ن. مه‌جید کاکه‌وه‌یسی
ژیان‌و ژینگه،بۆ هه‌ر ناوچه‌و کۆمه‌ڵ‌و به‌شێک،
به‌پێی سروشت‌و هه‌ڵکه‌وته‌ی جۆگرافیا‌و به‌رزی‌و
نزمی ئاو‌و هه‌وا،
ده‌توانین
بێژین وه‌ک یه‌کن‌و جیاوازی نیه‌بۆ ژیار‌و
گیانله‌به‌رانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی
که‌پێکه‌وه‌ده‌ژین، به‌ڵام دیسان ژیانی مرۆڤه‌کان
له‌ئاست یه‌کتریدا له‌مه‌ڵبه‌ندێکیشدا زۆر
جیاوازه.
ژیان‌و ژینگه‌ی تاکی مرۆڤ‌و
بنه‌ماڵه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ زۆر هۆو هۆکار،
که‌له‌ڕه‌وتی ئه‌و ته‌مه‌نه‌دا تاک‌و کۆ تێیدا
تێپه‌ڕده‌بن.
هیچ که‌س‌و گیانله‌به‌رێک بوون‌و هاتنی به‌ده‌ستی
خۆی نیه، ته‌نانه‌ت ڕه‌نگ‌و له‌ش‌و لار‌و
قه‌واره‌ی جه‌سته‌یی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌یش
له‌ئیراده‌ی خۆی‌و به‌رهێنه‌ری ده‌وروپشتی،
که‌خودی مرۆڤه‌به‌ده‌ره‌و له‌و ڕووه‌وه ده‌سته
وستانه. ئه‌مه‌بێجگه‌له‌وه‌ی که‌سروشت‌و ژینگه‌و
باری بیۆلۆژی مرۆڤه‌کان هندێک کاریگه‌رییان
داناوه‌له‌سه‌ر گیانله‌به‌ران، به‌پێی
هه‌ڵکه‌وته‌ی جۆگرافیا‌و کۆڕانی هه‌واو
ژینگه‌کان‌و ڕه‌وتی یاسای سروشت، به‌ڵام وه‌ک
ئه‌وه‌که‌به‌شی ئیختیار‌و هه‌ڵبژاردن به‌خودی مرۆڤ
دراوه‌و سه‌ربه‌سته‌چۆن ده‌ژیت‌و ژیان ده‌پێویت‌و
ڕه‌فتارو هه‌ڵس‌و که‌وت ده‌کات سه‌ربه‌سته.
ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاو بگرین که‌ده‌وروبه‌رو ژینگه‌و
کۆمه‌ڵگه‌کاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌له‌ژیان‌و ژیار‌و
ڕه‌فتارو چالاکییه‌کانی هه‌ر تاک‌و کۆیه‌ک
له‌ژیاندا. که‌واته‌هه‌ڵبژاردنی بوون،
به‌ده‌ره‌له‌ئیراده‌ی‌و ده‌سه‌ڵاتی گیانله‌به‌ران،
به‌ڵام ڕه‌وتی ژیان به‌پێی ڕه‌هه‌ندی ژینگه‌و
کۆمه‌ڵگه‌ده‌گۆڕدرێ‌و باش‌و خراب به‌ده‌ستی خودی
مرۆڤه‌کانه.
مرۆڤ به‌شی بیرکردنه‌وه‌و گۆڕانکاری‌و عه‌قڵ‌و
هۆشی تایبه‌تی پێبه‌خشراوه، وه‌ک چۆن خۆڵقاوه‌و
سه‌ربه‌ست کراوه‌له‌ژیان‌و هه‌ڵبژاردنی ڕه‌وتی
ڕێگاو ڕامان له‌خودی سروشت‌و ده‌ورو به‌رو
که‌ونه‌کان به‌گشتی، ئاواش هێزو توانا‌و
ئیستیعداد‌و بیر‌و هزری پێدراوه‌بۆ ئه‌وه‌ی
نوێنه‌رایه‌تی خۆی‌و ژینه‌گه‌کانی مرۆڤی بکات
به‌پێی توانای، پارێزگاری له‌خۆی‌و ده‌ورو به‌ری‌و
هه‌روه‌ها به‌پێی پێویست که‌ڵک له‌و هه‌موو
شتانه‌ی که‌ئاشکراو نهێنین وه‌رگرێت‌و ژیان
درێژه‌پێبدا.
واته‌مرۆڤ‌و ڕه‌هه‌نده‌کانی ژیان به‌ده‌ستی
خۆیه‌تی‌و قازانج‌و زه‌ره‌ریش هه‌ر له‌خۆو بۆ
خۆیه‌تی.
دیاری کردنی ژیانی مرۆڤ که‌وتووه‌ته‌ده‌ستی خۆی
که‌به‌کام ئاقاردا بیبا.
با ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ین هاتنی
کتێبه‌ئاسمانییه‌کان‌و نوێنه‌رایه‌تی
ئاینه‌ئاسمانییه‌کان به به‌شێک
له‌تاکه‌هه‌ره‌پاک‌و خاوێن‌و هۆشیارو گه‌وره‌کانی
مرۆڤه‌وه‌که‌له‌لایه‌ن خواوه‌په‌یامبه‌رییان
پێدراوه، بانگه‌وازی خوا په‌ره‌ستی‌و چۆنیه‌تی
ژیان‌و یاسا‌و کار‌و چالاکییه‌کان به‌شێوه‌ی
زانستیان بڵاو کردووه‌ته‌وه‌و مرۆڤ فێر
کراوه‌که‌چۆن بژێت‌و ڕێگای خه‌یرو شه‌ڕ کامانه‌ن‌و
هه‌ڵبژاردنی هه‌رکام چه‌نده‌سودو زه‌ره‌ری
پێده‌گه‌یه‌نێت،؟
ئه‌گه‌ر له‌زه‌مانی دروستبوونی به‌شه‌ر که''
ئاده‌م‌و حه‌ووا'' باس بکه‌ین، ده‌توانین بێژین
له‌دوای ئه‌وه‌ی گوایا، دایه حه‌ووا هه‌ڵه‌ی کرد
یان پێیان کرد‌و له به‌ری داری قه‌ده‌غه کراوی
خوارد!، که‌وتنه‌سه‌رزه‌وی، هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ش
که‌له‌به‌هه‌شت ئاده‌م‌و حه‌ووا نه‌ئه‌بوا له‌و
به‌ره‌داره‌قه‌ده‌غه‌کراوه بخۆن، خواردیان،
دیسان‌ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێ له‌وێش ئیختیار به‌ده‌ستی
خۆیان‌و به‌تایبه‌ت حه‌ووا بووه!!. ده‌نا چۆن
به‌بێ ئه‌مری خوا ده‌یانتوانی ئه‌و
سه‌رپێچیه‌بکه‌ن؟.
له‌ده‌سپێکی ژیانی ئاده‌م‌و حه‌ووا یان باشتر
بێژین، مرۆڤه‌وه‌له‌سه‌ر زه‌وی واته‌ئه‌و که‌ونه‌ی
مرۆڤ به‌درێژایی ته‌مه‌نی لێی ژیاوه‌و ده‌ژی،
به‌تاڵ بووه‌له‌و هه‌موو که‌ره‌سه‌و ئامیره‌بچوک‌و
مه‌زنانه‌ی که‌ئه‌مڕۆ وجودیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر
سه‌رنج له‌خودی مرۆڤ‌و ده‌سکردو ده‌سکه‌وته‌کانی
بده‌ین، ده‌زانین که‌چه‌نده‌خوڵقێنه‌رێکی گه‌وره‌و
مه‌زنه‌له‌دوای خاله‌ق.
مرۆڤ ئه‌و خوڵقاوه‌هۆشدارو
کاریگه‌ره‌یه‌که‌له‌سروشته‌وه‌و به‌ئه‌زمون‌و
تاقیکاری‌و هه‌وڵ‌و تێکۆشان‌و له‌ڕێگای عه‌قڵ‌و
هۆشیارییه‌وه‌به‌که‌ڵک وه‌رگرتن
له‌سه‌رچاوه‌سه‌ماویه‌کان، توانیویه‌تی له‌دوای
خاله‌قی مه‌زن، گه‌وره‌ترین خوڵقێنه‌ر بێت له‌سه‌ر
ئه‌م که‌ونه‌و به‌و په‌ڕی هێزو تواناوه‌له‌گۆڕان‌و
گۆڕانکاری به‌رده‌وامدا بێت.
مرۆڤ زاده‌ی ده‌ستی سروشته‌و خۆیشی خولقێنه‌ری
به‌شێک له‌سروشته، که‌ئه‌وه‌نده‌تواناو ئیختیاری
پێدراوه، زۆر جاران ئیدیعای خواداری
کردووه‌له‌ڕه‌وتی مێژوودا‌و ویستوویه‌تی خۆی وه‌ک
خوا‌و خاله‌ق نیشان بدا.! ویستوویه‌تی هه‌موو شتێک
له‌ژێر ده‌ستی ئه‌وا بێت، ته‌نانه‌ت ژیان‌و مردنیش.!
مرۆڤ له‌ڕێگای هاوکاری خۆی‌و ده‌ورووبه‌ریه‌وه
توانیویه‌تی پله‌ی ده‌سه‌ڵاتداری به‌رفراوان
بکاته‌ده‌سه‌ڵاتداری دووه‌م له‌سه‌ر زه‌ویداو،و
زۆرجارانیش کراون به‌په‌رستگا!. ئه‌گه‌ر لایه‌ک
له‌ڕابردوو بکه‌ینه‌وه، ده‌ورو چه‌رخ‌و زه‌مانی
زۆر بوون بۆ مرۆڤپه‌ره‌ستی.! ئیستاش له‌زۆربه‌ی
شوێن‌و جێگاکانی دونیا‌و ته‌نانه‌ت له‌به‌ناو
پێشکه‌وتووترین ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تی‌و مرۆڤنۆڕی،
مرۆڤپه‌ره‌ستی‌و ده‌سه‌ڵات خوازی
وایکردووه‌که‌خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات‌و گه‌وره‌یی خوای
مه‌زن ون بکات‌و په‌نا بۆ خودی خۆی، واته‌مرۆڤ
ببا‌و سه‌ری بۆ دانه‌وێنێ.!
چه‌ندین ڕۆژگارو به‌تایبه‌ت له‌م چه‌رخه‌ی ئیستادا
وێڕای ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئیدیعای گه‌وره‌یی‌و
پێشکه‌وتن‌و ڕێز‌و به‌شه‌ردۆستی له‌سینگ ئه‌دا،
که‌چی زۆرتر مرۆڤه‌کان به‌ده‌ستی خۆیان
ده‌چه‌وسێنه‌وه!.
ئه‌گه‌ر دیسان سه‌رنج بده‌ین، هه‌ر
له‌بنه‌ماڵه‌وه‌تا شوینه‌گشتیه‌کان، بازاڕ،
کارخانه، ئیداره، بنکه‌و باره‌گاکان،و
کۆمه‌ڵگه‌به‌گشتی، به‌شی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵک له‌ژێر
کاریگه‌ری سه‌ره‌وه‌تریان‌و له‌ژێر چاوه‌دێری
سه‌رپه‌رشتاریان‌و له‌ژێر حوکم‌و ده‌سڵاتی خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانیان‌و له‌ژێر زیندانی‌و
ئه‌شکه‌نجه‌و هێزو دیکتاتۆرێ‌و داسه‌پاندن‌و
داپلۆسیندان، وه‌به ناو‌حوکمی یاسا‌و ڕێسای
کۆمه‌ڵگه‌و ئاین‌و کولتور، وه‌یان تاک‌و کۆیه‌ک
له‌مرۆڤه‌کان که‌خۆیان به‌خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات‌و
یاسا‌و ڕێسای ته‌نانه‌ت هه‌موو ژینگه‌و دونیا‌و
ئاسمانه‌کانیش ده‌زانن‌و به‌بێ ئه‌وان هیچ که‌س
ناتوانێت‌و بۆی نیه‌هیچ بکات ڕه‌وتی ژیانی
سه‌ربه‌ستییان پاوان کردووه‌و ئه‌وان ده‌بێ بریار
بده‌ن که‌کێ ژیانی باش بێت کێ پێچه‌وانه.!!
کۆمه‌ڵێک نه‌زان‌و نه‌دار، کۆمه‌ڵێک خه‌مبارو
زامدار، کۆمه‌ڵێک چاوبرسی‌و هه‌ژار، کۆمه‌ڵێک
ده‌سه‌مۆ‌و کرێکار، کۆمه‌ڵێک برسی‌و نه‌دار،
کۆمه‌ڵێک ژێرده‌سته‌و بێژیوار، یان، کۆمه‌ڵێک چاو
چنۆک‌و غه‌دار، کۆمه‌ڵێک ئاژاوه‌چی‌و ناله‌بار،
کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌و بێ ئیتوار، کۆمه‌ڵێک که‌رامه‌ت
فرۆش‌و به‌رگی خه‌یانه‌ت له‌به‌رکه‌ر، خۆ خۆری،
ڕه‌زیلی، گه‌نده‌ڵی، خه‌یاماڵی، ده‌سته‌و که‌مه‌ر
گرتن،
......
له‌لایتره‌وه؛ زلهێزی، له‌خۆبایی، ملهوڕی، زاڵمی،
بێ ئه‌خلاقی، ده‌سه‌ڵات، پاوانخوازی، مه‌زنی
خوازی، حه‌ریسی و....... بوون به‌هۆکارو
هۆکاره‌کانی ئه‌و هه‌موو نا عه‌داڵه‌تی‌و
چه‌وساندنه‌وه‌و چه‌وسێنه‌رییه‌که‌له‌و
دوونیه‌یه‌دا جامیان پڕ بووه!.
نه‌داری، هه‌ژاری، بێده‌ره‌تانی، ژێرده‌ستی‌و
مه‌زڵومی، کۆیله‌و زیندانی، به‌کۆمه‌ڵ کوشتن،
ده‌سه‌ڵات‌و که‌مده‌سه‌ڵاتی، به‌ردباران‌و
ئه‌به‌د‌و چاڵه‌ڕه‌شه‌کان،...... بۆ هه‌ن‌و بۆ
ده‌بێ وابن!؟
ئه‌گه‌ر مرۆڤ هندێک له‌و هۆشه‌ی بسوڕێنێ به‌لای
خۆیدا‌و بییه‌وێ خۆ بناسێ‌و ئه‌وانه‌ی که‌هۆکاری
ئه‌و هه‌موو ئافاته‌ن له‌کۆمه‌ڵگاو هۆی
پیشێلکاری‌و نابه‌رابه‌رین نه‌مێنن،و
به‌خته‌وه‌ری باڵ بکێشی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌و
مرۆڤایه‌تیدا، ده‌بێ چه‌ندین خاڵی گرنگ هه‌ن مرۆڤ
فه‌رامۆشیان نه‌کات‌و گرنگیان پێ‌بدا:؛
1
ـ مرۆڤ به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و بیر له‌سه‌ره‌تاو
کۆتایی خۆی بکاته‌وه‌و.
2
ـ قه‌ناعه‌ت بێت به‌خۆی‌و ژیانی.
3
ـ مافی خه‌ڵک نه‌خوات‌و پێشێلکار نه‌بێت.
4
ـ ڕاستگۆ‌و ڕاستکار بێت.
5
ـ هاوکارو دڵسۆز بێت به‌ژیان‌و ژینگه‌و
ده‌وروبه‌ری.
6
ـ هه‌قبێژ بێت ئه‌گه‌ریش زه‌ره‌ری خۆیشی تیا بێت.
7
ـ به‌فکرو ڕامان کاره‌کانی ئه‌نجام بدات.
8
ـ گه‌وره‌یی نه‌فس‌و کرداری هه‌بێت.
9
ـ زۆر چاوچنۆک‌و ماڵپه‌رست نه‌بێت.
10
ـ خۆ به‌زلزان نه‌بێت‌و ڕێزی به‌رامبه‌ری وه‌ک خۆی
بگرێت.
11
ـ شک‌و گومان نه‌کاته‌بنا‌خه‌ی تاوان کردنی.
...........
ئا ـ خۆی به‌مه‌زڵوم نه‌زانێت، ب ـ خۆی به‌خاوه‌ن
ماف بزانێت، د ـ بێ ئیراده‌نه‌بێت، ج ـ هه‌وڵی
ژیان بدات، م ـ تێکۆشه‌ر بێت، خ ـ چاوه‌ڕوانی
ده‌ستی خه‌ڵک نه‌بێت، ت ـ خۆی به‌که‌م نه‌زانێ، ر
ـ له‌ناو خه‌ڵکا هه‌ست به‌لاوازی که‌سایه‌تی
نه‌کات، س ـ به‌رامبه‌ره‌که‌ی وه‌ک خۆی ببینێت، ش
ـ نه‌فسی فه‌قیرو لاواز نه‌بێت، ح ـ دڵی
ده‌وڵه‌مه‌ند بێت‌و له‌ژیان نه‌ترسێت،....
دیسانه‌وه‌ده‌بێ بێژم؛ ئه‌و بڕیاره‌ئیختیاریانه‌ی
که‌له‌م دونیایه‌دا به‌مرۆڤ دراوه‌و سه‌ربه‌ست
کراوه‌لاساری هه‌رده‌م پێوه‌دیار بووه‌و به‌هۆی
نه‌فس‌و ویسته‌خراپه‌کانیه‌وه‌نه‌یتوانیوه‌وه‌یان
نه‌یویستووه‌خۆی به‌پێی یاسای سروشتی یان
سه‌ماویه‌کان هه‌ڵس وکه‌وت بکات‌و له‌بێ به‌ندو
باری‌و ژیان‌و ئاکار‌و کرده‌وه‌ناپاکه‌کانی ده‌رباز
بێت‌و زاڵ بێت به‌سه‌ر غه‌ریزه‌نا دروسته‌کانیدا.
مرۆڤ زۆر جار ئه‌وه‌نده‌غه‌ریزه‌ی ده‌روونی
به‌سه‌ردا زاڵ ئه‌بێت که‌نه‌ک هه‌ر ناتوانێت
کۆنترۆڵیان بکات، به‌ڵکو خۆی به‌ڕه‌هایی
ده‌خاته‌ئیختیاری غه‌ریزه‌کانی‌و بۆ هه‌رلا
مه‌یلیان ببێت په‌لکێشی ده‌که‌ن!. که‌ته‌نانه‌ت
زۆر جار ده‌بێته‌هۆی خوڵقاندنی تاوانی وا که‌تا
ڕۆیی قیامه‌ت له‌که‌ی ڕه‌ش‌و نه‌نگه‌به‌ڕووی
چاوانی مرۆڤ‌و مرۆڤایه‌تییه‌وه.
نموونه؛
به‌به‌رچاوی خۆمانه‌وه‌ده‌بینین
که‌رۆژانه‌به‌چرکه‌و کات، به‌ڕۆژ‌و مناگ‌و ساڵ،
جنایه‌ت، کاری نامه‌شروع، بێ ئه‌خلاقی، درۆ‌و دزی،
کوشتن‌و بڕین، و....هتد.
مرۆڤ له به‌ر خاتری چرکه‌ساتێک خۆشی‌و بۆ
به‌جیگه‌یاندنی هه‌واو هه‌وه‌سی نا دروستی، پلان
دا ده‌ڕێژی بۆ خۆ خاڵی کردنی غه‌ریزه‌ناپاکه‌کانی،
ده‌س ده‌داته‌ناڕه‌وایی وا که‌کۆمه‌ڵگه‌و مێژووی
مرۆڤایه‌تی ده‌هه‌ژێنی‌و نفرینی خۆی ده‌کات.!
ئه‌مانه‌و سه‌دان بابه‌ت‌و پرسیاری‌تر، جوابی
ئه‌وانه‌و ئه‌وانیتر، له‌کێ بکه‌ین‌و له‌کێ
وه‌رگرینه‌وه‌بێجگه‌له‌خودی مرۆڤ نه‌بێت له‌م
دونیایه؟!.
_
له‌جوابی '' جۆزیف'' ئه‌و به‌ناو باوکه‌بێ
ئه‌خڵاق‌و دڕنده‌یه‌که‌بۆ خۆتان ئاگادارن، چ
جنایه‌تێکی خۆڵقان‌و له‌یه‌کێک له‌وڵاتانی ئۆرووپی
ساڵی 2008 ز. له‌هه‌واڵێکدا که‌دوونیای سه‌رسام
کردوو هه‌ژاندی، کچه‌که‌ی خۆی بۆ ماوه‌ی 24 ساڵ
خستبووه‌ژێرخانێک‌و ده‌س درێژی سیکسی لێ کردبوو
به‌و زه‌مه‌نه‌دوورو درێژه‌و 7 منداڵی لێ ببو!!!.
وه‌نه‌یهێشبوو بۆ یه‌ک ساتیش له‌و ماوه24 ساڵه‌دا
خۆر‌و ڕۆژ ببینن‌و بزانن ژیان چۆنه!!!
وه‌له‌دوایشدا که‌ئاشکرابوو،و گیرا، زۆر
به‌ڕاشکاوی وتی؛ که په‌شیمان نیه‌هه‌ر بۆ
ئه‌وه‌خوڵقاوه!!!!و بیزانی بایه‌ئاواش ده‌گیرێ
ده‌یکوشتن له‌پێشا!!! ئه‌وه‌له‌کاتێکدایه‌که‌دوای
لێکۆڵینه‌وه‌پزیشکان وتوویانه‌که‌ته‌ندروستی
باشه‌و پیاوێکی ڕه‌وانی '' شێت''یش نیه!!!! ئیستا
ئه‌و شوینه‌به‌ترسناکترین شوێنی جیهان ده‌ناسرێت!!.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌زاڵبوونی ئه‌و غه‌ریزه‌پیسه‌نه‌بێت،
سه‌ڕه‌ڕۆیی‌و ئازادی ڕه‌هاو بێ به‌ندو باری یاسا‌و
نه‌بوونی پابه‌ند بوون به‌ئاداب‌و کولتور‌و،
له‌هه‌مووی گرنگتر ون کردنی ئه‌خلاق‌و ئایین‌و
به‌ها ئایینه‌کان نه‌بێ ناوی ده‌نێن چی؟!!