ن: چنوور 86
(رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان)
1ـ بارودۆخی ژنان پاش هاتنه سه‌ركاری رێژیمی ئیسلامی
سی
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رێژیمی پاوانخوازی ئیسلامیی ئێران له
رێگای فڕوفیشاڵ‌و درۆ‌و كارتێكه‌ری له‌سه‌ر ئیحساساتی
خه‌ڵكی ئێران جڵه‌وی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانی گرته
ده‌ست‌و پاش ماوه‌یه‌ك مه‌یدانداری له هه‌ڵبژاردنێكی
نادێموكراتیانه‌و نامرۆڤانه‌دا ده‌نگی بۆ كۆماری
ئیسلامی وه‌رگرت‌و حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی
دامه‌زراند. له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا‌و له‌سه‌ر
بنه‌مای ئه‌سڵی سه‌د‌وده‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی،
ویلایه‌تی موتڵه‌قه‌ی فه‌قیه بوو به كه‌سی یه‌كه‌می
ده‌سه‌ڵات له رێژیمی ئاخوندی‌دا‌و خولیای
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له هه‌مبه‌ر وڵاتێكی ئازاد‌و
دێموكرات بوو به بڵقی سه‌ر ئاو‌و ته‌می فه‌رامۆشی
له‌سه‌ر نیشت. له‌و كاته‌وه تاكوو ئێستا خه‌ڵكی
ئازادیخوازی ئێران به دووی كانیاوی سه‌ربه‌ستیدا
وێڵن‌و له هه‌ر رێگایه‌كی مومكینه‌وه له‌گه‌ڵ
رێژیمی كۆنه‌په‌ره‌ست‌و دژی گه‌لیی كۆماری ئیسلامی‌دا
خه‌ریكی خه‌بات‌و به‌رخۆدانن. له‌م نێوه‌دا رۆڵ‌و
كاریگه‌ری گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران به شاهیدی
ته‌واوی گه‌لانی ئێران‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه نكۆڵی لێ
ناكرێ. گه‌لی چه‌وساوه‌ی كورد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داوای
مافی ره‌وای خۆی كردووه له هه‌مان كاتیش‌دا داوای
ئازادی گه‌لانی ئێرانی له ته‌نیشت مافه‌كانی خۆی
داناوه‌و له رێگای حیزبێكی پێشڕه‌و‌و پێشكه‌وتنخواز
وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران توانیویه‌تی
زۆربه‌ی گه‌لانی ئێران بێنێته سه‌ر یه‌ك میز‌و،
یه‌كده‌نگ‌و یه‌كدڵ له ژێر ناوی كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ بۆ ئازادی ئێران له ژێر
ئیدئۆلۆژی‌و پاوانخوازی رێژیمی ئیسلامی‌دا تێبكۆشن‌و
له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه گه‌لانی
ئێران تێ‌بگه‌یه‌نێ له داهاتووی ئێرانێكی فێدراڵ‌دا
برایانه‌و دۆستانه ده‌ست بده‌نه ده‌ستی یه‌ك‌و
ئێران ئاوه‌دان كه‌نه‌وه. بێ‌گومان بزووتنه‌وه‌ی
ژنانیش جیا له بزووتنه‌وه‌كانی دیكه نه‌بووه‌و هاو
ته‌ریب‌و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌كانی
خوێندكاری، كرێكاری، مه‌ده‌نی، مامۆستایان‌و هتد...
له نێوخۆی وڵات‌دا هاتۆته پێش‌و له‌وانه‌یه زۆرجار
پێشیش كه‌وتبێ. ژنی كورد له هه‌مان كاتدا كه له‌ناو
كۆمه‌ڵگا‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یدا هه‌وڵی یه‌كسانی‌و
به‌رابه‌ری داوه، بۆ ساتێك له خه‌بات دژی رێژیمی
ئیسلامی غافڵ نه‌بووه.
رێژیمی دژی ئینسانی‌و دژه مرۆڤی ئیسلامیی ئێران كه
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ژنی وه‌كوو كاڵا‌و ئه‌بزار
پێناسه كرد، جێگا‌و شوێنی ژنانی له ماڵه‌وه تاریف
كرد‌و هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌كی ژنانی به دژایه‌تی
له‌گه‌ڵ ئایینی ئیسلام له قه‌ڵه‌م دا. بزووتنه‌وه‌ی
ژنانی كوردستان له ژێر سایه‌ی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران‌و ئامۆژگاری‌و پشتیوانی ئه‌و حیزبه
وای كردووه كه بزووتنه‌وه‌ی ژنی كورد هه‌میشه
سه‌ر‌و گه‌ردنێك له بزووتنه‌وه‌كانی دیكه‌ی ژنان له
ئێران له‌سه‌رتر بێ، به تایبه‌ت كه حیزب
به‌شداریكردنی ژنانی له شۆڕش به دیارده‌یه‌كی پیرۆز
له قه‌ڵه‌م دا‌وه‌و له كوردستاندا رچه‌شكێنییه‌كی
بێ‌وێنه‌ی ساز كردووه. بێ‌گومان دانانی یه‌كیه‌تیی
ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و ئه‌ندامه‌تی ئه‌و
ریكخراوه سه‌ربه‌خۆیه له رێكخراوی ئینتێرناسیۆناڵ
سۆسیالیست‌دا چ له نێوخۆی كوردستاندا‌و چ له
ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا كاردانه‌وه‌ی گرینگ‌و
راسته‌وخۆی له‌سه‌ر بزاڤی رزگاریخوازی‌و به‌رابه‌ری
ژن له كۆمه‌ڵگادا داناوه. ئێستاش ده‌بینین چه‌ند
زۆرن ئه‌و ژنانه‌ی له مه‌كته‌بی دێموكرات‌دا فێر بوون
واقیعی دزراوی خۆیان بدۆزنه‌وه‌و هاوشانی پیاوان له
شۆڕشدا به‌شداری بكه‌ن. ده‌كرێ بڵێین له‌م بارودۆخه‌دا
دوو شێوه خه‌بات له ئارادایه. یه‌كێكیان هه‌وڵی
رزگاری‌و به‌رابه‌ری ژن له كۆمه‌ڵگا‌و ئه‌وی
دیكه‌یان به‌شداری كردنی له شۆڕشدا بوو كه
دامه‌زرێنه‌ر‌و بنیاتنه‌ره‌كه‌ی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێرانه. له لایه‌كی دیكه‌وه خه‌باتی
رێژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی چه‌ند قاتی
ژن وگه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می جاهیلییه‌ت‌و سه‌نگسار
كردنی ژن.
له‌سه‌ره‌تاكانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا ریشه‌ی
كۆنه‌په‌ره‌ستی‌و ئیرتجاع به جۆرێك له‌لایه‌ن كۆماری
ئیسلامیی ئێرانه‌وه كاری بۆ كرا كه زۆر به خێرایی
لق‌و پۆپی له ناو كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا ده‌ركرد‌و
كاردانه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته كوردستانیشی وه‌كوو
به‌شێك له ئێران گرته‌وه‌و به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵگای
نه‌خوێنده‌وار‌و بێ‌ده‌ره‌تانی كوردیش ناچار كرا له
بنه‌ماڵه‌ی خۆیه‌وه ده‌ست پێ‌بكا. پاراستنی ژن وه‌كوو
نامووس، سه‌ركوتكردنی مافه ره‌واكانی، خۆداپۆشین‌و
حیجاب له‌و گرینگانه بوون كه ده‌بوو هه‌ر پیاوێك بۆ
نیشاندانی راده‌ی ده‌سه‌ڵات‌و زاڵبوونی خۆی له
بنه‌ماڵه‌دا كاری بۆ بكات. ئه‌م ره‌وته به جۆرێك
دڵته‌زێن‌و نامرۆڤانه بوو كه زۆریه‌ك له ژنانی
توووشی نائومێدی‌و ته‌سلیم بوون كرد‌و دیارده‌ی خۆكوژی
له ئێران‌و به‌تایبه‌ت له كوردستاندا ده‌ستی پێكرد.
به پێی ئامارێك كه چالاكانی مافی مرۆڤـ‌و
لایه‌نگرانی مافی ژن له كوردستان له ساڵی 1385دا
بڵاویان كردۆته‌وه، راده‌ی خۆكوژی ژنان له ساڵی 80
تا 85 له كوردستان بێ‌وێنه بووه‌و له ماوه‌ی ئه‌و
پێنج ساڵه‌دا هه‌زار‌و هه‌شتا‌و هه‌شت ژن له
كوردستاندا به شێوه‌ی جۆراوجۆر خۆیان كوشتووه.
زۆربه‌ی رووناكبیران‌و خاوه‌ن رایان ریشه‌ی خۆكوژی‌و
خۆسوتاندنی ژنان ده‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ئه‌و گرینگه
كه ژن له چاره‌نووس‌و ژیانی رۆژانه‌ی خۆیدا هیچ
ده‌خاڵه‌تی نیه‌و ئه‌وه بنه‌ماڵه‌و
كۆمه‌ڵگاكه‌یه‌تی كه چاره‌نووس‌و چۆنیه‌تی ژیانی بۆ
دیاری ده‌كات. راده‌ی فه‌قر‌و فه‌ساد له وڵاتی
ئێران‌دا یه‌كێكی دیكه له دیارده‌كانی خۆ كوژی ژنان
به‌ئه‌ژمار دێ‌و هه‌روه‌ها له‌م چه‌ند ساڵه‌دا كرده‌ی
هه‌ڵاتن‌و ده‌رباز بوونی ژن له بنه‌ماڵه‌و رۆشتنی
بۆ شوێنێكی نادیار‌و له ئاكامدا به بۆنبه‌ست
گه‌یشتن‌و خۆكوژی رۆژ له دوای رۆژ روو له زیاد
بوونه. به پێی ئامارێك كه خودی ئیداره‌ی "مبارزه
با مفاسد اجتماعی"ی رێژیم له به‌هاری ئه‌مساڵدا
دانی پێدا ناوه نێونجی كچانی هه‌ڵاتوو ـ واته
دختران فراری ـ له ساڵی 86 له شاری تاران رۆژانه 14
كه‌س بووه. له‌و ئاماره‌دا كه راده‌ی له ساڵی 86دا
ده‌گاته نزیك به 5000 كه‌س، نزیك به 15 له سه‌دیان
بۆ وڵاتانی شێخ نشینی عه‌ره‌بی وه‌كوو قه‌ته‌ر،
كوه‌یت‌و ئیمارات گوێزراونه‌ته‌وه‌و به پاره‌یه‌كی
كه‌م به شێخه‌كانی ئه‌و وڵاتانه فرۆشراون. 60 له
سه‌دی ئه‌و هه‌ڵاتووانه تووشی ئێعتیاد، دزی‌و
له‌شفرۆشی بوون‌و ئێستاش چاره‌نووسیان نادیاره .
ته‌نیا 25 له سه‌دی كچانی هه‌ڵاتوو پاش وه‌دواكه‌وتنی
بنه‌ماڵه‌و به قه‌وڵی رێژیم ئامۆژگاری‌و نیشاندانی
رێگای ژیان به پێی سه‌رچاوه‌كانی ئایینی ئیسلام،
توانیویانه بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی بنه‌ماڵه‌كه‌یان.
2ـ به‌شداری ژن له چالاكییه‌كانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی
بارودۆخی ژن هه‌ر چه‌ند له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی‌دا
تووشی قه‌یران‌و نه‌هامه‌تییه‌كی قه‌ره‌بوونه‌كراوه
هاتووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان به ناچاری تووشی
خۆكوژی‌و خۆله‌نێوبردن هاتوون، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازی‌و خه‌بات بۆ یه‌كسانی‌و به‌رابه‌ری له
هه‌ناوی كۆمه‌ڵگادا به گڕوتینێكی تایبه‌ته‌وه له
ئارادا بووه. هه‌ر له كوردستاندا چه‌ندین نه‌هاد‌و
رێكخراوی مه‌ده‌نی‌و چالاك له بواری مافی ژن به
زه‌حمه‌ت‌و دڵسوزی ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنانی كوردستان
دامه‌زراون كه هه‌نگاوگه‌لێكی به‌ر‌چاو‌و ئه‌رێنیان
بۆ یه‌كسانی‌و چاره‌سه‌ی كێشه‌كانی ژن له كۆمه‌ڵگای
كورده‌واریدا هه‌ڵیناوه. ده‌كرێ بڵێین خۆ رێكخستن‌و
چالاكی ژنان له كوردستان له به‌راوه‌ردكردن له‌گه‌ڵ
ناوچه‌كانی تری ئێران‌دا هه‌ڵ‌ناسه‌نگێندرێ‌و بارستایی
گه‌لێك قورستره. بۆ زیاتر روونكرنه‌وه‌ی ئه‌و
ئیدعایه ده‌كرێ ناوی هێندیك له‌و نه‌هاد‌و
رێكخراوانه‌و كار‌و چالاكیه‌كانیان بێنین.
1ـ ژنانی یاریده‌ده‌ری نیشتمان (ژین) كه له مه‌هاباد
پێك هاتووه‌و گۆڤاری سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه‌و به
شێوه‌ی وه‌رزنامه بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌نجومه‌نی
ناوبراو به هیممه‌ت‌و تێكۆشانی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو
له ژنانی فه‌رهه‌نگی‌و كارمه‌ندی مه‌هابادی پێك
هاتووه كه تاكوو ئێستا كێشه‌ی نه‌بوونی خانوویان بۆ
نزیك له بیست بنه‌ماڵه‌ی بێ‌سه‌رپه‌رست دابین
كردووه، دانی وام به خوێندكاره ده‌ست كورته‌كان
نزیك به هه‌زار نه‌فه‌ر‌و هه‌روه‌ها بڵاو كردنه‌وه‌ی
20 تۆن برنج‌و خوارده‌مه‌نی دیكه ته‌نیا گۆشه‌یه‌ك
له كاره‌كانی ئه‌وان پێك دێنن. 2ـ ئه‌نجومه‌نی ژنانی
بانه، كه پێك هاتووه له ژنانی تێكۆشه‌ری بانه‌یی
كه به وه‌ڕێخستن‌و دانانی چه‌ندین كارگه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی كارگ‌و به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كانی
فێركردنی به‌رهه‌مهێنانی كارگ بۆ ژنان‌و خه‌رجكردنی
داهاته‌كه‌ی بۆ ژنانی بێ‌سه‌رپه‌رست به‌شێك له
چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ژنانی بانه‌یه. 3ـ
ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌تاو، كه ژێرمه‌جمووعه‌ی
"ئه‌نجومه‌نی عیلمی، فه‌رهه‌نگی، ژینگه پارێزی
هه‌تاو"ی شاری نه‌غه‌ده‌یه‌و به‌ڕێوه‌بردنی
كلاسه‌كانی ئامووزشی‌و راهێنانی ژنان له بواره‌كانی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ناساندنی مافه‌كانی ژن، دیتنه‌وه‌ی
ژنانی بێ‌سه‌رپه‌رست‌و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری
كێشه‌كانیان، چه‌ند نموونه له كاره‌كانی ئه‌وانه.
ئه‌نجوومه‌نی ناوبراو توانیویه‌تی تاكوو ئێستا بۆ
چه‌ندین ژن كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا كێشه‌و
گرفتیان بووه وه‌كیلی ژن به خۆڕایی‌و به بێ‌خه‌رج
دابین بكا‌و كێشه‌كانیان له دادگادا بۆ بێنێته به‌ر
باس. جێگای ئاماژه‌یه تێكڕای ئه‌و رێكخراوانه
پێوه‌ندی‌و نزیكایه‌تی راسته‌وخۆیان به یه‌كه‌وه
هه‌یه‌و به هاوكاری‌و هاریكاری یه‌كتره‌وه زۆر
ماندوون.
ئه‌وانه‌و چه‌ندین
NGOو
نه‌هادی دیكه له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستاندا ئه‌و
راستییه ده‌سه‌لمێنن كه چالاكی مه‌ده‌نی ژنانی كورد
بۆ رێكخستن‌و نه‌هادینه‌كردنی دێموكراسی رۆژ له دوای
رۆژ له گه‌شه‌و نه‌شه دایه‌و ژنانی چاو نه‌ترسی
كورد بۆ وه‌دیهاتنی ئامانج‌و داخوازییه‌كانی خۆیان له
هه‌ڕه‌شه‌كانی رێژیمی ئێران ناترسن‌و به هه‌موو
ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌كانی سه‌ر رێگایان
داكۆكی له مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن. هه‌ر وه‌ك
ئاگادارن له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا راده‌یه‌كی
زۆر له ژنانی كورد به هۆی تێكه‌ڵ بوونیان به
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤـ، چالاكانی مه‌ده‌نی،
كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن واژۆ‌و هتد... ده‌ستبه‌سه‌ر
كران‌و سزای زیندان‌و دوورخستنه‌وه‌یان له كوردستان،
به‌سه‌ردا سه‌پاوه به‌ڵام ئه‌و ره‌وته نه‌یتوانیوه
له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی داخوازی مافه‌كانی ژن كاریگه‌ر
بێت. رێژیمی كۆماری ئیسلامی به ئه‌جیركردن‌و
دامه‌زرانی هێندێك ژنی چاره‌ڕه‌ش‌و بێ‌بنه‌ماڵه له‌و
چه‌ند ساڵه‌دا به ناوه‌كانی به‌سیجی خوشكان، گه‌شتی
ئیرشاد، خوشكانی زه‌ینه‌به، هه‌وڵ ده‌دات گیروگرفت
بۆ ژنان ساز بكات‌و به‌زۆری حیجابیان به‌سه‌ردا
بسه‌پێنێ‌و به دانی ئیمتیاز بیانكێشێته نێو ئه‌و
رێكخراوانه، به‌ڵام تاكوو ئێستا له‌و كاره‌ی‌دا
سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌و ژنانی به
غیره‌ت‌و لێهاتوو به تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵیان هه‌میشه
ریسوایان كردوون.
ئه‌و باسه‌ی ئاماژه‌ی پێكرا ئاوڕێكی خێرا بوو له‌سه‌ر
بزووتنه‌وه‌و چالاكی مه‌ده‌نی ژنانی كورد له
ئێراندا‌و بێ‌گومان ره‌وتی ئازادیخوازی‌و
به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگا له وڵاتی دیكتاتۆر لێدراوی
ئێران‌دا به هه‌موو مه‌ترسییه‌كانیه‌وه زۆر به جوانی
روو له گه‌شه‌و نه‌شه‌كردن دایه‌و ئه‌ركی ژنانی
سازمان‌و رێكخراوه‌كانی نێوخۆی كوردستان‌و
ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ئه‌وه‌یه كه له وه‌ها
هه‌لومه‌رجێكدا به پشتیوانی كردن‌و دانانی پلان‌و
به‌رنامه‌و پلاتفۆڕمی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ
رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی چالاك له بواری ژناندا، بزاڤی
رزگاریخوازی‌و مه‌ده‌نی ژنان هه‌رچی زیاتر یارمه‌تی
بده‌ن.
به هیوای به‌رابه‌ری‌و یه‌كسانی