خۆزگه
(پێشكه‌شه به كۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران)
ن: ئالان
(رۆژهه‌ڵاتی كوردستان)
خۆزگه ده‌مانتوانی هه‌واڵی هاتنه‌وه‌ی
ته‌یره‌كانی كۆیه به‌گوێی خه‌ڵكانی ئه‌م كۆڵانه‌دا
بچرپێنین
ئه‌وكات تریفه‌ی بزه‌و بلووری گوڵاڵه‌مان
شه‌قڵی خه‌فه‌تی چاوه‌ڕوانی ده‌كرد و
سه‌رمه‌ست و سه‌ودازه‌ده شه‌ویان له خه‌یاڵی مه‌ی
په‌ره‌ستان ده‌رباز ده‌كرد
به‌ڵكوو تۆفانی مێهر هاتباو زرنگانه‌وه‌ی سرووده
ناموراده‌كانی گه‌ردوونی كپ بكردایه
مینابه‌ندی عه‌تر و هه‌ناسه‌ی بێستانی ئێره‌م كردبا
لێره خوناوی كازیوه‌و برژانگی سپێده
له دڕدۆنگی كام وشه‌دا بپێكین؟!
به نه‌غمه‌و نه‌وای كام ئاوازه ئاڵۆزه‌كانی عه‌ده‌م دا
سه‌ما بكه‌ین؟!
مێخه‌كی زوڵف و رێبه‌ندانی شه‌مامه ئیتر له میوانی
بنكه خه‌ملینه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا
غه‌زه‌له غه‌مگینه‌كانی غه‌ریبی ناچڕن!
بۆنی بارووت و تامی قوڕقوشم له‌مێژه چوونه‌ته باوه‌شی
قومری‌و ده‌رگای خۆره‌تاویان كردۆته‌وه!
چلووره‌ی به‌ستووی زوڵمه‌ت له‌نێو قه‌دی ترسێكی كاڵ
وه‌نه‌وز ده‌داو
ئێمه به كه‌رامه‌تی هه‌نگاوه‌كانی ره‌هایی
راناوه‌ستین
"ئێمه
كاروانین و له پڕشنگی خۆر ده‌ڕوانین
كه‌م بین یا زۆر ده‌گه‌ینه خۆر..."*
*ئاماژه‌یه به وته‌یه‌كی
به‌نرخی شه‌هید دوكتور قاسملوو