هاوخه‌باتی‌و پێگه‌ی ژنی كورد له نێو بزووتنه‌وه‌ی ژنان
له ئێران‌دا
من ته‌شی رێسێكی وه‌ك شیرینی وه‌فاییم بۆ چی‌یه
كێژی وریای چاوكراوه‌ی فێره زانینم ده‌وێ
"هێمن"
عارف نادری
سه‌ره‌تا
پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌م كه بۆ نووسین له‌مه‌ڕ بابه‌ت‌و
ته‌وه‌رێكی ئاوه‌ها، كه لانیكه‌م خوێندنه‌وه‌و
لێكدانه‌وه‌ی مێژوویه‌كی سی ساڵه‌یه، نه ته‌نیا نیاز به
توێژینه‌وه‌یه‌كی كتێبخانه‌یی، به‌ڵكوو توێژینه‌وه‌و
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رین‌و فره ره‌هه‌ندی مه‌یدانیشیی
ده‌وێت كه به‌داخه‌وه هیچ یه‌ك له‌و ئیمكاناته بۆ ئێمه
لوا‌و نیه‌و ده‌سته‌به‌ر ناكرێت.
بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران، بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
سه‌رجه‌م ژنانی نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئێرانه كه له
سه‌رده‌م‌و قۆناغه جیاوازه‌كاندا، بۆ مسۆگه‌ر كردن‌و
ده‌سته‌به‌ربوونی مافه‌كانی ژنان‌و له نێو بردنی
چه‌وسانه‌وه‌و هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی له كه‌وشه‌نی
تاكه‌كه‌سی‌و كه‌وشه‌نی گشتیدا، چالاكی‌و خه‌باتی كردووه.
بزووتنه‌وه‌ی ژنان، بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی:
بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتیه له رێكخراوێكی به
ته‌واوی ته‌شك گرتوو‌و دیار، كه به مه‌به‌ستی به‌رگری‌و
په‌ره‌سه‌ندن یان ده‌ستراِگه‌یشتن به ئامانجگه‌لێكی تایبه‌ت
گرووپبه‌ندی ده‌كا‌و ئه‌ندامانی رێك ده‌خات. چونكه جگه له
خوازیار‌و داواكار بوون، تێده‌كۆشێ تاكوو ئه‌ندیشه‌و
به‌رژه‌وه‌ند‌و به‌هاگه‌لێكی تایبه‌ت بناسێنێ‌و
به‌رجه‌سته‌و پیرۆزیان بكات. "ئانتۆنی گیدنز"ده‌ڵێ:
بزووتنه‌وه هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك كه‌سه بۆ به‌ره‌وپێشبردن یان
گه‌یشتن به ئامانجێكی هاوبه‌ش له رێگه‌ی كرده‌ی به
كۆمه‌ڵه‌وه.
بۆیه ئامانجی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌توانێ
گۆڕان یان رووخانی ته‌كوزمه‌ندیی هه‌بوو، قه‌ده‌غه كردنی
سزای له سێداره‌دان، قه‌ده‌غه كردنی چه‌كی ناوكی یان به
فه‌رمی ناسینی مافه یاسایی‌و سیاسییه‌كانی ژنان‌و... له
خۆی بگرێت. به پێی رای "ئالێن تۆرێن"، كۆمه‌ڵناسی
هاوچه‌رخی فه‌رانسه‌یی، بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له
سه‌ر سێ بنه‌مای: 1ـ ئه‌سڵی شوناس 2ـ ئه‌سڵی دژبه‌ری یان
دژایه‌تی 3ـ ئه‌سڵی گشتییه‌ت ، بنیات نراون. هه‌روه‌ها
قه‌واره‌و ئۆرگانیزاسیۆنی ئه‌م بزووتنه‌وانه، وه‌گه‌ڕ،
خێرا‌و كراویه‌و، به گشتی سێ كاركردی سه‌ره‌كییان هه‌یه:
1ـ كاركردی پێوه‌ندیدار 2ـ كاركردی دروستكردن‌و بردنه
سه‌ری ئاگایی كۆمایی 3ـ كاركردی دروستكردنی گوشار.ٍ
به‌م پێیه بزووتنه‌وه‌كان له ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی
خۆیاندا، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو پاشه‌كشه به رێژیمه
سه‌ره‌ڕۆكان ده‌كه‌ن‌و به‌ره‌به‌ره به كه‌ڵكوه‌رگرتن‌و
پراكتیزه‌كردنی مێتۆد‌و شێوازی ناتوند‌وتیژی‌و
ئاشتیخوازانه، هه‌روه‌ها به ده‌ستهێنانی پشتیوانی،
هاوسۆزی، هاوڕایی بیر‌وڕای گشتی‌و راگه‌یه‌نه‌كانی
سه‌ربه‌خۆی جیهانی، ده‌سه‌ڵات ناچار به دانپێدانان به
مافه‌كانیان‌و قه‌بووڵكردنی لانیكه‌م به‌شێك له
خواسته‌كانیان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها بوونی دروشمگه‌لێكی كلیدی
كه بتوانێ به‌رهه‌ڤكه‌ری هه‌موانی خه‌ڵك بكا‌و له
چوارچێوه‌ی ئۆرگانیزه‌یه‌كی تایبه‌ت یان پلاتفۆرمێكی
هاوبه‌ش‌و هاوئامانج به شێوه‌ی پێویست رێكیانبخات تاكوو
توانای ده‌نگ هه‌ڵبڕین‌و خۆنواندنیان له هه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌تدا
هه‌بێ، نیازی بزووتنه‌وه‌ی ژنان یان هه‌رچه‌شنه
بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دیكه‌یه.
له قۆناغی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا، هه‌موو شه‌به‌نگه‌كانی
ژنان، واته: مه‌زهه‌بی، نه‌ریتی، ماركسیست، چه‌پی مۆدێڕن‌و
نه‌ته‌وه‌خواز، هه‌ریه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌شدار‌و
خاوه‌ن رۆڵ‌و پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان له ره‌وتی رووداو‌و
ئاڵوگۆڕه‌كاندا بوون. به‌ڵام پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕش خه‌ون‌و
چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئه‌وانیش بۆ ژیان‌و جڤاكێكی دادوه‌رانه‌و
دێمۆكراتیك پووچه‌ڵ ده‌رهات‌و ره‌نجه‌كانیان به فێڕۆ رۆیشت.
پاش هاتنه سه‌ركاری رێژیمی خومه‌ینی، چالاكیی ژنان له
بواره هونه‌رییه‌كان به‌تایبه‌ت مۆسیقا‌و هونه‌ری دراماتیك
به ته‌واوی به‌رته‌سك‌و سنووردار كرایه‌وه. رۆژی 7ی
ره‌شه‌ممه‌ی 57، نووسینگه‌ی خومه‌ینی یاسای پشتگیری له
بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، رۆژی 11ی ره‌شه‌ممه، مافی
قه‌زاوه‌ت كردنی ژنانی به پێی بنه‌ماكانی ئیسلام به
قه‌ده‌غه‌كراو راگه‌یاند‌و، رۆژی 16ی ره‌شه‌ممه‌ش خومه‌ینی
گوتی: "ده‌بێ حیجاب ره‌عایه‌ت بكه‌ن‌و یاساكانی ئیسلام
خاڵبه‌خاڵ جێبه‌جێ بكرێت. بۆیه ژنانی ئازادیخوازیش به
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌دان هه‌زاركه‌سی له رۆژی 17ی
ره‌شه‌ممه‌ی 1357 (8ی مارسی 1979) به شێوه‌ی هاوكات له
شاره‌كانی: تاران، سنه، ته‌ورێز، ئیسفه‌هان‌و شیراز،
پێداگرییان له‌سه‌ر خواسته مرۆڤییه‌كانیان كرد‌و، خوازیاری
كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسان‌و هاوشان بوون. به‌ڵام ژنانی
به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وانه به تایبه‌ت له تاران‌دا،
كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری مه‌زهه‌بییه‌كان‌و خۆپێشاندانی
هێمنانه‌ی ژنانیان به توند‌وتیژی كێشا. ده‌كرێ رۆژی 8ی
مارسی 57، وه‌كوو ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ‌و جیاواز له
مێژووی به‌ره‌نگاری‌و به‌رخۆدانی ژنانی ئێران كه له
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی قاجاره‌كانه‌وه چه‌كه‌ره‌ی
به‌ستبوو، ده‌ستنیشان بكه‌ین. به پێی ئانالیز، خوێندنه‌وه‌و
سه‌رنجدان به خه‌بات‌و ئاماده‌بوونی ژنان له پانتایی‌و
بیاڤی گشتی له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا، ده‌توانین
چوار قۆناغ به ئاراسته‌ی خواره‌وه پۆلێنبه‌ندی بكه‌ین:
قۆناغی یه‌كه‌م: 8ی مارسی 57 تاكوو 22ی سێپتامبری 1980،
ده‌سپێكی شه‌ڕی 8 ساڵه
قۆناغی دووهه‌م: خه‌رمانانی 59 تاكوو ساڵی 68، واته
كۆتایی شه‌ڕ‌و مه‌رگی خومه‌ینی
قۆناغی سێهه‌م: ساڵی 68 تاكوو 78، واته هاتنه سه‌ركاری
رێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی
قۆناغی چواره‌م: ساڵی 78 تا ئێستاكه
له قۆناغی یه‌كه‌مدا، هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای
ئێرانی‌و یه‌ك له‌وان ژنان به‌دوای قه‌ناعه‌ت پێهێنان به
ئاخونده‌كان‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێ‌دا بوون تا له‌و
رێگه‌یه‌وه به‌ر له په‌سندكردنی یاسا‌و بڕیاره سه‌ده
نێونجییه‌كان كه ئاخێزگه‌كه‌ی فقه‌و نه‌ریت‌و روانگه‌یه‌كی
ته‌ك ره‌هه‌ندی‌و دۆگم‌و"موازنه"ته‌وه‌ر به جێگه‌ی
یه‌كسانی‌ته‌وه‌ر بوو، بگرن. به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان
ناسه‌ركه‌وتوو‌و نه‌زۆك مایه‌وه. هه‌روه‌ها به دسپێكردنی
شه‌ڕ‌و زاڵبوونی كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی هه‌ستیارانه‌و
میلیتاریستی به سه‌ر ته‌واوی بیاڤه‌كاندا، مۆته‌كه‌ی ترس،
تێرۆر‌و وێكه‌وتنی توند‌وتیژانه سه‌ره‌تاپای كۆمه‌ڵگای
گرته‌وه‌و چالاكانی هه‌موو بواره‌كانی ته‌ریك‌و په‌راوێز
خست‌و هه‌ر چه‌شنه تێكۆشانێك له ژێر ناوی "سه‌ڵته‌نه‌تخوازـ
ساواكی"و "پیلانی دوژمنانی شۆڕش‌و ئیسلام"، سه‌ركوت كرا.
بۆیه له كۆتایی ئه‌م قۆناغه‌و ده‌سپێكی قۆناغی دووهه‌م،
به‌شێكی به‌رچاو له ژنانی چالاكی ئێرانی به تایبه‌ت
ژنانی كورد، خه‌باتی نهێنی ده‌ست پێده‌كه‌ن‌و ته‌نانه‌ت
كۆمه‌ڵێكی به‌رچاویان تێكه‌ڵ به به‌رگریی چه‌كدارانه‌ی
پارته نه‌ته‌وه‌یی‌و چه‌په‌كان‌و هیندێكیشیان كۆچبه‌ری
هه‌نده‌ران ده‌بن. بۆ وێنه ژماره‌یه‌كی زۆر تێكه‌ڵ به
ریزه‌كانی حیزبی دێموكرات، كۆمه‌ڵه، چریكه فیدائیه‌كان،
موجاهێدینی خه‌ڵق‌و په‌یكار ده‌بن.
له قۆناغی دووهه‌مدا، چ به شێوه‌ی دوو قۆڵی‌و چ به
شێوه‌ی جیا، به‌ڵام هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ژنانی چه‌پ‌و
سێكۆلاری ئێران ژنانی كورد له ریزی پێشه‌وه‌ی به‌رگری‌و
به‌ره‌نگاری نهێنی، خه‌باتی چه‌كداری‌و به‌رخۆدانی نێو
ئاشوتیزی كۆماری ئیسلامی بوون. به جۆرێك كه ده‌توانین
بڵین ئه‌وه‌نده‌ی وا ژنی كورد به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ
رێژه‌ی خۆیان، نه‌ریتی زاڵ به سه‌ر كۆمه‌ڵگا‌و
به‌ستێنه‌كانی وشیاری‌و خۆدئاگایی، له‌م قۆناغه‌و
قۆناغه‌كانی دواییدا ئاماده‌ی مه‌یدانه جۆراوجۆره‌كانی
خه‌بات بوون، ژنانی هیچ یه‌ك له نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی
ئێران، له مه‌یدانی پراكتیكدا ده‌رنه‌كه‌وتن. هه‌روه‌ها
چوونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كوردستان وه‌كوو مه‌ته‌رێزی
به‌رگری، خه‌بات‌و ئازادیی ئێران له قه‌ڵه‌م ده‌درا،
كۆمه‌ڵێكی زه‌وه‌ند له چالاكانی سیاسی‌و تێكۆشه‌رانی
ئێران په‌نایان هێنابووه كوردستان‌و ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا
بوارێكی بۆ پێكه‌وه‌بوون‌و خه‌باتی هاوبه‌شی ژنانی كورد‌و
ژنانی دیكه‌ی ئێران ره‌خساندبوو. له‌م بڕگه زه‌مه‌نییه‌شدا،
ژنانی كورد هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژنانی دیكه كه‌وتنه
به‌ندیخانه‌و له‌وێشدا بوێرانه پێداگرییان له هه‌ڵوێسته
ره‌وا‌و ئینسانییه‌كانیان‌و پێویستیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
سه‌ره‌ڕۆیی‌و نایه‌كسانییان كرد كه سه‌دان ژنه شه‌هیدی
گولله‌بارانكراوی كورد به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و
راستییه‌یه.
به‌ڵام له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه، به‌شێكی زۆری قۆناغی
دووهه‌م، ده‌توانین وه‌كوو سه‌رده‌می بێ‌ده‌نگی‌و په‌راوێز
كه‌وتنی سه‌رجه‌م ژنانی ئیران له بیاڤی تاكه‌كه‌سی‌و
بیاڤی گشتیدا ناوبه‌رین. به هۆی شه‌ڕی خوێناوی ئێران‌و
عێراق، پاوانی سه‌داسه‌دی شۆڕش، پاشه‌كشه‌ی پێشمه‌رگه‌و
هێزه دێموكراسی‌خوازه‌كانی دیكه له شاره‌كانی كوردستان‌و
ئێران‌و پێڕه‌وكردن‌و كرده‌یی‌كردن سیاسه‌تی"سخت افزاری"و
"تواب سازی، دۆخ‌و كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی ژه‌هراوی باڵی
به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا كێشابوو. بۆیه له‌م بڕگه‌یه‌دا، ئه‌وه‌ی
كه قه‌ت بواری هاتنه ئارای نه‌بوو، بزووتنه‌وه‌ی ژنان‌و
پرس‌و مافه‌كانیان بوو. شایانی باسه بێجگه ئه‌و هۆكارانه،
شۆڕشی فه‌رهه‌نگی، داخستنی زانستگاكان‌و دوورخستنه‌وه‌ی
ژنان له بیاڤی گشتیی، خۆی له خۆیدا، پێكهێنه‌ر‌و
ئافرێنه‌ری ئه‌و دۆخه سامناك‌و تۆقێنه‌ر‌و بێ‌ده‌نگه بوو.
به جۆرێ كه بڵاوبوونه‌وه‌ی سریاڵێكی ژاپۆنی به‌ناوی "
ساڵه‌كانی دوور له خانوو"، كه رۆڵگێڕه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی
ژنێك به ناوی "ئۆشین" بوو‌و فیلمه‌كه چیرۆكی ژیانی
ئه‌سته‌م‌و تێكۆشان‌و ماندوویی‌نه‌ناسییه‌كانی ئه‌وی له
هه‌مبه‌ر نه‌ریتی زاڵ له نێو بنه‌ماڵه‌دا ده‌گێڕایه‌وه، له
نێو ژنان، بنه‌ماڵه‌كان‌و كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا، بوو به
رۆژه‌ڤ‌و هه‌ڵا‌و هه‌نگامه‌ی نایه‌وه‌و، پرسیاری زه‌وندی
ورووژاند. به ده‌ستپێكردنی قۆناغی سێهه‌م، گوتاری زاڵ
به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێران گۆڕانی به سه‌ردا دێت‌و به جۆرێك
له جۆره‌كان به‌هاگه‌لێكی جیاوازتر له ده‌یه‌ی پێشتری
خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه. له‌م بڕگه‌یه، خومه‌ینی رێبه‌ری
كاریزمای رێژیم مردووه‌و خه‌ڵك له شۆكی 8 ساڵه‌ی شه‌ڕ‌و
نه‌هامه‌تییه‌كانی پاش شۆڕشی 57 به خۆیاندا دێن. به‌تایبه‌ت
رۆشنبیران‌و خوێنده‌ڤانانی ئێران هه‌وڵده‌ده‌ن له رێگای
گوتاری فه‌رهه‌نگی ـ رووناكبیری‌و چاپه‌مه‌نییه‌وه
پێ‌بنێنه نێو بیاڤی گشتییه‌وه. هه‌ر له‌م راستایه‌دا، له
مانگی رێبه‌ندانی ساڵی 1370، گۆڤاری " ژنان" به
به‌رپرسایه‌تی " شه‌هلا شركه‌ت"و پاشانیش بڵاڤۆكی "
فه‌رزانه" به به‌رپرسایه‌تی " مه‌عسوومه ئێبتكار"و
سه‌رنووسه‌ری "مه‌حبووبه عه‌باسقولی‌زاده" چاپ‌و بڵاو
ده‌كرێته‌وه.
ژنان
له‌م قۆناغه‌دا، كه ده‌كرێ بۆ ئه‌وان سه‌رده‌می كێشمه‌كێشی
زه‌قی نێوان نه‌ریت‌و مۆدێڕنیته ناوی لێبنین به‌شێوه‌یه‌كی
هێدی‌و سه‌ره‌خۆ‌و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی فه‌رهه‌نگی
كه‌وشه‌نی تاكه‌كه‌سییان به‌زاندوو، هاتنه نێو كه‌وشه‌نی
گشتییه‌وه. بوونه بازه‌رگان، بوونه مامۆستا‌و
وانه‌بێژ،بوونه هونه‌رمه‌ندی ناودار‌و ناسراو، بوونه
بیرمه‌ندی خاوه‌ن قسه‌و وه‌رزشڤانی خاوه‌ن پله‌و مێداڵیا.
ئه‌وان له‌م قۆناغه‌دا، نه‌ته‌نیا ئه‌ندیشه‌كانیان ناسی،
به‌ڵكوو ئه‌ندیشه‌كردنیان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌و‌و
به‌رین‌و گشتگیر ده‌ستپێكرد‌و وێرای سه‌ربه‌خۆیی فیكری
خۆیان‌و تێگه‌یشتن له مافه ئینسانییه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی
حقووقی، مه‌ده‌نی‌و ئاكادمیك، ته‌واوی هێز‌و توانای
خۆیانیان ته‌رخانی ئاڵوگۆڕ‌و ته‌شك گۆڕینی هزر‌و
زه‌ینییه‌تی پیاوسالارانه‌و نه‌ریتسالارانه‌ی زاڵ به‌سه‌ر
جڤاكدا كرد.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌رچی پێوه‌ندیی نێوان ژنانی ئێران
په‌رته‌وازه‌و نایه‌كانگیر بوو، به‌ڵام هاوته‌ریبی‌و
هاوراستایی‌یه‌كی به‌رچاو له نێوان شێواز‌و چه‌شنی
چالاكییه‌كانیاندا به‌رچاو ده‌كه‌وت كه ئاراسته‌و ئاقاری
چالاكی‌و هه‌وڵه‌كانیان به‌ره‌و ئامانج‌و مه‌به‌ستێكی
دیاریكراو بوو، واته ئاماده بوون بۆ رۆڵگێڕی‌و
به‌رپرسایه‌تی له كه‌وشه‌نی گشتی‌و پێكهێنانی دۆخ‌و
فه‌زای پێكه‌وه هه‌ڵكردن‌و پێكه‌وه‌سازان‌و رێزگرتن له
كه‌رامه‌تی مرۆڤ‌و تاك بێ له‌به‌رچاو گرتنی جیاوازی
ره‌گه‌زی له جڤاكدا.
ژنانی كورد له چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نه فه‌رهه‌نگی ـ
ئه‌ده‌بییه‌كانی: سنه، مه‌هاباد، بۆكان، مه‌ریوان، بانه،
سه‌قز‌و...هتددا، هاتنه بیاڤی گشتییه‌وه. بزووتنه‌وه‌یه‌ك
كه ئه‌گه‌رچی به چالاكی ئه‌ده‌بی ناوزه‌د كرا، به‌ڵام
حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی وشیاری
نه‌ته‌وایه‌تی‌و ره‌گه‌زیی مێینه له پانتای ئه‌ده‌بدا
بوو. ته‌نانه‌ت ژنانی كورد تا ئه‌و قۆناغه‌ش له ریزی هه‌ره
پێشه‌وه‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ مۆدیلی حیجابی ده‌ستنیشانكراو
له لایه‌ن رێژیمه‌وه بوون‌و هیچكات قه‌بووڵیان نه‌كرد.
ژنانی سنه‌یی نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌م به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه
بوون.
له نێوه‌راستی ئه‌م قۆناغه، چواره‌مین كۆنفرانسی جیهانی
ژنان، له ساڵی 1995 له "پێكه‌ن" پێته‌ختی وڵاتی چیندا،
پێكدێت. ئه‌م كۆنفرانسه، گرینگ‌ترین كۆنفرانسی ساڵانی پاش
شۆڕشه كه پرسی ژنانی ئێران له لایه‌ن ژنانی لایه‌نگری
رێژیم‌و چه‌ند ژنه نه‌یارێكی رێژیم كه له ئورووپا‌و له
چوارچێوه‌ی رێكخراوه ناده‌وڵه‌تییه‌كاندا له‌وێدا ئاماده‌ن،
ده‌خرێته به‌رباس‌و ئاوڕی لێده‌درێته‌وه.
به‌ڵام په‌رته‌وازه‌یی‌و په‌رش‌و بڵاوی تا كۆتایی ئه‌م
قۆناغه زه‌ق‌و دیاره. بۆ نموونه كاتێك له ساڵی 76دا،
حه‌وتوونامه‌ی"پنجشنبه‌ها"، كه به‌رپرسه‌كه‌یشی ژن بوو‌و
بێ رێزیی به‌رانبه‌ر به ژنانی كورد كردبوو، هه‌ڵوێستێكی
ئه‌وتۆی ژنان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و بێ‌حورمه‌تییه،
له پانتایی گشتیدا نه‌هاته ئاراوه.
له قۆناغی چواره‌م كه پاش هاتنه سه‌ركاری رێفۆرمخوازانی
حكوومه‌تی له ئێران، واته له ساڵی 78 تا هه‌نووكه
درێژه‌ی هه‌یه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ربه‌خۆ‌و چه‌له‌نگی ژنانی ئێران بیچمی گرتووه‌و له
گه‌شه‌كردن‌و په‌ره‌سه‌ندندایه.
گوتاری زاڵ له‌م سه‌رده‌مه‌دا، گوتاری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی،
مافی شارۆمه‌ندی‌و به رۆژه‌ڤ كردنی چه‌مكی لیبرالیزم له
باس‌و بابه‌ت‌و قسه‌وباسه رۆژانه‌كانی كه‌وشه‌نی گشتی‌و
ته‌نانه‌ت كه‌وشه‌نی تاكه‌كه‌سیش بوو، كه له لایه‌ن
رووناكبیران‌و توێژی خوێندڤانانی كۆمه‌ڵگاوه، ئاوڕی
لێده‌درایه‌وه. ژنان‌و پرسی ژنان، یه‌كێك له ته‌وه‌ره
سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م گوتاره زاڵه‌و ئه‌م قۆناغه بوو.
چونكه رێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی پێویستییه‌كی ته‌واویان
به‌ده‌نگ‌و پشتیوانی ژنان،لانیكه‌م له پاڵ سندۆقه‌كانی
ده‌نگداندا بوو، ته‌نانه‌ت له لایه‌ن هێندێك له ژنان وه‌كوو"
فه‌ریبا داوودی موهاجیر"، باسی دامه‌زراندنی"حیزبی ژنان"یش
هاته ئاراوه‌و كاریشی بۆ كرا، هه‌روه‌ها 13 نوێنه‌ری ژنی
مه‌جلیسی شه‌شه‌م، فراكسیۆنی ژنانیان له مه‌جلیس دا
دامه‌زراند‌و پاشانیش "مه‌عسوومه ئێبتكار" وه‌كوو جێگری
سه‌ركۆمار هه‌ڵبژێردرا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێمه وه‌كوو
بزووتنه‌وه‌ی ژنان ده‌یناسین، جموجۆڵ‌و چالاكیی
ناده‌وڵه‌تی‌و سه‌ربه‌خۆی ژنانی ئێرانه، كه وێڕای
مێژوویه‌كی پڕ له هه‌وراز‌و نشێوی خه‌بات‌و تێكۆشان،
جارێكی‌تر له رێوره‌سمی 8ی مارسی 78 له هۆڵی " شهر
كتاب"ی تاران له لایه‌ن بڵاوكه‌ره‌وه‌ی "توسعه"و
بڵاوكه‌ره‌وه‌ی "روشنگران"و كۆمه‌ڵێك له ژنانی سه‌ربه‌خۆ
پێكهات‌و پاشان به هاوڕێیه‌تی چالاكانی دیكه، به‌تایبه‌ت
كۆمه‌ڵه ژنێكی چالاك له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان،
بزاڤێكی به‌رین، به به‌رنامه‌و ئامانجدار به‌رێده‌خه‌ن.
هێزێك كه فراكسیۆنی ژنان له مه‌جلیس ناچار ده‌كات هێندێك
له پرسه‌كان‌و كێشه‌كانی ژنان له نێو مه‌جلیسدا بخه‌نه
به‌ر باس‌و هه‌وڵی چه‌سپاندنی بده‌ن. ته‌نانه‌ت یه‌كه‌مین
رۆژنامه‌ی ژنانی ئێران" روزنامه زن"، له پووشپه‌ری 77دا
چاپ‌و بڵاو ده‌كرێته‌وه. هه‌ریه‌ك له‌مانه خۆی له خۆیدا،
هۆكار‌و پاڵنه‌رێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه هێزی پانگراوی ژنان،
كرده‌یی بكرێت‌و خودئاگایی‌یه‌كی به‌رین بێته ئاراوه.
ته‌نانه‌ت له زانستگاكانی ئێران‌دا، رشته‌ی كارناسی
باڵای"مگالعات زنان" له ساڵی 1380دا بكرێته‌وه.
له ساڵی 1378، په‌روینی ئه‌رده‌ڵان، ژنه كوردی نیشته‌جێی
تاران" ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ژنان" داده‌مه‌زرێنێت‌و بڵاڤۆكێك
به ناوی " نامه‌ی ژن" بڵاو ده‌كاته‌وه. هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه ژنانی چالاكی كورد وه‌كوو:( دوكتور روئیا
تلووعی، نیگین شێخ‌ولئیسلامی، ژینا مۆده‌ڕس گورجی‌و...) له
پێوه‌ندی به‌رده‌وام‌و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوه‌نده‌و
كۆمه‌ڵه دانیشتنه نێوخۆییه‌كانی ژنانی چالاكی ئێران له
تاران‌دا ده‌بن. به جۆرێك كه ده‌توانین ژنانی چالاكی كوردیش
له ئاوانگاردان‌و پێشه‌نگه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌و
بووژاندنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران له كه‌وشه‌نی
گشتیی‌دا ناوبه‌رین. چونكه ته‌نانه‌ت به‌ر له دامه‌زراندنی
ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ژنان له تاران، نگین شیخولئیسلامی‌و
هاورێیانی له ساڵی 77دا، داوای مۆڵه‌تی كاركردنی
"ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازه‌ر مێهری كوردستان"یان كردبوو،
هه‌روه‌ها به شێوه‌ی نافه‌رمییش خه‌ریكی تێكۆشان بوون. جگه
له‌وه‌ش، ژنانی كورد به تایبه‌ت له شاری سنه‌دا به
به‌شداری بێ‌وێنه‌ی خۆیان له سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی
رێبه‌ندان‌و ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی 77ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان،
سنوور‌و هێڵه سووره‌كانی نه‌ریت‌و رێژیمیان سڕاندبوه‌وه‌و،
تابۆكانیشیان شكاندبوو.
ساڵی 79 هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی 8ی مارسی ناوه‌ندی
فه‌رهه‌نگی ژنان له تاران له سنه‌شدا به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
به‌رین له داوێنی ئاویه‌ر رێوره‌سمێكی به‌شكۆ ده‌گیردرێت.
گرینگی به‌رێوه بردنی رێوره‌سمی 8ی مارس له‌وه‌دایه كه
رێژیم به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه رۆژی له دایكبوونی "
فاتمه" ژنی ئیمام عه‌لی، وه‌كوو رۆژی ژن له ئێران‌دا،
جێگیر بكات‌و بیچه‌سپێنێت.
ساڵی 1380 له كوردستاندا چه‌ندین
NGOی
تایبه‌ت به ژنان مۆڵه‌تی چالاكی فه‌رمی وه‌رده‌گرن كه
ده‌توانین ئاماژه به: 1ـ " ئه‌نجومه‌نی خێرخوازیی پشتگیری
له ژنان‌و كچانی سنه" به سه‌رپه‌ره‌ستی" فه‌ریده ئه‌مین
ئیسلامی"، 2ـ "كۆمه‌ڵه‌ی پشتگیری له ژنان" به
سه‌رپه‌ره‌ستی " دیبا عه‌لیخانی"، 3ـ " ئه‌نجوومه‌نی ئازه‌ر
مێهر" به سه‌رپه‌ره‌ستی "نگین شیخولئیسلامی"، 4ـ "
ئه‌نجومه‌نی هه‌وراز" به سه‌رپه‌ره‌ستی " فلووریا
محه‌ممه‌دپوور"، 5ـ ئه‌نجومه‌نی" ژینگه" به سه‌رپه‌ره‌ستی
" فاتمه ئه‌رده‌ڵان"و... بكه‌ین.
خه‌رمانانی 1380 له لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ژنان،
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زایه‌تی بۆ ئیدانه كردنی كوشتنی "
ژنانی خیابانی"، هاوكات له‌گه‌ڵ دادگایی كردنی " سه‌عید
حه‌نایی" بكوژی 19 ژنی مه‌شهه‌دی، له پاركی پاڵده‌ستی
فه‌رهه‌نگسرای " بانوو" له تاران‌دا به‌ڕیِوه ده‌چێت. له‌م
ساڵه‌دا جگه له‌وه‌ی هاوفیكری ژنانی ئێرانی‌و كوردستانی
له هه‌ر دوو ئاستی تیئۆری‌و پراكتیكدا، گه‌شه‌یه‌كی خێرا
به‌خۆوه ده‌بینێت، رێوڕه‌سمی 8ی مارس وه‌كوو هێمای بوون‌و
سه‌رهه‌ڵدان‌و رابوونه‌وه‌ی ژنان، له كوردستاندا
قورسایی‌یه‌كی تایبه‌تی پێده‌درێت. له لایه‌ك "
ئه‌نجوومه‌نی مه‌وله‌وی كورد" له سنه به سه‌رپه‌ره‌ستی
"سیمین چایچی" به‌م بۆنه‌وه، رێوره‌سمێك به‌ڕێوه ده‌بات.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ناده‌وڵه‌تیی پشتگیری له ژنان‌و
كچانی سنه به ئامیاری ژنانی چالاكی دیكه‌و به
به‌شداری میوانانی بانگهێشتكراو له ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی
ژنان له تاران، كه بریتی بوون له خاتوونه‌كان: " په‌روین
ئه‌رده‌ڵان، ته‌لعه‌ت ته‌قی‌نیا، ناهید كشاوه‌رز، زوهره
ئه‌رزه‌نی"، رێوڕه‌سمێكی ده‌وڵه‌مه‌ن‌و بێ‌وێنه به‌ڕێوه
ده‌بن.
ساڵی 1381، ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ژنان به بۆنه‌ی رۆژی
جیهانیی ژن، بۆ یه‌كه‌مین جار له پاش ساڵی 58، یه‌كه‌مین
كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی به‌رین له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كان
له پاركی لاله‌ی تاران بۆ دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ
هه‌ڵاواردن‌و شه‌ڕ‌و ئاواته‌خوازی مسۆگه‌ر بوونی یه‌كسانی،
ئاشتی‌و دادپه‌روه‌ری له ئاستی جیهاندا به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
له‌م ساڵه‌دا، " ئه‌نجوومه‌نی ژنانی مه‌ریوان" به
سه‌رپه‌ره‌ستی ژنه چالاك‌و وه‌رزشڤانی كورد " شه‌هین
محه‌ممه‌دی" كه ساڵ 74 پله‌ی یه‌كه‌می له بواری "
راكردن"ی پارێزگاری كوردستاندا به‌ده‌ست هێنا بوو، دامه‌زرا.
هه‌روه‌ها رۆژی 8ی مارس دوو به‌رنامه له سنه‌دا به‌ڕێوه
چوو، یه‌ك به‌رنامه له‌لایه‌ن" كۆمه‌ڵه‌ی پشتگیری له
ژنان"و به‌رنامه‌ی دیكه له لایه‌ن دوكتور روئیا تلووعی
به هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئازه‌ر مێهر‌و هه‌وراز‌و
به‌شداری ژنه چالاكی ئێرانی " فیروزه مۆهاجیر"، پیرۆز
كرا. كۆمه‌ڵێكی دیكه له ژنانی ئێرانی وێڕای به‌شداری
خۆیان، په‌رتووكی " ره‌گه‌زی دووهه‌م"ی " سیمۆن دۆبووار"
له‌گه‌ڵ بڵاڤۆك‌و رۆژمێری تایبه‌ت به ژنان وه‌كوو دیاری
ئه‌و رۆژه به‌سه‌ر ژنانی كوردستانیدا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ساڵی 82، خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێل به ژنه چالاكی ئێرانی "
شیرین عیبادی" پێشكه‌ش ده‌كرێت. ئه‌م خه‌ڵاته به واتای
بیستراوه‌یی ده‌نگی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێرانه‌و، وره‌و
وزه‌یه‌كی نوێ به ژنان‌و ته‌ڤگه‌ری یه‌كسانیخوازی ژنان
ده‌به‌خشێ.
له‌م ساڵه‌دا، ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ژنان، كه‌مپه‌ینێكی 6
مانگه‌ی له‌مه‌ڕ " توند‌وتیژی دژ به ژنان" له مانگی
خه‌رمانانه‌وه ده‌ست پێده‌كا، كه خاڵی كۆتایی‌یه‌كی
كۆبوونه‌وه‌ی 8ی مارس له پاركی "لاله" به نێواخنی
كۆتایی هێنان به توند‌وتیژی له هه‌مبه‌ری ژناندا بوو،
به‌ڵام به‌شدار بووان رووبه‌رووی سه‌ركوت‌و داپڵۆسێنی
هێزه‌كانی رێژیم بوونه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه له
مه‌ریوان‌و سنه‌شدا، كۆبوونه‌وه‌ی هاوچه‌شن به‌رێوه ده‌چێت.
له مه‌ریواندا كۆمه‌ڵێك له ژنانی كورد كه به بۆنه‌ی 8ی
مارس سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌و ژنانه‌یان كردبوو كه به هۆی
كرده‌یی‌كردنی توند‌وتیژی، به ناچاری ئاگریان له
جه‌سته‌ی خۆیان به‌ردابوو، به شێوه‌ی كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر
ده‌كرێن‌و هاوته‌ریب له سنه‌دا، دوو به‌رنامه له لایه‌ن "
ناوه‌ندی ژنانی كورد بۆ داكۆكی له ئاشتی‌و مافی مرۆڤ"
به دروشمی " مافی ژن، مافی كه‌مینه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان =
مافی مرۆڤ"و
NGOكانی
: پشتگیری له ژنان، هه‌وراز، ئازه‌ر مێهر، كۆمه‌ڵه‌ی
پشتگیری له منداڵان به ئاماده بوونی ژنه چالاكی ئێرانی
"نه‌یره ته‌وه‌كوللی" به‌ڕێوه ده‌چێ.
ساڵی 83، ئه‌و بۆشایی‌یه‌ی كه له بواری راگه‌یاندنی
تایبه‌تی ژنانه‌وه، ده‌مێك ساڵ بوو له كوردستاندا هه‌ستی
پێده‌كرا، له لایه‌ن دوكتور تلووعی‌یه‌وه پڕ كرایه‌وه.
ناوبراو سه‌رنووسه‌ری مانگنامه‌ی "راسان"ی كه
مۆڵه‌ته‌كه‌ی له لایه‌ن "سوره‌یا عه‌زیزپه‌نا"وه
وه‌رگیرابوو، به ئه‌ستۆ گرت‌و مانگنامه‌كه‌ی ته‌رخانی
پرسه‌كانی ژنان كرد. ئه‌م بڵاوكراوه‌یه وه‌كوو یه‌كه‌مین
بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به ژنان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به
هه‌ر دوو زمانی كوردی‌و فارسی توانی له ماوه‌ی
وه‌شانیدا، ببێته پردێكی پێوه‌ندیی دیكه له نێوان ژنانی
كورد‌و ژنانی دیكه‌ی ئێران، هه‌روه‌ها له نێوان خودی
ژنانی كورد‌و ته‌نانه‌ت پیاوانی یه‌كسانیخوازی كوردیشدا.
ئه‌م مانگنامه رۆڵێكی گرینگ‌و به‌رچاوی له‌مه‌ڕ له‌قاودانی
توند‌وتیژی دژ به ژنان له كوردستاندا گێرا، به‌تایبه‌تی
لاپه‌ره‌ی كۆتایی كه به ناوی "شه‌ریفه" ـ ژنه كوردێك
كه به هۆی توند‌وتیژی‌ییه‌وه گیانی له ده‌ست دابووــ
له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته نامرۆییه رۆژانه‌كانی دژ به ژنان
له كوردستاندا، هه‌ڵوێستی ده‌گرت.
له 8ی مارسی 83دا، ژنانی ئازه‌رمێهر سه‌ردانی گونده‌كانی
ده‌ورووبه‌ری شاری سنه ده‌كه‌ن‌و فه‌لسه‌فه‌ی بوونی ئه‌و
رۆژه بۆ ژنانی شاره‌دێ‌و دێیه‌كان باس‌و شرۆڤه ده‌كه‌ن‌و
پێكه‌وه جێژنی ده‌گرن. له هه‌نگاوه بوێرانه كه‌م وێنه‌و
ده‌گمه‌نه‌كانی 8ی مارسی 2005 له ئێران‌و كوردستاندا،
كارنه‌ڤاڵی 8ی مارسی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌و رۆژه له نێو
شه‌قامه‌كانی شاری سنه‌دایه كه داهێنه‌ر‌و به‌رپرسه‌كه‌ی
دوكتور تلووعی بووه. هه‌روه‌ها له رێوره‌سمی سینه‌ما
به‌همه‌نی سنه كه "نه‌یره ته‌وه‌كوللی"یش وه‌كوو
نوێنه‌ری ژنانی ئێران ئاماده‌یه، دوكتوور تلووعی
له‌حاڵێكدا كه قسه‌كردنیان لێ قه‌ده‌غه كردبوو،
میكرۆفۆنه‌كه‌یان لێ قه‌تع‌و گلۆپه‌كانی نێو هۆله‌كه به
ته‌واوی خامۆش ده‌كه‌ن، بێ‌گوێدان به‌و به‌ربه‌رسته ده‌چێته
پشت تریبۆنه‌كه‌و، زۆر راشكاوانه ره‌خنه‌ی سیاسه‌ته‌كانی
كۆماری ئیسلامی دژ به كورده‌كان، ژنان، ئازادیی
چاپه‌مه‌نی، زیندانیانی سیاسی‌و رۆژنامه‌ڤانی ده‌كات. به‌م
جۆره واتایه‌كی دیكه به 8ی مارس‌و پرۆسه‌ی
به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی هه‌ڵاواردن‌و بێده‌نگكردن ده‌به‌خشێت،
هه‌روه‌ها له مه‌هاباددا، دوانیوه‌رۆی 8ی مارس كۆمه‌ڵێك له
ژنانی مه‌هابادی له "فه‌له‌كه‌ی كۆسار" كۆ ده‌بنه‌وه‌و
به شێوه‌ی رێپێوان به‌ره‌و به‌نداوی مه‌هاباد ده‌كه‌ونه
رێ‌و له‌وێدا نه‌مام ده‌چنن. كرده‌یه‌ك كه له ساڵانی
دواییدا دووپات ده‌بێته‌وه. شایانی باسه خه‌ڵكی سه‌قزیش
له ئێواره‌ی 8ی مارسی 2005دا، له مه‌یدانی هه‌ڵۆ
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رین به‌رێوه ده‌به‌ن.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به ژنان
له كوردستاندا وه‌كوو: "ئه‌نجوومه‌نی پشتگیری له ژنانی
شاخه‌وان، ئه‌نجوومه‌نی هه‌واڵنێری كچانی لاوی ئه‌ره‌م،
ئه‌نجوومه‌نی بره‌وپێده‌رانی ژینگه‌ی پارێزه‌ری سرووشت،
كۆمیته‌ی ژنانی كرێكار، كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی لایه‌نگری
ژینگه‌ی رێگه‌ی سه‌وز، شه‌به‌كه‌ی ژنانی كوردستان،
ئه‌نجوومه‌نی ژنانی بانه" تێكه‌ڵ به بیاڤی گشتی‌و
گۆره‌پانی چالاكیی ژنانی كوردستان‌و ئێران ده‌بن‌و له‌م
دواییه‌شدا "شوورای ژنان"یان پێك هێناوه.
ساڵی 84، خاڵێ وه‌رچه‌رخان له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی
ئێرانه، له 22ی جۆزه‌ردان، زیاتر له 6 هه‌زار ژنی ئێران
كه كۆمه‌ڵێك له ژنانی چالاكی كوردیش له ریزیاندا بوون،
له به‌رانبه‌ر ده‌رگای سه‌ره‌كیی زانستگای تاران به
شێوه‌ی دانیشتن خۆپێشاندان ده‌كه‌ن‌و خوازیاری
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسا هه‌ڵاواردكاره‌كانی دژ به ژنان
ده‌بن، ئه‌م خۆپێشاندانه كه سه‌ره‌تا ته‌نیا
ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژ به نادادپه‌روه‌ری‌و هه‌ڵاواردن بوو،
به زوویی وه‌كوو كرده‌یه‌كی پێویست بوونی خۆی سه‌لماند‌و
رۆژی 22ی جۆزه‌ردانیش وه‌كوو "رۆژی نه‌ته‌وه‌یی
هاوپێوه‌ندیی ژنانی ئێران" ناسێنرا.
ماوه‌یه‌ك پاش ئه‌مه، ژنانی كورد هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی
زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان رۆڵی سه‌ره‌كیی له
كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌م پارێزگای كوردستان‌و راپه‌ڕینی
هاوینی 84 بۆ ناره‌ِزایه‌تی ده‌ربڕین دژ به
پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی وڵات‌دا ده‌گێڕن.
ته‌نانه‌ت له‌و نێوه‌دا د.تلووعی وه‌كوو بكه‌ری سه‌ره‌كیی
سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی كوردستان دهستبهسهرو رووبه‌رووی
هۆڤانه‌ترین ئه‌شكه‌نجه‌و نامرۆڤانه‌ترین سووكایه‌تییه‌كان
ده‌بێته‌وه. هه‌ر له‌م ساڵه‌دا رێوره‌سمی بێ‌وێنه‌ی 8ی
مارس له پاركی "دانشجو"ی تاران به توند‌وتیژترین شێوه
سه‌ركوت ده‌كرێت. له ساڵڤه‌گه‌ڕی 22ی جۆزه‌ردان،
كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی یه‌كسانیخواز له مه‌یدانی "7 تیر"ی
تاران رووبه‌رووی توند‌وتیژیی پۆلیس ده‌بێته‌وه‌و زیاتر له
70 كه‌س له چالاكان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن. به‌ڵام ژنان پاش
زنجیره دانیشتنێك بیرۆكه‌ی كه‌مپه‌ینێكیان هێنا ئاراوه كه
سه‌ره‌تا گه‌ڵاڵه‌كه‌ی به واژۆی 54 كه‌س‌و پاشان به
پشتیوانیی 118 كه‌س، له ژێر ناوی "كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن
واژۆ بۆ گۆڕینی یاساكانی هه‌ڵاواردنكار" بۆ بیر‌و رای گشتی
راگه‌یاندرا‌و كه‌مپه‌ینه‌كه له 5ی خه‌رمانانی 1385دا
ده‌ستی به چالاكی كرد. ئه‌ندامانی كه‌مپه‌ین رۆژی 13ی
ره‌شه‌ممه‌ی 85 له به‌رانبه‌ر دادگای شۆڕشی تاران دژ به
دادگاییكردنی 5 كه‌س له هاورێیانیان كۆ ده‌بنه‌وه، به‌ڵام
ده‌كه‌ونه به‌رداپڵۆسینی گۆپاڵبه‌ده‌ستان‌و 37 كه‌سیان
قۆڵبه‌ست‌و راپێچی گرتووخانه ده‌كرێن. چه‌ند رۆژ پاش ئه‌وه
له 8ی مارس له به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی رێژیم‌دا، كۆ
ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له‌وێشدا پاش لێدان‌و سووكایه‌تیپێكردن
چه‌ند كه‌سیشیان قۆڵبه‌ست ده‌كرێن.
هاوكات له سنه‌دا، رۆژی 17ی ره‌شه‌ممه، رێوره‌سمی 8ی
مارس له "ویلا پارك" قه‌ده‌غه‌و ئاماده‌بووانی
رێوره‌سمه‌كه ده‌كه‌ونه به‌ر په‌ڵامار‌و هێرش‌و چه‌ند كه‌سێ:
وه‌ك سوه‌یلا محه‌ممه‌دی، ژینا مۆده‌ڕس گۆرجی‌و ...
ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن. هه‌روه‌ها به‌رێوه‌چوونی رێوره‌سمی
8ی مارس له سه‌رده‌شت‌و سه‌قز قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
ساڵی 85، جگه له‌وه‌ی دوكتور تلووعی وه‌كوو نوێنه‌ری
بزووتنه‌وه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و ئێران، به هۆی
تێكۆشانی ئازایانه‌و بێ‌وچانی له بواره‌كانی مافی مرۆڤ‌و
خه‌بات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ژنان، "خه‌ڵاتی
ئازادیی راده‌ربڕین"ی ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می هوله‌ند "پن
ئاوارد ـ ئیكسفام نۆڤیب
Oxfam Novib،
18ی
نوامبری 2006"ی پێ‌ده‌به‌خشرێت. هاوكاتیش هاوخه‌باتیی
بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران‌و كوردستان له چوارچێوه‌ی
كه‌مپه‌ینی گۆڕین بۆ یه‌كسانی ده‌چێته فازێكی نوێیه‌وه.
له 8ی به‌فرانباری 85، یه‌كه‌مین راهێنگه‌ی كه‌مپه‌ینی
یه‌ك میلیۆن واژۆ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاری
كرماشان‌و له لایه‌ن "ئه‌نجوومه‌نی ژیار" به‌ڕێوه ده‌چێت.
پاشان سنه وه‌كوو دووهه‌مین شاری كوردنشین له 2ی
ره‌شه‌ممه‌ی 85، به‌شداریی راهێنگه‌ی كه‌مپه‌ین له تاران
ده‌بن، هه‌روه‌ها ژنانی چالاكی كورد یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی
سه‌ربه‌خۆ له ماڵپه‌ری سه‌ره‌كیی كه‌مپه‌ین به ناوی
"گۆڕین بۆ یه‌كسانی" به‌ڕێ ده‌خه‌ن‌و به‌رنامه‌و نامیلكه‌ی
تایبه‌تی كه‌مپه‌ین به هه‌ر دوو زاراوه‌ی سۆرانی‌و
كه‌لهووری چاپ‌و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
وێرای ئه‌وه كه چالاكییه‌كانیان له شاره‌كانی مه‌ریوان،
كامیاران، جوانڕۆ، ئیلام، نۆدشه‌و نه‌وسوود‌و ... په‌ره
پێده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین سێمێناری پشتیوانی له
كه‌مپه‌ین له ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لایه‌ن رێكخراوی "مافی
ژنی كورد ــ مافی مرۆڤ" له شاری سلێمانیی هه‌رێمی
كوردستان به‌ڕێوه چووه. یه‌كه‌مین دانیشتنی نوێنه‌رانی
ژنانی ئه‌و شارانه‌ی كه كه‌مپه‌ینیان لێ كراوه‌ته‌وه، پاش
تاران له 3ی خه‌رمانانی 86، به بۆنه‌ی یه‌كه‌مین
ساڵڤه‌گه‌ڕی ده‌ست به كاركردنی كه‌مپه‌ین له شاری
كرماشان‌و به مێوانداریی ژنانی كورد به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها ژنانی چالاكی كورد له دانیشتنه جۆراوجۆره‌كانی
پێوه‌ندیدار به كه‌مپه‌ین له تاران‌و یه‌ك له‌وان "یه‌كه‌مین
دانیشتنی سه‌رانه‌سه‌ریی ئه‌ندامانی كه‌مپه‌ین" له
سه‌رماوه‌زی 1385 به‌شداریی چالاكانه ده‌كه‌ن. له
لایه‌كیتره‌وه دوایین كۆبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له
ساڵی 2008دا، له رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 21ی
سه‌رماوه‌زی 1387ی هه‌تاوی، له ژێر ناوی " ماڤه‌كانی ژن
،ماڤه‌كانی مرۆڤ "، به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی مافی
مرۆڤه‌وه به‌به‌شداری په‌روین ئه‌رده‌ڵان‌و نه‌فیسه ئازاد
له شاری كرماشان‌دا به‌ڕێوه چووه. له گشتگیرتركردنی
هاوخه‌باتی‌و هاوپێوه‌ندیی ژنان له ئاستی ئێران‌و
كوردستاندا، ژنانێك وه‌كوو: په‌روین ئه‌رده‌ڵان، روئیا
تلووعی، په‌روین زه‌بیحی، نگین شێخ‌ولئیسلامی، شه‌هین
محه‌ممه‌دی، پۆران دره‌خشه‌نده، فه‌ریده غیره‌ت، شه‌فه‌ق
ره‌حمانی، گوڵاڵه به‌هرامی، شیرین ئه‌رده‌ڵان، سوره‌یا
عه‌زیزپه‌نا، ژیلا گوڵ‌عه‌نبه‌ر، فه‌ریده ئه‌مین ئیسلامی،
ژینا مۆده‌ڕس گورجی، فلۆریا محه‌ممه‌دپوور، سیمین چایچی،
فاتمه ئه‌رده‌ڵان، دیبا عه‌لیخانی، رۆژین سلێمانی، شه‌تاو
نه‌ودێنییان، زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی، چنوور فه‌تحی، سوهه‌یلا
محه‌ممه‌دی‌و ... رۆڵی سه‌ره‌كییان گێراوه.
ساڵی 1386، گوشارێكی زۆر رووبه‌رووی ژنانی كورد
ده‌بێته‌وه. رووناك سه‌فازاده‌و هانا عه‌بدی له
ئه‌ندامانی چالاكی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن واژۆ به تاوانی
"شه‌ڕكردن به دژی خودا" قۆڵبه‌ست‌و راپێچی گرتووخانه
ده‌كرێن. "فاتمه گوفتاری" تووشی زیندان‌و دوورخرانه‌وه
دێت. ئه‌م ره‌وته له ساڵی 87یشدا درێژه‌ی ده‌بێت‌و
"زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی"و "نگین شێخ‌ولئیسلامی"، دوو كه‌سی
دیار‌و چالاكی بواری ژنان‌و كه‌مپه‌ین دهستبهسهرو له
به‌ند ده‌كرێن‌و زه‌ینه‌ب سزای چوار ساڵ زیندان‌و
دوورخرانه‌وه‌ی له دژ ده‌ر ده‌كرێت. هه‌روه‌ها نه‌جیبه
سوبحانی، ژنه چالاكی مه‌ریوانی دهستبهسهرو ماوه‌یه‌كیش
بێ سه‌روشوێن ده‌كرێ‌و سووسه‌ن رازانی‌و شیوا خێرابادییش
پاش ده‌ستبه‌سه‌ربوونیان له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی جیهانیی
كرێكار له سنه‌دا، دادگایی‌و بڕیاری زیندان‌و قامچی
لێدانیان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه.
ساڵی 87، بێجگه له سه‌ركوت‌و به‌ند‌و ئه‌شكه‌نجه، زۆر
ده‌سكه‌وتی به‌نرخیشی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بۆ ژنان
به‌دواوه بوو. په‌روین ئه‌رده‌ڵان خه‌ڵاتی ئۆلاف پاڵمه،
نه‌سرین ستووده یه‌كه‌مین خه‌ڵاتی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی
مافی مرۆڤی ئیتالیا، شه‌هلا لاهیجی خه‌ڵاتی ئازادیی
بڵاوكردنه‌وه، خه‌ڵاتی سیمۆن دۆبووار بۆ كه‌مپه‌ینی یه‌ك
میلیۆن واژۆ، هه‌روه‌ها به‌ربژاركران بۆ خه‌ڵاتی
هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور‌و خه‌ڵاتی مافی مرۆڤی رێكخراوی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له به‌رچاوترینی ئه‌و ئاكامه
به‌نرخانه‌ن.
تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م قۆناغه‌ی بزووتنه‌وه ئه‌وه‌یه كه
بێجگه له ژنانی چینی ناوه‌ندی‌و خوێنده‌ڤانی كۆمه‌ڵگا،
چینه‌كانی خوار‌و سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاش به‌رانبه‌ر به پرس‌و
مافه‌كانی ژنان هه‌ستیار‌و خاوه‌ن ئاگایی‌یه‌كی لانیكه‌م
سه‌ره‌تایین. هه‌روه‌ها له ژێر كاریگه‌ریی شه‌پۆلی سێهه‌می
فێمینیزم، ره‌وت‌و ئاراسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له حاڵه‌تی
خۆ به‌سته‌ملێكراونوێنێ‌و خۆ به ژێرده‌سته زانینه‌وه،
به‌ره‌و ئه‌ندێشه‌ته‌وه‌ری، خاوه‌ن حه‌ق بوون، پراگماتیزم،
سه‌ربه‌خۆیی فیكری‌و تێكۆشانی به ته‌واوی ئاشتیخوازانه،
مه‌ده‌نی‌و به دوور له هیچ چه‌شنه توند‌وتیژییه‌ك، بۆ
ده‌سته‌به‌ركردنی جڤاكێكی یه‌كسان، هاوشان، هاوده‌رفه‌ت‌و
به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ژێر تیشكی ئه‌خلاقی
شارۆمه‌ندی‌و ئه‌خلاقی دێموكراتیك، هه‌نگاو ده‌ڵده‌گرن.
بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه ئازایه‌تی، راوه‌ستاوی، به‌رخودان،
نه‌ترسان له شكانی نه‌ریت‌و تابۆ، توند‌وتیژی‌و
به‌ندیخانه، له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانین.
له لایه‌كی دیكه‌وه، بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروست‌و
واقعبینانه له رۆڵ‌و پێگه‌ی ژنانی كورد له بزووتنه‌وه‌ی
ژنانی ئێران‌دا، پێویسته رۆڵی كچانی خوێندكاری كورد له
دروستكردن‌و پێشخستنی ئه‌و هاوخه‌باتی‌و هاوپێوه‌ندییه‌دا،
له به‌رچاو بگیردرێت كه پێویستیی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی
سه‌ربه‌خۆ‌و جیاوازتر هه‌یه.
هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه‌ی كه ژنانی كورد بێجگه له
سته‌می ره‌گه‌زیی كرده‌یی كرا‌و له‌هه‌مبه‌ر ئه‌واندا،
وه‌كوو كورد، رووبه‌رووی سته‌می هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تیشن، پێویسته هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وی
ژنانی ئێران‌و هاوخه‌باتی‌و هه‌ڤڕایی، بتوانن وێڕای
پێناسه‌ی فیمینیزمی كوردی‌و ره‌هه‌نده‌كانی هاوخه‌باتیی
له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، خاوه‌ن گه‌ڵاڵه‌و
به‌رنامه‌ی روون‌و دیاریكراو بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی
ئامانجه‌كانیان بن‌و بۆشایی ستراتیژیكیی هه‌نووكه‌یی له
ئاستی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، پڕ
كه‌نه‌وه.
تێبێنی:
ئه‌م وتاره له كۆتایی ساڵی رابردوودا نووسراوه، بۆیه
باسه پێوه‌ندیداره‌كان به جموجوڵ‌و چالاكییه‌كانی ژنان له
كۆتایی ساڵی 87و به‌هاری 88، كه ژنان كاریگه‌رترین‌و
به‌رچاوترین رۆڵیان له هێنانه ئارای پرسی ژنان له ره‌وتی
هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و خۆپێشاندانه‌كانی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
بینی، به جۆری كه، سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی ئه‌مجاره، له
لایه‌ن چاودێرانی نێوخۆ‌و جیهانییه‌وه، وه‌كوو " شۆڕشی ژنان
" ناودێڕكراوه‌و، هێمای رابوونه‌كانیش شه‌هید " ندای ئاقا
سوڵتان " بوو، له خۆ ناگرێت‌و هه‌وڵده‌ده‌م كه له داهاتوودا
ئه‌و به‌شه‌ی پێی زیاد كه‌م. به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه
لانیكه‌م دوو كه‌س له خانمه شه‌هیده‌كانیش كورد ( شلێر خزری
، ته‌هماسبی ) بوون.