وجاخی گه‌ل
شۆڕش گوڵكار
ئه‌ی
قاسملوو! گیان به‌ختكه‌ری رێگای خه‌بات
ئه‌ی قاسملوو! بزوێنه‌ری رۆژی نه‌جات
ئه‌ی قاسملوو! تیشكی ئه‌مه‌گداری وڵات
وا له رێی گه‌ل، گیانی خۆت كرد به خه‌ڵات
یادی تۆ هه‌رده‌م له دڵدا زیندووه
خوێنی تۆ به‌ژنی گه‌لی سوور كردووه
تۆ شه‌هیدی، چقڵی چاوی زیلله‌تی
تۆ شه‌هیدی، چاره‌نووسی میلله‌تی
تۆ شه‌هیدی، شۆڕشی، تۆ غیره‌تی
نوێنه‌ری ئازادی‌و سه‌د هیممه‌تی
تۆ شه‌هیدی قاره‌مانی سه‌نگه‌ری
بۆ خه‌باتی نیشتمانت پێشڕه‌وی
تۆ شه‌هیدی، شایه‌تی رۆی مه‌حشه‌ری
بۆ گه‌لت دابینكه‌ری، تۆ نوێنه‌ری
تۆ دلۆڤان رۆڵه‌كه‌ی گه‌ل په‌روه‌ری
تۆ هه‌تاوی بۆ وڵاتت، جه‌وهه‌ری
زیندووی، قه‌ت نامری، ژین پیكه‌ری
بۆ سوپاهی زوڵم‌و زیلله‌ت تێكده‌ری
رێبه‌ری بۆ میله‌تێكی باشه‌ره‌ف
هانده‌ری بۆ رۆڵه كوردی به‌هه‌ده‌ف
تۆ به لیزگی عیلمی خۆت كوردت نواند
تۆ به دنیا ده‌ردی كوردت راگه‌یاند
پێشڕه‌وی، رێشانده‌ری خۆ ئێوه تیت
تیشكی رێگای یه‌كیه‌تی‌و خۆ خێوه تیت
تۆ له نێو ناخی دڵی كوردا ده‌ژی
تۆ له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌ر دڵدا ده‌ژی
تۆ له‌گه‌ڵ ئاڵای شه‌كاوه‌ی شادی دای
تۆ له‌گه‌ڵ بزوه‌و بزه‌ی ئازادی دای