به‌ڕێز حه‌سه‌ن شه‌رفی له وتووێژێكی تایبه‌تیی
"كوردستان"دا:
له حیزبی دێموكرات‌دا دێموكراسی نه‌كراوه‌ته پاشكۆی هیچ
باوه‌ڕ‌و ئیدئۆلۆژییه‌ك
هه‌ڤپه‌یڤین: لوقمان عه‌بدوڵڵازاده
پرسیار: به‌ڕێز كاك حه‌سه‌ن، ئێستاش به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی
كه به نیسبه‌ت رووداوه‌كانه‌وه خوێندنه‌وه‌یان هه‌یه،
له‌وه دڕدۆنگن كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له
سه‌ر بناغه‌ی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌ی "ژ.ك" دامه‌زرابێت،
جه‌نابت چ روونكردنه‌وه‌یه‌كت هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه؟
وه‌ڵام ـ ئه‌وانه‌ی به نیسبه‌ت ئه‌و مه‌سه‌له‌وه وا نیشان
ده‌ده‌ن كه
دڕدۆنگن یا گومانیان له‌وه هه‌یه كه حیزبی دێموكرات له
سه‌ر بناغه‌ی ته‌شكیلاتیی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف دامه‌زرابێ،
پتر له‌وه كه به شوێن روونتر كردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی
مێژوویی‌دا چووبن، به مه‌به‌ستی پچڕانی پێوه‌ندی نێوان
به‌ده‌نه‌ی ته‌شكیلاتیی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف‌و حیزبی
دێموكراته‌وه‌ن‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌شیان ئاماده‌ن ته‌نانه‌ت
چه‌واشه‌ی مێژوویش بكه‌ن، ئه‌ویش نه‌مێژوویه‌كی زۆر دوور
به‌ڵكوو ئه‌وه‌نده نزیك كه تا چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
به‌شێكی به‌رچاو له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف‌و
حیزبی دێموكرات له ژیاندا بوون‌و ده‌ست پێڕا گه‌یشتنیان بۆ
زانیاری وه‌رگرتن له‌وباره‌وه كارێكی دژوار نه‌بوو. جیا
له‌وه كه سه‌یری ناوی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ
كاف‌و حیزبی دێموكرات ده‌كه‌ی، ده‌بینی له راستی‌دا هه‌ر
یه‌كن‌و به دامه‌زرانی حیزبی دێموكرات هه‌موو ئه‌ندامانی
رێبه‌ریی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف له رێبه‌ری حیزبی دێموكرات‌دا
جێگیر بوونه‌وه. له به‌ده‌نه‌ش دا ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی ژ
ـ كاف ده‌ست به‌جێ خۆیان به ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات
ده‌ناساند‌و ئاڵوگۆڕ له ناو و نێوه‌ڕۆك‌و به‌رنامه‌ی
كۆمه‌ڵه‌ی "ژ ـ كاف" یان به ئاڵوگۆڕێكی موسبه‌ت‌و
پێشكه‌وتووانه‌تری رێكخراوی خۆیان ده‌زانی‌و هه‌ستیان
به‌وه نه‌ده‌كرد كه له رێكخراوێك را، چووبنه نێو
رێكخراوێكی دیكه. به گشتی له به‌ده‌نه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ
كاف دا به ده‌گمه‌ن كه‌سێك ده‌بینرێ كه دوای ئه‌و
ئاڵوگۆڕه خۆی له ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكرات دا
نه‌دیبێته‌وه
پاشان
ئه‌گه‌ر حیزبی دێموكراتی كوردستان له سه‌ر بناغه‌ی
ته‌شكیلاتیی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف دانه‌مه‌زرابێ، ئه‌ی پاش
دامه‌زرانی حیزبی دێموكرات به‌ده‌نه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف
چی لێهات؟ ئایا هه‌روا بێ هه‌ست‌و خوست توایه‌وه؟! با بڵێین
له ژێر پڕڕه‌نگیی حیزبی دێموكرات دا كه‌مڕه‌نگ‌و نادیار
مانه‌وه، ئه‌ی دوای كۆمار‌و چوونه ژێر هێرشی رێژیم كه
ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مووه گرتن‌و
راونان‌و په‌ڕه‌وازه بوونه، دیسان مه‌وجوودی‌یه‌تی خۆیان
به شێوه‌ی جۆراوجۆر نیشان ده‌دا‌و حیزبیان زیندوو راگرت،
بۆچی هیچ نیشانه‌یه‌ك له رێبه‌ری یا به‌ده‌نه‌ی
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف نه‌بیندرا؟ له كوێ دیتراوه
به دامه‌زرانی حیزبێك رێبه‌ری‌و به‌ده‌نه‌ی رێكخراوێكی
دیكه ده‌ستبه‌جێ‌و كت‌و مت ئاسه‌واری نه‌مێنێ؟! ئه‌وانه‌ی
له رێبه‌ری‌و به‌ده‌نه‌ی حیزبی دێموكرات كه پاش رووخانی
كۆمار زیندانی كران یان په‌ڕه‌وازه‌ی هه‌نده‌ران بوون، له
راستی‌دا هه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تییانه بوون كه دامه‌زرێنه‌ری
كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف‌و ته‌شكیلاتی ئه‌و رێكخراوه‌یه بوون.
ته‌نانه‌ت رۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكرات رۆژێك یانی 25
گه‌لاوێژ دیاری كرا كه 3 ساڵ پێشتر كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف هه‌ر
له‌و رۆژه‌دا دامه‌زرابوو
جیا له‌وانه، تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر به‌ده‌نه‌و ته‌شكیلاتی
حیزبی دێموكرات هه‌ر ئه‌و ته‌شكیلاته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف
نه‌بوایه بیتوانی‌با ته‌نانه‌ت به‌و رێبه‌ری‌یه زانایانه‌و
به‌و به‌رنامه پێشكه‌وتووانه‌شی‌یه‌وه له ماوه‌ی 6 مانگ
دوای دامه‌زرانییه‌وه ئه‌وه‌نده گه‌شه بكا، په‌ره
بسێنێ‌و بتوانێ كۆماری كوردستان دامه‌زرێنێ؟ ئه‌وانه‌و
كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی دیكه ئه‌و راستی‌یه نیشان ده‌ده‌ن كه
حیزبی دێموكرات له سه‌ر بناغه‌ی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ
كاف دامه‌زرا به‌ڵام به ناوی حیزبی دێموكرات‌و به‌رنامه‌و
نێوه‌ڕۆكێكی مۆدێڕنتر‌و پێشكه‌وتوانه‌تر.
پرسیار: دامه‌زرانی حیزبی دێموكرات، رووداوێكی گرینگ‌و
مێژوییه له ره‌وتی خه‌بات‌و به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌ی
كورددا‌و بۆ یه‌كه‌مین جار حیزبێكی مۆدێڕن به پرۆگرامێكی
پێشكه‌وتنخوازنه‌وه هاته گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسیی كورد‌و
زۆر چه‌مك‌و مه‌قووله‌ی سیاسیی تازه‌ی هێناوه‌ته نێو
خه‌باتی سیاسی ئه‌و گه‌له‌وه، زۆر نه‌ریتی كۆن‌و
به‌ستراوه‌یی خه‌بات به تاكه‌كه‌س‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌و شێخ‌و
... رزگار كرد، روانگه‌ی جه‌نابت له‌و باره‌وه چیه؟
وه‌ڵام: له‌وه‌دا گومان نیه كه به دامه‌زرانی‌حیزبی
دێموكرات، ئاڵوگۆڕێكی گرینگ‌و ته‌نانه‌ت بنه‌ڕه‌تی له
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورددا هاته ئاراوه، بۆ یه‌كه‌م جار
حیزبێك دامه‌زرا كه باوه‌ڕی به رێبه‌ریی جه‌معیی هه‌بوو،
كه دروشمه‌كانی پێشكه‌وتنخوازانه بوون، كه مه‌سه‌له‌ی
دێموكراسی‌و ئازادی راده‌ربڕینی به‌لاوه ئه‌سڵ‌و گرینگ
بوو. گرینگیی به هاندانی ژنان بۆ حزوور له مه‌یدانی
چالاكی ده‌دا‌و لاوانی به هێند ده‌گرت‌و به هیوای
دواڕۆژی ده‌زانین‌و بۆ دواڕۆژ په‌روه‌رده‌ی ده‌كردن.
پێوه‌ندی سالمی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران
به‌تایبه‌ت توركه ئازه‌رییه‌كان به پێویست ده‌زانی‌و له
هه‌مان كاتدا سۆزی بۆ كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان
هه‌بوو و دڵ‌و باوه‌شی بۆیان ئاوه‌ڵا بوو. له كۆمه‌ڵگای
ئایینی پڕڕه‌نگ‌و ته‌نانه‌ت ده‌مارگرژی مه‌زهه‌بیی
ئه‌وكاتدا دروشمه‌كانی به شێوه‌یه‌ك بوون كه مانای جیایی
دین له ده‌سه‌ڵاتی لێ بكه‌وێته‌وه‌و هه‌موو ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش له كۆماری كوردستان وه‌ك ده‌سكه‌وتی
سیاسی‌و گرینگی ئه‌و حیزبه ره‌نگیان دایه‌وه‌و دواتریش تا
ئه‌مڕۆ رۆژ به رۆژ زیاتر گه‌شه‌یان كردووه‌و زیاتر جێگیر‌و
چه‌سپاو كراون. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی‌و پرنسیپانه ساڵهایه كه
رازێنه‌ره‌وه‌ی سیمای حیزبی دێموكراتن‌و ئه‌و حیزبه‌یان پێ
ده‌ناسرێته‌وه كه شانازییه‌كی گه‌لێك به‌نرخه بۆ ئه‌و
حیزبه.
پرسیار: كاك حه‌سه‌ن، جه‌نابت وه‌كوو كه‌سێك كه به‌شێكی
هه‌ره زۆری ته‌مه‌نت له نێو ریزه‌كانی ئه‌و حیزبه‌دا
تێپه‌ڕاندووه، له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان ئاشنای،
رۆڵ‌و نه‌قشی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ماوه‌ی ئه‌و 64
ساڵه‌دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
وه‌ڵام: حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ره‌وتی
بزووتنه‌وه‌ی كورددا ده‌ورێكی گه‌لێك به‌رچاوی هه‌بووه‌و
هه‌ر دامه‌زرانی ئه‌و حیزبه‌و دروشمه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی،
خۆی شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی له خه‌باتی ئازادی خوازانه‌ی كورد
هێنایه ئاراوه. پێكهێنه‌ر‌و دامه‌زرێنه‌ری كۆماری
كوردستان، یانی ده‌سه‌ڵاتێكی كۆماریی بوو كه بۆ یه‌كه‌م
جار له مێژووی كورددا هاته دی‌و كوردی بۆ بڕگه‌یه‌ك له
زه‌مان به به‌شێكی به‌رچاو له ویست‌و ئاواته‌كانی گه‌یاند.
له بزاوتن‌و پاراستنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كورددا ده‌وری
به‌رچاوی بینیوه‌و بۆ ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و دۆزی
كورد هه‌وڵی به‌رچاوی داوه.
له گرینگی‌دان به مه‌سه‌له‌ومافی ژنان‌و لاوان رچه‌شكێن
بووه‌و گرینگی دان به دێموكراسی نه‌كردۆته پاشكۆی هیچ
باوه‌ڕ‌و ئیدئۆلۆژی‌یه‌كی دیكه، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی
كوردی له سه‌رووی هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه داناوه.
هه‌ڵگرتنی ئاڵای رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ماوه‌ی 64 ساڵ تا
ئه‌مڕۆ شه‌كاوه راگرتووه‌و له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا گه‌لێك
سه‌ردار‌و سه‌ركرده‌و رۆڵه‌ی قوربانی داوه‌و هه‌ر
ئه‌وانه‌شن كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی له لای
خه‌ڵكی كورد خۆشه‌ویست كردووه‌و كردوویه‌ته جێگای
متمانه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه.
پرسیار: یه‌كێك له شانازییه‌كانی حیزبی دێموكرات،
دامه‌زراندنی كۆماری دێموكراتیكی كوردستانه؟ به‌سه‌رنجدان
به‌وه‌یكه هه‌ر حیزب‌و رێكخراوێك خاڵی به‌هێز‌و لاوازی
هه‌یه، هۆكاره‌كه‌ی چیه كه تاكوو ئێستا ئاوات‌و
ئامانجه‌كانی حیزب‌و كۆمار وه‌دی نه‌هاتوون؟
وه‌ڵام: شی كردنه‌وه‌ی ئه‌وه كه بۆچی كورد له كوردستانی
ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خوێن‌و قوربانی‌دانه به ماف‌و
داخوازه‌كانی خۆی نه‌گه‌یشتووه، پێویستی به
لێكدانه‌وه‌یه‌كی قووڵ‌و وردی هه‌موو لایه‌نه‌كانی سیاسی،
ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و موبارزاتی هه‌یه كه هه‌ركام به
نۆره‌ی خۆیان له سه‌ر درێژه‌ی ئه‌و بێ مافی‌یه كه كورد
له‌گه‌ڵی به‌ره‌وه‌ڕوویه شوێن دانه‌رن، به‌ڵام به كورتی
ده‌كرێ بڵێین، كه به‌داخه‌وه له ئێران‌دا هه‌رگیز
ده‌سه‌ڵاتێكی ئینسانی‌و دێموكراتیك له سه‌ر كار نه‌بووه
كه باوه‌ڕی به بایه‌خه ئینسانی‌و مافه
نه‌ته‌وه‌ایه‌تی‌یه‌كان‌و دێموكراسی هه‌بێ‌و گرینگی بداته
ویست‌و داخوازه‌كانی خه‌ڵك به گشتی‌و كورد به‌تایبه‌تی.
نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ڵكوو حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنیش كه باس
له دێموكراسی ده‌كه‌ن كه دێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وه‌ایه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئێران‌و
مه‌سه‌له‌ی كورد بیریان كورت دێنێ‌و چاوی دیتنیان
هه‌ڵنایه‌و هه‌رجاره‌و له هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا به جۆرێك
خۆی لێ ده‌دزنه‌وه.
مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو، یا به‌شی
هه‌ره‌زۆری رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌ی
خۆیانن‌و ئاواتی دابین بوونی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی ده‌خوازن
به كرده‌وه‌و به‌مجۆره كه خه‌بات دا پێویسته به
شێوه‌یه‌كی تێكڕایی‌و به‌رده‌وام گۆڕه‌پانی خه‌بات راناگرن.
زیاتر به پشتیوانی له‌و به‌شه له رۆڵه‌كانیان قه‌ناعه‌ت
ده‌كه‌ن كه بۆ رزگاریی ئه‌وان خه‌بات ده‌كه‌ن. بۆ
له‌نێوبردنی ئه‌م كه‌مایه‌سی‌یه پێویسته خه‌باته‌كه‌مان
چڕ‌وپڕ‌و تێكڕایی‌تر بكه‌ین‌و هه‌موو شێوه‌یه‌كی خه‌باتی
ره‌وا بگرینه به‌ر كه هه‌موو لایه‌ك بتوانن به
له‌به‌رچاوگرتنی وه‌زعی خۆیان تێیدا به‌شدار بن كه به
خۆشی‌یه‌وه به‌ره‌و ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ڕوا‌و ئه‌وه‌ش هیوا
به سه‌ركه‌وتن زیاتر ده‌كا.
مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ی شوێن دانه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا یه‌ك
ده‌نگ‌و یه‌كگرتوو نه‌بوونی هێزه سیاسی‌یه‌كانی كورده كه
به داخه‌وه تاقیكاری یه‌كگرتن‌و به یه‌كه‌وه بوون‌و یه‌ك
ده‌نگی كه‌مه‌و لێك دابڕان‌و لێك نامۆ بوونیان زۆره، ئه‌وه
به نۆره‌ی خۆی هه‌م شوێن له سه‌ر یه‌كڕیز نه‌بوونی خه‌ڵك
داده‌نێ‌و هه‌م توانای كورد له به‌رامبه‌ر رێژیم‌دا له كزی
ده‌دا، هه‌رچه‌ند ئێستا به رواڵه‌تیش بێ زۆر لایه‌ن هه‌ستیان
به‌م مه‌سه‌له‌یه كردووه‌و جاروبار له یه‌كگرتن ده‌دوێن
به‌ڵام تا ئێستا ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ ئه‌م مه‌سه‌له
گرینگه نه‌ره‌خساوه كه هیوادارین له داهاتوودا
پێویستی‌یه‌كه زیاتر هه‌ست پێ بكرێ‌و هه‌وڵی جیددی‌تری بۆ
بدرێ.
شتێكی دیكه كه پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بكرێ پیلانگێڕیی
رێژیمه. به‌و مانایه كه رێژیم زۆر به جیددی هه‌وڵ ده‌دا
له جیاوازی‌یه مه‌زهه‌بی، زاراوه‌یی‌و هێندێ باوه‌ڕ‌و
كولتوری دیكه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه‌ڵكی خراپ وه‌ربگرێ‌و
به گه‌وره كردنه‌وه‌و به‌رینتر كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌لێنانه
به‌ر به یه‌كگرتوویی رۆڵكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بگرێ كه
ئه‌مه وشیاری‌و له سه‌ر هه‌ست بوونێكی ته‌واوی پێویسته‌و
گرینگه كه هه‌موو لایه‌ك بۆ پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و
پیلانانه تێ‌بكۆشن‌و دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی كورد
بۆ هه‌مووان له سه‌ره‌وه‌ی هه‌ر شتێكی دیكه دابنرێ.
دیاره سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی، له هه‌ژاریدا
راگرتنی ناوچه كوردنشینه‌كان‌و كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی دیكه‌ی
جیهانی، ناوچه‌ییش له‌و باره‌وه شوین دانه‌رن كه
ده‌ره‌تانی ئاماژه كردن به هه‌مووان له‌و پرسیار‌و
وه‌ڵامه‌دا نی‌یه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نیه كه ئه‌و
موعادلاتانه تێك ناچن یا ئاڵوكۆڕیان به‌سه‌ردا نایه، من له‌و
بڕوایه‌دام ئیراده‌و یه‌كگرتوویی كورد‌و به‌رده‌وامیی له
خه‌بات ده‌توانێ زۆر له‌و وه‌زعه به قازانجی كورد بگۆڕێ‌و
تا راده‌یه‌كیش نیشانه‌كانی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه خۆیان
ده‌رخستووه، به‌ڵام پێویسته خۆشمان له سه‌ر ره‌وتی
به‌ره‌وپێش چوونی ئه‌و گۆڕانانه به قازانجی زیاتری كورد
شوێن دانه‌ر بین.
رۆژنامه‌ی كوردستان ـ ژماره 515