بایه‌خدانی حیزبی دێموكرات به پرسی ژنان
په‌روانه حه‌یده‌ری
25ی
گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ شه‌ست وچوار ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی پڕ
له شانازی تێكۆشانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا
تێ‌ده‌په‌ڕێ. بێگۆمان ئه‌و شه‌ست‌وچوار ساڵ خه‌بات‌و
تێكۆشانه، به‌هۆی هه‌لومه‌رج‌و بارودۆخه‌وه، به یه‌ك
رێڕه‌ودا ده‌رباز نه‌بووه، به‌ڵكوو به زۆر هه‌وراز‌و
نشێودا تێپه‌ڕیوه‌و ده‌كرێ به چه‌ند قوناخ‌و
سه‌رده‌مێكدا دابه‌ش بكرێن. له‌به‌ر ئه‌وه بۆ
لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر هه‌ڵوێست‌و
سیاسه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی‌و فه‌رهه‌نگیی حیزبی
دێموكراتی كوردستان، پێویسته له چه‌ند وێسته‌گه‌یه‌ك
راوه‌ستین‌و به پێی هه‌لومه‌رجی ئه‌و قۆناخ‌و
سه‌رده‌مه هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاوازیش بكه‌ین. مه‌به‌ستی
ئێمه له‌م كورته وتاره‌دا ئاوڕێكی خێرا‌و كورت به‌سه‌ر
سه‌نگی مه‌سه‌له‌ی ژنان له سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێسته‌كانی
حیزبی دێموكرات‌و پێگه‌ی ژنان له نێو قه‌واره‌و
رێكخراوه‌كانی ئه‌و حیزبه دایه‌و به تایبه‌تی خاڵی
سه‌رنج له‌سه‌ر دوایین سیاسه‌ته‌كانی حیزبی دێموكرات
له‌سه‌ر ئه‌وانه، كورت ده‌كه‌ینه‌وه.
ئۆرگانیزاسیۆنكردنی ژنان له رێكخراوه‌یه‌كدا
هه‌وڵدان بۆ ئۆرگانیزاسیۆنكردنی ژنان له نێو
رێكخراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆماندا، هه‌نگاوێكی
سه‌ره‌تایی به‌ڵام هاوكات گرینگه له خه‌باتی ژنان‌و
تێكۆشان بۆ مافه‌كانیان. بزوتنه‌وه‌ی ژنان له هه‌ر
و‌لاتێكدا بووبێ به دوای ئورگانیك بوونی ژنان له نێو
ئه‌و رێكخراوانه‌دایه كه پێناسه‌یه‌كی دیاریكراوی
وه‌رگرتووه. له لایه‌كی دیكه‌وه ئۆرگانیك كردنی
ویست‌و داواكانی ژنان، پرۆسه‌ی به كۆمه‌ڵایه‌تی‌كردنی
ماف‌و ویسته‌كانی ژنانیشی به دوای خۆیدا هێناوه.
رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژنان له هه‌مان كاتدا
خاڵی گواسته‌نه‌وه‌ی ژنانن له ژیانی
كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه بۆ به‌شداریكردن له ژیانی سیاسی‌و
چوونه نێو ئورگانه‌كانی بریاڕدان له رێكخراوه‌كانی
دیكه‌و حكوومه‌ته‌كانیشدایه. هه‌ر بۆیه دامه‌زران‌و
گه‌شه‌پێدانی رێكخراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی تایبه‌ت
به ژنان یه‌كێك له هه‌نگاوه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی
خه‌بات بۆ مه‌سه‌له‌ی ژنانه.
وێستگه‌ی یه‌كه‌م، سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتداریه‌تیی
حیزبی دێموكراتی كوردستان له كۆماری كوردستان دایه له
ساڵی 1945دا. له‌و سه‌رده‌مه‌دا، كه سه‌رده‌می تازه
دامه‌زراوی حیزبی دێموكراتی كوردستانیشه، بۆ یه‌كه‌مجار
بیرۆكه‌ی پێشكه‌وتووانه‌ی به كۆمه‌ڵایه‌تی‌كردنی
خه‌بات‌و مافی ژنان له رێگای دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی
ژنانی دێموكراتی كوردستانه‌وه، ده‌بێته راستییه‌كی
جێبه‌جێ كرا‌و. به سه‌رنجدان به بارودۆخی ئه‌وكاتی
ناوچه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه وه‌ك ئیده‌یه‌كی
پێشكه‌وتنخوازانه‌و له‌سه‌ر زمانی رێكخراوه
پێشكه‌وتنخواز‌و چه‌په‌كان له ئێران‌و رۆژهه‌لاتی
نێوه‌ڕاستدا بووبێ، به‌ڵام هێشتا بۆ جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی
هه‌نگاوێكی وا هه‌ڵ‌نه‌هێنرابۆوه. له‌به‌ر ئه‌وه
ده‌كرێ دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان،
وه‌ك نموونه‌ی سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێستێكی نوێگه‌رایانه‌ی
رێبه‌رایه‌تیی ئه‌وكاتی حیزبی دێموكرات‌و كۆماری كوردستان
دابنرێ. هه‌روه‌ها له‌وه‌ی كه كه‌متر له چه‌ند
مانگێك به دوای دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران‌دا، رێكخراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به ژنان دروست ده‌كرێ،
به مانای ئه‌وه‌یه له سیاسه‌ته كۆمه‌ڵاتییه‌كانی
كۆماری كوردستان‌و حیزبی دێموكرات‌دا كارێكی له‌و شێوه له
ئه‌وله‌وییه‌تدا بووه‌و به كرده‌وه‌كردنی ئه‌و
سیاسه‌ته‌ش بۆ قوناخه‌كانی دواتری خه‌باتی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران، ده‌بێته میراتی سیاسه‌ت‌و نه‌ریتی
هه‌ڵویستێكی وا كه هه‌ر دوای ده‌ستپێكردنی هه‌ر
رێكخستنێكی ئه‌و حیزبه، جارێكی دیكه گرینگی‌دان به
رێخكستنه‌وه‌ی ژنان سه‌ر هه‌ڵ‌بداته‌وه‌و یه‌كیه‌تیی
ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ببێته ئۆرگانێكی رێكوپێك‌و
به به‌رنامه‌ی وا كه هه‌میشه له گه‌شه‌كردندان بێ.
هاوكێشكردنی خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌باتی
سیاسی له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی بێبه‌شیی ژنان له
یه‌كسانیی مافه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ پیاوان، كۆمه‌لێك
دابونه‌ریتی چه‌ندین سه‌ده نه‌گۆڕ‌و
دواكه‌وتووانه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا كه
بوونه‌ته هۆی چه‌سپاندنی كلتووری پیاوسالاری‌و
نزمكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی ژنان‌و به‌ربه‌ست دروستكردن
له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی كه‌سییان. خه‌بات بۆ
مافه‌كانی ژنان له هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كیدا، خه‌بات دژ
به‌و دابونه‌ریت‌و رێوشوێنه دواكه‌وتووانه‌ی
كۆمه‌ڵگا‌یه. هه‌روه‌ها لایه‌نی گرینگیدانی
رێكخراوه‌یه‌كی سیاسی به كێشه‌ی یه‌كسانی له
كۆمه‌ڵگه‌دا، بوونی به‌رنامه‌یه‌كی روون‌و
پێشكه‌وتخوازانه‌یه بۆ له ناوبردنی دابونه‌ریته
دواكه‌وتووه‌كان‌و كاركردن بۆ خاشه‌بڕكردنی كلتووری
پیاوسالاری.
ئاشكرایه خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی نه‌ته‌وه‌ی كورد،
ئامانجی سه‌ره‌كیی تێكۆشان بووه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی
مافه نه‌ته‌وا‌یه‌تییه‌كانی. تا راده‌یه‌كی زۆر
به‌هۆی سه‌ختیی ئه‌و خه‌باته‌وه، خه‌باتی
كۆمه‌ڵایه‌تی له ژێر سێبه‌ری خه‌باتی سیاسی‌دا، كه له
سه‌رده‌مێكدا به ته‌نیا ریگه‌و ئامرازی گه‌یشتن به‌و
ئامانجه زانراوه، كه‌مڕه‌نگ‌و نادیار بووه.
وێسته‌گه‌ی دووهه‌م، قوناخی داڕشتنه‌وه‌ی
به‌رنامایه‌كی پێشكه‌وتنخوازانه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای
گرینگی‌دان به یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی
له كۆنفرانسی سێهه‌می حیزب له ساڵی 1972دا. له‌و
به‌رنامه‌دا زه‌مینه بۆ هاوته‌ریبكردنی خه‌باتی
كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی خۆش ده‌كرێ‌و دواتر
له كۆنگره‌ی شه‌شه‌می حیزب‌دا به په‌سه‌ندكردنی
سوسیالیزمی دێموكراتیك، به ته‌واوه‌تی ئه‌و دوو
خه‌باته هاوكێش ده‌بن. به‌و جۆره خه‌بات بۆ یه‌كسانی
له كۆمه‌ڵگه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌بات بۆ مافه
نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان ده‌بنه به‌شێك له خه‌باتی
حیزبی دێموكرات‌و گرینگیی تایبه‌تییان پێ ده‌درێ. ئه‌وه
روونه كه سوسیالیزمی دێموكراتیك، وه‌ك ستراتیژییه‌ك بۆ
درووستكردنی كۆمه‌ڵگا‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی یه‌كسان،
یه‌كسانیی ژنان‌و پیاوانیش ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌و
ئه‌سڵانه له ژیانی رۆژانه‌ی سیاسیی حیزبدا‌و له ناو
هه‌ڵوێست‌و سیاسه‌ته‌كانیدا به ته‌واوه‌تی
ده‌توێنه‌وه. له‌و به‌رنامه‌یه‌دا كه له هه‌موو
كۆنگره‌كانی حیزب‌دا به تۆكمه‌تركردنه‌وه پێی له‌سه‌ر
داده‌گیرێته‌وه، مافه‌كانی ژنان له یه‌كسانی له
كۆمه‌ڵگا‌و ماڵ‌و له ناو ده‌زگا حكوومییه‌كانی داهاتووی
كوردستاندا، له ئه‌سڵه سه‌ره‌كییه‌كانیه‌تی.
له سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا له ساڵی 1979، له
قۆناخێكدا كه به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆمه‌ڵگا‌ی كوردستان به
ده‌ست رێكخراوه سیاسییه‌كانی كوردستانه‌وه ده‌بێ، زۆر
نموونه‌ی وا له به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستان
ئێران ده‌بینرێ كه بۆ خاشه‌بڕكردنی دیارده‌گه‌لێكی
دواكه‌وتووانه‌ی وا كه له‌تمه له كه‌سایه‌تی‌و مافی
ژنان ده‌دا، وه‌ك ژن به ژنه، مافی چه‌ند ژنیه‌تی، بێ
رێزی‌كردن به ژن‌و... بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنیان دراوه.
هاندان
بۆ به‌شداریكردنی ژنان له ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا
پێشكه‌وتنی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ستراوه‌ته‌وه به
راده‌ی به‌شداریكردنی چالاكانه‌ی تێكڕای
ئه‌ندامانیه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌شدارییه
تێكڕایی‌یه فراوانتر بێ، ئه‌گه‌ری پێشكه‌وتن‌و
به‌ره‌وپێشچوونیش زیاتر ده‌بێ. هه‌ر بۆیه زۆر به
ئاشكرا ده‌كرێ هه‌ست به‌وه بكه‌ین كه یه‌كێك له
هۆیه‌كانی دواكه‌وتوومانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و
وڵاتانه‌ی كه كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه‌و
له نێو وانیشدا كۆمه‌ڵگا‌ی كورده‌واری ئه‌وه‌یه كه
ژنان وه‌ك نیوه‌ی پێكهاته‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه، به‌هۆی
سیاسه‌تی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه‌و دابونه‌ریتی
دواكه‌وتووانه‌وه رۆڵێكی به‌رچاویان له پێشخستنیدا
نه‌بووه. له هه‌مانكاتدا، نموونه‌ی وڵاتانی
پیشكه‌وتووی دنیا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه له‌و
وڵاتانه‌دا، راده‌ی به‌شداریی ژنان له كار‌وباره‌كاندا
له رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزدایه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌هێزبوونی رێكخراوه
سیاسییه‌كان‌و خودی بزووتنه‌وه‌كانی ژنانیش
به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌شداریی هه‌رچی زیاتری ژنان.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رپرسایه‌تیی ژنان
له خۆ ئاماده‌كردن بۆ به‌شداریكردن له‌و
بزووتنه‌وانه‌دا، هاندانی رێكخراوه سیاسییه‌كان به
خوشكردنی زه‌مینه‌و درووستكردنی ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی
به‌رپرسایه‌تی، وه‌ك هانده‌ر بۆ راكێشانی هه‌رچی زیاتری
ژنان بۆ بزووتنه‌وه‌كانی خۆیان‌و ژیانی سیاسیی وڵات، به
پێویست ده‌زانرێ. ئه‌و راستییه‌شمان ده‌بێ هه‌میشه
له‌به‌رچاو بێ كه بۆ قورسبوونی پێگه‌ی ژنان، پێویسته
به‌شداری‌و ژماره‌ی ژنان له‌و رێكخراوانه‌دا زۆر‌و به‌رچاو
بن.
وێستگه‌ی سییه‌م، پێوه‌لكاندنی به‌ندێك له به‌رنامه‌ی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه. كۆنگره‌ی چواردهه‌می
ئه‌و حیزبه بۆ پێكهێنانی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی بۆ
به‌شداریی ژنان له كار‌و شوێنه گرینگه‌كانی بڕیاردانی
داهاتووی كوردستاندا، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رابه‌ریی
ره‌گه‌زی‌و راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناعه‌داڵه‌تییه
سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتوورییه‌ی كه ژنانی كوردستان
له‌گه‌ڵی به‌ره‌ڕوون. ئه‌و ئه‌سڵه وه‌ك ئه‌سڵێكی
گشتی هه‌ڵگری هه‌ندێك هه‌ڵویست‌و سیاسیه‌تی دیاریكراویشه
كه له ناو رێكخستنه‌كانی حیزبیشدا پیاده كراون بۆ
هاندانی ژنان له به‌شداریكردن له ژیانی سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی له نیو كۆمه‌ڵگا‌و حیزب‌دا. له دوای
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی ئاشكرای حیزب دوای شۆڕشی
گه‌لانی ئێران، به‌شداریی ژنان به كه‌م‌و زۆره‌وه
له نێو رێكخراوه‌كانی حیزبی‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێ، به
تایبه‌تی له كۆنگره‌ی 13ه‌وه ده‌رفه‌تی فراوانتر بۆ
بوونه ئه‌ندامی رێبه‌ری له حیزب‌دا بۆ ژنان
كراوه‌ته‌وه‌و له ئاكامدا له دواهه‌مین كۆنگره‌ی
حیزب‌دا ئه‌و رێژه‌یه زیاتر بوو.
ئه‌وه راستییه‌یه‌كی به‌رچاوه كه مه‌ودایه‌كی زۆر
بۆ پێكهاتنی هه‌لومه‌رجێكی وا كه ژنان بگه‌نه
پێگه‌یه‌كی وا كه له ئۆرگانه‌كانی بڕیاردان‌و
جێبه‌جێكردنی حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كاندا، رێژه‌ی
به‌شدارییان هێنده یان نزیك به هێنده‌ی پیاوان بێ،
له‌به‌ره. بۆ ئه‌وه پێش هه‌موو شتێك پێویسته ژنان
خۆیان ئاماده بكه‌ن‌و به چڕی به‌شداری بكه‌ن‌و
ده‌سه‌ڵاتی سیاسییش به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی،
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتووریی وا دابڕێژرێ كه كۆسپه‌كانی
سه‌ر رێگا وه‌لابنێ. له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا
پێویسته ژنان میكانیزمه‌كانی بڕیاردان له سه‌ر
چاره‌نووسی خۆیان به ده‌سته‌وه بگرن، دوایه به
به‌شداریی هه‌رچی زیاتر له هه‌موو ئورگانه‌كانی
به‌ڕێوه‌به‌ری‌و سیاسیی وڵات‌و حیزبه‌كاندا، ئه‌و
مه‌ودایه كه له نێوان پیاوان‌و ژناندا دروست بووه،
كه‌م‌و یه‌كسان بكه‌ن، كه ئاكامه‌كه‌ی ده‌بێته
نزیكبوونه‌وه له سه‌ركه‌وتن‌و به‌ره‌وپێشچوونی
كۆمه‌ڵگا.
رۆژنامه‌ی كوردستان ـ ژماره 515