پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید
که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی
دوێنێ ده‌می به‌یان هاته خه‌وم ڕۆڵه‌ی ئازیز و جوان
ڕیش و قژ پڕ له گه‌ردوخاک
جل و به‌رگ شڕ و خوێناوی
چاو پڕ فرمێسک و برژانگ تۆزاوی
له ئامێزم گرت جه‌سته‌ی پڕ خوێن و جوانی
ووتی: دایه قه‌ت نه‌که‌ی بگری بۆ ڕۆڵه‌ت
ئه‌من شه‌هیدم.....شه هید......
ووتم : ڕۆڵه‌ی شیرینم.....
گریان لای من مه‌حاڵه
ئه‌من ڕۆڵه‌ی زۆرم شه‌هید داوه
ئه‌من خاکی وه‌ته‌نم لێ زه‌وت کراوه
هه‌زاران منداڵم به ئاڵای کوردستان سڵێنراوه
ڕۆڵه‌ی شیرینم گریان لای من مه‌حاڵه!
په یمان بێ په یمان
له گه ڵ تۆ ڕۆڵه ی جوان
هه ڵ گرم چه کی ڵڕله خوێنت
له گه ڵ مشتێ خاک
ڕووکه م له ئاسۆی ئاوات
بخوێنم بۆ شه هیدان سروودی حه یات
هاوار که م.............
رۆڵه ی من ئازایه
به رگی نه مری له به ردایه
ڕۆڵه ی من شه یدایه
چه کی هیوای له شان دایه
ڕۆڵه ی من خودایه......
بۆ ڕزگاری گه ل
گیانی خۆی له ژێر پێ دایه
قه ت نه ڵێن ڕۆڵه ی من مردووه!
ڕۆڵه ی من شه هیده
شه هید نێو دڵی گه لدایه
ڕۆڵه ی من پێشمه رگه یه
هه ڵۆی ئه و شاخ و به رده یه
قه ت ناتوانێ دوژمن ڕێ ڵێ بگرێ
قه ت ناتوانێ مین و تانک ته یاره له ناوی به رێ
ڕۆڵه ی شیرینم گریان لای من مه حاڵه
چاوانی من له مێژه وه ،وشک و خنکاوه
به ڵام.........
من هیوام قه ت له ده ست نه داوه
ڕووکه م له ئاسۆی ئاوات
بخوێنم بۆ شه هیدان سروودی حه یات
هاوار که م
........
ڕۆڵه ی من ئازایه
به رگی نه مری له به‌ردایه
ڕۆڵه ی من شه هیدایه
چه کی هیوای له شاندایه
ڕۆڵه ی من خودایه
بۆ ڕزگاری گه ل
گیانی خۆی له ژێر پێ دایه
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌كان