ن: مه‌جید کاکه‌وه‌یسی
سه‌ره‌تا
کورته‌یه‌ک
له‌ناو‌و
ناوه‌ڕۆکی ژن‌و لێکدانه‌وه‌یه‌کی سه‌رپێیی له‌و
باره‌وه‌باس بکه‌ین‌و بزانین واتای ژن چییه؟ بۆ
ده‌ڵێن ژن؟ بوونی ژن بۆ کۆمه‌ڵگه‌چ واتایه‌کی
هه‌یه؟ ژنان له‌کوێوه‌هاتوون؟ کێ ده‌بێ مافیان
بدا؟ ئه‌مانه‌وه ده‌یان پرسیاری له‌و
جۆره‌له‌سه‌ر ' ژن، ئافره‌ت، مێینه،...' که‌وه‌ک
ناساندنی له‌لایه‌ن مرۆڤ یان باشتر بێژین،
پیاوه‌وه‌به‌پێی مێژووی مرۆڤایه‌تی‌و
کتێبه‌ئاسمانیه کانه‌وه‌بۆی کراوه.
ژن به‌واتا ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی ناوی ڕه‌گه‌زی
مێینه‌ی مرۆڤه‌که‌به‌پێی زانستی په‌روه‌ردگاری له
ته‌ک نێرینه‌خوڵقاون. ئه‌گه‌ر باس له‌سه‌ره‌تای
درووست بوونی مرۆڤ بکه‌ین ته‌نیا ئه‌و
ڕاستیه‌ده‌رده‌که‌وێ که‌کتێبه‌ئاسمانیه‌کان له‌و
پێوه‌ندیه‌دا باسیان کردووه،و مرۆڤ به‌شوێن
ئه‌وا‌نا، ناسنامه‌ی ژن‌و پیاو، یان نێر‌و مێ و....
له‌و بابه‌تانه‌یان بۆ خۆیان داناوه‌و تا ئیستاش
هه‌روا به‌و‌ناوانه‌وه‌ناوبانگیان هه‌یه.
سه‌ره‌تای بوونی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌ویدا دیسان
ده‌گه‌ڕیته‌وه‌بۆ زانسته‌ئاسمانیه‌کان‌و خاله‌ق
له‌و باره‌وه‌بوونی مرۆڤی به‌شێوه‌ی زۆر ڕوون‌و
ئاشکرا‌و بێ په‌رده‌باس کردووه‌و‌و جیاوازیه‌کانی
ده‌سنیشان کردوون‌و ڕه‌وتی درووستبوون‌و کۆتاییشی
باس کردووه‌که‌ئه‌گه‌ر گه‌ڕانێک بکه‌ین به‌ناو
ئه‌و ئایه‌ته‌ئاسمانییانه‌ی که‌له‌رێگای
فر‌یشته‌کانه‌وه‌بۆ په‌یامبه‌ره‌ڕاسه‌قینه‌کانی
خوای گه‌وره‌هاتوون‌و به‌مه‌خلوقیان
ڕاگه‌یاندووه. لێره‌دا چۆن ئیختیار به‌مرۆڤ خۆی
دراوه؛ چۆن مامه‌ڵه‌یان کردووه؛و چۆن
کرده‌وه‌یان دژکرده‌وه‌یان به‌و ڕێبه‌ران‌و
په‌یامانه‌داوه؛ یان له‌ش‌و لار‌و جوانی...؛
ناچینه‌سه‌ری‌و له‌بابه‌تێکدا باسی ئیختاری
مرۆڤمان کردووه‌و بڵاو بووه‌ته‌وه‌و له‌و
بارانه‌وه‌زۆریان له‌سه‌ر نوسراوه.
لێره‌دا ئێمه‌بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌مان له‌سه‌ر
ئه‌م ته‌وه‌ره‌که‌باسی ژنه، دیسان نموونه‌ی ''
ئاده‌م‌و حه‌ووا'' ده‌ێنینه‌وه‌که‌له‌به‌هه‌شت
به‌هۆی سه‌رپێچیه‌که‌وه‌ده‌رکران‌و که‌وتنه‌سه‌ر
زه‌وی‌و بۆ درێژه‌دانی ڕه‌وتی زاوزێ‌و جۆری ژیان‌و
چۆنیه‌تی مانه‌وه‌و به‌رفراوانکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی
به‌شه‌ری، زه‌وی خرایه‌ئیختاریانه‌وه‌و‌و
به‌ئیختیاری خۆیان بۆ زه‌روره‌ته‌کانی ڕه‌وتی ژیان
که‌وتنه‌هه‌وڵ‌و تێکۆشان‌و ژیار‌و ژیاندنی خۆیان‌و
به‌هاوکاری یه‌کتری توانیان ڕه‌وتی مرۆڤایه‌تی
له‌سه‌ره‌تایه‌کی هه‌ژاری نه‌زانی‌و بێ ئه‌زموونی
به‌پێی ڕه‌وتی زه‌مان بگه‌یه‌ننه‌ئه‌مڕۆ که‌هه‌موو
ده‌زانین چه‌نده‌له‌ڕووی زانستی‌و زانیاری‌و
خۆشگوزه‌رانی‌و تێگه‌یشتن‌و پێگه‌یشتنه‌وه‌بۆ
به‌رفراوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی کاتی‌و دوونیایی
به‌ره‌و لوتکه‌هه‌ڵده‌کشێن‌و له‌خۆ بایی بوون!.
به‌پێی ڕه‌وتی ژیان‌و غه‌ریزه‌تایبه‌تیه‌کانی،
نێرینه‌نه‌یتوانیوه‌و ناتوانێت به‌بێ
مێینه‌درێژه‌به‌ژیان بدات‌و هه‌ست‌و خۆشه‌ویستی
به‌به‌رده‌وامی ژیان بدات، هه‌ر بۆیه‌به‌رده‌وام
بۆ ئه‌و ڕه‌وته‌ژن هاوکارو هاوشان‌و هاوخه‌م‌و
ده‌سیاری پیاو بووه‌و به‌رده‌وام ئه‌رکی به‌خێو
کردن‌و ماڵ‌و حاڵی خۆی‌و مناڵ، پیاو،و ده‌ورو
به‌رو ده‌رو ده‌شت... وه‌له‌سه‌خترین شه‌رایه‌تدا
خۆی نه‌دۆڕاندووه‌و خۆشه‌ویستی، به هه‌موو لا
به‌خشیوه‌و پارێزگاری له‌شه‌ره‌ف‌و که‌رامه‌تی
خۆی‌و بنه‌ماڵه‌و خاک‌و وڵاتی کردووه‌و به‌رده‌وام
وه‌ک پیاوان، بگره‌زۆر زیاتریش قوربانی
بووه‌به‌گیان، به‌ژیان، به‌خۆشه‌ویستی، به‌برسێتی،
بۆ مانه‌وه‌ی نه‌وه‌و بنه‌ماڵه‌و به‌رده‌وامی
ژیان، له دژوارترین ده‌ردو ئازاره‌کانی مرۆڤ‌و
ژینگه‌و ده‌ورو به‌ر به‌شدار بووه‌و‌و
به‌به‌ره‌کانی کردووه.
واته؛ '' ژن'' یانی؛ ژیان، خۆشه‌ویستی،
دایکایه‌تی، سۆز، هه‌ست، نه‌رم‌و نیانی، به‌زه‌یی،
به‌رپرسایه‌تی، پارێزگاری، بوون، به‌رده‌وامی،
ڕه‌وتی مرۆڤایه‌تی، دایک، خاله‌قی دووه‌م
له‌سه‌رزه‌وی،......هتد. کێ ده‌بێ مافی ژن بدات؟
ئه‌مه‌پرسیارێکه‌که‌به‌ڕاستی جێگای خۆی نیه‌و
جوابیشی ئاسته‌مه! چونکی ئه‌گه‌ر ئێمه‌باوڕمان
به‌مڕۆڤ بوون هه‌یه، به‌وه‌ی که‌ژن خاوه‌نی ئه‌و
هه‌موو سیفاتانه‌یه که‌باسکران‌و له‌هه‌مان کاتدا،
دایک، خۆشک، کچ، بۆ هه‌ر نێرینه‌یه‌ک، یان
میینه‌یه‌ک واته؛ '' ژن‌و پیاو'' کوڕ‌و کچ، مناڵ‌و
گه‌ره، جێگای قه‌درو حورمه‌ت‌و گه‌وره‌یی‌و
خۆشه‌ویستیه‌و ژیان به‌بێ ساتێک خۆشه‌ویستی
داده‌ڕمێ‌و تێک ده‌چێ، بۆ ده‌بێ ئه‌و
پرسیاره‌بکه‌ین که‌مافی ژن کێ ده‌بێ بیدات!.
که ژن مرۆڤه‌وه‌ک پیاو، که ژن خاوه‌ن
داهینه‌رو‌و خوڵقێنه‌ر،و به‌رده‌ومی ژیان‌و
هه‌ست‌و خۆشه‌ویستی گه‌رمی ماڵ‌و مناڵ‌و
کۆمه‌ڵگه‌یه، بۆ نابێ خۆی خاوه‌نی خۆی بێت‌و
بڕیاری ماف‌و مافخوازی خۆی دیاری بکات، وه‌ک چۆن
پیاو بۆی هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باش له‌مافی
مرۆڤ‌و ژن ئاگادار بین ئه‌وه‌ژنه‌ده‌بێ مافی پیاو
بدات نه‌ک پێچه‌وانه.
به‌ڵێ دڕی‌و زۆرداری‌و جه‌زره‌به‌و دڕنده‌یی پیاو
به‌پێی زه‌مانه‌زۆرتر بووه‌و ژنیان هێناوه‌ته‌ژێر
ئه‌رک‌و باری خۆیان به‌پێی سروشتی هێزو توانا‌و
به‌ندو باوێک که‌دواتر به‌هۆی پیاوانه‌وه‌بۆ
دابینکردنی بژێوی ژیان‌و کاری ده‌رو ده‌شت‌و هێزی
بازووی پیاوان‌و فێر بوون به‌ده‌سه‌ڵات خوازی‌و خۆ
به‌زلزانی‌و خاوه‌ن هیزو توانا‌و بشکنینی ڕێگا
ترس‌و خه‌ته‌ره‌کان‌و جه‌نگ‌و جه‌داڵ له‌ته‌ک هه‌ر
جانه‌وه‌رو دڕنده‌یه‌ک ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ش بوون
به‌خاوه‌ن خوو خده‌ی دژ‌و دڕ‌و پاوانخوازی‌و
ورده‌ورده‌ژنیان به‌که‌م ده‌سه‌ڵات‌و بێ هێزوو
توانا خسته به‌رچاوو‌و زاڵ بوون به‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی
مێینه‌داو به‌داخه‌وه‌تا ئیستاش به‌و په‌ڕی
درنده‌ییه‌وه‌له‌دژ ژنان به‌رده‌وامه!.
ئه‌مه‌سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆکه‌گوایا کۆمه‌ڵگا
له‌سایه‌ی ڕه‌وتی ئازادی خوازی‌و به‌ناو
پێشکه‌وتن‌و دوور له‌کۆیله‌داری ده‌ژیت‌و
چه‌وساندنه‌وه، به‌قه‌وڵ نه‌ماوه‌یان که‌م
بووه‌ته‌وه!.
جوابی ئه‌و پرسیارانه‌و ده‌یان جۆریتری ئه‌و
باباتانه‌ڕۆژانه‌له‌میدیاو کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانی
ئه‌م ڕۆی مرۆڤایه‌تیدا به‌رده‌وامن‌و
ڕۆژانه‌ده‌یانخه‌نه‌به‌ر تیشکی نیگا‌و شرۆڤه‌کردن‌و
باسیان لێوه‌ده‌که‌ن که‌چی ڕه‌وتی دژکرده‌وه‌و
نابه‌رابه‌ری‌و کوشتن‌و ئه‌شکه‌نجه‌و خنکاندن، وه
وه‌ک کۆیله‌ڕاگرترنی ژنان‌و ئافره‌تان هه‌روا
به‌داخه‌وه‌دریژه‌ی هه‌یه‌و ژنانیس بۆ خۆیان
به‌شێکن له‌و هۆکارانه‌ی که‌دژی خۆیانن!!.
ئه‌وه‌ژنانن که‌ده‌بێ مافی خۆیان وه‌رگرن نه‌ک
پێیان بدرێ، ژنان بۆ خۆیان نیوه‌ی کۆمه‌ڵن‌و
نیوه‌ی ژیان هی ئه‌وانه‌ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ژم زۆرتر،و
مافه‌کانیش له‌نیوه‌ی زیاتر هی ئه‌وانه.
له‌هه‌ر شوێنێک که‌خاوه‌ن ماف مافی ڕه‌وای خۆی بوو
له‌بوارێکی مافزانیدا،و خۆی به‌که‌م زانی‌و
ده‌ستی پاڕانه‌وه‌و داوکاری هه‌بوو بۆ
مافه‌کانی،و به‌رامبه‌ری به‌ده‌سه‌ڵاتداری
زۆرتر‌زانێ، ئیتر ئه‌ویش واته‌ده‌سه‌ڵاتداری
به‌ناو پیاوی زۆردار، گوێی که‌ڕ ده‌کا له‌مافی
به‌رامبه‌ری،و زۆرتر زاڵ ئه‌بێت،
وه‌به‌رامبه‌ره‌که‌ی به‌که‌متر ده‌زانێ.
ژنان هه‌موو ڕۆژێک هاوارو ناڵه‌یانه‌له‌ده‌س
زۆڵم‌و زۆرداری به‌رامبه‌ره‌کانیان‌و خۆیان بێ
هێزو بێ ده‌سه‌ڵات ده‌زانن‌و خۆیان
کردووه‌به‌کاڵای هه‌رزان بایی‌و بێ نرخ به‌ده‌س
هنێک نا تێگه‌یشتوو، که‌ته‌نانه‌ت به‌ده‌س خودی
ژنانه‌وه؛ وه‌ک دایک‌و خۆشک‌و به‌ناو
''باوه‌ژن''و به‌گشتی ڕه‌گه‌زی مێیینه گیریان
خواردووه!. واته‌ئه‌وه‌ته‌نیا پیاوان نین
به‌قه‌ولی ژنان مافیان خواردوون، به‌ڵکوو خودی
ژنانیش فێر کراون که‌له‌هندێ بواره‌وه‌به‌سوودی
که‌سانی نزیکی جۆیان، به‌دژی به‌ناو بووک، خه‌سوو،
دژ، براژن، باوه‌ژن و.... کچ به‌قوربانی کوڕ کردن
خۆیان ده‌چه‌وسێننه‌وه!. به‌ڕاست ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر
شوێن‌و جێگایه‌ک که‌ئافره‌ت هه‌ست به‌زۆڵم‌و
چه‌وساندنه‌وه‌ده‌کات‌و خۆی له‌به‌رامبه‌ره‌که‌ی
به‌که‌مده‌زانێ له‌ئاست ئه‌و مافه‌ی که‌سروشت
یاسای خوایی‌و ئه‌خلاقی‌و مرۆیی پێی داون،
ده‌توانێت به‌ربه‌ره‌کانی بکاو له‌ڕێگای مه‌شروع‌و
زانستیه‌وه بۆ ده‌سخستنی داخوازیه‌کانی.
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌که‌مرۆڤ نابێ به‌قسه‌و قسه‌ڵۆک
به‌هه‌ڵنیان‌و چاولێکه‌ری یان له‌ڕووی نه‌زانی‌و
نه‌بوونی ئاگایی ته‌واو له‌ڕه‌وتی ژیان،و ژیار‌و
ده‌ورو به‌ر، وه‌یان به‌ده‌ر له‌تواناو
ده‌سه‌ڵات‌و کرداری، داوای ماف بکات‌و نه‌زانێت
کامه‌مافه،و کامه ڕاست‌و ناڕاسته،و یان جۆری
مافه‌کان‌و شێوه‌و شێوازی چۆنین ده‌بێ
ببنه‌خاوه‌نی.!
بۆ یه‌زۆر گرنگه‌که‌هه‌رکه‌سێک له‌ڕووی ئاگایی
ته‌واو ناسینی خۆی‌و ده‌سه‌ڵات‌و
ده‌وروبه‌ره‌وه‌هه‌وڵ بدات داواکاری‌و ڕه‌وتی
به‌ده‌سهێنانی مافه‌کانی درێژه‌پێبدا. مرۆڤ‌و
به‌تایبه‌ت ژنانی ئێمه‌ی کورد ده‌بێ پێش هه‌موو
شتێک خۆیان له‌بواری زانست‌و تێگه‌یشتن‌و
شاره‌زایی پێگه‌یه‌نن‌و پێگه‌و یاسا‌و ده‌سه‌ڵاتی
باوی خۆیان‌و کرداری ئه‌خلاقی خۆیان بناسن‌و بزانن
که هه‌ر که‌مه‌ڵ‌و شوێن‌و جێگایه‌ک به‌پێی
ده‌سه‌ڵات‌و تێگه‌یشتوویی‌و توانا ده‌کرێ
دواکاری‌و خواسته‌کانیش بخرێنه‌به‌ر شرۆڤه‌و
به‌ده‌سهێنان. ئه‌گه‌ر مافه‌کان له‌چوار چێوه‌ی
ئه‌و ده‌ڤه‌رو ده‌سه‌ڵات‌و مرۆڤانه‌به‌ده‌ر بوون
یان له‌تێگه‌یشتن‌و فه‌همی ئه‌و خه‌ڵکه‌جیاواز
بوو، وه‌یان خواستێکی ته‌قلیدی‌و دواکارییه‌کی
به‌دوور له‌ده‌رک‌و ده‌سه‌ڵات‌و بواری ئه‌خلاقی‌و
به‌ره‌ڵایی بوو؛، ئه‌وه‌نه‌ک جێبه‌جێ ناکریت
به‌ڵکوو دژکرده‌وه‌وی زۆر تووندیشی
له‌به‌رامبه‌ریدا ئه‌کرێت. بۆیه‌هه‌ر داوا‌و
خواست‌و مافێک بۆ پیاو یان ژن، نابێ بێ له‌به‌ر
چاو گرتنی بافتی کۆمه‌ڵگه‌و توانا‌و تێگه‌یشتن‌و
زه‌رووره‌ت به‌ده‌ربێت. بێجگه‌له‌وانه‌کاری
به‌شارستانیه‌ت کردنی تاک‌و بنه‌ماڵه‌و
کۆمه‌ڵگه‌کارو خه‌بات وچالاکی زۆرتری ده‌وێ،. ''
ئه‌وه‌ی په‌ڕی تاوسی بوێ ده‌بێ جه‌وری سه‌فه‌ری
هندووستان بکێشێ''.
ژنان، ئافره‌تان، ئه‌گه‌ر له‌و چوارچێوه‌ی دروست‌و
به‌رهه‌قه‌دابن، خۆیان خاوه‌ن مافن‌و نابێ هه‌ست
به‌که‌می بکه‌ن. وه‌ده‌بێ خۆیان هه‌وڵ بده‌ن بۆ
به‌ده‌سهێنانی مافه‌کانیان نه‌ک داوای بکه‌ن.
ئه‌وه‌ش به‌باوه‌ڕی من به‌هه‌وڵ‌و تێکۆشان ده‌کرێ.
هه‌ر له نێو بنه‌ماڵه‌و مێرد‌و که‌س‌و کاری خۆیان
بگره‌تا ده‌گاته‌ده‌رو دراوسێ‌و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵگه،
بۆ چه‌سباندنی مافی خوراویان به‌ربه‌ره‌کانی‌و
خه‌باتی ڕه‌واو دروست‌و ئه‌خلاقیانه‌به‌پێی یاسای
باو‌و دروستی ئاسمانی‌و ئه‌رزی‌و به‌و
مانایه‌که‌به‌ته‌واوی به‌ئاگا بن له‌ماف‌و داخوازی
ڕه‌واو هه‌ق‌و په‌سه‌ندیان.