پرسیاری چاوه‌ڕوانان
فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی
تا به‌که‌ی تێلی ئه‌م سنووره ڕاژه‌نێین
هه‌ر بڵێین
وه‌رنه‌وه !؟
قه‌ڵه‌م و کتێبان خنکاون
سێداره له باڵای ته‌مه‌نمان به‌رزتره
رێگاکان ته‌ماوین
کۆڵانان پڕاوپڕ له دێ‌و و دێوزمه
شه‌قامان خوێنین و
نیشتمان تاسه‌بار.
شه‌و نییه مۆته‌که‌ی تازیه
به‌ر ده‌رگای ماڵێکمان لێ نه‌گرێ
رۆژ نییه ته‌رمێکی ئاواتمان نه‌ده‌ینه سه‌ر شانی سه‌بووری
خۆماندا و
له دڵ و چاوماندا نه‌ینێژین
.
چوار ده‌وری ژیانمان مێزه‌ر پێچ
ئاسۆمان عابا پۆش
مردنمان هێند ساده و پڕ ده‌رده
له ڕه‌گی گه‌ردنمان ناسک و نزیکتر
.
به‌س نییه ئه‌م گشته ئه‌شکه‌نجه و سووتانه ؟
خۆ ئێوه ڕێبواری ڕێچکه‌که‌ی هه‌تاو بوون
قه‌رار بوو یه‌که‌مین مزگێنی سه‌فه‌رتان
ڕابوون بێ و ڕاوه‌ستان
.
له‌و
ده‌شتی گه‌رمێنه وه‌رنه سه‌ر زناری ئیراده
بڕوانن
سکاڵای دووریتان گه‌یشتووته ئه‌وپه‌ڕی سووتان و
ئێوه هه‌ر له جوغزی به‌ڵێندا
سه‌رگه‌ردان
.
وڵات خۆ سه‌رانسه‌ر ده‌شتێکی نێرگزه
له مه‌یلی پێشوازی چاوتاندا
به‌و هه‌موو ئه‌زموونه ڕه‌نگین و
به‌م گشته چاویلکه‌ی تازه‌وه
برژانی برێشکه‌ی هیوامان
نابینن !؟
گه‌ر ئێوه‌ن ده‌زانن کلیلی ده‌روازه‌ی رزگاری
له خانی چه‌نده‌می ژیاندا دانراوه
مه‌هێڵن سیماتان له چاوی منداڵ و
چیرۆکی چاره‌نووس سازه‌کان بزر بێت
.
گه‌ر ئێوه‌ن ده‌زانن کووله‌که‌ی رووحی دێ‌و چۆن ده‌شکێ
به کانیی سه‌رده‌مدا ڕۆ بچن
خۆڵی ئه‌و پێده‌شته
له چاوتان ڕاماڵن
ئه‌ستێران موحتاجی بریسکه‌ی چاوتانن
.
ئه‌و ده‌سته پڕ نان و پڕ ئاوه هه‌ڵبڕن
وه‌رزه‌کان تامه‌زرۆی به‌رهه‌می ده‌ستتانن
.
گه‌ر ئێوه‌ن نوێنه‌ری به‌هاران
دار و ئاو پرتووکان
ببارن
!
ڕێگاکان به برووسکه‌ی هه‌نگاوتان ڕاده‌بن
هه‌ستنه‌وه
.
قه‌رار بوو باخی ئه‌م رێچکه‌یه
له شاخ دا به‌ر بگرێ و
سه‌مه‌ری بێته‌وه ناو حه‌وشه‌ی ماڵه‌کان
.
به‌ڵێن بوو تا دوایین هه‌ناسه
هه‌ورازی خه‌بات و شاڕێیانی رزگاری بپێون
نه‌ک ته‌نیا به یادی قاسپه‌که‌ی کوێستانی ڕابردوو
بخوێنن
.
له ناخی ئاگر و خوێنه‌وه
قوڕگێکی هه‌تاو ڕه‌نگ
سروودی ڕاوه‌ستان ده‌خوێنێ
ده‌ستێکی داهێنه‌ر
ئاخرین دروشمی نه‌وه‌یه‌ک ده‌نووسێ
;
تا به که‌ی
تێلی ئه‌م سنووره ڕاژه‌نێین
هه‌ر بڵێین
وه‌رنه‌وه
!
|