پرسه نامه‌یه‌ك بۆ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و
خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌و چوار شه‌هیدانه
هاوار بانیخێڵانی
كاك
مسته‌فای هیجری، ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان"
سه‌یفوڵڵا دنیایی، یوسف فه‌قیهی، حسێن محه‌ممه‌دی، ئازاد
به‌رایی، كادر‌و پێشمه‌رگه‌و لاوان‌و قوتابیان‌و ژنانی
دێموكرات‌و ئازادیخوازانی گه‌لی كورد
لێره‌وه
به گه‌وره‌یی خۆتان مه‌ودام بده‌ن تا له ناخ‌و هه‌ستی
كوردایه‌تیم پر به‌دڵ سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی هه‌مو
ئێوه‌ی شۆڕشگێڕ بكه‌م. دیاره خه‌باتی نه‌بڕاوه‌ی گه‌لی
كورد له‌ئاست هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیدا به
پێشینه‌ی قوربانیدان‌و گیان فیدایی ناو‌و ناو بانگی
ده‌ركردووه بۆ ئازادی‌و وه‌ده‌ست هێنانی مافه
سه‌ره‌تاییه‌كانی كه ته‌نها كورد بوونه، بۆیه ده‌بێ
هه‌مو رێبواری ئه‌و كاروانه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازه بین
كه رۆڵه‌كانی پێش ئێمه خۆیان كردۆته قوربانی بۆی‌و
ده‌بێ ئه‌م كاروانه‌ش به خوێنی ئه‌م چوار قاره‌مانه
كۆتایی نه‌یه‌ت‌و هه‌مو له ئاماده باشیدا بین تا به‌و
شه‌هاده‌ته پیرۆزه بگه‌ین.
كوردانی دڵسۆز‌و نه‌ته‌وه په‌رست‌و حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران، بنه‌ماڵه‌ی‌سه‌ربه‌رزی ئه‌و چوار
شه‌هیده.
به‌نده
ئیره‌یی به شه‌هاده‌تی ئه‌وان ده‌بات چون لێم روونه كه
ئه‌وان ئه‌ركی پیرۆزی خۆیان به‌ئه‌نجام گه‌یاند به‌ڵام
مردنی ئێمه مانان دیار نیه، چونكه نازانین كۆتایی
ژیانمان مردنی ناو جێگه ده‌بێ یان له پێناو گه‌له سته‌م
دیده‌كه‌مان ئه‌و كاروانه درێژه پێ ده‌ده‌ین، بۆیه
لێره‌وه به بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌و شه‌هیدانه
ده‌ڵێم به بێ موجامه‌له‌و قسه‌ی به‌ر ئاگردان ئه‌بێ له
به‌رامبه‌ر شه‌هید بوونی ئه‌و چوار تێكۆشه‌ره له بری
پرسه ئاهه‌نگیان بۆ بگێردرێت چونكه شه‌هاده‌ت به‌ده‌ست
هه‌مو كه‌س ناكه‌وێت. جارێكی تر‌و هه‌زار جاری تر پێتان
ئه‌ڵێم لێتان پیرۆزبێت ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له پێناو گه‌ل‌و
نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كه‌تاندا خۆتان ده‌كه‌ن به قوربانی
ئه‌و قوربانییه‌ی كه زیاتر له بیست میلیۆن كورد
شانازیتان پێوه ده‌كات
.
رێگاتان درێژ‌و كاروانتان به‌رده‌وام ئه‌ی رۆڵه به
ئه‌مه‌كه‌كانی حیزبی دێموكرات.
نه‌فره‌ت له كۆماری كۆنه په‌رستی ئیسلامیی ئێران
.
تێبینی:
له ده‌یان شوێن كه‌سایه‌تی، رێكخراو‌و... په‌یامی
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی سه‌باره‌ت به شه‌هید بوونی 4
پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ ئه‌م
ماڵپه‌ڕه هاتووه. به‌هۆی زۆربوونی په‌یامه‌كان، ته‌نیا
یه‌ك په‌یام وه‌كوو نموونه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
هیوادارم هیچ كه‌س، لایه‌ن‌و رێكخراوێك له
بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی لێمان زیز نه‌بێ‌و پڕ
به دڵ سپاسیشیان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و په‌یامانه. ئه‌و
په‌یامانه نیشانه‌ی دڵسۆزی ئه‌وانه به ئازادیی
نیشتمان‌و رێزدانانه بۆ شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
"هه‌ڵۆی كوردستان"