پێرۆز بێت 8 مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژن
ن:
شکۆفه قوبادی
ژنان
لە درێژایی مێژوودا هەمیشە بۆ ئازادی‌و بەختەوەربوون‌و
پارێزگاری لە مافی خۆیان بە شێوەگەلێکی جۆراوجۆر
خەباتیان کردوە، بەڵام ئەوە زیاتر له یه‌ک سه‌ده‌یە که
ژنانی جیهان خه‌باتێکی بەربڵاو‌و هەمەلایەنەیان بۆ
دابین کردنی ئازادی‌و ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر دەست پێ
کردووه. ئه‌م خه‌باته له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان
ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌ی به ده‌ست هێناوه‌و ئەگەر هێشتا
ژنان لە ئاست بەرێوەبەری شرکەتە گەورە تیجارەتی‌یەکان
دەور‌و پلەی وەک پیاوانیان نییە ، لە ئاست ئابوورییەوە
سەربەخۆن‌و لە ئاست کۆمەڵایەتی سیاسییەوە لە گەڵ
پیاوانی هاووڵاتی خۆیان هاوتەرازن‌و مافی وەک یەکیان
هەیە. به‌ڵام به‌داخه‌وه له ولاته پاشکه‌وته‌کان نه
ته‌نیا ژنان هیچ ده‌سکه‌وتێکیان لەم خەباتە دوورودرێژە
به ده‌ست نه‌هیناوه به‌لکۆ لە کۆمەڵێک وڵات‌دا تەنانەت
زیاتر له جاران ده‌چه‌وسینه‌وه.
یه‌کێک له‌و وڵاته پاشکه‌وتووانه ئێرانه که به هۆی
زاڵبوونی حکوومەتێکی دیکتاتوریی دینی کە پابەند بە
پرینسیپە دواکەوتووەکانی سەدەکانی نێوەراستە‌و
نه‌بوونی باوه‌ر به مافی یه‌کسانی مرۆڤ‌و دانانی یاسا
له سه‌ر بنه‌مای کۆن‌و دژی گه‌لی، ژیانی هه‌موو
دانێشتوانی ئه‌و وڵاته به گشتی‌و ژیانی ژنان به
تایبه‌تی لە دۆخێکی زۆر نالەبار‌و ناخۆشدایە. 30 ساڵ
حکومه‌تی سیستمێکی توتالیتەری دینی کە تەنانەت ژن وەک
نیوەی پیاویش چاو لێ‌ناکا‌و زیندان‌و ئه‌شکه‌نجه‌و
ئیعدامی خه‌باتکارانی رێگای ئازادی‌و عەداله‌تی
کۆمه‌لایه‌تی تێکه‌ڵاو له گه‌ڵ کولتوور‌و نۆرمه‌کانی
کۆنی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و مه‌زهه‌بی دژ به ژن، ئێرانی
کردووە بە زیندانێکی گه‌وره بۆ هەموو خەڵكی ئیران بە
گشتی‌و ژنانی ئەم وڵاتە بە تایبەتی. لە ئێران‌دا بە
پێی یاسا‌و کۆمەڵێک نۆرمی دواکەوتوو، ژنان وه‌ک مڵکی
پیاوان چاویان لێده‌کرێت‌و له ژێر ناوی پاراستنی
شه‌ره‌ف زیندان‌و ئه‌شکه‌نجه‌و به‌ردباران ده‌کرێن.
ئه‌ورۆ له ئێرانی ئیسلامی‌دا هاوکات چون ژنان
بێ‌ده‌سه‌ڵاتترین‌و بێ‌مافترین توێژی کۆمه‌ڵگان‌و هیچ
ئاسۆیه‌کی روون بۆ داهاتوویه‌کی باشتر به‌دی ناکه‌ن،
به‌داخه‌وه دیارده‌ی خۆکوژی‌و خۆسووتاندن تا
راده‌یه‌کی مه‌ته‌رسیدا له ناو ژناندا په‌ره‌ی
سه‌ندووه.
ژنانی ئێران به گشتی‌و ژنانی کورد به تایبه‌تی
گه‌وره‌ترن قوربانی ئه‌م حکوومه‌ته‌ن. یاساکانی دانراو
له ئێران رۆژبه‌رۆژ ئازادیه‌کانی ژنانیان به‌رته‌سکتر
کردووەتەوە‌و تازه‌ترین لایحه‌ی پێشنیاری له لایه‌ن
ده‌وله‌تی ئه‌حمه‌دی نژادەوە به نێوی " لایحه حمایت
خانواده" باشترین به‌ڵگه بۆ سەڵماندنی ئه‌م
راستییه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌م لایحه په‌سه‌ند بکرێت،
ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کجار زۆرتر ده‌درێت بە پیاوان که
هاوکات چەندین ژنیان هەبێت که ئه‌وه ده‌بێته هۆی
خراپتر بوونی وه‌زعییه‌تی ژیانی ژنان‌و منداڵان له
ئێران‌و په‌ره ئه‌ستاندنی زیاتری دیاردەی ته‌ڵاق له
نێو بنه‌ماڵه‌کاندا.
ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی ژنانی جیهان له به‌ر ژن بوون
ده‌چه‌وسێنه‌وه، ژنی کورد جارێک له به‌ر ئه‌وه‌ی
ژنه‌و جارێکی دیکه له به‌ر کوردبوونی مافی پێشێل
ده‌بێ. هه‌ر بۆیه به چاوخشاندنێک به مێژووی خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورددا ده‌بینین که به‌شێکی
به‌رچاو له لاپه‌ڕه‌ی مێژووی پر له كاره‌ساتی
نه‌ته‌وه‌ی كورد به خوێن‌و ره‌نج‌و مه‌ینه‌تی ژنان
نووسراوه. زۆرن ئه‌و ژنه تێكۆشه‌رانه‌ی كه له ریزی
خه‌بات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی سه‌روه‌ری‌و
یه‌كسانی‌و به‌رز راگرتنی كه‌سایه‌تیی خۆیان‌و
نه‌ته‌وه‌كه‌یان دا هه‌وڵیان داوه. هه‌ركاتێك شۆرش‌و
راپه‌رینێك له پێناوی سه‌ربه‌ستی‌و رزگاری دا ده‌ستی
پێكردبێ، ڕه‌نگه پیاوان له ریزی خه‌باتكاراندا
به‌ژماره پتر بووبن ، به‌ڵام بێگومان هێزی هاندان،
یارمه‌تیدان‌و پشتگیریی ژنان به زۆر شێوه له‌گه‌ڵ
شۆرش‌و راپه‌ڕینه‌كه بوه‌و هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك
وه‌ده‌ست هاتبێ به‌شێكی گرینگی به‌رهه‌می فیداكاریی
ژنان بوه، كه به‌داخه‌وه زۆرجار به ته‌واوی هه‌ستی
پێ نه‌كراوه‌و به راده‌ی پێویست بایه‌خی بۆ
دانه‌نراوه. ئاکامی ئەم بایەخ پێ‌نەدانە‌و بیری زاڵی
پیاوسالاری بەداخەوە وای کردووە کە تەنانەت لە نێو
ریزەکانی شۆرش‌و لە کولتووری سیاسی رێکخراوەکانی نێو
شۆرشی رزگاریخوازی گەلی کورددا لە باتی ئەوەی وەک
مرۆڤێکی سەربەخۆ‌و ساحیب بریار‌و هاوشانی پێاو چاو لە
ژن بکرێ، زیاتر ژن وەک یەدەک‌و تەواوکەری پێاو تەماشا
کراوه.
بەڵام
سەرەرای هەمووی ئەم فشار‌و کۆسپانە، خه‌بات‌و
به‌ربه‌ره‌کانی ژنان‌و باوه‌رمه‌ندان به مافی مرۆڤ‌و
ئازادی زیاتر له جاران له ئێران درێژه‌ی هه‌یه.
رۆشنبیران به ژن‌و پیاو به‌و ئاکامه گه‌یشتوون که
ته‌نیا خه‌بات‌و یه‌کگرتووی ده‌توانێت رێگای رزگاری
خه‌ڵکی زوڵم‌لێکراوی ئێران بێت. ئه‌مه‌رۆ ده‌بینین که
شۆرشێکی به‌رینی رادیکاڵ‌و مافخواز له نێو ژنانی
رۆشنبیر‌و چاونه‌ترس له ئارادایه که به که‌متر له
مافی به‌رابه‌ر له گه‌ڵ پیاوان رازی نابێت. ئه‌گه‌ر
ئێمه له ئێرانی ئیسلامی‌دا ئاماژه به سێ خه‌باتی
شێلگیر‌و بێ‌وچان به دژی سیستمی کۆنه‌په‌رست‌و
سه‌ره‌رۆ بکه‌ین، خه‌باتی ژنان یه‌کێک له‌و
خه‌باتانه‌یه که هاوشان له گه‌ڵ خه‌باتی گه‌لانی
بنده‌ست بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و
خه‌باتی به‌رینی خوێندکاران، له هه‌مووکات زیندووتره.
ئیدامەی چەوسانەوەی ژنان‌و بەرپرسایەتی هەر مرۆڤێكی
رۆشنبیر‌و ئازادیخواز ئەو ئەرکە دەخاتە سەرشانمان کە
ئێمه چ وه‌ک تاک‌و چ وه‌ک ئه‌ندامی رێکخراو‌و
کۆمه‌ڵه‌کانی سیاسی وکولتووری له‌و خه‌باته‌دا به
هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆمان ده‌گۆنجی بەشدار بین‌و پشتگیری
بکه‌ین‌و به په‌ره‌پێدان به بیری دێموکراسی‌و
یه‌کسانی خوازی، بە کردەوە‌و نە تەنیا بە شوعار،هه‌وڵ
بده‌ین که ئه‌و خه‌باته به ئامانج بگات.
له کۆتایی‌و له رۆژی 8 مارس‌دا سڵاو ده‌نێرم بۆ
هه‌موو ئه‌و خه‌باتکارانه‌ی که له ژێر سێبه‌ری
سه‌رکوت‌و زۆڵم‌و سته‌می بێ‌پایانی کۆماری ئێسلامی
ئێران بۆ رزگاری کۆمه‌ڵگا‌و دابین کردنی سیستمێکی
دێموکراتیک‌و یه‌کسانی خواز هه‌وڵ ده‌ده‌ن‌و ئیعدام،
ئه‌شکه‌نجه‌و زیندان نه‌یتوانیوه‌و ناتوانێ له سه‌ر
ئیراده‌ی پۆڵاینیان کاریگه‌ر بێت‌و وره‌یان کز بکات.
پێرۆز بێت 8 مارس رۆژی خه‌بات‌و به‌رخۆدانی ژنان بۆ
وه‌ده‌ست هێنانی مافی یه‌کسان‌و دابین کردنی
کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتوو.