نادر ئه‌ڵڵایاری (هه‌رمان)
بۆ وه‌ی
له سۆنگه‌ی خۆشه‌ویستی تۆدا
بوومه جه‌لاد
ئه‌وه‌ڵ خوێنی ئاواته‌كانم رشت
دواجار دڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌م شكاند
بۆ وه‌ی به‌زه‌ییه‌م به داگیركه‌ردا نه‌یه‌ت
تا رزگار كه‌م هه‌م خۆم، هه‌م تۆ كوردستان‌م
لێم گه‌ڕێ
له‌م چه‌مه
له ته‌نیشت خوڕاییه‌ك
گۆمێكی مه‌نگم
پڕ له ماسی راونه‌كراو
تۆیش ماسیگرێك به قولاپێك بێ‌چاو
هێنده بێده‌نگیم مه‌شكێنه
له ناخمدا له خوێن مه‌ڕژێنه
با له‌بن به‌ردی قه‌ت نه‌دیتراوه‌و بێده‌نگمدا
قولاپت به‌ند نه‌كه‌م
زه‌لیلی‌و ته‌مه‌ن
جێماوم
له گۆلاوی جۆباری دۆڵ
چاو له بارانم
كه‌چی تا پتر ده‌بارێ
زیاترم لێ ئه‌ڕژێ
بریا وشكم ده‌كرد
ناوی زه‌ڵكاوم لێ نه‌ده‌نیشت