"بۆ
پێشه‌نگی كاروانی رزگاری"
شه‌ریف فه‌لاح
كۆتری سپیی ئاشتی،
بۆ گه‌یشتن به هێلانه‌ی به‌رزی هیوا
خوێنی گه‌شی به‌سه‌ر مێزی غه‌درا رژا.
له‌و ژۆره‌وه سه‌رقافڵه‌ی كاروانه‌كه‌ی شه‌هیدانم
بزر بووه، له‌نێو جه‌رگه‌ی كوردستان‌م
گه‌لێ زیاتر له رابردوو هه‌ر تاوانه‌و
هه‌ر پێلانه ده‌سته‌ملانی گه‌لم ئه‌بێ جه‌سته‌و له‌شی
كوردستانه
جێگه‌ی زام‌و چه‌قۆو رمبه‌ی دوژمنانه،
ئه‌ی مامۆستای دێمۆكراسی،
تۆ رۆیشتی زوو به‌په‌له تا به‌خۆێنی سووری گه‌شت
پێناسنامه‌ی بوونی گه‌لێگ بسه‌لمێنی،
تۆ ده‌تتوانی سنووره‌كان بشێوێنی،
تۆ ده‌تتوانی تاجه گوڵینه‌ی سه‌ركه‌وتنمان بۆسه‌ر بووكی
ساوای وڵات بۆ بستێنی،
مامۆستاگیان: چ
بنووسم پڕ به‌باڵای گۆڕ غه‌ریبت؟
شاری وشه‌م، پڕه له ژار خوێن، له مه‌رگ‌و زیندان،
كۆڵان‌و جاده‌ی كۆڵه‌وار.
ئه‌ی رێبه‌ری ئاشتی‌و ژیان
منیش حه‌زم له به‌هارو گوڵ‌و جوانی‌و خۆشی ژینه،
نه‌ك له كۆت‌و له په‌ت‌و دار،
ئه‌ژنۆی خه‌م‌و ژووری تاری به‌ندیخانه،
ئه‌ی پێشه‌نگ، ئه‌ی هێزی كاروان سووری خه‌بات،
ئه‌ی سالاری پۆله هه‌ڵۆی سه‌ر چیاكان،
كۆچی سوورت به‌په‌له بوو
تۆ رۆیشتی تاكوو موژده‌ی سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یه‌كمان به
دیاری‌و خه‌ڵات بۆ بێنی.
ئه‌ی
"پێرلاشێز" ده‌خیلت بم، پێغه‌مبه‌ری ئاشتیی كوردان،
ئه‌مانه‌ته‌ی
كوردستان‌مان بپارێزه‌و پێی بڵێ،
تا
هه‌ڵوێسته‌كانه‌ت وه‌كوو پرد بێ،
تاكوو
چیا له‌پشت كورد بێ،
هه‌تا
"سیروان" وێنه‌ی "كه‌ڵوێ" به لرفه‌و هاژه‌و خوڕ بێ،
تاكوو
"ئیلام" ده‌سته‌ملانی "كرماشان" بێ،
تاكوو
"سنه" له‌گه‌ڵ "ئاویه‌ر" ده‌ست له ده‌ستی
"مه‌هاباد"و
"ئاربابا" له‌گه‌ڵ "ورمێ" له گۆڤه‌ندی
سه‌ركه‌وتنا
دیلانی بۆ خه‌بات بگرن،
چاوی
ئاسو روونتر ده‌بێ.
هه‌تا
خوێندكار له‌سه‌ر شه‌قام خوێنی بڕژێ،
هه‌تا
قه‌ڵه‌م‌و بیر‌و بڕوا له‌م وڵاته بێ وه‌رزه‌دا
مێشكیان
بپژێ،
هه‌تاكوو
كورد به تاواتی كورد بوونی خۆی
كوردستانی
لێ بكرێته به‌ندو زیندان،
تاكوو
مێشك‌و بیر‌و قه‌ڵه‌م
ببنه
چقڵی چاوی دوژمن،
تا
شمشاڵه سێحراوییه‌كه‌ی "قاڵه‌مه‌ڕه"
دڵدارانی
بۆ جێژوانی چیا بچرێ،
تا
پێشمه‌رگه‌و چه‌ك‌و چیا‌و خامه‌و شاعیر
له
سه‌نگه‌ردا ده‌ست له‌ملان بن
.
چیای
سه‌ركه‌ش قه‌ت كۆڵ نادات.
هاوڕێ
پێشه‌نگ:
ئه‌ی
نوێَنه‌ری ئاشتیی مرۆڤـ،
ئه‌ی
ته‌ته‌ره‌ی له خوێن شه‌ڵاڵ، ئه‌ی گزینگی خۆری لاپاڵ،
كۆچی
سوورت به‌په‌له بوو،
گوێ
ڕاگره بۆ ئه‌م وتانه په‌یمانی پۆڵاینیی پێشمه‌رگه‌یه،
هی
پیرو لاو‌و هه‌م كۆرپه‌یه،
سۆزی
باوكی ده‌ست قه‌ڵشیوی ره‌نج‌و داخه،
وته‌ی
كیژی یار كوژراوه،
ئاهی
دایكانی خۆڕاگر‌و چاوه‌رێیه،
سوێند
به خوێنی سه‌ربرینت،
سوێند
به رێگا‌و وته‌كانی پڕ له تینت،
سوێند
به ئاگری سووری خه‌بات، سوێند به خاك‌و ئاڵا‌و وڵات،
قه‌ت
له خه‌بات هه‌دا ناده‌ین،
رێگا‌و
ناوت قه‌ت ون ناكه‌ین،
به
هیچ زه‌برێ ناكشێنه‌وه،
به
پێلانی كۆنی دوژمن نابڕێنیه‌وه،
تا
گه‌یشتن به دوا لووتكه‌ی رزگاری‌و
مافی
گه‌لمان،
ناتوێنیه‌وه،
ناتوێنیه‌وه،
ناتوێنیه‌وه.
1382
كه‌ركووك