خۆشم ئه‌وێن...!
ن:
عارف عه‌زیزی
خۆشم ئه‌وێن ئه‌و پیتانه‌ی ناوی تۆیان پێک هێناوه
ئه‌و گژ‌و گیا‌و دار‌و به‌رده‌ی، جه‌سته‌ی تۆیان داپۆشاوه
خۆشم ئه‌وێت ئه‌و چیایه‌ی پاڵاوته‌و ڕه‌گی کانیاوه
ئه‌و شاخه‌ی جێژوانی هه‌ڵۆ‌و هه‌وارگه‌ی زه‌رده‌ی هه‌تاوه
خۆشم ئه‌ویت ئه‌و پێنووسه‌ی وه‌سفی جوانیتی کێشاوه
ئه‌و چه‌که‌پیرۆزه‌ی شه‌ره‌ف، پێشمه‌رگه‌ت له‌شانی داوه
خۆشم ئه‌وێن ئه‌و هه‌ورانه‌ی جار جار بارانیان هێناوه
ئه‌و په‌لکه‌زێڕینه‌ی که‌وا له ئاسمانگت هه‌ڵقه‌ی داوه
خۆشم ئه‌وێن چیاکانی ساره‌وه‌ن‌و به‌مۆ‌و شاوه
ئه‌و شاخ‌و باخ‌و جه‌نگه‌ڵه، ئه‌و هه‌موو ڕووبار‌و ئاوه
خۆشم ئه‌وێن خۆشم ئه‌وێن ئه‌وانه‌شه که‌لای تۆ باوه
خۆشم ئه‌وێن ئه‌و وپیتانه‌ی ناوی تۆیان پێک هێناوه...!
|