، ئامان
به‌رگی ره‌شیان بۆ نه‌پۆشن
شه‌رابی رێگای سه‌ربه‌رزی‌و قاره‌مانێتییان بنۆشن!
فه‌رشی سووری خۆشه‌ویستییان بۆ راخه‌ن
جێگای سوور‌و سپی‌و سه‌وزو زه‌ردی تاهه‌تاییان بۆ
راخه‌ن.!
هاتن هاوڕێیان وا هاتن!!
چوار فریشته‌ی جه‌سته سووری وڵاتی پێوه‌ن‌و ز‌نجیر !
وڵاتی سه‌روێن‌و عابا،
وڵاتی ئه‌شكه‌نجه‌و ئه‌سیر !
چوار ئیمامی سه‌ربه‌خۆ بوون!!
چوار ئه‌ستێره‌ی هه‌میشه روون
چوار ئاوێنه‌ی باڵانوێن
چوار فه‌سڵی جوانی گوڵ ڕوێن
چوار بولبوولی ده‌نگ زوڵاڵی ده‌م به سروود
چوار په‌پووله‌ی پاك‌و خاوێن
چوار ره‌نگی ئاڵا پێكهێنه‌ر
چوار پێشمه‌رگه‌ی چاونه‌ترس‌و كۆڵنه‌ده‌ر.
هاتن هاوڕێیان وا هاتن!!
باوه‌شیان بۆ ئاوه‌ڵاكه‌ن
خه‌له‌ی خه‌رمانی ئه‌وینیان له بۆ باكه‌ن.
هۆ نه‌مرانی وڵاتی كیمیا‌و كاره‌سات
چاوه‌ڕوان بن
وا پۆلێكی كه به‌رێگاوه‌ن به‌ره‌و ئێوه
كه گه‌یشتن،
بیانده‌نه ده‌ست هه‌ر سێ سه‌رقافڵه‌چیی كاروانی
سووری
دیمۆكرات!
بیانده‌نه ده‌ست كاروانی،
شه‌هیدانی رێگای سه‌رفه‌رازی وڵات
با تێر له ئامێزیان بگرن، هه‌ر هه‌موویان هاوڕێبازن
خاوه‌ن یه‌ك خاك‌و یه‌ك ئاڵان
هاو زمان‌و هاوسه‌نگه‌ر‌و هاوئامانج‌و هاونیازن.
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به رێبازی پێشه‌وای كورد وه‌فادار
بوون
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر مافی ره‌وای خۆتان فیداكار
بوون
ئه‌ی قوتابی قاسملوو‌و، شه‌ره‌فكه‌ندی‌و گشت شه‌هیدان
ئه‌ی پارێزه‌رانی وڵات، تێكۆشه‌رانی كوردستان
تا ئه‌وكاته‌ی دڵه پڕ له ئاره‌زووه‌كانتان له
لێدان كه‌وت
تا ئه‌وكاته‌ی چاوه تێر نه‌خه‌وتووه‌كانتان دوور
له ئیراده‌ی خۆتان خه‌وت
پابه‌ند بوون به حیزبی قازی
به به‌رنامه و، به رێبازی
رێی شه‌هیدانتان به‌رنه‌دا
چه‌كی شه‌ره‌فتان دانه‌نا
به‌رگی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تیتان له‌به‌ر بوو
جامانه‌ی رێز‌و حورمه‌ت‌و سه‌ربه‌رزیی گه‌لتان
له‌سه‌ر بوو
ئێوه نامرن بۆ هه‌میشه له یادمانن
وه‌ك پێشه‌وا‌و قاسملوو‌و شه‌ره‌فكه‌ندی، گشت
شه‌هیدان له‌گه‌ڵمانن
ئێوه چیایه‌كن پڕ له سه‌نگه‌ر
ده‌ریایه‌كن ماسی په‌روه‌ر
هه‌تاوێكن هیچ كات ئاوابوونتان نیه
ئاوازێكن، سروودێكن ساتێك له‌بیر چوونتان نیه
ئاسمانێكن پڕ له ئه‌ستێره‌ی جۆراوجۆر
زه‌وییه‌كن پڕ له جوانی‌و عشق‌و هونه‌ر
مانگێكن كام شه‌وگار تاریكتره ده‌یبه‌زێنن
به‌هارێكن كام گوڵ بۆنخۆشتره ده‌یڕوێنن
ئێوه هه‌وێنی سروودی شه‌هیدانن
ره‌مزی ئازایه‌تیی گه‌ل‌و نیشتمانن
پێشكه‌شه به رۆحی پاكی تازه‌ترین شه‌هیدانی رێگای
رزگاری گه‌له‌كه‌مان
شه‌هیدان كاك حسه‌ین محه‌ممه‌دی، یۆسف فه‌قیهی،
ئازاد به‌رایی‌و سه‌یفوڵڵا دنیایی
رۆحیان شاد‌و رێگایان پڕ رێبوار بێ