به‌ڕێز كه‌ریم په‌رویزی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ كوردستان:
رێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهـ هیچ ده‌ره‌تانی گۆڕان نادا ته‌نیا
ده‌ره‌تانی دۆڕان ده‌دا
پ:
هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ كه‌ش‌و هه‌وای رۆژه‌ڤی ده‌یه‌مین خولی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی رێژیمی كۆماری ئیسلامی
چۆنه؟
و : پێش له‌هه‌موو شتێك ده‌بێ ئه‌وه بڵێم كه ئه‌وه‌ی
له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێژمی ویلایه‌تی فه‌قیهدا به‌ڕێوه
ده‌چێ، هه‌ڵبژاردن نیه به‌ڵكوو شانۆگه‌ریێكه به‌ناو
هه‌ڵبژاردن كه هه‌موو پێوانه‌و پێودانگه دێموكراتیكه‌كانی
هه‌ڵبژاردنی لێ ئه‌ستێندراوه‌ته‌وه‌و نێوه‌ڕۆكی بۆش‌و
به‌تاڵ كراوه‌و فۆرمێكی چه‌واشه‌كراو له‌هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه
ده‌چێ كه ئه‌وه‌ی له‌ئێران ژیابێ‌و له‌نزیكه‌وه رووداوه
سیاسی‌یه‌كانی ئێران چاو لێ ده‌كا، ده‌زانێ كه شتێك به‌ناو
هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ناچێ.
ئه‌م ده‌وره‌یه له‌شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردن له‌كۆماری
ئیسلامی‌دا له‌هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تیدا به‌ڕێوه ده‌چێ‌و
وێكچوونی ز‌وۆری له‌گه‌ڵ
ده‌وره‌كانی
پێشوو هه‌یه‌و هێندێك ورده جیاوازیشی هه‌یه. له‌سه‌ر
هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی
به‌ناو هه‌ڵبژاردن پێویسته به‌كورتی ئاماژه به‌دۆخی
ده‌ره‌كی‌و نێوخۆیی سیاسی ئێران بكه‌ین. له‌ئاستی
ده‌ره‌كی‌و له‌سیاسه‌تی رێژیم له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر‌و
جیهاندا، وه‌ك هه‌موو ئاگادارن، رێژیم به‌ته‌واوی
له‌به‌ربه‌ره‌كانێی سیاسی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی
ناوچه‌و هه‌روه‌ها وڵاتانی رۆژئاوایی‌دایه‌و له‌دوو پرسی
گرنگی تیرۆریزم‌و چه‌كی ناوكی‌و كۆمه‌ڵكوژدا، رێژیمی
كۆماری ئیسلامی كه‌وتۆته ململانێ‌یه‌كی چاره‌نووسساز‌و
له‌وڵاتانی ناوچه‌شدا به‌پشتیوانی كردنی راشكاوانه
له‌گرووپه توندئاژۆكان‌و ده‌ستێوه‌ردانه ناڕه‌واكانی،
ئاژاوه‌ی له‌ناوچه ناوه‌ته‌وه‌و هه‌رچی زیاتر وه‌ك
رێژیمێكی سه‌ره‌ڕۆ‌و مه‌ترسیدار ده‌رده‌كه‌وێ.
له‌ئاستی سیاسه‌تی نێوخۆیی وڵاتیشدا، هه‌رچی دێت رێژیم
له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابووری، سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر
به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه‌و هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه خۆی
سه‌رچاوه‌و هۆی سه‌ره‌كیی سه‌رهه‌ڵدانیانه، به‌رۆكی
كۆمه‌ڵگای ئێرانیان گرتووه‌و كێشه‌و گرفتی زۆریان بۆ رێژیم
ناوه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگای ئێران به‌هه‌موو چین‌و
توێژه‌كانیه‌وه‌و هه‌موو نه‌ته‌وه سته‌ملێكراوه‌كان
له‌ئێران، له‌م رێژیمه ناڕازین‌و تا دێت خه‌باتی چین‌و
توێژه جیاوازه‌كان‌و نه‌ته‌وه ماف پێشێل كراوه‌كان په‌ره
ده‌ستێنێ‌و رێژیمیش سه‌ركوتی زیاتر ده‌كات.
له‌وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا، رێژیم به‌ناو هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه
ده‌با، هه‌ڵبژاردنێك كه زۆر له‌شانۆگه‌رییه‌كانی پێشووی
ده‌چێ، به‌و جیاوازییه‌وه كه له‌فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه‌و
شانۆگه‌رییه‌كانیدا هێندێك گۆڕانكاریی كردووه‌و بۆ
چه‌واشه‌كردنی رای خه‌ڵك‌و په‌لكێش كردنیان بۆ سه‌ر
سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ره‌وایی كۆماری ئیسلامی، هێندێك
پڕوپاگه‌نده‌ی ساویلكه خڵه‌تێنی به‌كار بردووه.
جیاوازییه‌كی دیكه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه سارد‌وسڕ بوون‌و گوی
نه‌دانی خه‌ڵك به‌پڕوپاگه‌نده‌كانی رێژیم‌و كاندیداكانیه‌تی
كه تا ئه‌و ئاسته گه‌یشتووه كه رێژیم به‌شێوازی جۆر
به‌جۆر ده‌ری بڕیوه كه خه‌ڵك كه‌متر له‌ده‌وره‌كانی پێشوو
گوێ به‌پڕوپاگه‌نده‌كان ده‌ده‌ن‌و حه‌زێكی وایان بۆ
به‌شداری له‌و شانۆگه‌رییه‌دا نیه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ
شانۆگه‌ری‌یه‌كانی رێژیم له‌م ده‌وره‌یه‌دا، له‌لایه‌ن
خه‌ڵكه‌وه زۆر كه‌متر له‌جاران گوێی پێ بدرێ‌و
ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌رۆژی ده‌نگدان له‌سه‌ر سندووقه‌كان
ئاماده بن.
پ: زۆر باس له‌نادێموكراتیك بوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و
نه‌گونجانی هه‌ڵبژاردن له‌سیستمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ
پێوانه دێموكراتیكه‌كان ده‌كرێ، به‌پێی كام پێوانه، ئه‌م
هه‌ڵبژاردنانه نادێموكراتیكن؟
و : هه‌ڵبژاردنی دێموكراتیك، هێندێك بنه‌ما‌و ئه‌ساسی
هه‌یه‌و ده‌بێ خاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی بێ تا كۆی
گشتیی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ك دیارده‌یه‌كی دێموكراتیك
ده‌ركه‌وێ‌و ئیراده‌ی ئازادی خه‌ڵك نیشان بدات.
هه‌ڵبژاردنی دێموكراتیك له‌پێش هه‌موو شتێك دا پێویستی
به‌به‌ستێنێكی سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تیی دێموكراتیك هه‌یه.
به‌ستێنی سیاسی دێموكراتیك به‌و مانایه كه سیاسه‌ت كردن‌و
به‌شداری له‌سیاسه‌تدا دێموكراتیك بێ. بۆ ئه‌و دێموكراتیك
بوونه‌ش پێویسته كه هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ ئازادیی
سیاسی‌یان هه‌بێ‌و خاوه‌نی مافی سیاسی وه‌ك یه‌ك بن‌و بۆ
پراكتیكی سیاسی، خاوه‌نی ئامرازی پێویست وه‌ك حیزبی
ئازاد‌و دێموكراتیك، راگه‌یاندنی ئازاد، سه‌ندیكا‌و رێكخراوی
مه‌ده‌نی‌و... بن تا بتوانن له‌رێگای ئه‌و ئامرازانه‌وه
ویست‌و ده‌نگی خۆیان به‌بێ سانسۆر‌و ترس بێننه گۆڕێ‌و
وه‌سه‌ر یه‌كی بخه‌ن‌و ئاماده بوونی چه‌ند حیزبی خاوه‌ن
پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری، وه‌ك كۆده‌نگی تاكه‌كانی ئازاد
ده‌ركه‌وێ.
به‌ستێنی كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌و مانایه كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا
بتوانن‌و ده‌ره‌تانی به‌شداریی وه‌ك یه‌ك‌و ئازادیان
له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌دا هه‌بێ‌و به‌پشتوانه‌ی
هاوتای ئابووری ـ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بتوانن له‌پرۆسه
سیاسییه‌كاندا به‌شدار بن‌و به‌ستێنی كۆمه‌ڵایه‌تیی
دێموكراتیك رێگا له‌درۆ‌و هه‌ڵاواردن‌و چه‌واشه‌كاری
له‌پرۆسه سیاسییه‌كاندا بگرێ.
كه ئه‌و شتانه له‌گه‌ڵ دۆخی ئێران‌و كۆماری ئیسلامی
هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، ئه‌وپه‌ڕی جیاوازییه‌كانمان بۆ
ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌ر له‌نه‌بوونی ئازادیی‌یه
تاكه‌كه‌سی‌یه‌كان‌و ئازادی راده‌ربڕینه‌وه بگره تا
نه‌بوونی حیزبی راسته‌قینه‌ی ئازاد‌و تا ده‌گاته ئیمكان‌و
ده‌ره‌تانی ماڵی‌و ئابووریی به‌ربڵاو له‌به‌ر ده‌ست
كاندیداكانی رێژیم‌و تا ده‌گاته ئه‌و هه‌موو درۆ‌و
فریوكاری‌و به‌ڵێنی درۆینه كه له‌لایه‌ن كاندیدا
جۆراوجۆره‌كانه‌وه ده‌درێن. واده‌و به‌ڵێنی درۆ له‌م
رێژیمه‌دا وای لێهاتووه كه چه‌واشه‌كاری‌و درۆ كردن بووه
به‌كولتووری سیاسی‌و خه‌ڵك به‌وه راهاتوون كه هه‌رجاره‌و
له‌هه‌ر به‌ناو هه‌ڵبژاردندا درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی زۆر‌و هی
نوێ‌و تازه‌ش له‌كاندیداكانی رێژیم ببیسن.
له‌به‌ستێنه‌كانی سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ڕێین، خودی
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كۆماری ئیسلامی‌دا له‌گه‌ڵ پێوانه
دێموكراتیكه‌كان نایه‌ته‌وه. هه‌ر له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی خۆ
كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ سه‌رۆك كۆماری به‌پێی یاسای رێژیم،
به‌شی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵك‌و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له‌مافی خۆ
كاندید كردن بێ‌به‌ش ده‌بن، چوون به‌پێی یاسا ته‌نیا خاوه‌نی
ئایینزای شێعه‌ی دوازده ئیمامی باوه‌ڕمه‌ند به‌ویلایه‌تی
فه‌قیه ئه‌ویش له‌جۆری موتڵه‌قه‌كه‌ی مافی خۆ
كاندیدكردنیان هه‌یه كه ئه‌م جۆره كه‌سانه له‌ئێراندا
ئێجگار كه‌من‌و له‌نێو ئه‌وانه‌ش دا كه‌سانێك له‌فیلته‌ری
شوورای نیگابانه‌وه تێ‌ده‌په‌ڕن، كه پێبه‌ندیی
به‌كرده‌وه‌ی خۆیان بۆ وه‌لیی فه‌قیه‌و رێژیمه‌كه‌ی
سه‌لماندبێ‌و له‌نێو ئه‌و جۆره كه‌سانه‌شدا كه ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌یانگرێته‌وه، ده‌بێ پێش له‌هه‌موو
شتێك دڵی وه‌لیی فه‌قیهیان وه‌ده‌ست هێنابێ تا بتوانن خۆیان
كاندید بكه‌ن، ئالێره‌دایه كه ئه‌وپه‌ڕی گاڵته‌جاڕی‌و
كۆمێدی هه‌ڵبژاردن له‌رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا
ده‌رده‌كه‌وێ.
به‌پێی ئه‌م شتانه‌ی كه باسمان كرد له‌راستی‌دا رێژیمی
كۆماری ئیسلامی به‌خه‌ڵك ده‌ڵێ، ئێوه هزر‌و تێگه‌یشتنی
ئه‌وه‌تان نیه كه خۆتان سه‌رۆك بۆ خۆتان هه‌ڵبژێرن، ئێمه
له‌نێو داروده‌سته‌و تاقمه‌كه‌ی خۆماندا چه‌ند كه‌سێك
ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین‌و پێتان ده‌ڵێین كه ده‌نگ به‌كامه‌یان
بده‌ن باشتره!
كۆمێدی‌یه‌كه به‌واده‌و به‌ڵێنی درۆیینی كاندیداكان
به‌رده‌وام ده‌بێ‌و له‌كۆتایش دا رێژیم كێی پێ باش بێ
له‌سندووقه‌كان ده‌ری دێنێ‌و ده‌ڵێ ئه‌مه هه‌ڵبژێردراوی
خه‌ڵكه! نه لایه‌نێكی بێ لایه‌ن هه‌یه كه چاودێری
هه‌ڵبژاردنه‌كان بكا! نه ئه‌وه‌ش گوێ بۆ سكاڵای مۆره‌كانی
خۆشیان ده‌گرن. له‌ده‌وری پێشوودا دیتمان كه ره‌فسه‌نجانی
كه خۆیان به‌یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه‌كانی رێژیمی كۆماری
ئیسلامی ناوی ده‌به‌ن، ئه‌وه‌نده له‌كۆمێدییه‌كه بێزار
بوو‌و ده‌یگوت له‌ده‌نگه‌كاندا ده‌ستێوه‌ردان كراوه كه
سكاڵای برده لای خودا!
پ: PDKIو
كۆمه‌ڵه له‌راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ئه‌م ده‌وره‌یه‌یان بایكۆت كردوه، بۆچی بایكۆت؟
و: هه‌روه‌ك له‌پێشتردا ئاماژه‌مان پێ‌دا، هه‌ڵبژاردنێكی
ئازاد‌و راسته‌قینه له‌ئێراندا به‌ڕێوه ناچێت. به‌ڵام دوو
شتی گرنگ هه‌یه كه ده‌بێ پێیان زیاد بكه‌ین. یه‌كه‌م،
له‌سیتسمی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌پێی یاسا‌و ئیدئۆلۆژیی رێژیم،
وه‌لیی فه‌قیه ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هه‌یه‌و له‌سه‌ره‌وه‌ی
هه‌موو یاسایه‌كه‌وه‌یه. به‌رپرسی هه‌موو هێزه نیزامییه‌كان،
دیاریكردنی سیاسه‌تی ستراتژیك‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و
به‌رپرسی راگه‌یاندن‌و ده‌نگ‌و ره‌نگی نیزام‌و دیاریكردنی
سیاسه‌تی ئابووری‌و دیاریكردنی به‌رپرسی ده‌زگای قه‌زایی‌و
دیاریكردنی ئه‌ندامانی شوورای نیگابان‌و كۆڕی گشتیی
دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی نیزام‌و به‌رپرسی شوورای شۆڕشی
فه‌رهه‌نگی‌و ... به‌كورتی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ئێراندا
له‌ژێر چنگی وه‌لیی فه‌قیهدایه‌و سه‌رۆك كۆمار
له‌وه‌ها سیستمێك‌دا ته‌نیا ده‌بێ به‌ڕێوه‌به‌ری
فه‌رمانه‌كانی وه‌لیی فه‌قیه بێ. هه‌روه‌ك له‌سه‌رده‌مانی
سیناریۆی ریفۆرمخوازانی رێژیم‌دا، خاته‌می دانی پێدانا كه
سه‌رۆك كۆمار ته‌نها ته‌داروكاتچییه‌و هیچی دیكه. له‌وه‌ها
سیستمێك‌دا كه گوتمان هه‌ڵبژاردنێكی درۆینه‌شی تێدا به‌ڕێوه
ده‌چێ، پێم وابێ هه‌ر كه‌سێكی ئازادیخواز‌و ئازا‌و
نه‌به‌ستراو به‌رێژیم‌و فریونه‌خواردوو ئه‌م شانۆگه‌ریه
بایكۆت ده‌كا‌و گاڵته به‌ئیراده‌و ئاوه‌زی خۆی ناكا.
دووهه‌م شت كه له‌م ده‌وره‌یه له‌هه‌ڵبژاردندا به‌رچاوه،
خودی به‌ناو كاندیداكانن. چواركه‌سی كاندیدكراوی رێژیم بۆ
پۆستی سه‌رۆك كۆماری گه‌ر له‌بانگه‌شه‌و پڕوپاگه‌نده
درۆینه‌كانیان گه‌ڕێین‌و په‌رده له‌رووی درۆكانیان هه‌ڵ
ده‌ینه‌وه، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان تێدا به‌دی ناكه‌ین‌و
ئیراده‌یه‌كیان تێدا نابینین كه رێز بۆ ده‌نگی خه‌ڵك دابنێن.
هه‌ر چوار كه‌سه‌كه له‌مۆره هه‌ره خودی‌و نێو ده‌زگایی
ویلایه‌تی فه‌قیهن كه به‌تایبه‌ت به‌نیسبه‌ت نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رانی تاڵان‌و تاوان بوون‌و
رابردوو و كارنامه‌یه‌كی ئێجگار ره‌ش‌و دژی گه‌لییان هه‌یه.
پ: چه‌ند كه‌س‌و لایه‌نی كوردی، له‌كوردستانی ئێران،
بانگه‌شه بۆ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و پشتیوانی
له‌كاندیداكان ده‌كه‌ن. ئایا ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌زه‌ره‌ر یان
به‌قازانجی ته‌ڤگه‌ری رزگاریخوازی‌و دێموكراسیخوازیی كورد
له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه؟
و: ئه‌وه‌ی كه ئێستا له‌گۆڕه‌پانی سیاسی له‌كوردستانی
رۆژهه‌ڵات ده‌یبنین، كه چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌و چه‌ند لایه‌نی
كوردی هه‌ر به‌شه‌و پشتیوانی له‌كاندیداكانی رێژیم ده‌كه‌ن،
شتێكی نوێ له‌ئه‌زموونی خه‌بات له‌كوردستانی ئێران نیه.
ئێستا ده‌بینین كه‌سانێك پشتیوانی له‌ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌كه‌ن،
كه‌سانێكیش پشتیوانی له‌مووسه‌وی ده‌كه‌ن یان كه‌سانێكی
دیكه پشتیوانیی خۆیان له‌كه‌ڕووبی ده‌ربڕیوه، شتێكی
دووپاتكراوه‌ی ساڵانی خه‌بات له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامییه كه
هه‌ر جاره‌و به‌شێوازێك خۆ ده‌نوێنێ، به‌ڵام ره‌نگه
كه‌سه‌كان بگۆڕدرێن.
له‌ماوه‌ی 30 ساڵ هاتنه‌سه‌ركاری رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و
خه‌بات‌و به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌ی كورددا، شتی جۆراوجۆر
ئه‌زموون كراوه‌و له‌هه‌ر قۆناخێكدا بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازی‌و نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ دۆخێكی نوێ‌و
هه‌ڵسووكه‌وتی جۆربه‌جۆر به‌ره‌وروو بووه. له‌سه‌ره‌تاكانی
ده‌سه‌ڵاتداریی رێژیم‌دا كه خومه‌ینی فه‌رمانی جه‌هادی
به‌دژی كورد ده‌ركرد‌و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش به‌رخۆدانێكی
بێ‌وێنه‌و پڕ شانازیی به‌ڕێوه برد، كه‌س‌و لایه‌نی وا په‌یدا
بوون كه بزاوتی نه‌ته‌وه‌یی دێموكراتیكیان به‌شه‌ڕخوازی
تاوانبار ده‌كرد‌و ده‌یانگوت كورد ده‌بێ له‌باوه‌شی كۆماری
ئیسلامی‌دا بحه‌سێته‌وه!! پاسدارانی رێژیم به‌تۆپ‌و تانك
شاره‌كانی كوردستانیان وێران ده‌كرد‌و ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌قسه‌و
سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانیان ده‌یانویست ریزه‌كانی خه‌باتی گه‌ل
بشێوێنن، كه مێژوو نیشانی دا كێ سه‌ربه‌رزه‌و كێ
به‌خراپی ناوی ده‌برێ.
له‌ساڵانی دواتریشدا كورد‌و كوردستان به‌پێوه به‌سه‌ربڵیندی
راوه‌ستاو كه‌سانێك كه فریوی كۆماری ئیسلامی‌یان خواردبوو،
په‌یوه‌ست به‌ریزی خه‌بات بوون، له‌ریزی خه‌باتیشدا كه‌سانی
وا په‌یدا بوون كه فریوی دوژمنیان ده‌خوارد، یان كه‌س‌و
لایه‌نی وا په‌یدا ده‌بوون كه له‌خه‌بات‌و سه‌ختییه‌كانی
ماندوو ده‌بوون‌و به‌شوێن بیانوویه‌كدا ده‌گه‌ڕان بۆ
حه‌سانه‌وه له‌ژێر سێبه‌ری كۆماری ئیسلامی‌دا.
ئێستاش رێژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌ر هه‌مان رێژیمه، ته‌نیا
ئه‌وه‌یه كه دڕنده‌یی‌یه‌كه‌ی زۆرتر بووه‌و پڕوپاگه‌نده‌و
هه‌ڵخڵه‌تاندنه‌كانی تۆزێك گۆڕاوه. ده‌نا نه سیستمی كۆماری
ئیسلامی گۆڕاوه، نه ده‌ره‌تانی گۆڕان ده‌دا‌و نه هێزێك
له‌نێو دڵی كۆماری ئیسلامی‌دا په‌روه‌رده بووه كه به‌دژی
خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه، نه هیوایه‌كیش بۆ چاكسازی له‌نێو رێژیمی
ویلایه‌تی موتڵه‌قه‌ی ئاخوندی‌دا به‌دی ده‌كرێ. سه‌رانی
كۆماری ئیسلامی به‌ورد‌و درشتیانه‌وه باسیان له‌وه كردووه
كه ئه‌ساس‌و بنه‌ما بۆ ئه‌وان پاراستنی رێژیمه‌و بۆ پاراستنی
رێژیمیش پێویسته خه‌ڵك هه‌رچی زیاتر له‌هه‌ڵبژاردندا
به‌شداری بكه‌ن، ئیتر ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن گرنگ نیه، بۆ
رێژیم گرنگ به‌شداریكردنی خه‌ڵك‌و لایه‌نه‌كان له‌و
شانۆگه‌رییه‌دایه، تاكوو خۆیان به‌رێژیمێكی خاوه‌ن
ره‌وایی‌و پێگه‌و جه‌ماوه‌ری نیشان بده‌ن‌و لایه‌نه
دووركه‌وتووه‌كان له‌رێژیمیش به‌ره‌و لای رێژیمه‌كه‌یان
راكێشنه‌وه‌و به‌سه‌ره‌داوێك به‌چاره‌نووسی رێژیمه‌كه‌یان
ببه‌ستنه‌وه. ده‌نا هه‌موو ده‌زانن‌و به‌پێی ئه‌زموونی 30
ساڵه‌ی رێژیم ده‌ركه‌وتووه كه هه‌موو ئه‌و درۆ‌و
ده‌له‌سانه‌ی سه‌رده‌می شانۆگه‌ریی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا
فریوكارییه‌و هیچی‌تر‌و رێژیم‌و كاندیداكانی‌و مۆره‌كانی
له"ته‌قیه"كردن‌و درۆ‌و واده‌ی به‌ڵێنی دان دا ده‌ستێكی
باڵایان هه‌یه. پڕوپاگه‌نده‌ی كه‌سان‌و لایه‌نی كوردی بۆ
هه‌ركام له‌كاندیداكانی رێژیم كه هه‌مووی مۆره‌ی گرینگی
ئه‌و رێژیمه بۆ تاوان و كوشتار‌و تاڵانكردن بوون، هیچ
قازانجێكی بۆ كورد‌و خه‌باته ره‌واكه‌ی تێدا نیه‌و
ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ئاگایانه یان نائاگایانه ده‌یكه‌ن،
ده‌چێته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی رێژیم بۆ تێكدانی ریزی
خه‌باتی یه‌ك هه‌ڵوێستی كورد به‌رامبه‌ر به‌رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی
كۆماری ئیسلامی‌و ده‌زانن كه رێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه هیچ
ده‌ره‌تانی گۆڕان نادا ته‌نیا ده‌ره‌تانی دۆڕان ده‌دا.
پ : به‌له‌به‌رچاوگرتنی سه‌فه‌ری ئه‌م دواییانه‌ی رێبه‌ری
ئایینیی رێژیم بۆ پارێزگای كوردستان‌و دوایه‌ش به‌هێنانه
به‌رباسی مافی كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كان‌و به‌قه‌ولی ئه‌وان
"ئه‌قوام" له‌لایه‌ن كه‌ڕووبی‌و تا راده‌یه‌كیش مووسه‌وی‌و
به‌هه‌بوونی كه‌شی توندی سه‌ركوت، ئایا خه‌ڵكی كورد وه‌ك
جاران، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ش بایكۆت ده‌كه‌ن؟
و: چوار خاڵی گرنگ هه‌یه كه له‌به‌رچاویان بگرین:
یه‌كه‌م: خامنه‌یی له‌سه‌ردانی‌دا بۆ كوردستان، وێڕای
ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكیان به‌زۆر‌و به‌هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و
له‌مبه‌ر‌وئه‌وبه‌ر بۆ پێشوازیكردنی هێنابوو، له‌قسه‌كانی
له‌كوردستاندا ته‌نیا باسی له‌كێشه‌ی مه‌زهه‌بی كرد‌و
به‌فێڵه‌زانییه‌وه ویستی هه‌م خۆی له‌كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
له‌كوردستان بدزێته‌وه، هه‌م كێشه‌ی مه‌زهه‌بی بخاته نێو
ریزی كورد كه هه‌م سوننی هه‌یه هه‌م شیعه. له‌لایه‌كی
دیكه‌وه، له‌قسه‌كانی‌دا سووكایه‌تیی به‌بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی
ـ دێموكراتی كورد كرد كه له‌نێو خه‌ڵكدا ئه‌وه‌نده‌ی دیكه
رێژیمی له‌به‌رچاو ره‌ش كرد.
دووهه‌م: هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌هه‌موو چین‌و
توێژه‌كانییه‌وه جگه له‌هه‌ندێك فریوخواردوو و ماندوو
نه‌بێ، ده‌زانن كه قسه‌كانی كه‌ڕووبی‌و مووسه‌وی
پڕوپاگه‌نده‌ی درۆینه بۆ سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردن‌و ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر ئه‌وان ببن به‌سه‌رۆك كۆمار‌و ته‌نانه‌ت گه‌ر
به‌ئیراده‌یه‌كی سه‌یر‌و سه‌مه‌ره‌شه‌وه بیانه‌وێ ئه‌و
درۆیانه‌ی كردوویانه به‌جێ بێنن، ده‌سه‌ڵاتیان نابێ‌و گه‌ر
زۆری لـێ بڵێن به‌حوكمی حكوومه‌تی بێ‌ده‌نگیان ده‌كه‌ن.
سێهه‌م: سه‌ركوت‌و زه‌بروزه‌نگ‌و چاو لـێ‌سووركردنه‌وه‌و
هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و تاڵان‌و تاوان، ساڵانێكی دوور‌و درێژه
به‌نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ‌و
نه‌ته‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد به‌و شتانه چاوترسێن نابێ.
چواره‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پڕوپاگه‌نده بۆ به‌شداری
له‌شانۆگه‌ریی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن، به‌نیسبه‌ت ریزی
گه‌له‌وه ئێجگار كه‌م‌و چكۆله‌ن‌و ته‌نیا خۆیان‌و چه‌ند
كه‌سێكی چكۆله‌ی ده‌وربه‌ریان پێ به‌لاڕێدا ده‌برێ‌و
كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌كۆمه‌ڵگادا نیه.
به‌وه‌سه‌ر یه‌كخستنی ئه‌و چوار خاڵه‌ی باسم كرد،
به‌دڵنیایی‌یه‌وه خه‌ڵكی كورد به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی بایكۆت ده‌كه‌ن‌و نه‌ك
له‌ئاستی كوردستان، به‌ڵكوو له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران، ئه‌م
ده‌وره‌یه‌ی هه‌ڵبژاردن، خه‌ڵك زۆر كه‌م به‌شدار ده‌بن‌و ریزی
به‌رهه‌ڵستكارانی رێژیم پته‌وتر ده‌بێ‌و زستانیش كۆتایی پێ
دێ‌و...
سه‌رچاوه: كوردستان میدیا