خۆزگه ده‌مزانی
نادر ئه‌ڵڵایاری (هه‌رمان)
خۆزگه
ده‌مزانی دوایین بۆنی كه كردت چی بوو؟
ئاخۆ بنه سه‌وزه‌یه‌كی نێو قه‌ڵشی به‌ردێك...
بۆنی خۆڵی گه‌رمی به‌ورده‌به‌رد داپۆشراو...
بۆنی گه‌نمه دووراوه‌كان...
یان بۆنی ئاوی ئاوبه‌نده‌كه‌ی لاته‌نیشتت...
نازانم
نازانم نا دوایین جووڵه‌ت راكێشانی چۆكت بوو بۆ
هه‌ستانه‌وه‌و هه‌نگاوێ تر
یا جووڵه‌ی ده‌ستت بۆ گرتنی ده‌ستێكی تر؟
خۆزگه ده‌مزانی دوایین نیگات به‌خشییه كێ...
نیشتمانێكی به‌ئاوات نه‌گه‌یشتوو،
یان رێگایه‌ك كه به‌جێت هێشتبوو!
نه‌مده‌زانی، كام وشه بۆ ئه‌م قه‌تاره تووڕه‌و
خه‌فه‌تباره‌ی نووسین هه‌ڵبژێرم!
بزاڤـ وتی: ئه‌و وتانه‌ی كه وا پۆشته‌و په‌رداخ، گورج‌و
گۆڵ، چاونه‌ترس‌و به بیر‌و باوه‌ڕ، ئه‌مه‌گدار‌و به‌ڵێندار
چه‌شنی پێشمه‌رگه‌ن!
گۆچانه‌كه‌م "گه‌ڕانه‌وه‌ی" كرده پێشه‌نگ!
گه‌ڕانه‌وه...
گه‌ڕانه‌وه فه‌یزوڵڵابه‌گی، گه‌ڕانه‌وه!
نه‌كا رێگه چاوه‌ڕێ‌و شێره‌ژن بێكه‌س‌و كوردستان خه‌فه‌تبار
كه‌وتبێ!
هاتبوونه‌وه!
هاتبوونه‌وه ده‌یانزانی خۆیانن‌و شاخ، خۆیانن‌و كڵاشێك‌و
چه‌ند ده‌راغ، خۆیانن‌و هیواو ئاواتێكی مه‌زنی وڵات!
له شاره‌كه‌ی حاجی قادره‌وه به خوێندنی سرووده
نه‌ته‌وه‌ه‌ییه‌كه‌ی دڵداره‌وه گه‌ڕانه‌وه!
هاتبوونه‌وه هه‌تا دنیای كوێر‌و كه‌ڕ، دنیای به‌رژه‌وه‌ندی
خوازی خۆ گێل كه‌ر، ئاگادار كه‌نه‌وه پاش سی ساڵ فه‌رمانی
جیهاد نه‌بڕاوه‌ته‌وه!
كوردستان سه‌نگه‌ری له‌گیران نه‌هاتووی دێموكراسی‌و مافی
نه‌ته‌وایه‌تی ماوه‌ته‌وه!
فه‌یزوڵڵابه‌گی كوا، "ئیفتخار" حه‌ماسه‌ی ئه‌و دوو
شه‌ڕگه‌یه بكاته تابلۆیه‌كی بێ كۆتایی، له كوێیه
ژه‌نیاره‌كه‌ت ماڕشی ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانیان بۆ
بژه‌نێ.
به شێره‌ژن بڵێ سه‌ر بڵیندتر بكات وا رێبوارانی رێگای
یازده سێداره‌كه‌ی كۆمار، كوردستانیان نه‌خشانده‌وه، بڵی
رابه‌وه‌و رووسوورتر له‌وده‌مه‌ی به دوژمنی داگیركه‌ر
بێژێت: هاتبوونه‌وه تێت گه‌یه‌نن نه رێگایان بۆ كوێر
ده‌بێته‌وه، نه رێبواریان بۆ ده‌بڕێته‌وه!
با پێیان بڵێت هه‌نووكه له‌پای هه‌ر قه‌ناره، سێداره‌یه‌كدا
شێره‌ژنێ روومه‌ت ره‌نیا‌و راوه‌ستاوه!
ده‌قی ئه‌م په‌خشانه به ده‌نگ‌و مۆسیقاوه (MP3)