پ:
سیاسه‌ت مه‌دارانی عه‌جه‌م‌و ئاخوندی که شتێک
به‌ناوی پرنسیپی مرۆڤایه‌تی‌و ئه‌خلاقی ناناسن‌و
رۆژانه ژنی کورد له سێداره ده‌دات ، ئایا تا
ئێستا رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ تا چه‌ند وه‌ده‌نگ
هاتون له به‌رامبه‌رجینایه‌ته‌کانی کۆماری
ئیسلامی اێران؟
و: من پێم وایه تاوانبار کردنی "عه‌جه‌م" وه‌ک
پێشێلکاری مافی مرۆڤ دوور له ره‌ساڵه‌تی
ئێمه‌یه، چونکه بناغه‌ی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی
کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌ر حورمه‌تی
ئینسانی دامه‌زراوه. ئه‌وه که ژنان له ئێرانی
ژێرده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران‌و وڵاتانی
جیهانی سێهه‌م به گشتی له سێداره ده‌درێن، به
به‌ناوی "پارێزگاری له شه‌ره‌ف!!" ده‌کوژرێن‌و
ته‌نانه‌ت ناچار به خۆ کوژی ده‌کرێن، به‌رله
هه‌موو شتێک ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ر سیسته‌مه
سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووریه‌کانی حاکم.
رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ به گشتی باس له
مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ له‌و وڵاتانه‌و له‌وانه
له ئێران ده‌که‌ن‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێشێل
کاری مافی ژنیش ده‌خه‌نه به‌ر باس. به‌ڵام له‌و
ساڵانه‌ی دواییدا بزاڤی ژنان له کوردستان‌و ئێران
توانیویه‌تی سه‌رنجی
رێکخراوه‌ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافی مرۆڤ به‌ره‌و
لای خۆیان راکێشن، له جێی خۆیدا ده‌ستکه‌وتێکی
به‌رچاوه. گرفتی سه‌ره‌کی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ
ئێران ئه‌وه‌یه که ئه‌و وڵاته پابه‌ندی هیچ کام
له یاسا‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌یماننامه
ناونه‌ته‌وه‌ییه نیه که بۆ خۆشی واژۆی
کردووه‌و به‌وه لێگه‌ری بزاڤی ژنان‌و
جۆڵانه‌وه‌کانی مافی مرۆڤ قورس‌تر ده‌بێ.
پ: ئایا پێتان وایه ژنان به یه‌کگرتویی به‌مافه
سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خۆی ده‌گات ، یان
ده‌بێ چی ریگه چاره‌یه‌ک بگیرێته به‌ر تا ژنان
له زه‌لکاوی ناو چه‌وساندنه‌وه قوتاری ببێت؟
و: بۆ ئه‌وه‌ی که‌ژنان‌و مرۆڤایه‌تی له وڵاتی
ئێمه‌دا به مافه سیاسی‌و مرۆڤانیه‌کانی خۆیان
بگه‌ن، ده‌بێ سیسته‌می فکری، سیاسی‌و
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و کولتووری ئێستا ئاڵ‌و گۆری قووڵی
به‌سه‌ردابێت. له‌و پێناوه‌دا ژنان به‌ته‌نیا
ناتوانن هه‌موو مافه‌کانی خۆیان به‌ده‌ست بێنن.
گۆرینی زه‌هنیه‌تی پیاوسالارانه‌ی حاکم هه‌نگاوی
یه‌که‌مه بۆ رزگار بوون له‌و سته‌مه دژی
مرۆڤانیه‌و ئه‌مه‌ش پێویستی به کار راگه‌یاندن،
په‌روه‌رده‌و خه‌باتێکی قووڵی کۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌یه، که به‌داخه‌وه بزاڤی سیاسی کورد به‌و
شێوه‌یه‌ی که پێویسته هه‌نگاوی له‌و پێناوه‌دا
هه‌ڵنه‌هێناوه.
پ: دیموکراسی له‌ئاست جیهاندا وه‌ک ره‌وتێک
به‌شێوه‌یه‌کی پۆزه تیڤ وه‌رگیراوه‌و
هه‌رده‌وڵتێکیش باسی جۆری دیموکراسی خۆی ده‌کات.
به‌ڵام ده‌کرێ بزانین له وڵاتی ئێمه‌دا ج جۆره
دیموکراسیه‌کی به‌رکه‌وتوه؟
و: له‌خۆشبینانه‌ترین حاڵه‌تدا له وڵاتی ئێمه
دێموکراسی جۆری "ناقصل عقل" زانینی خه‌ڵک حاکمه،
که له‌ودا ده‌سه‌ڵاتداران به جیاتی گه‌لانی
ئێران بیر ده‌که‌نه‌وه، بریارده‌ده‌ن‌و
باشترینه‌کانی خۆیان ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک
ئه‌رکی "شه‌رعی" ده‌نگدان به‌جێ بگه‌یه‌نن پێشنیار
ده‌که‌ن. به وته‌یه‌کی دیکه له ئێرانی ژێر
ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران باس کردن له
دێموکراسی وه‌ک باس کردن له فرین بۆ سه‌ر مانگ
له سه‌ده‌کانی ناوه‌راسته.
پ: له‌رۆژگاری ئێمه‌دا ده‌توانین باسی سه‌رگێژی
دیموکراسی بکه‌ین. به‌شێکی ئه‌و سه‌ر گێژییه بۆچی
ده‌گه‌رێته‌وه؟
و: من پێموانیه دێموکراسی تووشی سه‌رگێژی بووبێ.
ئه‌وه‌ی راستی بێت به رووخانی دیواری بێرلین
سیسته‌می ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی حاکم که به
شۆرشی "سه‌نعه‌تی" ده‌ست پێ بوو به‌ره‌و کۆتایی
هات‌و سیسته‌می نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی واته کۆمه‌ڵگای
زانیاریه‌کان
information society
ده‌ست پێ بووه. ئه‌و ئاڵ‌و گۆره له هه‌موو
ئاسته‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی له وڵاتانی
پێشکه‌وتووه بگره تا وڵاتانی دواکه‌وتوو
ده‌بیندرێ‌و بۆته لێگه‌ری جیددی سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و کولتووری له به‌رانبه‌ر
پێشکه‌وتنی مرۆڤدایه بۆ خۆ گونجاندن له گه‌ڵی.
له‌و رووه‌وه دێموکراسی‌و سیسته‌مه
دێموکراتیکه‌کان له ره‌وتی خۆگونجاندن له گه‌ڵ
ئه‌و دیارده‌یه‌ن‌و تێپه‌رین له ده‌ورانی "گوزار"
ده‌بێته هۆی پێکهاتی هه‌ندێک سه‌رگێژی یان
ته‌نگه‌ژه له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگادا. نموونه‌ی ئه‌و
ته‌نگه‌ژه‌یه له ره‌وشی ئه‌مرۆی ئابووری جیهان‌و
ئاوسانی دراوی دا ده‌بیندرێ.
پ: سیسته‌می دیموکراسی چی دوارۆژێکی هه‌ڵبژاردوه؟
و: شتێک که دێموکراسی له سیسته‌مه
ئایدیۆلۆژیکه‌کان جیاده‌کاته‌وه، "منعطف" بوونی
ئه‌و سیسته‌مه‌و ئاماده‌یی خۆ گونجاندنی ئه‌وه
له گه‌ڵ ره‌وتی پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌ت. چونکه
ناوه‌رۆکی دێموکراسی بریتیه له هه‌ل ره‌خساندن‌و
کار بۆ پێشكه‌وتن، له سه‌رده‌می کۆمه‌ڵگای
زانیاری‌دا دێموکراسی له حاڵه‌تی سیسته‌می
"رقابه‌تی"و کێبه‌رکێ به‌ره‌و ره‌وتی
هاوپه‌یمانی‌و "پارتنێرشیپ" ده‌روا. ئه‌مرۆ راده‌ی
کۆمه‌ڵگا دێموکراتیکه‌کان له جیهاندا رۆژبه‌رۆژ
له گه‌شه‌کردندان‌و دێموکراسی‌و گه‌شه‌کردن بۆته
وتاری حاکم له جیهاندا.
پ: ده‌کرێ کورته‌یه‌ک له بیروراتان له‌سه‌ر
شێوازه‌کانی دیموکراسی به خوێنه‌ران بناسێنی؟
و: و‌ڵام به‌و پرسیاره کات‌و لێکۆلینه‌وه‌ی زۆری
ده‌وێ، به‌ڵام گه‌ر به کورتی باس بکه‌ین، به
گشتی دێموکراسیه‌کانی ئه‌مرۆی جیهان به سه‌ر پێنج
سیسته‌می لیبراڵ دێموکراسی تاکگه‌را
(ئیندوڤیدئالیست)، لیبرال دێموکراسی کۆماری،
دێموکراسی فره‌چاندی (فه‌رهه‌نگ)، دێموکراسی
کۆنسۆسیۆنالیست (توافقی)، دێموکراسی ئێتنیکی
دابه‌ش ده‌کرێن.
پ: به‌رای ئێوه کۆمه‌ڵگا له‌رێگه‌ی سیسته‌می
ئیسلامیه‌وه پێش ده‌که‌وێت یان له‌رێگه‌ی
شارستانی نه‌ته‌وه‌کانه‌وه. سیسته‌مێکی داد
په‌روانه ده بینرێت له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا؟
و: حاکم بوونی سیسته‌می ئایدیۆلۆژی چ ئیسلامی‌و چ
کمۆنیستی‌و هه‌ر ئایدیۆلۆژیه‌کدی دیکه، پێشی
جیاوازی بیرکردنه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ی ئاڵترناتیڤی
جۆراوجۆر بۆ وه‌ڵام به پرسیاره‌کان‌و پێشکه‌وتنی
کۆمه‌ڵگا ده‌گرێ. بۆیه سیسته‌می دێموکراسی که
له‌ودا فره‌چه‌شنیه‌کانی کۆمه‌ڵگا رێزی
لێده‌گیرێ‌و حورمه‌تی مرۆڤایه‌تی ومافه
کۆلێکتیڤه‌کانی پێکهێنه‌رانی کۆمه‌ڵگا به‌ردی
بناغه‌ی ئه‌و سیسته‌مه بن، کۆمه‌ڵگا له ره‌وتی
رووخان‌و تێکچوون به‌ره‌و ژیانه‌وه گه‌شه‌کردن
ده‌بات.
پ: ئایا ئه‌م بارودۆخه ی که له باشوری
کوردستان ره‌خساوه له ماوه‌ی زیاتر له 15 ساڵه
چه‌نده هه‌نگاوی ناوه بۆ رێکخستنی لا‌یه‌نه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، وه‌ک به‌شێکی کوردستان؟
و: بێگومان له باشووری کوردستان هه‌نگاو بۆ
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌ڵگیراوه، به‌ڵام
به‌داخه‌وه به هۆی پێکهاته‌ی فه‌رهه‌نگی‌و
نه‌بوونی سیاسه‌تێکی روون بۆ نه‌هێشتنی
ناعه‌داڵه‌تیه‌کان هه‌نگاوه‌کان زۆر ناته‌واون.
کوژرانی 30 هه‌زار ژن له ماوه‌ی هه‌ڤده‌ساڵی
رابردوودا ته‌نیا به به تاوانی "نامووسی"
کارنامه‌یه‌کی شه‌رمهێنه‌رن بۆ کۆمه‌ڵگا‌و
نه‌ته‌وه‌یه‌ک که بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی
چاره‌نووس خه‌بات ده‌کات‌و به ده‌ستی خۆی
چاره‌نووسی نیوه‌ی کۆمه‌ڵ‌و له گه‌ڵ ئه‌ودا
چاره‌نووسی ته‌واویه‌ت خۆی زینده به‌گۆڕ ده‌کا.
پ: تۆ قسه‌ت چیه له‌سه‌ر بۆچونه جیاوازه‌کانی
که‌سایه‌تیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا ، که‌ده‌ڵێ فره
ژنی فه‌ساد که‌م ده‌کاته‌وه؟
و: گه‌ر فره ژنی چاره‌سه‌ری بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی
فه‌ساد بێ، ده‌بێ فره‌پیاویش هه‌مان کێشه‌که ساز
بکات. به‌بڕوای من فره‌ژنی دیارده‌یه‌کی کۆنباوی
به‌جێماوه له سه‌رده‌می کوێله‌داریه که
ئایینه‌کان به شێوه‌یه‌کی دیکه هه‌وڵیانداوه
ژنان بکه‌نه مڵکی پیاوان. ژیانی هاوبه‌ش له سه‌ر
بنه‌مای حه‌زلێکردن دامه‌زراوه‌و که دوو مرۆڤی
خۆشه‌ویست په‌یمانی پێکه‌وه ژیان ده‌به‌ستن. دڵی
مرۆڤ ده‌توانێ له‌و رووه‌وه ته‌نیا جێگای حه‌زی
یه‌ک که‌سی هه‌بێ. ناکرێ پیاو بتوانی دڵی خۆی
له‌گه‌ڵ چه‌ند ژن دابه‌ش بکات‌و ژنان ئه‌و
مافه‌یان نه‌بێ. بۆیه به بڕوای من فره‌ژنی
شیرپه‌نجه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه که فه‌رهه‌نگی
پیاوسالاری به بیانووی دژایه‌تی له گه‌ڵ
"فه‌ساد!!" ده‌یهه‌وێ درێژه به ژیانی خۆی بدا.
پ: باشه له کاتێکدا هه‌موومان گله‌یی له
ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ین ،ده‌کرێ بڵێم ده‌سه‌ڵات چی
بکات کاتێک کۆمه‌ڵگا بۆخۆی خاوه‌نی ئه‌و
کلتوره‌یه ، یان له‌و رووه‌وه گرفته کان کامه‌ن
که ئێمه هه‌ستی پێ ده‌که‌ین‌و ده‌سه‌ڵات کاربۆ
باشتر بونی ناکات؟
و: ده‌سه‌ڵات له رێگای په‌سه‌ند کردنی
یاساکانه‌وه، دانانی سنوور بۆ ئه‌و کێشانه،
ده‌توانێ پێشێ دیارده کۆنباوه‌کان که سووکایه‌تی
به مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن بگرن. گه‌ر رێگاکان یاسای
هاوت‌و چۆیان نه‌بێ، رۆژانه به سه‌دان که‌س
ده‌بنه قوربانی رووداوی ترافیک. یاساکان ئه‌و
رووداوانه به لانی که‌می خۆیان ده‌گه‌یه‌نن‌و
به‌وه مرۆڤ به‌ره‌به‌ره فێری یاسامه‌ندی ده‌بێ.
پ: ده‌کرێ به پوختی کاریگه‌ریه‌کانی ده‌سه‌ڵات
بۆریکخستنی کۆمه‌ڵگا له چه‌ند خاڵێکدا بخه‌یته
روو؟
و: ده‌سه‌ڵات له چوارچێوه‌ی سیسته‌می سیاسی
وڵات‌دا بڕیار له سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی
کۆمه‌ڵگا ده‌دات‌و هه‌ڵس‌و که‌وتی شارۆڤه‌ندان،
ئه‌خلاقی گشتی‌و ژیانی ئابووری‌و ئاسایی خه‌ڵک
دیاری ده‌کا. ده‌سه‌ڵاتێکی پێشکه‌وتوو که
به‌ستراو به سیسته‌مێکی دێموکراتیک بێت، ده‌بیته
هۆی به‌شداری خه‌ڵک له به‌رێوه‌بردنی کاروباری
پێوه‌ندیدار به ژیانیان‌و وڵاته‌که‌یان، له
ئاکامدا نێونجی گشتی پێشكه‌وتنی وڵات له هه‌موو
بواره‌کاندا به‌ره‌و پێشه. ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌ک
کۆماری ئیسلامیش به یاسا‌و هه‌ڵس‌و که‌وت‌و
سیاسه‌ته تۆتالیتریه‌کانی خۆی، کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و
سه‌ده‌کانی نێوه‌راست دواده‌بات‌و مرۆڤایه‌تی مرۆڤ
ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
پ: ئێوه وه‌ک پیاو پێتان وانیه چی ده‌سه‌ڵات وچی
کۆمه‌ڵگا ئازادی ره‌ها ببخشێته ژن زوڵمی ژنان
زیاترنابێ له هی پیاو، ئایا ئه‌و کاته له
پێاوسالاریه‌وه نه ده‌گۆردرا بۆ ژن سالاری؟
و: له هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کدا، ئازادی ره‌ها نیه.
ئازادی مرۆڤ گرێدراوه به ئاستی ئازادی که‌سانی
دیکه. کاتێک ئازادی مرۆڤ چ ژن‌و چ پیاو بوو به
هۆی تێکدانی ژیانی که‌سانی دیکه یان له
ژێرپێنانی ئازادی که‌سانی دیکه ئه‌وه ئیتر
ئازادی پێی ناوترێ به‌ڵکوو ئانارشیزم حاکم ده‌بێ
به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا. پرسی ژن پرسی ئازادی ره‌ها
نیه، پرسی مافی به‌رانبه‌ر، هه‌ل (شانس)ی
به‌رانبه‌ر له گه‌ڵ پیاوه. به ئازادی‌و
یه‌کسانی ژن‌و پیاو نیوه‌ی سه‌رمایه‌ی ئینسانی،
مێشکی‌و ئابووری کۆمه‌ڵگا ئازاد ده‌بێ‌و کۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تی ده‌توانێ به ژن‌و پیاو پێکه‌وه
به‌ره‌و پێشڤه چوون هه‌نگاو بنێت. تا یه‌کسانی
ژن‌و پیاو به‌دی نه‌یه، نه پیاو ئازاده‌و نه
ژن، چونکه پێوه‌ندی ئه‌و دووانه وه‌ک پێوه‌ندی
نێوان زیندان‌و زیندان بانه، که هه‌ردووکیان
ئه‌سیری یه‌کترن.
پ: ئایا پرسی ژن له‌په‌راوێزێکی ته‌سکه‌وه
ئاماژه‌ی پێ ده‌درێ؟ یان له ناوه‌ندی
بریاره‌کانه‌وه وه‌ک پرسێکی ستراتیژی ده‌بینرێت؟
و: ئه‌مه زۆر گرێ‌دراو به‌و ناوه‌نده
بڕیارده‌رانه‌وه هه‌یه که پرسی ژن له‌وان
ده‌خرێنه به‌رباس‌و لێکۆلینه‌وه. چونکه ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ست ناوه‌نده بڕیارده‌ره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌راست به ده‌وڵه‌ت‌و هیزه
سیاسیه‌کانیه‌وه‌بێ، به بڕوای من نزیک
بوونه‌وه‌و بڕیاردان‌و داڕشتنی ستراتێژیش له
چوارچێوه‌ی فه‌رهه‌نگی پیاوسالاریدایه. ئه‌وه
پیاوانن بڕیار ده‌ده‌ن که مافی ژنان چۆن ده‌بێ
بدرێ‌و چۆن ژنان ده‌بێ به‌شداری ده‌سه‌ڵات یان
ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی بکڕێن‌و ژنان که‌مترین
نه‌خشیان له‌و بڕیاردانه‌دا هه‌یه.
پ: له‌کۆتایدا ده‌مه‌وێ به‌رێزتان وه‌ڵامێکی
شه‌خسی من بده‌نه‌وه، که‌من پێم وایه له ناو
خێزاندا پیاو زیاتر مه‌زڵومه تا ژن ، چونکه
مه‌رجی ژنان زۆر زیاتره له مه‌رجی پیاو،
ده‌مه‌وێ زۆر شه‌فافانه قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ی؟
و: من ئه‌و پرسیاره زۆرتر به کارێکی سه‌لیقه‌یی
ده‌زانم. ئه‌وه‌ی راستی بێت، لانی که‌م له
پێوه‌ندی له گه‌ڵ ژیانی شه‌خسی وخێزانی خۆمدا، ژن
له رێکخستن‌و ناومالدا شاره‌زایی چاکتری له منی
پیاو هه‌یه‌و بۆیه خاوه‌نی قسه‌ی زۆرتره، چونکه
شاره‌زایی ئه‌و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی قسه‌ی ئه‌و
بباته‌وه. به‌ڵام پێموانیه ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر یان
که‌متری هه‌بێت. ئه‌گه‌ر کۆنترۆلی
ته‌له‌ڤیزیۆنه‌که له‌به‌رچاو نه‌گرین.