"دیار‌و
نادیار"، چه‌واشه‌كردنی دیاره‌كان‌و نادیار كردنی
راستییه‌كان
سه‌لاح مورادی
له‌م
ماوه‌یه‌دا رێژیمی ئاخووندی به‌رنامه‌یه‌كی به ناوی
"دیار‌و نادیار" له تلویزیۆنی ماهواره‌یی "سه‌حه‌ر"ه‌وه
بڵاو كرده‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م به‌رنامه‌یه‌دا بۆ خه‌ڵكی كوردستان دیار كه‌وت،
روخساری چه‌ندین خۆفرۆش‌و به‌كرێگیراوی رێژیم بوو كه
وادیاره له خۆفرۆشی‌و خۆشخزمه‌تی به رێژیم‌و خه‌یانه‌ت
به نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئامانجه ره‌واكانی
بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی ـ دێموكراتیكی كورد تێر نابن.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی به‌رنامه‌ی "دیار‌و نادیار"، شه‌ڕی
نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی رێژیمی دژی گه‌لیی ئاخووندی
له شاری پاوه بوو. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا ئه‌و
به‌كرێگیراوانه‌ی كه له‌و شه‌ڕه‌دا خه‌یانه‌تیان به خه‌ڵكی
كوردستان كردبوو یان ئه‌و خۆفرۆشانه‌ی كه كه‌س‌و كاری
به‌كرێگیراویان له‌و شه‌ڕه‌دا كوژرابوون، وێڕای خۆ به
بێ‌تاوان نیشان دان‌و مه‌زڵوومیه‌ت نمایی به زمانێكی توند‌و
پڕله سووكایه‌تی‌و جنێو، هێرشیان ده‌كرده سه‌ر حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران.
به‌رنامه‌كه له رۆژای 22ی پووشپه‌ڕ، بیسته‌مین ساڵیادی
تیرۆركرانی شه‌هید دوكتور قاسملوو له لایه‌ن تیرۆریستانی
رێژیمه‌وه‌و رۆژانی دواتر له چه‌ند ئه‌ڵقه‌دا بڵاو بۆوه.
رێژیم‌و جاشه‌كانی به‌رنامه‌ی "دیار‌و نادیار" له رێگه‌ی
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه هه‌وڵیان دا به چه‌واشه‌كردنی
چۆنیه‌تیی شه‌ڕی پاوه‌و ناشرین نیشاندانی روخساری حیزبی
دێموكرات پێش له هاتنی خه‌ڵك به پیری بانگه‌وازی
حیزبه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنێكی به‌رین له رۆژی
شه‌هیدبوونی رێبه‌ری مه‌زنی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا بگرن.
جیا له‌مه حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌دوای كۆنگره‌ی
13ی خۆیه‌وه به به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین مانگرتن،
خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ریی ئاشتیخوازانه له
كوردستانی ئێران‌دا، راده‌ی نفووز‌و هێزی خۆی له نێو
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا نیشان داوه‌و له‌م رێگه‌یه‌وه
به رێژیمی سه‌لماندووه كه نه‌ته‌نیا خۆشه‌ویستی‌و
وه‌فاداریی خه‌ڵكی كوردستان به ئامانجه ره‌واكانی ئه‌م
حیزبه كه‌م نه‌بۆته‌وه، به‌ڵكوو رۆژ له‌دوای رۆژ له
په‌ره‌سه‌ندندایه. كۆماری ئاخووندی كه له رێگه‌ی تیرۆری
ئه‌ندامانی ئه‌م حیزبه له نیو كوردستانی عێراق‌و هه‌وڵدان
بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی حیزب‌و...،
نه‌یتوانیوه حیزبی دێموكرات به چۆكدا بهێنێ‌و پێش له
په‌ره‌سه‌ندنی نفووزی له نێو خه‌ڵكی كوردستاندا بگرێ،
ئێستا له رێگه‌ی به‌رنامه‌گه‌لێكی چه‌واشه‌كارانه‌ی وه‌ك
"دیار‌و نادیار"و بڵاوكردنه‌وه‌ی قسه‌كانی تاقمێك
به‌كرێگیراوی سه‌رشۆڕ هه‌وڵ ده‌دات حیزبی دێموكرات سه‌ر به
ده‌وڵه‌تی بێگانه كه دژی خه‌ڵكی كوردستان كار‌و چالاكی
ده‌كات نیشان بدا. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌و تاقمه
خۆفرۆشه كه له پاڵ رێژیمی سه‌ركوتكه‌ری ئاخووندیدا له
به‌ڕێوه‌بردنی هیچ جه‌نایه‌تێك دژی خه‌ڵكی كوردستان
نه‌سڵه‌میونه‌ته‌وه له قسه‌كانیاندا خۆیان به خه‌ڵكی
كوردستان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن‌و ناڕاسته‌وخۆ كۆمه‌ڵانی
به‌رینی خه‌ڵكی كوردستان كه له 22ی پووشپه‌ڕه‌كانی ئه‌م
چه‌ند ساڵه‌دا، ئاگایانه‌و وشیارانه پێشوازییان له
بانگه‌وازی حیزبی دێموكرات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتن‌و
مه‌حكوومكردنی تیرۆری دوكتور قاسملوو له لایه‌ن رێژیمی
ئه‌م جاشانه‌وه، كردووه به عامڵی بێگانه ده‌زانن.
هه‌روه‌ها حیزبی دێموكراتی كوردستان له چه‌ند رێكخراوی
نێونه‌ته‌وه‌یی، ئینترناسیۆناڵ سوسیالیست،
UNPO (رێكخراوی
گه‌لان‌و نه‌ته‌وه بێ نوێنه‌ره‌كان له رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كاندا)و ژنێڤاكاڵ (رێكخراوێك كه دژی
به‌كارهێنانی مینی دژه نه‌فه‌ره خه‌بات ده‌كات) ئه‌ندامه.
ئه‌م رێكخراوانه پشتیوانی له خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌و
به‌دوور له تیرۆر‌و توندوتیژیی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان له
سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌كه‌ن.
رێژیمی ئاخووندی به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌گه‌لێكی وه‌ك
"دیار‌و نادیار"، ده‌یه‌وێ به‌م رێكخراوانه نیشان بدات كه
حیزبی دێموكرات، حیزبێكی شه‌ڕخوازه كه شیاوی ئه‌وه نیه
پشتگیریی لێ بكه‌ن. به‌ڵام حیزبی دێموكرات له شێوازه
جۆراوجۆره‌كانی خه‌باتی خۆیدا، ته‌نانه‌ت له خه‌باتی
به‌رگریكارانه‌ی چه‌كداریشدا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه به
سه‌رجه‌م پرنسیپه‌كانی شه‌ڕ‌و مافه‌كانی مرۆڤـ پێبه‌نده‌و
به پێچه‌وانه‌ی رێژیمی ئاخووندی‌و جاشه‌كانی ئاماده
نه‌بووه بۆ وه‌لانانی دژبه‌رانی خۆی رێگای تیرۆریستی
هه‌ڵ بژێرێ. هه‌ر ئه‌م رێكار‌و مێتۆده درووسته‌ش بووه كه
راده‌ی نفووز‌و ئێعتباری حیزبی له نێو ئه‌و رێكخراوانه‌دا
بردۆته سه‌رێ.
له به‌رنامه‌ی "دیار‌و نادیار"دا هه‌وڵ درا ئه‌و
به‌كرێگیراوانه‌ی كه له شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه‌كانی
حیزبی دێموكرات‌و هێزه‌كانی رێژیم‌دا له پاوه‌دا كوژراون،
به كه‌سانێكی بێ‌تاوان‌و ته‌نانه‌ت وه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی
نیشان بدرێن. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو كه كه‌س‌و كاری ئه‌و
به‌كرێگیراوانه، وێنه‌كانیانیان به چه‌كی خۆفرۆشییه‌وه
هه‌ڵ واسیبوو‌و له وته‌كانیاندا شانازییان به‌وه‌وه ده‌كرد
كه بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵكی پاوه‌و هێزی پێشمه‌رگه هانایان بۆ
هێزی به قه‌وڵی خۆیان غه‌یره بوومی (پاسدارانی رێژیم)
بردووه‌و ته‌نانه‌ت نامه‌شیان بۆ خومه‌ینی ناردووه تا
فتوای جیهاد دژی كورد ده‌ربكات.
له ئه‌ڵقه‌كانی كۆتایی "دیار‌و نادیار"دا خزمه‌ته‌كانی!
كۆماری ئیسلامی به خه‌ڵكی ناوچه‌ی پاوه‌و ده‌وروبه‌ری‌و
ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی! كه رێژیم بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه
به دیاری هێناوه، خرابووه به‌رباس. له‌م پێوه‌ندییه‌دا
دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك كێشانی
رێگا‌و بان، به‌رق‌و گاز‌و دامه‌زرانی خانه‌ی بێهداشت‌و
قوتابخانه وه‌ك خزمه‌تی كه‌م وێنه‌ی رێژیم به خه‌ڵكی
ناوچه‌كه هێمایان پێ كرا.
هیچكام له‌م نموونانه‌ی كه له به‌رنامه‌كاندا باسیان كرا
ناچنه خانه‌ی خزمه‌ت به خه‌ڵكه‌وه‌و منه‌تكردن به سه‌ر
خه‌ڵك نیه، به‌ڵكوو گه‌ر جێبه‌جێ بكرێ ئه‌وه ئه‌ركی
سه‌رشانی هه‌ر ده‌وڵه‌تێكه ئاسایش‌و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵك
دابین بكات. هه‌ڵبه‌ت حاشا له‌وه ناكرێ كه خزمه‌ته‌كانی
رێژیم ته‌نیا خزمه‌تكارانی خۆی واته جاشه‌كانی به‌رنامه‌ی
"دیار‌و نادیار"ی گرتۆته‌وه‌و بوونی قه‌یرانه‌كانی
بێكاری، مادده سڕكه‌ره‌كان، كوژرانی كۆڵبه‌ران‌و
كاسبكارانی بێ‌تاوان له لایه‌ن هێزی به‌ناو ئینتزامی‌و
كوژران‌و برینداربوونی خه‌ڵك به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه
چێندراوه‌كانی رێژیم‌و... پێشانده‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه
خه‌ڵكی ناوچه‌كه تا ئێستا له نه‌هامه‌تی‌و سه‌ركوته‌كانی
رێژیم‌دا خاوه‌ن به‌شن تا به پێچه‌وانه جاشه‌كانی "دیار‌و
نادیار" له خزمه‌تگوزارییه‌كانیدا.
"دیار‌و
نادیار"، هه‌وڵێكی نه‌زۆك بۆ ناشیرینكردنی روخساری حیزبی
دێموكرات بوو كه تێیدا زیاتر رووی ره‌ش‌و رق‌و قینی تاقمێك
به‌كرێگیراو له هه‌مبه‌ر ئه‌م حیزبه‌و ماف‌و داخوازییه
ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌ركه‌وت. كه‌سانێك كه له
وته‌كانیاندا دژایه‌تیی كوێرانه‌و خۆفرۆشانه‌ی خۆیان
له‌گه‌ڵ ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی كورددا نه‌شارده‌وه‌و
لاوانی كوردستانیان بۆ وازهێنان له خه‌بات له پێناو
داخوازییه نه‌ته‌وه‌یی‌و مرۆڤییه‌كانیان هان ده‌دا. ئه‌م
كاره درێژه‌دان به خۆشخزمه‌تی به رێژیمێكه كه له نێو
خه‌ڵكی كوردستاندا هیچ ره‌وایی‌یه‌كی نیه‌و خه‌ڵكی
كوردستانیش له مانگرتنی به‌رینی 22ی پووشپه‌ڕدا وه‌ڵامی
شیاویان به‌م به‌كرێگیراوانه‌و رێژیمه‌كه‌یان دایه‌وه‌و له‌م
قۆناخه هه‌ستیاره‌دا كه ته‌مه‌نی رێژیم رووی له نه‌مان
ناوه، رووڕه‌شی ته‌نیا بۆ خۆفرۆشان ده‌مێنێته‌وه.
كوردستان: ژماره 514