به‌خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"                                ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" ماڵپه‌ڕی‌ هه‌موو كورد‌و كوردستانییه‌كه‌


ده‌سپێك
هه‌ڵۆی‌ كوردستان
سیاسه‌ت
كۆمه‌ڵایه‌تی‌
ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر
وتووێژ
شه‌هیدان
كتێب
سروود‌و وته‌ی‌ به‌نرخ
وێنه
فارسی
ئارشیو
پێوه‌ندی‌
لینك
 
 
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زەمەنێک کپ بوون

 

زەرواو

 

پێشکەش بە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای روزگاری خوازی گەلی کورد

زەمەنێک بوو بە بێکەسی ...ماندوو برسی

وەک ئەسپی سەر شێت بە سمکۆڵ

ئەم دری عەرز و ئەم پرژاند خۆڵ

لە مێژ بوو کۆرپەی خەباتم

لە ناو لانکێکی سووتاو دا بە دەسترازەی هاوسێکەمان

تووند بەسرا بوو ...حەشار درابوو

درگای لە سەر داخرابوو

دەشت و کۆسار ...

وەشک و تینوو ... شقار شقار

قوڵینگەکانیش وەرزی بەهار

لە گەرمێن لەداو خراو و نەبوون قەتار

درگای لانەی هەلۆکانیش...

بە قوفلێکی رەشی عەمامەی

لە سەر بێچوەکانی داخرا بوو

وەرز هات و وەرز رۆیی ، بەهار نەبوو

ئەسپ چاوەروان و هەر لە سمکۆلەدا بوو

سەعات هات و سەعات رۆیی، ژەمیش هات و ئەویش رۆیی

کۆرپەکەم برسی و بێ شیر...

لە ناو لانەکی سووتاودا دەست بەستراو

جارێک بە دەم خەیال و جارێک بە دەم خەو

تامزرۆی دایکی نیشتمان بوو

با رەش هات و زریان هات و شەماڵ نەبوو

خرمانیشم لە جێی خویدا چاوەروانی شەماڵ دەبوو

هەور هات و برووسکە هات و باران نەبوو

دەشت و کۆسار زەرد هەڵگەراو

هەر وا لە خەزڵوەردا بوو

ئای لەم حەسرەتە...

ئای لەم کۆچە ... کەی وادەی بوو

نیشتمانە جوانە بێ نازەکەم

لەبیرتە ؟ شەست و چوار هەلۆ تیژبالەکەت

چەند رۆژ بەر لە ئێستا لە پەیامێکی خۆشیدا

مژدەی دیداری نوێی بۆ تۆ هێنا ؟

هێشتا لەو دیو سنور بوون و دلیان بۆ دیدارت

وەک دلی شەم بۆ پەروانەی لێدەدا

هێشتا لەو دیو سنوور بوون کە

بۆنی رێحانە و گوڵە میخەکەی گەرمێنیان

لە رەشمالەی کوێستانان ...

مژدەی دیداری نوێی بۆ کیژەکان هێنا

هێشتا لەو دیو سنوور بوون کە

لە چرکەیێکدا وەک برووسکە...

لەسەر شەشپەری گوڵکۆی یۆسفی

بە پەیامی بژی دێموکرات و پشتوێنێک گوڵالە سوورە

لە قەلافەتی فەرماندە ی شەهید کردیان سلاوو

ئەم دیدارە زۆر خەمناک بوو...دیداری هەتاهەتای و ..

ماڵ ئاوای لە نیشتمان بۆ دواجار بوو

فەرماندە چاو بەگریان و پاش کەمەک تێرامان...

لە روخساری سوورهەڵگەراوی شەهیدان

کردی سڵاو و سڵاو ئەی شەهیدان.

 

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی‌ پێشمه‌رگه‌كان

 

 

 

لاپه‌ڕه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌

پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان

بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"‌ قه‌ده‌غه‌یه

Copyright © www.heloykurdistan.com