د.پیتێر پیلتز له وتووێژی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ "كوردستان"دا:
مه‌سه‌له‌ی
تیرۆری وییه‌ن پێش ئه‌وه‌ی پرسێكی جینایی بێ، پرسێكی
سیاسییه
دوكتور
پیتێر پیلتز، وته‌بێژی حیزبی سه‌وزه‌كان له ئوتریش به
كتێبی "ئیسكۆرت به‌ره‌و تاران"ه‌وه ناسراوه كه سه‌باره‌ت
به په‌روه‌نده‌ی شه‌هیدكرانی رێبه‌ری مه‌زنی
گه‌له‌كه‌مان، دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو نووسیویه‌تی.
ئه‌م كه‌سایه‌تییه ناسراوه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵـی
رابردوودا یه‌كێك له دیارترینی ئه‌و كه‌سانه بووه كه له
پێناو وه‌گه‌ڕكه‌وتنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی وییه‌ن هه‌وڵـیان
داوه‌و كه‌متر كه‌سێك له نێو گه‌لی كورددا هه‌یه كه به
ناو‌و هه‌وڵه‌كانی ئاشنا نه‌بێ.
به‌ڕێز هیوا به‌هرامی، نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له وڵاتی ئوتریش له لایه‌ن رۆژنامه‌ی
"كوردستان"ه‌وه زه‌حمه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م وتووێژه‌ی
له‌گه‌ڵ دوكتور پیلتز كێشاوه كه سه‌رنجی خوێنه‌رانی
به‌ڕێزی بۆ راده‌كێشین.
كوردستان:
كه‌سایه‌تیی د.قاسملوو چون ده‌بینن؟
د. پیلتز: به دڵنیایی‌یه‌وه د. قاسملوو گه‌وره‌ترین
سیاسه‌تمه‌دار‌و كه‌سایه‌تیی غه‌یره فارسی ئێران بوو.
ئه‌و كه‌سایه‌تی‌و ڕێبه‌رێكی بلیمه‌تی كوردستان بوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان‌و ئێرانیش
به تایبه‌ت له ئورووپا وه‌ك كه‌سێكی ناسراو‌و سیاسییه‌كی
به‌وه‌ج سه‌یری ده‌كرا، ده‌یتوانی به باشترین شێوه
پرسی كورد بكاته پرسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی.
پ: د. پیلتز له نێو كوردی ئێران‌دا به گشتی‌و حیزبی
دێموكرات‌دا به تایبه‌ت كه‌سایه‌تیێكی ناسراو‌و جێگای
رێزه. ئه‌وه‌ش دیاره بو ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه
جه‌نابت به گشتی یارمه‌تیده‌ری پرسی كورد بوویت‌و به
تایبه‌تیش له مه‌ڕ دۆسیه‌ی تیرۆری وییه‌ندا هه‌وڵێكی
زۆرت داوه. ده‌كرێ پێمان بڵێیت، هۆی نزیكبوونت له كورد‌و
یارمه‌تیدانت له پرسی كورددا له چیه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت؟
و: پێش هه‌موو شتێك له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد
نه‌ته‌وه‌یێكی بن ده‌سته. دیاره نه‌ته‌وه‌ی بن
ده‌ستی دیكه‌ش له دنیادا هه‌ن، به‌ڵام نزیكبوونه‌وه‌ی
من له پرسی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بو مێژووی ژیانی خوم‌و
ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌م كه له‌مێژ ساڵه له گه‌ڵ چه‌ند
دۆستێكی كورددا هه‌مه. له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانم
له‌گه‌ڵ دوسته كورده‌كانمدا ڕووبه‌رووی چه‌ند پرسیارێك
بوومه‌وه سه‌باره‌ت به پرسی كورد‌و سه‌رنجیان ڕاكێشام.
هه‌ر ئه‌و كاته بوو ـ پێش زیاتر له 20 ساڵ ـ بۆم
ده‌ركه‌وت كه له ڕاستیدا كورد له سه‌ر ئاستی جیهان به
هیچ جورێك پشتگیری لـێ ناكرێت. ئه‌مه‌ش زۆر به
پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌كانی دیكه‌ی دونیا
وه‌ك فه‌له‌ستینیه‌كان‌و ڕ‌ه‌ش پێسته‌كانی ئافریقا. له
ڕاستیدا كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژئاوادا پشتگوێ
خرابوو. هه‌ر ئه‌و كاته بوو كه چه‌ند كه‌سایه‌تیێك له
ڕۆژئاوا به مه‌به‌ستی هێنانه به‌رباسی پرسی كورد
هه‌وڵه‌كانیان ده‌ست پێكرد‌و ئه‌وانه‌ش كه‌سانێكی وه‌ك
دانیێل میتران له فه‌رانسه‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی
زانستی‌و ڕۆژنامه‌وانی به‌ریتانیایی‌و ئامریكایی‌و دوستی من
دانیێل كۆمبندێت له پارلمانی ئورووپا‌و منیش له ئوتریش.
پ: ئێوه چ وه‌ك تاك‌و چ وه‌ك حیزب چه‌ند ساڵێكه وه‌دوای
وه‌ڵامی ده‌یان پرسیار سه‌باره‌ت به تیرۆری د. قاسملوو‌و
هاوڕێیانی له وییه‌ن كه‌وتوون‌و چه‌ندین جاریش داوای
لێكۆڵینه‌وه‌ی پارلمانیتان كردووه. بۆ تا ئێستا
هه‌وڵه‌كانتان به ئاكام نه‌گه‌ییشتوون؟
و: له به‌ر ئه‌وه‌ی حیزبی گه‌لی ئوتریش (ئێستا له گه‌ڵ
سوسیال دێموكراته‌كان له حكوومه‌تدان) نایه‌وێت
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ن. هۆیه‌كه‌شی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بو ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین كه‌سایه‌تی
ئه‌م حیزبه‌و یه‌ك له‌وان د. تۆماس كلێستیل كه دواتر بوو
به سه‌رۆكۆمار تێكه‌ڵاوی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بوون. له
به‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری دادی ئه‌وكات، سكرتێری گشتی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كات(كلێستیل)و هه‌روه‌ها
وه‌زیری ده‌ره‌وه هه‌موو هه‌وڵێكیان خستبووه گڕ بو
ئه‌وه‌ی كه تیرۆریسته‌كان كه له ڕاستیدا 2 كه‌سیان له
ژێر كۆنترۆڵی پۆلیسدا بوون به‌ر بدرێن‌و ڕه‌وانه‌ی ئێران
بكرێنه‌وه. هه‌ر بویه‌ش دژ به هه‌رچه‌شنه
لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و باره‌یه‌وه.
پ: له به‌ر هه‌وڵه سیاسییه‌كانی ئه‌و كاتی حكوومه‌تی
ئوتریش زۆر ڕاستی له جه‌ره‌یانی تیرۆری وییه‌ندا
شاردراونه‌ته‌وه. چ گوشارێك له سه‌ر حكوومه‌تی ئوتریش بوو
به‌هۆی به‌ردانی ئه‌م تیرۆریستانه؟
و: له لایه‌كه‌وه ئه‌و گوشاره بوو كه له لایه‌ن
ڕێژیمی ئێرانه‌وه خرابووه سه‌ر ئوتریش. حكوومه‌تی ئێران
هه‌ڕ‌شه‌ی رفاندن‌و كوشتنی هاووڵاتیی ئوتریشی له تاران
كردبوو. پاشانیش ئه‌وه بوو به ده‌ستپێكێك بو دامه‌زراندنی
به‌رنامه‌ی تێجاریی نوێ له نێوان ئوتریش‌و ئێران كه بۆ
ئوتریش به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری ئێجگار زۆری هه‌بوو.
چه‌ندین كۆمپانیای ئوتریشی توانیان دوای شاردنه‌وه‌ی
ڕاستیه‌كانی تێرۆری وییه‌ن له لایه‌ن حكوومه‌تی
ئوتریشه‌وه، گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی ئابووری له گه‌ڵ ئێران
ببه‌ستن‌و له لایه‌ن حكوومه‌تی ئوتریشه‌وه پشتگیریان
ده‌كرا.
پ: یانی ده‌كرێت بڵێین كه حكوومه‌تی ئوتریش توانیی به‌و
رووداوه‌وه تێجاره‌ت بكات؟
و: به‌شێك له حكوومه‌ت به دڵنیایه‌وه.
پ: تا چ راده‌یێك ده‌كرێت له بیر‌وڕای گشتی بۆ
وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی تیرۆری وییه‌ن كه‌ڵك
وه‌ربگیردرێت؟
و: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كرێت‌و ده‌بێت له هه‌موو
ئامرازه‌كان وه‌ك بیر‌وڕای گشتی، مێدیاكان، نفووزی
كه‌سایه‌تییه ئۆرووپایی‌یه‌كان‌و هتد كه‌ڵك
وه‌ربگیردرێت. دیاره ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی سرنجراكێشانی
بیر‌وڕای گشتی بو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه 20 ساڵی
به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێوه‌و جیلی نوێ ئوتریش زانیاری له
سه‌ری نیه، چالاكبوونی مێدیاكانه. هه‌روه‌ها كاریگه‌ری
كه‌سایه‌تییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان كه بتوانن
ڕاسته‌وخو داوا له حكوومه‌تی ئوتریش بكه‌ن تاكوو
لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی تیرۆری وییه‌ندا ده‌ست پێ
بكایه‌وه. من چه‌ندین جار وتوومه‌و ئێستاش ده‌یڵێمه‌وه
كه مه‌سه‌له‌ی تیرۆری وییه‌ن پێش ئه‌وه‌ی پرسێكی جێنایی
بێت، پرسێكی سیاسییه‌و ده‌بێ بڕیاری وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی
له سه‌ركردایه‌تی حێزبه حاكمه‌كاندا بدرێت.
پ: بێجگه له حیزبی سه‌وزی ئوتریش، هیچ سیاسه‌تمه‌دارێكی
حیزبه‌كانی دیكه له‌م بواره‌دا هاوكاریی ئێوه‌یان
كردوه؟
و: نه‌خێر، به‌ڵام ئه‌وه‌ش گرینگه‌و ده‌بێ له‌و
باره‌شه‌وه هه‌وڵ بدرێت. دیاره زۆربه‌ی ئه‌ندام
پارلمانه‌كانی حیزبه‌كان له خه‌تی گشتی حیزب ده‌رناچن،
به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن كه ده‌توانرێت بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته داوای پشتگیریان لێ بكرێت. ئه‌وه‌ی كه
ئاماده‌ن هاوكاری بكه‌ن پرسیارێكی دیكه‌یه.
پ: جگه له‌وه‌ی ده‌زگای دادی ئوتریش بڕیاری وه‌گڕ
خستنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی د. قاسملوو بدات، هیچ مه‌رجه‌عێكی
دادوه‌ری دیكه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه كه بتوانێت
له‌م باره‌وه بڕیار بدات؟ بۆ نموونه بینیمان كه عومه‌ر
ئه‌لبه‌شیری سه‌ركۆماری سوودان به تاوانی كوشتاری
مرۆڤه‌كان شكایه‌تی لـێ كراوه.
و: ئه‌م كاره ته‌نیا كاتێك ده‌كرێت كه تاوانی وییه‌ن
كه به دڵنیاییه‌وه سه‌ركۆماری ئێستای ئێران به‌شدار
بووه‌و یه‌كێك له تاوانباره‌كانه، له گه‌ڵ تاوانه‌كانی
دیكه‌ی حكوومه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد كه له ئێران‌دا
به‌ڕێوه‌چوون‌و بۆ نموونه دژ به كورد یان نه‌ته‌وه بن
ده‌سته‌كانی دیكه‌ی ئێران، پێكه‌وه وه‌ك دۆسییه‌یێك
كاری بۆ بكرێت‌و له ئاستی مه‌رجه‌عێكی قه‌زایی
نێو‌نه‌ته‌وه‌ییدا شكایه‌تێك بێته ئاراوه. بۆ ئه‌م
كاره‌ش به‌ڵگه‌ی سه‌لمێندراو پێویستن كه ئێمه له‌و
بوواره‌دا له هه‌وڵدا ده‌بین.
به‌رێز د. پیلتز، به ناوی ڕۆژنامه‌ی "كوردستان"ه‌وه زۆر
سپاست ده‌كه‌ین‌و پێمان خۆشه ئه‌گه‌ر په‌یامێكت بۆ
گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران هه‌یه بفه‌رمیت.
پیلتز: سڵاوێكی گه‌رم‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
به تایبه‌ت سه‌ركه‌وتن له خه‌بات دژ به ڕێژیمی ئێران.
په‌یامی منیش بۆ یه‌كیه‌تیی ئورووپا ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ
ئه‌و یه‌كیه‌تییه ئێستا‌و له‌م قۆناخه‌دا پشتگیری له
هه‌موو گه‌لانی ئێران به تایبه‌ت گه‌لی كورد بكات.
لانیكه‌م به‌و شێوه كه كورده‌كان هیچ نه‌بێت
ئه‌منییه‌تی گیانییان هه‌بێت‌و هه‌موو كات دڵه‌خورپه‌ی
ئه‌وه‌یان نه‌بێت له لایه‌ن پاسداره‌كانی رێژیمه‌وه
بكه‌ونه به‌ر گیران‌و كوشتن. یه‌كیه‌تیی ئورووپا ده‌بێ
هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه مافی كورده‌كان له‌و به‌شه‌ی
كوردستاندا چیدیكه زه‌وت نه‌كرێت‌و سیستمێكی عادڵانه
بێته سه‌ركار كه كورد بتوانێت وه‌ك هه‌موو گه‌لانی
دیكه‌ی دنیا به ئاسایش بژیت. ئه‌وه ئاواتی منه.
رۆژنامه‌ی كوردستان ـ ژماره 513