ترسی سه‌فه‌ر
ئاری معروف عزیز
ووتت؛ ترسم هه‌یه‌و به‌گومانم
به‌و سه‌فه‌ره‌ت
کۆشکی سۆز‌و خۆشه‌ویستیمان بڕمێنی
ئه‌و به‌ختیاریه‌ی بۆته قیبله‌ی هیواکانمان بیقرتێنی
ووتم؛ گه‌وهه‌ره‌که‌م
دڵنیابه تا ئه‌و رۆژه‌ی مه‌لی خۆشه‌ویستی
لانه‌ی دڵمان جێ نه‌هێڵێ
جێت ناهێڵم‌و له‌یادت ناکه‌م
ووتت؛ سه‌فه‌رده‌که‌ی تا له‌دڵت نه‌مێنم
ئه‌شزانی نابێ
ووتم؛ ئاخر چۆن ره‌وایه
ئه‌شقی ئاشقێک ئاخر به نه‌بینین که‌م نابێ
ووتت؛ ئه‌سه‌ف
..
دوای چه‌ند ساڵ پێکه‌وبوون‌و رۆمانه خۆشه‌ویستی
بڕۆی‌و نه‌گه‌ڕێیه‌وه
ئه‌مه کۆستی گه‌وره‌ی منه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش
ئه‌وینم به‌رامبه‌ر تۆ وه‌ک ده‌ریایه‌کی بێ بنه
ووتم؛ گوڵم گومان مه‌که له ئه‌وینمان
ئێمه‌ی کورد ناتوانین که‌سێکمان خۆشبوێ و
نه‌یکه‌ینه هاوژینمان