رووه‌کانی مرۆڤ زاده‌ی یه‌ک عه‌قڵ‌و
یه‌ک سایکۆلۆژیاو یه‌ک ژینگه‌ن
هاوار بانیخێڵانی
مرۆڤ
دوو دیوى هەیە، دیوێکى لە گەڵ ژیان‌و دیوێکى تر‌ى لە گەڵ
خۆى ،لەگەڵ ژیان کار دەکات‌و پێکەوە دەژێت، دەروات‌و دێت
یەکێکە لە کار ئەکتەرەکانى ژیان دیوەکەى تر‌ى لەگەڵ
خۆیدایە، وەلێ هەردوکیان لە ناخدا سەرچاوە دەگرن‌و
هەڵدەقوڵێن، لە کار‌و رەفتاردا هەردوکیان زادەى یەک عەقڵ‌و
یەک سایکۆلوژیاو یەک ژینگەن،بەلام دیوەکەى دەرەوە هەندێ
بەربەستى ژیان واى لێ دەکات نەتوانێ رێنماییەکانى ناخ جێ
بەجێ بکات، بۆیە زور جار مرۆڤ لە گەڵ دیوەکەى خۆیدا
دەکەوێتە خاڵى جیاوازەوە وەلێ ئەو دیوەى کە لەدەرەوەیە
دەبێت لە ژیانی دەوروبەردا نەکەوێتە خاڵى جیاوازەوە، دەبێت
راستگۆترین رەفتار بناسێنێ، وە پێوانەکەى ناخ بکاتە
قوربانى دیوەکەى دەرەوە تەنها لە بەر ئەوەى لە دەرەوەى خۆى
درۆ نەکات، بەڵێ درۆ‌و دوو روویى،دوو روویى لە ناسین‌و
هاورێیەتى، دوو روویى لە کار‌و فەرماندا، دوو روویى تەنانەت
لە خەباتدا، دورویی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی
به‌رژه‌وه‌ندی،ته‌نانه‌ت دوروویی له مه‌بادیئی بوسوڵمان
بون‌و به‌کار هێنانی کتێبی ئاسمانی بۆ سه‌پاندنی
متمانه‌له‌نێوتاکه‌کاندا. زۆریشمان هه ستمان به وه
کردوه که ته‌نانه‌ت ئاسمانیش به دو ڕوو خۆیمان پیشان
ئه‌دات، روی شین‌و گه‌رمو رۆشناییه‌کی به تین‌و روه‌که‌ی
دیکه شی ته‌رو ره‌ش‌و سارد .... که ناڵیی هه‌ر ئه‌میش
نیه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه ؟ به‌ڵام مرۆڤ
وه‌ک ئاسمان نیه‌روه‌کانی، ئاسمان هه‌ردو روه‌که‌ی
راستگۆییه‌و لای هه‌مومان وه‌ک یه‌که ، به‌ڵام مرۆڤ
رویه‌کی خه‌نده‌ئامێزه‌و روه‌که‌ی تریشی ئه‌توانێ
هاومرۆڤێک،تێکبشکێنێت.
دوروویی‌و
موجامه‌له له‌م ووڵاته‌دا بوه به کلتورێکی مۆدێرن‌و مۆد،
زۆر که‌س ئه‌مرۆ گیرۆده‌ی دورویی‌و موجامه‌له‌ی درۆین‌و
خه‌ڵه‌فاندن بوون، ئه‌م دیارده‌یه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی
نیگه تیڤانه‌شی له ناو تاکه‌کان به‌گشتی دروست
کردوه،لایه‌نێکی بۆ هه‌ڵخه‌ڵتاندنی لایه‌نی مه‌عنیه تا
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان به پارێزراوی بمێنێته‌وه‌و
لایه‌نێکیشی بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی چوار ده‌وره‌که‌ی
تاشیرازه‌ی متمانه له نێو تاکه‌کانی چوارده‌وری
لاوازبکات‌و خۆی وه‌ک کارئه‌کته‌رێکی به‌هێز نیشان بدات،
هه‌روه‌ها بوه به ئایدیا‌و پرنسیپێکیش که به
بیروباوه‌رێکی قایم‌و په‌یره‌وێکی رۆژانه شانازی پێوه
ده‌که‌ن ، لایه‌نێکی ئه‌م گرفتاریه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ
هه‌ژاری له عه‌قڵ‌و مه‌نتیقدا‌و لایه‌نێکیشی
ده‌گه‌ریته‌وه بۆ متمانه به خۆ نه‌بون، ئه‌مه تائێره‌ش
به سانایی چاو لێ ده‌کرێ بۆ مرۆڤه ساده‌و ساکاره‌کان
به‌ڵام ئاڵوده‌بونی ئه‌م ده‌رده به‌زۆری له نێو دڵی
مرۆڤی کۆنه شۆرشگێر ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و بێ باوه‌ری وای
لێکردون که مشه خۆره‌کانی چوارده‌وریان وه‌ک پۆلیسی
نهێنی به‌کار بهێنن به‌سه‌ر که‌سانی تروه.نه‌ک خوانه
خواسته له پێناو پارستنی ئاسایشی هه‌رێم به‌ڵکوبۆ
حه‌وانه‌وه‌ی دڵ‌و ده‌رونه نه‌خۆشه‌کانیان، هه‌ر بۆیه
ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌روه بۆ خوار یان له که‌سانی باڵا
ده‌سته‌وه بۆ مشه خۆره‌کانیان قه‌راری گرتوه‌و ئاوه ژو
بوه، که سانێکیش هه‌ن له روی لاوازی دارایی‌و
مه‌عنه‌ویه‌وه ئاڵوده بوون به‌ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشییه
کوشنده‌وه‌و ناچارده‌بن که ده‌وری پۆلیسی نهێنی ببینن‌و
ببن به‌رابه‌رێکی کارامه تا له په‌نایدا پارویه‌کی
چه‌وری منه‌تداری وه‌چنگ بکه‌وێ ، ئه‌م چه‌ند هۆکاره
سه‌رگه‌ردانیه‌کی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه بۆئه‌م جۆره
مرۆڤانه که ده‌بێ هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ده‌ست له سه‌ر
سنگ بێت‌و چاوه‌روانی کردنه‌وه‌ی درگایه‌کی داخراوبێت
به‌رویدا ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌ر سورمانه تاکه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کان هه‌مو مرۆڤێک به‌و چاوه سه‌یر
ده‌که‌ن‌و پێیان وایه له ده‌رنجامی ده‌سه‌ڵات‌و
ده‌وڵه‌مه‌ندیان که‌س ده‌رک به‌م جۆره گه‌مانه ناکات‌و
ئه‌م گه‌مانه روبه‌روی هه‌مو که‌س ده‌که‌نه‌وه که بێ
ئاگا له‌وه‌ی مرۆڤ گه‌لێک هه‌ن که هه‌رچی حیساب‌و کیتاب
هه‌یه نه بۆ عه‌قڵیان ده‌که‌ن‌و نه بۆ ده‌سه‌ڵاتیان‌و
نه‌بۆ سه‌رمایه یان‌و له هه‌مو هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه‌شیان
زیاتر له خۆیان به‌ئاگاترن ، ئه‌م بیرکردنه‌وه‌و
رفتارانه ش ته‌نها له که‌سانێکی نه‌خۆش ناته‌ندروست‌و
نه‌زان‌و نه‌خوێنده‌وار ده‌وه‌شێته‌وه چونکه مرۆڤی
ته‌ندروست هه‌رده‌م سه‌رده‌مییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
رۆژگاردا ده‌کات‌و دور له خۆ په‌رستی‌و ئینتیهازیه‌ت له
هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که چۆن بتوانێ دڵی چوار ده‌وره‌که‌ی
له خۆی رازیبکات‌و به زمانی شیرین وبێ به‌رامبه‌ر
په‌یامی راستگۆیی خۆی بگه‌یه‌نێ‌و له بری فێڵ‌و ته‌ڵه‌که
بازی‌و نادڵسۆزی جێگای خۆی بکاته‌وه له دڵی هه‌مو
که‌سانی ده‌ورو پشتدا‌و هه‌وڵ ده‌دا چوارده‌وری لێی
رازیبێت . یان خه‌ته‌ر ناکترین شێوه که‌لایه‌نی
به‌رامبه‌ر خۆ به موریدو سۆفیلکه‌ی خه‌ڵک بزانێ‌و له
هه‌مانکاتدا به‌رامبه‌ره‌که‌ی جگه له‌که‌سانی
به‌رژه‌وه‌ند په‌رست‌و خۆ به‌کۆیله زان‌و ترسنۆک له‌و
چاوه که‌متر تێی بروانێ ، ئه‌م جۆره مرۆڤانه‌ش دوبه‌شن ،
به‌شێکیان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاڵوده‌ی ئه‌م ده‌رده
کوشنده بوون وبه‌شێکیشیان له ده‌رنجامی کینه‌و داخ
له‌دڵی و‌دڵ ره‌شی‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی خۆی‌و
مانه‌وه‌ی له کایه سیاسیه‌کاندا خۆی به‌جۆرێک خزاندۆته
نێو گه‌مه‌یه‌کی مایه پوچ‌و خێڵه‌کیانه‌و بێ ئاکام که
دواجار زه‌حمه‌ته به براوه‌یی له‌و گه‌مه‌یه ده‌ربچێت‌و
ئه‌نجامه‌که‌شی به ده‌رکه‌وتنی نهێنیه‌کانی کۆتایی دێت ،
خۆ ئه‌گه‌ر به شێوازێکی تر‌و به به‌مه‌بده‌ئێکی
راستگۆیانه‌و بێ هیچ سه‌نگه‌ر گرتنێک یان دروستر بڵێین
به‌دڵێکی خاوێنه‌وه له‌م جۆره مرۆڤانه خۆ نزیک
بکه‌یته‌وه ئه‌وا زیاتر گومانیان لا دروست ده‌بێت ، گومان
له خۆی له چوارده‌وری ته‌نانه‌ت له سێبه‌ری خۆشی، له
زۆر حاڵه‌تیشدا رقیشیان له خۆ ده‌بێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی
که ته‌نانه‌ت گومانیش له خۆی بکات. ئائه‌مه یه‌ک له‌و
نه‌خۆشیانه‌یه که‌یه‌خه‌گیری مرۆڤی کورد بوه.
ئایا ئێمه‌ی تاکه‌کان که خۆمان به نوێنه‌ری گه‌ل
ناساندوه به‌وشیوه‌یه بیر له کار‌و داهاتوی خۆمان‌و چوار
ده‌وره‌که‌مان بکه‌ینه‌وه ئیدی میله‌ت چاوه‌روانی چی
داهێنان‌و جوانیه‌کمان لێ بکات.میللەت چون ئارام بگرێ کە
ئێمە راستى لە گەڵدا دەکەین
.